دەقی ڕوونکردنەوەکە: روونکردنەوەیەکی پێویست بۆ بەرچاوی رایگشتی بەڕێزان، ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر شەهیدکردنی کوڕەکەمان "نەقیب محەمەد لەتیف" تێدەپەڕێت. نەقیب محەمەد ئەوکاتەی شەهیدکرا لە ئەرکی فەرمیدا بوو، پاڵپشت بە فەرمانی دادوەر، لەگەڵ چوار ئەفسەری دیکەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانیدا راسپێردرابوون داواکراوێک دەستگیربکەن، بەڵام هێرشیانکرایە سەر. سەرباری سوپاس و پێزانینمان بۆ پشتیوانی و فشاری دڵسۆزان و لایەنی پەیوەندیدار لە دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تاوانبارانی کەیسەکە، بەڵام جێگەی خۆیەتی ئەمڕۆ ئەوەش لەگەڵ دڵسۆزانمان بەشبکەین، کە دۆسێی دادگاییکردنی تاوانبارەکان گەیشتووە بەکوێ. بەلەبەرچاوگرتنی ئەو راستییەی، کە پرسەی کوڕەکەی ئێمە پرسەیەکی گشتیی خەڵکی کوردستان بوو، هەموان وەکو خێزانەکەی غەمباربوون بۆ لەدەستدانی گەنجێکی دڵسۆز و پڕ لە وزەو بوێری وەکو کاکە محەمەد. بەڕێزان بەداخەوە، ئێمە هیچ هەواڵێکی دڵخۆشکەر و تازەمان پێ نییە لەبارەی بەرەوپێشچوونی رەوشی دادگاییکردنی تاوانبارانی کەیسەکە، کە جگە لە شەهیدبوونی نەقیب محەمەد، برینداربوونی چوار پۆلیسی دیکە و سووتاندنی ئۆتۆمبێلی پۆلیس و زیاتر لەوەش تاوانی "هەڵاتن لەدەستی یاسا"ی تێدایە. وا هەشت مانگ بەسەر دەستگیرکردنی تاوانباراندا تێپەڕدەبێت، بەڵام هێشتا هیچ دانیشتنێکی دادگا بەڕێوەنەچووە. رەنگە زۆریی کەیسەکان لە دادگا وایلێکردبین ئەم دواکەوتنەمان قبوڵ بێت، بەڵام هیچ دەستوەردانێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە دۆسیەکەدا قبوڵناکەین. بەلامانەوە گرنگە بۆ هەموان روون بێت، کە لایەنی داواکار لەسەر ئەم کەیسە تەنها ئێمە نین، بەڵکو حکومەت، وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیی پێکەوە هەموومان وەکویەک خاوەنی کەیسەکەین و تەنها رێگەیش بە یاسا و دادگا دەدەین کاری خۆی بکات. ئەم روونکردنەوەیەمان بەپێویست زانی، بەوپێیەی رۆژانە پەیوەندییەکی زۆری دۆستان و دڵسۆزان و دەزگا میدییاییەکانمان بۆ دێت، کە هەر وەکو ئێمە لەخەمی کەیسەکەو بە سزاگەیاندنی تاوانبارەکاندان. ماڵی شەهید نەقیب محەمەد لەتیف هەرگیزا و هەرگیز نە سوڵحمان کردووە و نە سوڵحیش دەکەین، نە هیچ دانیشتنێکی کۆمەڵایەتیی قبوڵدەکەین بۆ لەدەستدانی ئەم رۆڵە ئازیزەمان. بەڵکو تەنها چاومان لە دادگایە و هیوامانوایە "یاسا" کاری خۆی بکات و هەر خۆی سەروەر بێت. ماڵی شەهید نەقیب محەمەد4ی کانوونی یەکەمی 2022ساڵێک پاش شەهیدبوونی کاکە محەمەد
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەیڤد هانت، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتی بەریتانیای کرد کە لەماوەی کارکردنیدا، کاری بۆ بەرەوپێشبردن و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەرێم و شانشینی یەکگرتوو کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست. کونسولی گشتیی بەریتانیا، ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەتی دوای سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەریتانیا لە مانگی چواری ئەمساڵدا، کە بووە وەرچەرخانێک لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندیی نێوان هەردوولادا. کونسولی گشتی بەریتانیا هەروەها سوپاسی و پێزانینی خۆی بۆ کارئاسانی و هاوئاهەنگیرکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە: بەهۆی لێچونی غازەوە هۆڵی وەرزشی لوکس داخرا بەهۆی مەترسی لێچوون و بۆ رێگریکردن لە رووداوی نەخوازراو، لیژنە هاوبەشەکان هۆڵی وەرزشی لوکس (LUX)ی لە گەڕەکی هەواری تازە داخست.