بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و مەترسییەکانی هەڵگیرسانی جەنگ، وڵاتێک گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران هەڵوەشاندەوە و سێ وڵاتی دیکەش هۆشداریی خێرا بە هاووڵاتیانیان دەدەن. دوایین گۆڕانکارییەکان و بڕیاری وڵاتان: تورکیا: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە بە فەرمی بڕیاری دا سەرجەم گەشتەکانی ئەمشەو بۆ تاران هەڵوەشێنێتەوە. ئیتاڵیا: وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە هۆشدارییەکی توندی بڵاوکردەوە و داوای لە هاووڵاتیانی کردووە بە زووترین کات ئێرانجێبهێڵن، جەختیشی کردووەتەوە بەهیچ شێوەیەک گەشت بۆ ناوچەکە نەکەن چونکە دۆخەکە بە تەواوی مەترسیدارە. بەریتانیا: لە هەنگاوێکی دیپلۆماتیدا کە نیشانەی تێکچوونی دۆخەکەیە، بەشێکی کارمەندانی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە تارانکشانەوە. فەرەنسا: ڕێنمایی تایبەتی بۆ هاووڵاتیانی لە ئیسرائیل، قودس و کەرتی ڕۆژئاوا دەرکردووە و داوای لێکردوون لە پەناگەکان بدۆزنەوە. ڕاگرتنی گەشتەکان و هۆشداریی وڵاتانی ئەوروپا، هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژییە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشبینی دەکرێت گۆڕانکاری زیاتریش لە ناوچەکە ڕوو بدات.
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی تایبەت لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی چاودێریکردنی وردی کوالێتیی بەرهەمی ناوخۆیی مریشک پێکهێنرا. ئامانجەکانی پێکهێنانی لیژنەکە: پشتیوانیی بەرهەمی ناو‌خۆ: ڕێگری‌کردن لە هەر هەوڵێک کە زیان بە بەرهەمی ناوخۆیی و کێڵگە پەلەوەرییەکان دەگەیەنێت. سەلامەتیی هاووڵاتییان: دڵنیابوونەوە لە کوالیتیی ئەو بەرهەمەی دەگاتە دەستی بەکاربەر و پاراستنی ئاسایشی تەندروستی. لێکۆڵینەوەی ورد: لیژنەکە ڕاسپێردراوە بەزووترین کات دەستبەکار بێت بۆ بەدواداچوونی هەر سەرپێچییەک کە لەم کەرتەدا ئەنجام درابێت. جەختکردنەوە لەسەر یاسا و سزاکان سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە کردووە کە حکومەتی هەرێمی کەردستان پاڵپشتی تەواوی بەرهەمی ناوخۆیی دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا چاوپۆشی لە هیچ سەرپێچییەک ناکرێت کە پەیوەندیی بە تەندروستی گشتییەوە هەبێت. ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە پلانی حکومەت دێت بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و دابینکردنی خۆراکی تەندروست بۆ هاووڵاتییان.
لە هەنگاوێکی سیاسی چاوەڕواننەکراودا، ڕۆژی هەینی 27-02-2026 تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا، لە بەغدا لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە. کۆبووەنەوەی نێوان مالیکی و تۆم باراک، کاتێکدایە کە مالیکی وەک کاندیدێکی بەهێز بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق ناوی دەهێنرێت، بەڵام ڕووبەڕووی فشار و تێبینی توندی کۆشکی سپی بووەتەوە. فشارەکانی ترەمپ و هەڕەشەی سزای دارایی سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، چەندین جار دژایەتی خۆی بۆ گەڕانەوەی مالیکی بۆ سەر کورسی دەسەڵات دەربڕیوە. واشنتن هۆشداری داوە کە لە ئەگەری دیاریکردنی مالیکی، ئەگەری سەپاندنی سزای دارایی توند بەسەر عێراقدا هەیە، ئەمەش وای کردووە لایەنە سیاسییەکان بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن. نیشاندانی نیازپاکی لە بەرامبەر واشنتن کۆبوونەوەکەی مالیکی لەگەڵ تۆم باراک، وەک دەرفەتێک دەبینرێت بۆ ئەوەی ناوبراو نیازپاکی خۆی بۆ ئەمریکا بسەلمێنێت. لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پشتیوانیکردنی ڕەوتی دیموکراسی و سەقامگیریی سیاسی و ناوچەکە کرایەوە، هاوکات ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق بەشێکی دیکوی گفتوگۆکە بوو. تۆم باراک، نێردەی ترەمپ، ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵی عێراق کرد لە ڕەچاوکردنی بارودۆخی ناوچەکە و کەمکردنەوەی ململانێکان، پشتیوانیکردنی دیالۆگ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. گرنگی ڕۆڵی تۆم باراک تۆم باراک کە یەکێکە لە کەسایەتییە هەرە نزیکەکانی ترەمپ، تەنها دۆسیەی سووریای لەدەست نییە، بەڵکو ئەرکی داڕشتنەوەی ستراتیژی نوێی ئەمریکای لە عێراقیش پێسپێردراوە. ئامادەیی ئەو لە بەغدا نیشانەی گۆڕانکارییە لە شێوازی مامەڵەکردنی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەگەڵ کارەکتەرە سیاسییەکانی عێراق. ستراتیژی ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە لەگەڵ گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، ئەمریکا پەیڕەوی لە ستراتیژی (Peace through Strength) دەکات. لەم چوارچێوەیەدا عێراق وەک خاڵێکی جەوهەری دەبینرێت بۆ: کەمکردنەوەی گرژییەکانی سووریا. ڕێگری‌کردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش. بڕینی سەرچاوە داراییە ناڕەسمییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.
پارێزگاری دیالە، لە میانی سەردانێکی مەیدانیدا بۆ قەزای خانەقین، هەڵوێستی توندی ئیدارەکەی بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ دابەشکردنی سنووری کارگێڕیی قەزاکە یان دروستکردنی قەزای نوێ ڕاگەیاند. پاراستنی پێکهاتەی مێژوویی خانەقین پارێزگاری دیالە جەختی کردەوە لەوەی خانەقین بۆ ئەوان هەمان گرنگیی بەعقووبەی ناوەندی پارێزگاکەی هەیە و وتی: خانەقین قەزایەکی دێرینە و پاراستنی پێکهاتە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکەی بە ئەرکێکی نیشتمانی لە قەڵەم دا. دژایەتیکردنی بڕیارەکەی وەزارەتی پلاندانان سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ گۆڕینی ناحیەی جەلەولا بۆ قەزایەکی سەربەخۆ، عەدنان شەممەری ڕایگەیاند: وەک یەکەی کارگێڕیی پارێزگا، ڕێگە نادەن هیچ گۆڕانکارییەک لە نەخشەی ناوچەکەدا بکرێت کە ببێتە هۆی تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی، هەروەها بە فەرمی نووسراو ئاراستەی حکومەتی فیدراڵی کراوە بۆ دەربڕینی دژایەتی بەرامبەر بڕیارەکەی وەزارەتی پلاندانان؛ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە پێشتر بە بڕیارێکی فەرمی ئەو پێشنیازەی ڕەتکردووەتەوە. کاردانەوەکان و پاشخانی کێشەکە ئەم هەڵوێستەی پارێزگار دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڕیاری دابوو هەریەکە لە جەلەولا و قەرەتەپە کە دەکەونە سنووری ماددەی 140، بکرێنە قەزا. ئەم بڕیارە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و قایمقامیەتی خانەقین داوای لە پارێزگار کردبوو ڕێگری لەم ڕێکارە کارگێڕییانە بکات کە بە نایاسایی وەسفیان کردووە.
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە بەغدا پێشوازی لە تۆم باراک، نێردراوی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد. دەسەڵاتی دادوەریی عێراق رایگەیاند، تەوەری سەرەکی نێوان هەردوولا تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە پرۆسەی تەواوکردنی وادە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. ئەم دیدارە لە کاتێکدایە کە بەهۆی ململانێی لایەنە سیاسییەکانەوە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق دواکەوتووە و ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم جۆرە پەیوەندییانەوە جەخت لەسەر پاراستنی چوارچێوە دەستوورییەکان و خێراکردنی هەنگاوەکان بکاتەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو بنبەستە سیاسییەی کە دوای هەڵبژاردنەکان یەخەی وڵاتەکەی گرتووە.
کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق داوا لە چەکدارەکانی دەکات خۆیان بۆ "جەنگێکی پڕووکێنەر" ئامادە بکەن، لە سایەی لەشکرکێشیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا. پێنجشەممە 26ی شوباتی 2026، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە سەروبەندی هەڕەشەکانی ئەمریکا و لەشکرکێشییەکان کە ئاماژەن بۆ پەرەسندنێکی مەترسیدار لە ناوچەکەدا، بە پێویستی دەزانێت هەموو چەکدارەکانی ئامادەبن بۆ جەنگێکی پڕووکێنەر کە ئەگەری هەیە درێژخایەن بێت و بە گوتەی ئەو هێزە، لە سەرووی پێشبینییەکانی ئەمریکاوە دەبێت. کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا جەنگ لە ناوچەکە بەرپا بکات، خۆی لەبەردەم زیانی بێ‌شومار دەبینێتەوە کە بە گوتەی ئەوان ناتوانێت رابگیرێت و قەرەبوو بکرێتەوە. ئەو هۆشدارییەی کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق لە کاتێکدابوو کە سێیەم گەڕی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ نەگەیشتە ئەنجامى کۆتایی و بڕیاردرا شاندی تەکنیکیی هەردوولا هەفتەى داهاتوو کۆبوونەوەی دیکە بکەن. کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق کە یەکێکە لە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەوەی بە "هاوکاریکردنی هێزە بیانییە نەیارەکان" ناوی بردووە و دەڵێت: "ئەوە قورسایی زیاتر دەخاتە سەریان کە هەڕەشە دەبێت بۆ سەر ئاسایش و داهاتوویان."
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای کۆتاییهاتنی گەڕی سێیەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن لە جنێڤ، ڕایگەیاند، لە دۆسیەی ئەتۆمی و پرسی هەڵگرتنی سزاکاندا پێشکەوتنی باش بەدی هاتووە. عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد، تاران بە شێوەیەکی زۆر ڕوون و دیاریکراو، چاوەڕوانی و داواکارییەکانی خۆی لە بواری هەڵگرتنی سزاکاندا خستووەتە ڕوو، هەرچەندە هێشتا لەسەر هەندێک خاڵ جیاوازیی بۆچوون و ناکۆکی ماوە و تەنها لەسەر بەشێک لە بابەتەکان ڕێککەوتن کراوە. وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە، قۆناغی ئێستای گفتوگۆکان پێویستی بە ئەنجامدانی ڕاوێژ لە پایتەختەکان هەیە، هەر بۆیە بڕیار دراوە دوای تەواوبوونی ئەم ڕاوێژانە، لە هەفتەی داهاتوودا گەڕی چوارەمی دانوستانەکان دەستپێبکاتەوە.
لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسینی قەدەغەکراو لەنێو کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵ پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه باس له خراپیی به‌كارهێنانى مریشكى كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ته‌واوى ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ: سێكته‌رى په‌له‌وه‌رى له هه‌رێمى كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى به‌هێزبوونى ژێرخانى ئابوورى و جووڵه‌ى بازرگانى و دابینكردنى پێویستییه‌كانى هاووڵاتیان و به‌كارخستنى هێزى كارى ناوخۆیى و سه‌رچاوه‌ى بژێوى و پیشه‌ی هه‌زاران كه‌سه، له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو به گرنگیدانى زیاتر به‌م سێكته‌ره، توانیمان زۆر به‌خێرایی بگه‌ینه ئاستى به‌دیهێنانى خۆبژێویی ناوخۆیی و ته‌نانه‌ت هه‌نگاونان به‌ره‌و بازاڕى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان. به‌داخه‌وه له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو ده‌نگۆى بڵاوبوونه‌وه و به‌كارهێنانى ده‌رمانى فاكسینى قه‌ده‌غه‌كراو بڵاو بوویه‌وه و به‌هۆیه‌وه كاریگه‌ریى نه‌رێنىی خسته سه‌ر دۆخى ئابوورىی پڕۆژه و كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و تا ڕادده‌یه‌ك دروستكردنى دڵه‌ڕاوكێى به‌كارهێنانى گۆشتى مریشك له‌لایه‌ن هاووڵاتیان. بۆ زانینى هه‌موو لایه‌ك مامەڵه‌كردن به ده‌رمان و ڤاكیسنى ڤێتێرنه‌رى و مۆڵه‌تدان به هاورده‌كردن و به‌كارهێنانى ده‌رمانه‌كان، به‌پێى ڕێنماییه‌كانى ژماره (1) و (4)ى ساڵى 2022 له لایه‌ن وه‌زاره‌تمان ڕێك خراوه و ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رجه‌م خاوه‌ن پڕۆژه‌كانى بوارى ئاژه‌ڵى و په‌له‌وه‌رى و ماسى و ته‌واوى خاوه‌ن كۆمپانیا و كۆگاكانى بوارى ڤێتێرنه‌رى ئاگادار كراوته‌نه‌وه، له چۆنیه‌تیی پابه‌ندبوون به‌به‌كارنه‌هێنانى لیستى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكارى یاسایی و كارگێڕىی