Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
05-11-2022

ئاری هه‌رسین: پارتیبوون له‌ سلێمانی وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ به‌ره‌ی پێشه...

ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت، پارتیبوون له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ بیت. ده‌شڵێت: له‌دوای كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی پارتی، چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكده‌ھێندرێن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ـی تشرینی دووه‌می 2022، ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته‌ كادرانی پارتی پاڵپشتی له‌ هه‌ڤاڵانی خۆیان له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی، كه‌ركووك، گه‌رمیان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و، به‌گوته‌ی ناوبراو، "پارتیبوون له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ بیت و ئه‌وانه‌ی له‌ دهۆك و هه‌ولێرن له‌ پشته‌وه‌ بن". سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی پارتی بۆ دوای كۆتاییهاتنی كاره‌كانی كۆنگره‌ی 14 كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژه‌ له‌ پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆنگره‌ی پارتی گوتی: له‌دوای كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی 14، چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێندرێن بۆ ئه‌وه‌ی كاری باشتر ئه‌نجامبده‌ن، په‌یوه‌ندی به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. ئاری هه‌رسین گوتی: له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆنگره‌یه‌وه‌، بۆ هه‌موو لایه‌ك سه‌لماندمان، له‌ناو پارتی چه‌پكه‌ڕه‌نگی به‌یه‌كداچوو هه‌یه‌، له‌ پێكهاته‌كان هه‌یه‌، له‌ سنووری هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌. رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دهۆك به‌ به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد. له‌ رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به‌ تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه‌ به‌ جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران. كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی به‌ پێكهینانی لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسی و سکاڵا و پێشنیار، كۆتاییهات كه‌ هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له‌ 10 ئه‌ندام پێكهاتبوو. رۆژی هه‌ینی (4ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له‌ دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتیدا، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی په‌سه‌ندكرا كه‌ چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له‌ ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌خۆگرتبوو. هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، 76 كه‌سایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌، وه‌ك رێزلێنان له‌ رۆڵ و خه‌باتیان، میدالیای بارزانییان پێبه‌خشرا. ئه‌مڕۆش به‌ به‌شداری 1056 ئه‌ندامی كۆنگره‌، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ده‌ستی پێكرد، كه‌ 126 كاندید له‌سه‌ر 41 كورسی ئه‌ندامییه‌تی له‌ كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كێبڕكێ ده‌كه‌ن. كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ پێشتر ناوی ئه‌جوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بوو، له‌ 51 ئه‌ندام و نۆ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێكدێت و له‌ دووه‌م رۆژی كۆنگره‌دا، به‌ پشتگیری سه‌رۆك بارزانی و به‌ تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ 10 كه‌س له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی پارتی راسته‌وخۆ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردران. پێشتریش مه‌حموود محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، 41 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی به‌ هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن و 10 ئه‌ندامی دیكه‌ش راسته‌وخۆ بوونه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ند. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌ممه‌د، عزه‌ددین به‌رواری، عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی، ئازاد به‌رواری، كه‌مال كه‌ركووكی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، زه‌عیم عه‌لی و عارف ته‌یفوور) به‌ پشتگیری سه‌رۆك بارزانی بوون به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.

هەواڵ
05-11-2022

بایدن: تویتەر چەواشەکاری لە سەرانسەری جیهان بڵاودەکاتەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا لەسەر کڕینی تویتەر لەلایەن ئیلۆن ماسکەوە ڕایگەیاند، ماسک پلاتفۆرمیکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کڕیوە کە "درۆ" لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەکاتەوە. بایدن لە چالاکییەکی کۆکردنەوەی پارەدا وتی: ئەوەی هەموومان نیگەران دەکات ئەوەیە کە ئیلۆن ماسک ئامرازێکی کڕیوە کە درۆ لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو دەکاتەوە، پرسیاری ئەوە دەکات "کە چۆن پێشبینی دەکەین منداڵان بتوانن هەست بە مەترسییەکان بکەن". کارین جین پیێر، وتەبێژی کۆشکی سپی پێشتر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، بایدن سنووردارکردنی قسەی ڕەق و زانیاری ناڕاستی بەلاوە گرنگە. لای خۆیەوە ماسک بەڵێنیداوە ئازادی ڕادەربڕین "بگەڕێنێتەوە نێو تویتەر".