رێکان جەمال- سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد کە سکاڵا هەبووە لەبارەی لێچونی غازەوە، دوای سەردانمان دەرکەوت ئەو هۆڵە وەرزشییە بەدەر لە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی دەستکاری سیستمی غازەکەی کردووەو بووەتە هۆی لێچونی غاز، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی داخرا تا ئەوکاتەی کێشەکە چارەسەر دەبێت و مەترسی نامێنێت. لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن. راگهیاندنی قائیمقامیهتی سلێمانی
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بازاڕی تایبهت به ههناردهی ههناری له ههولێر بهسهركردهوه و راشیگەیاند: "ئهمه دهستپێكه و له قۆناغهكانی داهاتوو به نیازین، ههنجیر و ترێ و سێو و ههنگوین رهوانهی دهرهوه بکەین". مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەسەرکردنەوەی بازاڕی تایبەت بە هەنار لە فامڵی مۆڵی هەولێر رایگەیاند: "ههناردهكردنی ههناری ههڵهبجه و زاخۆ بۆ دهرهوهی وڵات دهرگایهكی نوێیه به رووی جووتیارانی ههرێمی كوردستان و یهكهمجاره ههنار ههناردهی دهرهوه بكرێت". گوتیشی: "ئێمه توانیمان بۆ یهكهمجار بهرووبوومی ناوخۆی ههرێمی كوردستان ههناردهی دهرهوه بكهین، ئهمه بهڵێنێك بوو پێشتر داومانه و ئێستا سوپاس بۆ خودا كردمان به كردار و دهرگایهكی نوێ بۆ جووتیارانی ههرێمی كوردستان كرایهوه کە رێگه خۆشكهره بۆ ههناردهی بهرههمه كشتووكاڵییهكانی دیكهی ههرێمی کوردستان بۆ دهرهوه". ئەوەشی خستە روو: "ئهمجاره بۆ كهنداو ههنارمان ناردووه و ئهمه دهستپێكه و له قۆناغهكانی داهاتوو به نیازین، ههنجیر و ترێ و سێو و ههنگوین رهوانهی دهرهوه بكهین، ئێستا له چهندین وڵاتی كهنداو بهرههمی ناوخۆیی ههرێمی كوردستان بهردهسته". هەروەها سهرۆكی حكوومهت ئاماژەشی بەوەدا: "ئەمە مژدەیەکی خۆشە بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان، خەمی ئەوەیان نەبێت تاکوو بەرووبوومیان زیاتر بێت ئێمە دەتوانین لە ناوخۆ ئەوەی پێویستە بۆ خەڵک دابین بکەین، ئەوەی تریش هەناردەی دەرەوەی بکەین. راشیگەیاند: "جگە لە داهاتی نەوت و گاز، لە سەرەتای کابینەش باسی ئەوەمان کردووە کە ئێمە دەمانەوێت داهاتی کوردستان هەمەجۆرە بکەین، ئابووریی کوردستان هەموجۆر بکەین، یەکێک لەوانە گرنگیدانە بە کەرتی کشتوکاڵی هەروەها پیشەسازی و بواری گەشتوگوزاری لە هەموو ڕوویەکەوە، هیوادارین چۆن ئێستا بەرهەمی کشتوکاڵی دەبینین بەرهەمەکانی تریش لە ماوەیەکی زوودا ببینین، هەموو ئەوانە دەبنە داهاتێکی تر بۆ هەرێمی کوردستان". ئەمشەو شەممە 3/12/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فامڵی مۆڵ لە هەولێر سەردانی ئەو فرۆشگایەی کرد کە هەناری هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوە دەکات و ههروەها لهسەردانەکەشیدا هەنار دەکڕێت وەک پاڵپشتییەک بۆ بهرههمی ناوخۆیی.
بنکەی سەربازی تورکیا لە سنووری ناحیەی زیلکان بۆردومان کرا. بۆردومانەکە کاتژمێر 9:15ی ئەمشەو بووە و بەپێی زانیارییەکان زیانی گیانی نەبووە. دوای رووداوەکە گرووپێکی توندڕەو هێرشەکەیان خستە ئەستۆی خۆیان.
