وه‌زیری دادی توركیا، رایگه‌یاند، راده‌ستكردنی ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی كوردستان به توركیا له لایه‌ن سویده‌وه، سه‌ره‌تایه و توركیا چاوه‌ڕوانه هه‌نگاوی دیكه‌ی به‌دوادا بێت. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، وه‌زیری دادی توركیا، "به‌كر بۆزداغ"، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ته‌ره‌ته"ی توركی، رایگه‌یاند، "هه‌فته‌ی رابردوو، سوید ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه‌ی راده‌ست كردینه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ پیشاندانی راستگۆییان و هیوادارین هه‌نگاوی دیكه‌ی به‌دوادابێت بۆ راده‌ستكردنی ئه‌وانی دیكه‌ش". "مه‌حموود تات"، ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی سوید، راده‌ستی توركیای كرد، ده‌ستبه‌جێ راپێچی به‌رده‌م دادگا كرا و شه‌ممه‌ی رابردوو له ئه‌سته‌نبوڵ خرایه زیندانه‌وه. ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌نادۆڵ"ـی ره‌سمی توركیا بڵاویكرده‌وه، پێشتر سزای شه‌ش ساڵ و 10 مانگ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌كه‌كه‌دا سه‌پێنراوه به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی له پارتێكی قه‌ده‌غه‌كراو، كه له لایه‌ن توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به "تیرۆریست" هه‌ژمار ده‌كرێت. مه‌حموود تات، له 2015دا رووی له سوید كردبوو، به‌ڵام حكومه‌تی سوید مافی په‌نابه‌ری پێ نه‌دابوو. له گفتوگۆكانیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره، به مه‌به‌ستی چوونه ناو هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، سوید و فنله‌ندا، قسه‌یان له باره‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد كردبوو، كه وه‌ك په‌نابه‌ر روویان له‌و دوو وڵاته كردووه. له مانگی ئایار/ مایۆی رابردووه‌وه، توركیا، ئاسته‌نگی بۆ وه‌رگرتنی سوید و فنله‌ندا له ناتۆ درووست ده‌كرد و داوای ده‌كرد، ئه‌و دوو وڵاته ژماره‌یه‌ك داواكراوی كوردی توركیا راده‌ستی ئه‌نقه‌ره بكه‌نه‌وه، كه توركیا وه‌ك "تاوانبار" ناوی ده‌بردن. له كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری رابردوودا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، رایگه‌یاند، هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ی جه‌مسه‌ری باكوور هه‌نگاوی "ئه‌رێنی"یان ناوه و ئه‌نقه‌ره چاوه‌ڕوانه هه‌نگاوی "به‌رجه‌سته"یان ببینێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 5 ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئامادەکاری دەستبەکاربوونی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کرد کە یاساکەی بە ژمارە 6 ساڵی 2022 لە 2022/8/4 کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی هەبوونی ئەم دەستەیە کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجی سەرەکی لە دامەزراندنی ئەم دەستەیە ئەوەیە، کۆمەڵێک پێوەر و ستانداردی کارپێکراوی نێودەوڵەتی یەکگرتوو، بۆ خوێندن و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان دابنرێت و کار بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی ئاستی کوالیتی زانستی ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکانی کەرتی تایبەت و گشتی بکات بۆ دڵنیابوون لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردەیی و زانستی دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ، سەرەڕای دانانی پێوەری گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانەبەخشین لە ڕێگای ڕێکخستنەوەی پرۆسەی پێداچوونەوە و چاودێریکردن و پشتیوانیکردنی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و بەدەستهێنانی بڕوانامەی متمانەیی بۆ زانکۆ و قوتابخانەکان. لە کۆبونەوەکەدا، هەریەک لە وەزیرەکانی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و پەروەردە و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، دیدگا و پەیامی خۆیان بۆ میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە خستەڕوو لەگەڵ ڕوونکردنەوەی توانای ئێستای وەزارەت و دامەزراوەکان وچۆنیەتی سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پرۆگرام و تواناکان بە ئاراستەی هێنانەدی ئامانجەکانی یاساکە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ڕێکار و هەنگاوە بەراییەکانی دەستبەکاربوونی ئەم دەستەیە و ئەنجومەنەکەی کرا کە بڕیارە بۆ ئەم مەبەستە پەیڕەوەکەی پێکبهێنرێت و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و پەسەند بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی گشتیی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە پەرەپێدانی کولتووری میانەڕەویی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان چەند گۆڕانکارییەکی ناوخۆیی لە ئاستی مەکتەبەکانی رێکخستن لقەکان و پەرلەمان کرد. سەرچاوەیوکی ئاگەدار رایگەیاند، زانا مەلا خالید وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە شوێنی هێمن هەورامی دەستبەکاردەبێت. گۆڕانکارییەکانی دیکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن: زانا مەلا خالید، جێگری سەرۆکی پەرلەمان رێبوار بابکەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاری نانەکەلی و چیا هەرکی، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە هەولێر مەحمود ئێزدی و نازم هەرکی، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە نەینەوا سانا‌و فەرەیدون و دیاری حوسێن، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی دووی هەولێر ئەکبەر حەیدەر، بەرپرسی لقی گەرمیان ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ـی شێخان کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی ١٦ مەردان خدر، بەرپرسی لقی ٩ـی ئاکرێ سەباح بەیتوڵڵا، یاریدەرەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک ئەحمەد کانی، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی عەبدولخالەق باپیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە
بەبۆنەی ناساندن و دەستبەکاربوونی سیستمی ئەلیکترۆنیی گرێبەستە گشتییەکان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "جێبەجێکردنی چاکسازییەکانمان خێرا دەکات." مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا پێشوازیی لە کردنەوە و دەستبەکاربوونی یەکەم پۆرتاڵی تایبەت بە سیستمی ئەلیکترۆنیی گرێبەستە گشتییەکانی حکومەت کردووە و دەڵێت، "دەبێتە هۆی پەرەپێدانی شەفافیەت و لێپرسینەوە لە تەندەرە گشتییەکان، بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کارابوونی زیاتری دارایی گشتی و پشتگیری لە سەرهەڵدانی بزنسی بچووک و مامناوەند دەکات و برەو بە پیشەسازیی نوێ دەدات و سەرەنجام جێبەجێکردنی چاکسازییەکانمان خێرا دەکات." وەزارەتی پلاندانان لە ئێستاوە دەستی بە نوێکردنەوەی رێنوێنییەکانی تەندەرە گشتییەکان و راھێنان بە بەڵێندەران کردووە بۆ شارەزابوون لە بەکارهێنانی پۆرتاڵی نوێ، مەسرور بارزانی دەڵێت، خۆشحاڵە بەوە و "لە چەند هەفتەی داهاتوودا، ئەو سیستمە لە گشت وەزارەتەکانی حکومەتدا جێبەجێ دەکرێت." سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، ئەم خزمەتگوزارییە، یەکێک بوو لە دەستپێکی خزمەتگوزارییەکان کە لە ناوەندی داتاکانی حکومەتی هەرێمدا ئامادەكاریی بۆ کرا و یارمەتییەکی زۆری حکومەت دەدات بۆ دەستڕاگەیشتن بە داتا‌کان و بینینی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی بەردەست لە کەرتی تایبەتدا.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی چەند گۆڕانکارییەک دەدات. ئەمڕۆ دووشەمە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی چەند گۆڕانکارییەک دەدات. لەوانە گۆڕینی وەزیری ئەوقاف، بریکاری وەزیری پێشمەرگە و هەروەها ئەگەری گۆڕینی جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش هەیە. بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە، مەکتەبی سیاسی پارتی لە ڕاگەیەنراوێکدا گۆڕانکارییەکان ئاشکرا بکات.
سوپای عێراق بنکەکانی داعشی لە سنووری چیای قەرەچووخ لە قەزای مەخموور تۆپبارانکرد و بەرپرسی میحوەری شەشی پێشمەرگەش دەڵێت، "لەو شوێنەی تۆپبارانکراوە، جمومجۆڵی داعش هەبووە." رۆژی یەکشەممە 04-12-2022، سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری شەشی پێشمەرگە رایگەیاند، کاژێر 8:40ی ئەمشەو، سوپای عێراق چەند بنکەیەکی داعشی لە گوندی ئاژیکەندی بناری قەرەچووخ تۆپبارانکردووە، بەڵام زیانە گیانییەکان دیارنین. سیروان بارزانی گوتی، لەو ناوچەیە جموجۆڵی داعش بینراوە، بۆیە تۆپبارانکراوە. گوتیشی، "ناوچەکە دوورە لە سنووری پێشمەرگەوە." هەروەها، رزگار محەممەد، قایمقامی مەخموور رایگەیاند، "گرووپێکی چەکدارانی داعش لە گوندی ئاژیکەند لە سنووری مەخموور دابەزیون و لەلایەن لیوای 14ـەی سوپای عێراقەوە هێرشیان کرایەسەر." ژێدەر رووداو
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئەمڕۆ 31,307,800 لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان ( ناوچە شاخاوییەکان ) دابەش کراوە و 156,539خێزان سوودمەند بوون. بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، دابەشکردنەکە بەمجۆرە بووە: لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران: 8،454،400 لیتر دابەشكراوە و 42،272 خێزان سوودمەند بوون. لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین 12,213,800 لیتر دابەشکراوە و 61,069 خێزان سوودمەند بوون. لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ : 10،639،600 لیتر دابەشكراوە و 53,198 خێزان سوودمەند بوون.
بنکەی سەربازی تورکیا لە زیلکان موشەکباران کرایەوە و لە نزیک بنکەکە ئاگرێکی گەورە کەوتۆتەوە. بەپێی زانیارییەکان، هەشت کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی سەربازی تورکیا لە زیلکان کراون و تائێستا زیانەکان دیارنین. بەڵام ئاگر لە نزیک بنکەکە کەوتۆتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردووش دوو کاتیۆشا ئاراستەی هەمان بنکە کرا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە 4-12-2022 پێشوازی لە پێشوازی لە مەمەد مەولود یاکوت کونسولی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد. مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسولی نوێی تورکیا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. لای خۆیەوە کونسولی گشتیی تورکیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و کونسوڵی نوێی شانشینی هۆڵەندا، تاووتوێی به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵیان له هه‌رێمی كوردستان كرد. ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا پيرۆزبايى له یاکۆ بیرێندز کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا له هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست. هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی هه‌موو پشتگيرييه‌كى خۆى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپاتكرده‌وه. هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنيان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تايبه‌تى له بوارى كشتوكاڵدا كرده‌وه. بۆ پشتگيريى و هاريكارييان له هه‌رێمى كوردستان له كاتى شه‌ڕى دژى داعش، نێچيرڤان بارزانى سوپاسگوزاری هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى هۆڵه‌ندا دووپاتكرده‌وه.
ڕۆژ بە ڕۆژ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرز دەبێتەوە و ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار نرخی 100 دۆلار گەیشتە 150هەزار دیناری عێراقی. ئێستا (کاتژمێر 4:30ی ئێوارەی یەکشەممە)، نرخی 100 دۆلار بە 149هەزار و 900 دینارە. هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بانکی ناوەندی عێراق کەمتر لە جاران دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.