توڕەیی لە ڕۆژئاوای ئێران جارێکی دیکە بڵاوبووەوە، ئەمەش لە درێژەی زنجیرە خۆپیشاندانەکان کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە لەو وڵاتە کەم نەبووەتەوە، بە شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی. رۆژی یەکشەممە 6-11-2022، ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە شاری مەریوان، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی نەسرین قاادری ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی "مەرگ بۆ خامنەیی" و مەرگ بۆ دیکتاتۆریان بەرزکردەوە. هەروەها خۆپیشاندەران ژمارەیەک شەقامی شارۆچکەکەیان داخست و هێزە ئەمنییەکان بە گوللەی ڕاستەوخۆ وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە. جگە لەوەش، کچانی خوێندکار لە ڕۆژی ناشتنینەسرین قادری ئاگریان لە ئاڵای ئێران بەردا، "ئەمە لە کاتێکدایە کە نەسرین قادری لە کاتی ناڕەزایەتیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە دار لێدرا و گیانی لەدەستدا". هاوکات ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی شێخ بەهای لە ئەسفەهان کۆبوونەوە و دروشمیان دژی ڕژیم و سوپای پاسداران و بەسیج بەرزکردەوە. جێگای سەرنجە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، سێ ڕۆژ دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی رەوشتەوە، ناڕەزایەتییەکانی وڵات کەم نەبووەتە
لیژنەی دادوەران لە کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیان پەسند کرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 6/11/2022، لە رێوڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لیژنەی دادوەران رایانگەیاند، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی پارتیان پەسندکردووە. لیژنەی دادوەری ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی هەڵبژاردن بە شەفافی بەڕێوەچوو، هەروەها رێژەی بەشداریی رێژەیەکی بەرز بوو. هەر لەو رێوڕەسمەدا ئەنجامی هەڵبژادنی کۆمیتەی ناوەندی پارتی رادەگەیەندرێت.
قائیمقامی زاخۆ ئاشکرایکردووه د. شاكر عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ته‌ندروستی زاخۆ به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن ئاسایشی زاخۆوه ده‌ستگیركراوه. مشیر محه‌ممه‌د به‌شیر، قایمقامی زاخۆ رایگه‌یاند: د. شاكر عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ته‌ندروستی زاخۆ به تۆمه‌تی به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی له‌لایه‌ن ئاسایشی زاخۆوه ده‌ستگیركراوه. ئاماژه‌شی به‌وه‌کردووه له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌ستگیرکراوه‌که به‌رده‌وامه
بە گوێرەی ئەو ئەنجامە نافەرمییانەی كە (كوردستان 24) بڵاوی كردۆتەوە و ئەنجامی تەنیا یەك وێستگەیە كە پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانی تێدا یەكلا بۆتەوە، ئەم بەربژێرانە زۆرترین دەنگیان هێناوە: سیداد بارزانی به 215 ده‌نگ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د به 185 ده‌نگ ئیسماعیل حاچک 174 ده‌نگ ئومێد خۆشناو 170 ده‌نگ عه‌لی عه‌ونی 162 ده‌نگ سه‌ربه‌ست له‌زگین 160 ده‌نگ ئامینا زکری 157 ده‌نگ ئەشواق جاف 152 ده‌نگ ئاراس حەسۆ میرخان 145 ده‌نگ عه‌لی حوسێن 145 ده‌نگ موحسین گه‌ردی 141 ده‌نگ عه‌لی ته‌ته‌ر 136 ده‌نگ سیروان بارزانی 135 ده‌نگ دڵشاد شه‌هاب 135 ده‌نگ به‌هرام عه‌ریف یاسین 134 ده‌نگ نوری شنگالی 134 هێمن هه‌ورامی 132 ده‌نگ سه‌گڤان هالۆ 130 ده‌نگ زاگرۆس فه‌تاح 129 ده‌نگ گوهدار شێخۆ 126 ده‌نگ نه‌جات عه‌لی 126 ده‌نگ ئومێد سەباح 124 ده‌نگ پشتیوان سادق 122 ده‌نگ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا 122 ده‌نگ هیوا ئه‌حمه‌د 120 ده‌نگ بڵند ئیسماعیل 116 ده‌نگ چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا 114 ده‌نگ سه‌ربه‌ست تروانشی 114 ده‌نگ جه‌عفه‌ر ئیمینیكی 113 ده‌نگ هیوا گه‌یلانی 109 ده‌نگ حه‌مید عه‌لی 109 ده‌نگ ئه‌ڤین هروری 101 ده‌نگ سالار عوسمان 100 ده‌نگ چیا هه‌ركی 98 ده‌نگ ئه‌حمه‌د كانی 94 ده‌نگ به‌ره‌ڤان حه‌مدی 94 ده‌نگ ئاری نانه‌كه‌لی 93 ده‌نگ سانا‌و فه‌ره‌یدون جوانرۆیی 92 ده‌نگ محه‌ممه‌د خورشید 91 ده‌نگ نه‌وزاد هادی 90 ده‌نگ دیاری حوسێن 90 ده‌نگ لیزا فه‌له‌كه‌ددین 86 ده‌نگ ڤیان سلێمان 84 ده‌نگ ڤاڵا فه‌رید 68 ده‌نگ رێباز حه‌ملان 56 ده‌نگ
به‌گوێره‌ى نامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن ئه‌خته‌ر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د بریكارى گشتى د.كازم فاروق بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئەمڕۆ 6ى 11ى 2022 نامەی جەختکردنەوە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی (د.کازم فاروق) لەئەندامێتی پەرلەمانی کوردستان‌مان پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، چونکە لەمەبدەئی دکتۆر کازم‌دا بڕوای بەدرێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نییە". دەقی ڕوونکردنەوەکە: بەهۆی کۆتایی هاتنی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان… ئەمڕۆ ٢٠٢٢/١١/٦ نامەی جەخت کردنەوە لەسەر دەست لەکارکێشانەوەی (د.کاظم فاروق نامق) لە ئەندامێتی پەرلەمانی کوردستان‌مان پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.چونکە لە مەبدەئی دکتۆر کاظم دا بڕوای بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نیە
