نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی 150 هەزار دیناری تێپەڕاند. ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە و هەرگیز نەگەیشتووەتە ئەو نرخە. دۆلار: 150,150 100 یۆرۆ: 158,033 100 پاوەند:183,183 100 لیرەی توركی: 8,094 100 هەزار تمەن: 4,200 100 پاوەند :122 100 یۆرۆ : 105.25
ئهنجومهنی وهزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک كۆدهبێتهوه. ئهمڕۆ چوارشهممه ٧ـى كانوونى یهكهمی ٢٠٢٢، ئهنجومهنی وهزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە و چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێ دەکات. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت به خستنهڕووی دهرئهنجامی سهردان و كۆبوونهوهكانی شاندی دانوستانی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهگهڵ حكومهتی فیدراڵ. بڕگهی دووهمی كۆبوونهوهكە، تایبهت دهبێت به خستنهڕووی بابهتی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمی كوردستان. لە بڕگهی سێیهمدا سهرنج و تێبینییهكانی وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو لهسهر ڕهشنووسی یاسای وهزارهتی سهرچاوهكانی ئاوی حکومەتی فیدراڵ دەخرێتەڕوو كه بە پێچهوانهی دهستووری عێراق ئاماده كراوه. فەرمانگەی میدیا و زانیاری ٧ـى كانوونى یهكهمی ٢٠٢٢
وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری عێراق کە پاسەوانی سنووری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە رایگەیاند ئەمشەو دەرگای داواکاری بۆ دامەزراندن دەکرێتەوە و خەڵکی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن فۆڕم پڕ بکەنەوە. رۆژی سێشەممە 6-12-2022، عەقید کاروان خۆشناو، وتەبێژی پاسەوانی سنوور - ناوچەی یەک رایگەیاند "لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە ئاگادارکراونەتەوە کە ئەمشەو دەرگای دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنوور دەکرێتەوە و هەموو کەسێک کە مەرجەکانی تێدابێت کە لە فۆڕمەکەدا دیاری کراون، دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات." عەقید کاروان خۆشناو وتوویەتی کاتژمێر 09:00 لە رێگەی لینکێکەوە لە هەموو عێراق هاووڵاتییان دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن، "پشکی هیچ پارێزگایەک تاوەکو ئێستا دیاری نەکراوە، بەڵام هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە." فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور ئەرکی پاراستنی سنوورەکانە لە زاخۆوە تاوەکو خانەقین. https://moi-jobs.iq/?fbclid=IwAR1iRWbXGTsbzoDb7IU4578DygWEvO9aBgMsdBMlYjwEltHzWjb0WUEEXr4
پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان کردەوە لەسەر بوونی بەڵگە کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی "داعش" چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵیان بوو لە عێراق.ڕاپۆرتی تیمی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پتەوکردنی لێپێچینەوە لە تاوانە ئەنجامدراوەکان لەلایەن داعشەوە باسی لە کۆکردنەوەی بەڵگە دیکۆمێنتاری و دیجیتاڵی و شایەتی شایەتحاڵەکان کرد کە پەیوەستن بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە عێراق لەنێوان ساڵانی 2014 - 2019. پسپۆڕان لە ڕاپۆرتەکەیان گەیشتنە دەرئەنجامی ئەوەی کە "داعش" دەستیکردووە بە دروستکردن و بەرهەمهێنانی مووشەک و گوللــە هاوەنی کیمیایی و تەقەمەنی کیمیایی بۆ بۆمبە مووشەکی و کڵاوە جەنگییە کیمیایی و ئامێرە تەقەمەنییە کیمیاییە دروستکراوە دەستییەکان.هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژەی کرد بە تێگەیشتنی زیاتر بۆ ئەو شوێنانەی کە گومان دەکرێت چالاکی دروستکردنی چەک و بەرهەمهێنان و بەکارهێنانیان لەسەرتاسەری عێراق بەخۆیانەوە بینیوە.لە ڕاپۆرتەکە هاتووە پشکنین بۆ بەڵگە پەیوەستەکان کراوە بە پێدانی قەرەبوو بە کەسوکاری خانەوادەی ئەو چەکدارانەی "داعش" لەلایەن خودی داعشەوە کە لەکاتی بڵاوکردنەوەی چەکی کیمیایی کوژراون، هەروەها داتاکانی پەیوەست بە مەشق و ڕاهینان کە "داعش" دابینی دەکرد بۆ بەکرێگیراوەکان لەسەر بەکارهێنانی کەرەستەی کیمیایی وەک چەک لەنێوانیاندا ئامێری بڵاوکردنەوەی کەرەستەی کیمیایی. Kurdistan CT
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جیسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عیراق کرد.لە دیدارەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی سوید و هەرێمی کوردستان و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کران.باڵیۆزی سوید ستایشی پرۆسەی پێشکەوتن و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.سەرۆکی حکومەت کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەچەشنکردنی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و هەنگاونان بەرەو حوکمڕانییەکی ئەلیکترۆنی و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەران و ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ خستەڕوو .گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران و ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنیەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە سەر ژیانی هاووڵاتییان ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.