هەواڵ
05-11-2022

سوید راگرتنی پاڵپشتییه‌كانی بۆ یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ راگه‌یاند

حكومه‌تی سوید راگرتنی هه‌موو په‌یوه‌ندی و پاڵپشتییه‌ بێ مه‌رجه‌كانی بۆ یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ئه‌ندامبوون له‌ ناتۆ. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (5ی تشرینی یه‌كه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، تۆبیاس بیلستروم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ئاشكرایكرد، حكومه‌تی نوێی سوید هه‌موو پاڵپشتییه‌ بێ مه‌رجه‌كانی بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) و پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده‌) له‌ رۆژئاوای كوردستان راده‌گرێت. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش پێش سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئۆلف كریسته‌رسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید بۆ ئه‌نقه‌ره دێت‌، كه‌ بڕیاره‌ له‌ (8ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئه‌نجامی بدات بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به‌ پرسی به‌ ئه‌ندامبوونی سووید له‌ ناتۆ. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌، كه‌ له‌ لیستی تیرۆری یه‌كێتی ئه‌وروپادایه‌، بۆیه‌ به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ناروونمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو رێكخراوه‌دا نه‌بێت". زیاتر گوتی، وڵاتی سوید پێویستی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باش هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ توركیا، بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ مه‌ودایه‌كی دووربین له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ رێكخراوانه‌. یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌)، باڵی چه‌كداری پارتی یه‌كێتی دیموكرات له‌ رۆژئاوای كوردستان و به‌ بڕبڕه‌ی پشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات داده‌نرێن، كه‌ له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ دامه‌زراون و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ پشتیوانی سه‌ربازی ده‌كرێن. مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆی رابردوو، هه‌ردوو وڵاتی سوید و فنله‌ندا بۆ ئه‌ندامبوون له‌ ناتۆ، رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ توركیا واژووكرد، كه‌ تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ هێزه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كاته‌وه‌. به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌، سوید و فنله‌ندا، جه‌خت له‌سه‌ر ناساندنی په‌كه‌كه‌ وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ڵێن به‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ده‌ن هیچ پشتیوانی و پاڵپشتییه‌كه‌ی په‌یه‌ده‌ - یه‌په‌گه‌ نه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها  پۆلیسی هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ هه‌موو چالاكییه‌كی په‌كه‌كه‌ له‌ وڵاته‌كانیان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن و هه‌موو لقه‌كانی رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ داده‌خه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، توركیا داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ 70 داواكراوی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوید كردووه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا چه‌ند كه‌سێكی راده‌ستی ئه‌نقه‌ره‌ كردووه‌ته‌وه‌. k24

هەواڵ
05-11-2022

تویتەر 50%ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە

تویتەر لە سەرانسەری جیهاندا 50%ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە کۆمپانیای تویتەر هەڵمەتێکی گەورەی دەرکردنی کارمەندەکانی دەستپێکردووە و لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ئاگاداریان دەکاتەوە کە ئایا دەمێننەوە یان دەرکراون. تویتەر هەوڵدەدات نیوەی کارمەندانی کۆمپانیاکە لە کارەکانیان دووربخاتەوە بۆ ئەوەئ تێچووی کۆمپانیاکە کەم ببێتەوە و "یاسای نوێی بازرگانی بسەپێنێت". ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیلۆن ماسک، دەولەمەندترین کەسی جیهان کرێنەوەی تویتەر راگەیاند و هەولی چاکسازی دەدات لەنێو کۆمپانیاکە.