جارێكی دیكه ئهردۆغان رهخنهی له سیاسهتی پشتیوانی ئهمهریكا له لایهنه كوردییهكانی رۆژئاوای کوردستان گرت. رەجەب تەیب ئهردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی شهممه 3-12-2022 رایگەیاند: "ئهوان له دوری ههزاران كیلۆمهترهوه هاتوون، پشتیوانی لهو رێكخراوه تیرۆریستیانه دهكهن، كه له سنووری ئێمهدان". ئهردۆغان گوتیشی: "ئێوه به چاوی خۆتان دهبینن، ئهوان شهڕی به وهكالهت له دژی توركیا دهكهن و له سنووری باشووری وڵاتهكهمانن، ئهوان بێزارن بهوهی توركیا سنووری خۆی بپارێزێت". ئهردۆغان گوتی: "رێكخراوه تیرۆریستییهكان، كه پشتیوانیان لێدهكرێت، كهوتوونهته ئهو دیوی سنووری باشووری وڵاتهكهمان و هێرش دهكهنه سهر وڵات و گهلهكهمان". ههروهها گوتی: "ئێستا توركیای جاران نییه، كه وهڵامی ئهو هێرشانه نهداتهوه، له دژمان دهكرێن". سهرۆكی توركیا دووپاتیكردهوه، کە سوپای وڵاتهكهی ئهو هێڵه ئهمنییه تهواو دهكات، كه قووڵاییهكهی 30 كیلۆمهتر دهبێت و به درێژایی سنووری باشووری توركیا دروست دهكرێت و هیچ پاشهكشهی لێ ناكرێت".
ئەمەریکا هۆشداری دا بە تورکیا لە پەکخستنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکا و هەسەدە دژی داعش لە سوریا. جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بۆردومانی تورکیا بۆ سەر ناوچەیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە. تورکیا دووپاتی دەکاتەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە وەڵامی هێرشەکەی ئەستەنبوڵدا بووە و تورکیا تەقینەوەکە دەخاتە ئەسرۆی هێزە کوردییەکانی سووریا. کیربی راشیگەیاند، تورکیا بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکان و ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی نزیک لە سنووری تورکیا و سوریا ئەنجام بدرێت، کە هێزەکانی ئەمریکا لە پاڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کورد جێگیرکراون. جۆن کیربی ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، بەڵام بۆردومانەکان مەترسیی گەورەیان هەیە و وتئ: ئێمە دان بە نیگەرانییە ئەمنییەکانیاندا دەنێین بۆ بەرگریکردن لە خۆیان.
دەقی ڕوونکردنەوەکە: وەک ئاشکرایە لە ڕابردوودا بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ و بە هۆکاری ئەوەی کە بە کەناڵێکی نا بەرپرسی زانیوە و کاری ڕاگەیاندنیان بۆ بەرژەوەندیی کەسی و سیاسی کردووە، بەڕێز لاهور شێخ جەنگی کەناڵی ڕووداوی بایکۆت کردبوو. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو کەناڵە چەند جارێک و لە ڕێگەی چەند کەسێکەوە داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێکیان کرد، سەرباری چەند جارێک ڕەتکردنەوە لەلایەن بەڕێزیان، بەڵام بڕیاربەدەستانی کەناڵەکە نیەتپاکی خۆیان دەربڕی و بە گرنگییەوە داوای ئەنجامدانی ئەو چاوپێکەوتنەیان کردەوە، هەر بۆیە بەڕێز لاهور شێخ جەنگی ڕەزامەندی دەڕبڕی، بەو مەرجەی دەقی چاوپێکەوتنەکە وەک خۆی لەو کەناڵە بڵاو بکرێتەوە، چاوپێکەوتنێکی دوو کاتژمێری ئەنجامدا و تیادا ڕاشکاوانە ڕا و سەرنج و ڕەخنە و بۆچوونەکانی خۆی لەسەر کۆی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە خستە ڕوو، بەڵام بەداخەوە کەناڵی ڕووداو نەیتوانی بەرگەی قسەکانی بەڕێزیان بگرێت، هەروەک پێشبینی کرابوو بەهۆی هەندێک