سه‌رپێچىی به‌كارهێنانه‌كان، به له‌به‌رچاوگرتنى سه‌لامه‌تیى گشتیى هاووڵاتیان و پارێزگارى له پێگه‌ى ئاسایشى خۆراك و سه‌قامگیرىی دۆخى به‌رهه‌مهێنانى پڕۆژه په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌گشتى. له هه‌مانكاتدا وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ڕۆلى گرنگ و كاریگه‌رى دامه‌زراوه‌كانى ئه‌منى و كارگێڕىی حكومه‌تى هه‌رێم و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن و دامه‌زراوه رێكخراوه‌یی و ئه‌كادیمییه‌كان و هۆشیارىی گشتیی هاووڵاتییان، به‌پێویست و به‌بایه‌خ زانیوه له جێبه‌جێكردنى بڕیار و ڕاسپارده‌كان و ده‌ستنیشانكردنى كه‌سانى سه‌رپێچیكار و ده‌رچوو له یاسای پابه‌ند به پارێزگارى له ئاساشى خۆراك، بەتایبه‌تى به‌رهه‌مى خۆماڵیی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان. بۆ مه‌به‌ستى دڵنیابوون له كوالیتیى به‌رهه‌مى ناو‌خۆ، لیژنه‌كانى بەڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى ڤێتێرنه‌رى به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا و لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامییه‌ته‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌ستبه‌كارن و ڕاسپێردراون، به هه‌ماهه‌نگى و پێكه‌وه‌كاركردن و جه‌ختكردنه‌وه و چڕكردنه‌وه‌ى به‌دواداچوونه‌كان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هه‌ر جۆره ده‌رمانێكى قه‌ده‌غه‌كراو و ڕێگه‌پێنه‌دراو، به پاڵپشتیی هێزى ئه‌منى و یاسایی، وه هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه به ده‌رمانى قه‌ده‌غه‌كراو و بێمۆڵەت بكات و به‌كاریان بهێنێت، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌ندەکانی حكومه‌ت ده‌ستگیر ده‌كرێن و ڕووبه‌ڕووى سزادانى توند ده‌بنه‌وه. به‌كارهێنانى جۆرێك له ده‌رمانى قه‌ده‌غه‌كراو له‌لایه‌ن چه‌ند کەسێک، كه به‌سزای یاسایی خۆیان گه‌یه‌نراون و رێكاریان بەرامبەر گیراوه‌ته به‌ر، وه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه باس له خراپیی به‌كارهێنانى مریشكى كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ته‌واوى ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، لێره‌وه سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رهه‌مى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ژێر چاودێرىی لیژنه تایبه‌ته‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تمانه و به‌دواداچوون و پشكنینى به‌رده‌وام و وردیان بۆ ده‌كرێت و ئینجا ده‌خرێنه بازاڕه‌وه، هه‌روه‌ها داواكارین له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن، به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسییانه‌دا بكه‌ن كه لێكه‌وته‌ى نه‌رێنیی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخى ژیانى خه‌ڵك و دۆخى ئابووریی هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌ت كه وه‌زاره‌تمان له كاتێكدا له ڕێگه‌ى یاسا و ڕێنمایی به‌ركاره‌وه ڕێگریی كردووه له به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن و دیاریكردنی جۆرى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه قه‌ده‌غه كراون.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی(کارگێڕی،دارایی،یاسایی،پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد. دەقی پەیامەکەی پێشەوا هەورامانی: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە کارنامەی کابینەی نۆ بووە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی(کارگێڕی،دارایی،یاسایی،پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد. لە چوارچێوەی ڕێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی واژووکرد، ئەمە خواستێکی هاوپەیمانان و پێکهاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگەو ڕێکەوتنی ستراتیژی بوو بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەم پڕۆسەیەدا هەوڵی زۆرییان داوەو کارییان بۆیکردووە. سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پاڵپشتی بەردەوامی ئەوەی کردووە کە هەرێمی کوردستان خاوەنی یەک هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووبێت، لەم پێناوەشدا هەوڵ و پاڵپشتی بەردەوامی هەبووە، ئەم بڕیارەی ئەمڕۆش واژوو کرا، لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە.