مەسعود حەيدەر دوای دەرنەچوونی بۆ کۆمیتەی ناوەندی پارتی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە دەقی ڕوونکردنەوەکە: پەیامێک لە مسعود حيدر راوێژکاری سەرۆک مسعود بارزانى پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگری ١٤ ی پارتیمان لە جەنابی سەرۆک بارزانی و گشت ئەندامانی کۆنگرەو کادرو لایەنگران دەکەم،. سوپاسگوزاری متمانەی جەنابی سەرۆک بارزانیم بۆ کاندیدکردنم بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی ناوەندی، متمانەیەکی گەورە و مێژوویی جەنابیانە بە بەندە. سەرکەوتنی کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان بە گشت تەوەرەکانیەوە، سەرکەوتنە بۆ ھەموو کورد، پیرۆزبایی لەو ھەڤاڵە بەرێزانە دەکەم کە متمانەی ئەندامانی کۆنگرەیان بەدەستھێنا. بۆ بەندەش ناسینی ئەو ھەموو ھەڤاڵە جوامێرانەی کۆنگرە سامانێکی مرۆیی گەورەیە و ھەر دەنگێک بە بەندە دراوە قورسایی ھەزار دەنگی ھەیە. سوپاستان دەکەم ئەو ماوەیە پشووتان درێژ بوو لەگەڵمان، سەرکەوتنی ھەڤاڵەکانم سەرکەوتنی منیشە، پێکەوە بە سەرۆکایەتی مەرجەعی کورد سەرۆک بارزانی لە رێگەی پارتیمانەوە خزمەت بە دۆزی میللەتەکەمان و خاک و گەلی کوردستان دەکەین. مسعود حيدرراوێژکاری سەرۆک مسعود بارزانی٢٠٢٢/١١/٦
بەپێی ئەنجامی سەرەتایی، ژمارەیەک لە کاندیدانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە کە ئەمانەن: سیداد بارزانی، سیروان بارزانی، شاخەوان عەبدولڵا، ئومێد خۆشناو، عەلی تەتەر، دڵشاد شەهاب، نەوزاد هادی، ساسان عەونی، هێمن هەورامی؟ عەلی حوسێن، عەلی عەونی، ئومێد سەباح، پشتیوان سادق، ئاراس حەسۆ، هێمن هەورامی، ئەشواق جاف، ئامینە زکری، چنار سەعد، رێبەر ئەحمەد، بڵند ئیسماعیل، ئانۆ جەوهەر، ڤیان سلێمان، هیوا ئەحمەد، سەربەست لەزگین، لیزا فەلەکەدین، نەجات عەلی، سەگڤان هالۆ، گوهدار شێخۆ، ئەڤین هروری، نووری شنگالی، هیوا گەیلانی، ئیسماعیل چەمێ، زاگرۆس فەتاح، بەهرام یاسین و قادر قەچاخ
بڕیارە کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ئاشکرا بکرێت و سەرۆک بارزانی وتارێک پێشکەش بکات و کۆنگرەی 14 بەفەرمی کۆتایی بێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕووداو کەوتوون، ژمارەیەک لە کاندیدانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی لە کۆنگرەی 14 دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوە و دەرچوون. ئەوانەی دەرچوونیان مسۆگەر کردووە ئەمانەن: رێبەر ئەحمەد سیداد بارزانی سیروان بارزانی ئاراس حەسۆ میرخان عەلی عەونی گوهدار شێخۆ ئومێد خۆشناو ئومێد سەباحئەڤین هروری پشتیوان سادقعەلی تەتەردڵشاد شەهاب
ئەمڕۆ شەممە 5ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێگەیشت .حەلبوسی پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی مەسرور بارزانی وەک جێگری سەرۆکی پارتی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ پارتی خواست.مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی و پارتی، بۆ پەیوەندیکردن و پیرۆزبایی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربڕی.
ئەمڕۆ شەممە 5ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی لە ئەیاد عەللاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق پێگەیشت .لە پەیامەکەدا، عەللاوی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی، لە مەسرور بارزانی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.مەسرور بارزانی، سوپاسی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراقی کرد بۆ پەیامی پیرۆزباییەکەی.
عمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، سێ کەسی تۆمەتبارکرد بەوەی رۆژی پێنجشەممە لە میانی گردبوونەوەی لایەنگرانیدا هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە و بەهۆیەوە بریندار بووە. عمران خان لەسەر بارهەڵگرێک کە سەرکردایەتی ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی بەرەو ئیسلام ئاباد دەکرد بۆ فشارخستنە سەر حکومەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیران، شەهباز شەریف، هێرشی کرایە سەر و بریندار بوو. خان لە بەیاننامەیەکدا لە نەخۆشخانەی لاهور ڕایگەیاند، سێ کەس پیلانی تیرۆرکردنیان داڕشتووە، ئەوانیش شەهباز شەریف سەرۆکوەزیران و ڕانا سەنەوڵا وەزیری ناوخۆ و بەرپرسێکی هەواڵگری بە ناوی مەیجر جەنەڕاڵ فەیسەڵ، بەڵام بەڵگەی بۆ ئەمە نەخستەڕوو. شەهباز شەریف سەرکردایەتی هاوپەیمانییەکی حزبەکانی کرد کە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا لە ڕێگەی دەنگدانی پەرلەمانەوە خانیان لە دەسەڵات دوورخستەوە.