هەواڵ
05-11-2022

ئێران: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان ڕەوانەی ڕوسیا کردووە

ئێران ڕۆژی شەممە 5-11-2022 بۆ یەکەمین جار دانی بەوەدانا کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا ناردووە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە پێش لەشکرکێشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دابینی کردووە. حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی تەسنیمی ڕایگەیاند، ئەوەی باس دەکرێت لەسەر فرۆکە بێرۆکەوانەکان بە تەواوی هەڵەیە. راشیگەیاند، ئێران چەند مانگێک پێش شەڕی ئۆکرانیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە ڕووسیا داوە. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕێککەوتووە بۆ دابینکردنی هەر بەڵگەنامەیەک کە هەیە. ئەمە لە کاتێکدایە کە روسیا بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی دروستکراوی ئێران بە ناوی شەهد 136 هێرش دەکاتە سەر ژێرخانی وزەی ئۆکراینا و ناوەندنی شارەکان بە کییڤی پایتەختەوە.

هەواڵ
05-11-2022

هەولێر.. شەڕەتەقە ڕوویدا و قوربانی هەیە

دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر: دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی (٥-١١-٢٠٢٢) لە شەقامی (١٠٠ مەتری) بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕێک لە نێوان دوو کەسدا بە ناوەکانی (گ. ع. ی) و (ک. ا. ھ) ڕووی دا، کە تێیدا بە چەکی جۆری کلاشنکۆف تەقە کرا و ئافرەتێک بەناوی (ز. ب. ف) و یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە ناوی (ک. ا. ھ) زامدار بوون، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداو و هەردوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک و چەکی بەکارهاتوودا گرت. تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگا کران.

هەواڵ
05-11-2022

لە شارێکی ئێران 16 خۆپیشاندەر کوژران

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، مەحمود ئەمیری موغەدەم، رۆژی شەممە ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی ئەو وڵاتە لە 304کەسی تێپەڕاندووە. موغەدەم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە، قوربانییەکان کە 41 کەسیان منداڵن و24یان ژنن. ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی هەینی لانیکەم 16خۆپیشاندەر لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژراون. وە کەناڵی (ئێران ئینتەرناشناڵ) لە زاری مەولاوی عەبدولحەمید ئیمامی سوننەکان لە ئێران بڵاویکردەوە، لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی هەینیدا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری خاش 16کەس کوژراون. ئەمڕۆ شەممە، ماڵپەڕی "ئێران ئینتەرناشناڵ" تێکچوونی دۆخی شاری خاش، سەر بە پارێزگای سیستان-بەلووچستان، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی ئاشکرا کرد، کە ناڕەزایەتییەکان لەوێ بووە هۆی ئەوەی کوژراوانی 16 کوژراو و دەیان بریندار. لە هەفتەی حەوتەمی ڕاپەڕینی جەماوەریی ئێران لەدژی ڕژیم، ڕۆژی هەینی زۆرێک لە خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژی ڕژیم و خامنەیی بەرزکردەوە.

هەواڵ
05-11-2022

کۆنگرەی پارتی؛ دەنگدان بە کاندیدانی کۆمیتەی ناوەندی کۆتایی هات

دەنگدان بە کاندیدانی کۆمیتەی ناوەندی کۆتایی هات و بڕیارە هەر ئەمڕۆ دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان بکرێت. لە کۆنگرەکەدا هەر ئەندامێک دەتوانێت دەنگ بە 41 کاندید بدات و 51 کەس دەبنە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و 9 کاندیدیش وەکو یەدەگ دەمێننەوە. نوێ دەکرێتەوە...