قسەی هەق و ڕەق لەسەر دەسەڵاتی ئەمڕۆی هەرێم و لایەنی سیاسی و تێوەگلانیان لە گەندەڵی و بەشێکی قسەکانیش کە دڵخوازی ڕووداو نەبوو لەسەر ئەو کەسانەی کە تەمویلی کەناڵەکە دەکەن، خاوەنی بەڵێنی خۆیان نەبوون و ئامادەنەبوون چاوپێکەوتنەکە بڵاوبکەنەوە، بەمەش بەڕێز لاهور شێخ جەنگی ڕووی ڕاستەقینەی کەناڵی ڕووداوی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاشکرا کرد بەم کارەیان کە پێچەوانەی ئەخلاقیاتی کاری ڕاگەیاندنە، جارێکی تر سەلماندیان کە ناتوانن بانگەشەی پیشەییبوون و ڕاستگۆیی بکەن و ئەوەیان تەئکید کردەوە کە ڕووداو بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی سیاسی و مەرامی کەسی دروستبووە، نەک کاری ڕاگەیاندن کە پیشەیەکی گرنگ و پیرۆزە. نوسینگەی ڕۆژنامەوانییبەڕێز لاهور شێخ جەنگی
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی پێکهێنانی دوو فیرقەی سەربازی و جێبەجێکردنی چاکسازی و چەند گۆڕانکارییەکە. عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردستان٢٤ دەڵێت: لە پرۆسەی یەکخستنەوە تا ئێستا ٢٢ لیوا لە یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ گواسترانەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە. هەروەها رایگەیاند: پڕۆژەی یەکگرتنەوەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ قۆناغ بە قۆناغ هاتووە، لە دوایین هەنگاو دوو لیوا ماون بۆ ئەوەی بینە ناو دامەرزوەی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، بەهەمان شێوە وەزارەتی پێشمەرگە ئێستا لە قۆناغی دروستکردنی دوو فیرقە دایە. رۆژی ٢٢ـی تشرینی یەکەم، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردستان٢٤ـی گوت: بەپێی ئەو پلانەی داندراوە تا چوار ساڵی داهاتوو دەبێت تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارتی پێشمەرگە یەکبخرێن". لەلایەکی دیکەوە رۆژی 23ـی تشرینی یهكهم، فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی نوێنەری هێزەكانی 70 ، 80 و نوێنەری هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، سهرپهرشتی كۆبونەوەیەكی تایبەت بە پێكهێنانی دوو فیرقەی سەربازی كرد، كە پێشتر بە مەبەستی كۆكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەپێی "سیاقاتی عەسكەری بۆ تەئمینكردنی قیادە و سەیتەرە"، بڕیاری پێكهێنانی لەسەردرابوو. سەرۆكی ئەركانی وهزارهتی پێشمهرگه، لەگەڵ ئاماژەدان بە گرنگی پێكهێنانی فرقەكان و هەماهەنگی لەنێوان میحوەركان و یەكە سەربازییەكانی دیك، رایگەیاندووە، "وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت لە گۆڕانكارییەكان و چاودێریكردنی ئەو فەرمان و بڕیارانەی بۆ رێكخستەوەی هێزەكانی پێشمەرگه دهركراون." k24
له ساڵنامهی وهزارهتی پهروهروەردەدا كاتی دهوام و بۆنه و پشووهكان دیاریكراوه، دوای تهواوبوونی تاقیكردنهوهكانی وهرزی یهكهم، له رێكەوتی 25ی 12ی 2022، تا 2ی 1ی 2023، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سهر به وهزارهتی پهروهرده پشووی فەرمی دەبێت. رۆژی دووشهممه 2ی 1ی 2023، دهوامی فهرمی لهسهرجهم ناوهندهكانی خوێندنی سهر به وهزارهتی پهروهرده دهستپێدهكات. له ههرێمی كوردستان، بهبۆنهی ساڵهوه فهرمانبهرانیش پشوو وهردهگرن، بهڵام حكومهت ڕۆژهكانی دیاری دهكات.