گەڕی سێیەمی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ کۆتایی هات. وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگەیاند، گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکان لە ڤییەنا بەڕێوە دەچێت لە هەفتەی داهاتوو. بەپێی زانیارییەکان، هەردوو شاند راسپاردە و ئەنجامی گفتوگۆکانیان دەبەنەوە و لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکانیان گەنگەشەی دەکەن.
وتەبێژێکی سوپای ئەفغانستان رایگەیاند، وڵاتەکەی دەستی بە "هێرشی توند" کردووە بۆ سەر پاکستانی دراوسێی، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو بۆردوومانە کوشندانەی کە ئیسلام‌ئاباد لە چەند رۆژی رابردوودا لە ناو خاکی ئەفغانستاندا کردبوونی. ڕۆژی پێنجشەممە 26-02-2026، وەحیدوڵڵا محەممەدی، گوتەبێژی سوپا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا گوتی: "بۆ تۆڵەسەندنەوە لەو هێرشە ئاسمانییانەی کە پاکستان لە هەرێمی نانگارهار و پاکتیا کردنی، هێزەکانی سەر سنوور لە زۆنی رۆژهەڵات دەستیان بە هێرشی قورس کردووە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای پاکستان." بەپێی راگەیەنراوی نووسینگەی میدیایی سوپای ئەفغانستان، "پێکدادانی تووند" لە شەوی پێنجشەممەوە دەستی پێکردووە. تاوەکو ئێستا حکومەتی پاکستان بە شێوەیەکی فەرمی دەستپێکردنی هێرشەکانی پشتڕاستنەکردووەتەوە و هیچ زانیارییەکیش لەسەر ژمارەی قوربانییە ئەگەرییەکان لەبەردەستدا نییە. ئەم هەڵکشانە توندەی نێوان هەردوو وڵات دوای ئەوە دێت، رۆژی یەکشەممەی رابردوو سوپای پاکستان زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر سنووری ئەفغانستان. ئیسلام‌ئاباد لەو کاتەدا رایگەیاند، "لانیکەم 70 چەکداری تێرۆریستیان کوشتووە،" بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان ئەم بانگەشەیەیان بە تووندی رەتکردەوە و رایانگەیاند، لەو هێرشانەدا دەیان هاووڵاتیی سڤیل، لەوانە ژن و منداڵ، بوونەتە قوربانی. ئێستا دۆخی سنوورەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان گەیشتۆەتە ئاستێکی مەترسیدار و ئەگەری فراوانبوونی پێکدادانە سەربازییەکان هەیە.
کەمێک پێش ئێستا لە شاری جنێڤ، شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشداریکردن لە قۆناغی دووەمی گەڕی سێیەمی گفتوگۆ ئەتۆمییەکان، بەرەو شوێنی کۆبوونەوەکان بەڕێوەکەوت. بەپێی زانیارییەکان، گەڕی سێیەمی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە یەکێک لە باڵەخانەکانی سەر بە باڵیۆزخانەی عومان لە جنێڤ دەستی پێکردووە. سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە دوای ٣ کاتژمێر لە دانوستانی چڕ و فشرۆک، گفتوگۆکان چوونەتە ناو قۆناغی "پشوویەکی کورت"؛ ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی شاندەکان دەرفەتیان هەبێت بۆ ڕاوێژکردن و وەرگرتنی ڕێنمایی نوێ لە پایتەختەکانیانەوە دەربارەی ئەو بابەتانەی لەسەر مێزی گفتوگۆکانن.