هەواڵ
05-11-2022

ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵ هێرش دەکاتە سەر عەلی حەمە ساڵح

دەقى وتارەکەى کامەران بابان زادە: لەدوای ساڵی ٢٠٠٩ بەدواوە کارەکتەرەکانی رەوانبێژی و سیحری زمان خەڵکیان زۆر بێ ئومێد کرد، گیانی بەرگری و دژایەتی دەسەڵاتیان بەلاڕێدا برد، زۆبەشیان عاقیبەت خێر نەبوون، هێندێکیان تەمەنیان لەسەر تەختی شانۆ زۆر بووەو هەندیکیان، لەدوو ساڵەوە بیگرە هەتا هەشت ساڵ، لەوە زیاتر نەبووە. هەندێکیان لەدوای دوو ساڵ پەرلەمانتاری بەموچەی خانەنشینیەوە خۆیان لەحیزبەکەیان عاجز کردووەو بۆ خۆیان دەژین. هەندیکیان زیاتر لەسەر تەختی شانۆ ماونەتەوە، بەڵام زۆرینەیان لەدوای تەواوبوونی رۆڵی تەمسیلیەکە دەڵیی زمانیان لەدەمدا نەماوە یان دەسەڵات بووەتە فریشتەو ئەوان نوقەیان لێوە نایەت! دوا تەمسیلی ناشیرین ئەم کاک عەلی حەمە سالحە دەیکات، لەگۆڕان جیابووەتەوە ئاساییە بەس ئاسایی نیە جێی متمانەی هاوڕێ نیگەرانەکانی ناو بزوتنەوەکەی نەبێت!!!هەمیشە خۆی وا نیشان دەدات ژیانی لەخەتەردایەو هەتا ئیستا دوو رۆژ زیندانی نەدیوەو دوو شەقی نەخواردووە!!ئێستا لەلایەک لەگەڵ هەندێ گروپی ئیسلامی و غەیری ئیسلامی خەریکی گفتوگۆیە بۆ هەڵبژاردنی ئایندە چی بکەن؟ وەعدی داوە بکشێتەوە لەپەرلەمان!! لەلایەک خەریکی دەستخەڕۆکردنی فراکسیونی کۆمەڵی دادگەرییە وەکو عەسای سیحری بەرەی موعارەزە لەپەرلەمان دروست بکات!! دريژکردنەوەی پەرلەمانی پێ ناشەرعی و نایاساییەو کەچی راپرسی لەسەر مانەوەی دەکات!لەلایەک بەئەقڵی خەڵک رادبوێریت و راپرسی دەکات!!لەوو دوو هێزەی لەپەرلەمان کشاونەتەوە شەڕی نەوەی نوێ دەکات، موجامەلەی یەکگرتوو دەکات!!تەنیا خۆیەتی و باسی بەرەی موعارەزەی فراوان دەکات لەپەرلەمان!!گومانم لەئایندەی خێری هەیە!! کامەران بابان زادەئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان

هەواڵ
05-11-2022

سێیەم رۆژی کۆنگرەی پارتی؛ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێن

ئەمڕۆ سێیەم رۆژی کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت، تێیدا دەنگدان بەشێوازی "دەستی" بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی بەڕێوەدەچێت، ئەمە دوای ئەوە هات کە شەوی رابردوو دەنگدان دواخرا بۆ ئەمڕۆ کە بڕیاربوو بەشێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبچێت.

هەواڵ
04-11-2022

چەند کەسێک بەبێ هەڵبژاردن بوونە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی

ئەو ناوانە بەبێ هەڵبژاردن بوونە ئەندام: فازل میرانیعەبدولموهەیمەن بارزانیزەعیم عەلیمەحمود محەمەدرێبوار یەڵدافوئاد حسێنهۆشیار زێباریئازاد بەرواریکەمال کەرکووکی

هەواڵ
04-11-2022

دوو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کشانەوە

کەریم شنگالی و سەلاح دەلۆ، لەبەر خراپی تەندروستییان، خۆیان لە ئەندامێتی کۆمیتەی ناوەندی کشاندەوە و داوای لێبووردنیان لە سەرۆک بارزانی و ئەندامانی کۆنگرە کرد.

1 2 ... 480 481 482 ... 1147 1148