شوان زراری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، لە دوای تیرۆرکردنی عەقید هاوکار جاف کە زۆر بە ئاشکرا و ڕوونی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان ئاشکرابوو و لە دانپێدانەکان بە روونی دەرکەوت کە لە لایەن دەست و پێوەندەکانی بافڵ تاڵەبانی تیرۆرکراوە، بەتایبەتی کە وەهاب هەڵەبجەیی بەرپرسی دژە تیرۆری سلێمانی ، ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی تیرۆرکردنی عەقید هاوکاری کردووە. شوان زراری ئاماژەی بەوەشکرد، کە بافل تاڵەبانی و بەرپرسانی دیکەی یەکێتی، دەستیان بە هەڵمەتێکی چەواشەکارانە کردووە بۆ پەردەپۆشکردن و لە بیربردنەوەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە گەورەیەی لە هەولێر لە پێشچاوی ژن و منداڵی هاوکار جاف و هەموو خەڵکی کوردستان ئەنجامیان دا. پەرلەمانتارەکەی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، بافل تاڵەبانی لەجیاتی ئەوەی هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکات و بکەران و تۆمەتبارانی ئەم کەیسە کە خۆی داڵدەی داون ، ڕادەستی دادگای بکات، کەچی بیانووی بێ مانا و بێسەر وبەر بۆ ئەم تیرۆرە دەهێنێتەوە. شوان زراری دەڵێت: بافڵ و یەکێتی تا ئەو کاتەی دەزگا ئەمنبیەکان، تاوانی تیرۆرکردنی عەقید هاوکار جافیان ئاشکرا نەکرد، کێشەيان نەبوو. بەڵام دوای ئەوەی دەستیان کەشف بوو، بافل بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکە، دەستی بە بوختان و تێکەڵکردنی بابەتەکان کرد تا بەخەیاڵی خاوی خۆی، تاوانەکە لە بەر چاوی خەڵک وون بکات. دەشڵێت: بەداخەوە دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی، بووەتە دەزگای تیرۆرکردنی خەڵک و لەماوەی ساڵی ڕابردوودا دەیان تاوانی تیرۆرکردنیان لە سنووری سلێمانی و گەرمیان و پشدەر ئەنجام داوە، کە دیارترینیان تیرۆرکردنی موراد کانی کوردەیی و هاوکارەکانی بوو، هەر بۆیەش ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بودجە بۆ دەزگایەک کە کاری تیرۆریستی ئەنجام بدات سەرف نەکات و بابەتەکەش سیاسی نیە بەڵکو یاساییە. پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، لای هەموو خەڵکی سلێمانی و کوردستان ئاشکرایە کە گەندەڵی و دزینی سامان و داهاتی سلێمانی و سەرانەسەندن لە بازرگانان و هاوردەکردنی شتی ئیکسپایەر و ماوەبەسەرچوو لە لایەن مافیاکانی بافڵ بەردەوامە. چونکەبافڵ خەریکی پیلاندانان و فرۆشتنی سلێمانیە و باکی بە هەڵگیرساندنی تەنانەت شەڕی ناوخۆش نیە و هەموو هەوڵەکانی لە پێناو بەزۆر سەپاندنی حوکمڕانی مافیایی خۆیەتی.پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە تا کەی خەڵکی سلێمانی ئەم سووکایەتیەی کە بافڵ پێیان دەکات قبوڵی دەکەن؟ چونکە هۆکاری خراپبوونی دۆخی ئابووری سلێمانی، بافل خۆیەتی کە ڕێگری لە پرۆسەی چاکسازی دەکات بو ئەوەی خۆی دەست بە سەر هەموو شتێکدا بگرێت. بەڵام خەڵکی کوردستان دەبێت دڵنیابن کە چاکسازی و هەوڵی بە سزا گەیاندنی تاوانباران و تیرۆریستان بەردەوام دەبێت.بافڵ لە درێژەی کارە مافیاییەکانی، هەولی ئەوەی داوە بە نا یاسایی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی غاز پارەی دەست بکەوێت بە بێ ئەوەی وەبەرهێنان بکەن بەڵام کە ڕێگەیان پێ نەدراوە ئەوە بکەن، هەوڵی پەکخستنی پرۆسەکە دەدەن. “لە کۆتاییدا دەڵێین، کەسێکی رفتار نەخۆش کە باری دەروونی شلەژاوە ، پێویستە چارەسەری حاڵی پەرێشان و شێواوی خۆیان بکات، نەک بڕیار بە دەست بێت و خەڵکی بێ تاوان ، باجی هەڵە و تاوانەکانی ئەم نەخۆشە بدەن.”
وەزارەتی کاروباری شەهیدان ئاشکرای کرد، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 260 پارچە زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسی دابەش دەکرێت. راگەیەندراوی وەزارەتی کاروبای شەھیدان: رۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە قەزای چەمچەماڵ ٢٦٠ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا، ئەمەش دوای دەرچوونی فەرمانێکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە رێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، کە هەریەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار بۆ ئامادەکاری و وردبینی کردن لە ناوی کەسەکان راسپاردبوو بۆ پێدانی ئەو زەوییانە.