کەناڵی فەرمی BBC لیستی 100 کاریگەرترین ئافرەتی جیهانی بڵاوکردەوە کە ناوی چوار ئافرەتی کوردی لە بواری جیاواز تێدایە. ناوەکان ئەمانەن: زارا محەمەدی، بەهۆی خەبات و قوربانیدان بۆ زمانی دایک لە رۆژهەڵاتی کوردستان نیگار مارف، بەهۆی خەبات و ماندووبوون بۆ تەندروستی ژنان لە باشووری کوردستان رۆزا ساڵح، کە پەنابەرە و بووەتە ئەندامی شارەوانی گلاسکۆ (باشووری کوردستان) ڕوئیا پیرایی، خەبات بۆ ئازادی لە ئێران (رۆژهەڵاتی کوردستان)
ئاسایشی راپەڕین بڵاویکردەوە، بکوژی ناسکە قادر پیرۆت کە دوو هەفتە لەمەوبەر تەرمەکەی بە سوتێنراوی دۆزرایەوە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لە نووسراوێکدا رایگەیاندووە، “لە دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی چوارقورنە بە ناوی ناسکە قادر پیرۆت تەمەن 47 ساڵ لە رێکەوتی 13 ی 11ی 2022 دیارنەمابوو و دواتر لە رێکەوتی 24 ی 11 لە ناو کێڵگەیەکی نزیک بەنداوی دەربەندیخان تەرمەکەی بە سوتێنراوی دۆزرایەوە، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا چەند کەسێک لەسەر دۆسیەکەی دەستگیربکرێن”. ئاماژەی بەوەش کرد، “لە دوای دەستکەوتنی بەڵگەی تەواو، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە ناوی (خ، ر) تەمەن 39 ساڵ دانی بە کوشتنەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە”.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە شارەکانی سنە، سەقز، دێولان، دیواندەرە، بانە، کامێران، مەریوان، قوروە، روانسەر، جوانڕۆ، کرماشان، گیەڵان، کۆزەران، پیرانشار، مهاباد، پاوە، کەرەندی غەرب، سەرابلە، ئیسلام ئابادی غەرب، ئیلام و ورمێ مانگرتنی سەرانسەری ڕاگەیەنرا. رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: خۆپێشاندان لە رۆژهەڵات بەردەوامە، بەڵام ئەم مانگرتنە لەبەر مامەڵەی تووندی هێزەکانی ئێرانە لەگەڵ خۆپێشاندەران. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە شارە گەورەکانی ئێرانیش ( تاران، شیراز، ساری و چەند شارێکی دیکە ) مانگرتن دەستی پێکردووە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی هەوڵەکانیان بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات دەکات و دەڵێت، لە داهاتوودا نەوت نامێنێت، بۆیە دەبێت پشت بە کشتوکاڵ ببەستین، ئەگەر پەرەش بەو کەرتە بدەین، مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراکی هەرێمی کوردستان نابێت. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڤیدیۆیەکی 12 خولەکیدا نیگەرانیی جووتیاران بۆ ساخنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان، هەوڵەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بەتایبەت میوە بۆ وڵاتانی دەرەوە دەخاتەڕوو. دەڵێت: جەخت لە یارمەتیدانی جووتیاران دەکەینەوە. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات کە پێویستە وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی کشتوکاڵیدا بکرێت کە ئەوەش وادەکات هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنێت، وەک چۆن کشتوکاڵ لە هەر وڵاتێک "بنەمای دروستکردنی ئابوورییەکی بەهێزە." لەبارەی هەناردەکردنی هەناریش گوتی، هەناردەکردنی هەنار دەستپێکێکە بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانی دیکە. سەرۆکوەزیران رایگەیاند، "گەر سەیری مێژوو بکەن، کشتوکاڵ لەم ناوچەیەوە سەریهەڵداوە، بەڵام لە مێژووی نزیکی هەرێمی کوردستاندا، ئەگەر سەیری بکەین، چەندین هۆکار هەبوون کە نەیهێشتووە بابەتی کشتوکاڵی لێرە پەرە بسێنێت، پێشتر بابەتی وێرانکردنی گوندەکان و دروستکردنی کامپەکان، سیاسەتێکی مەرکەزی هەبووە بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان لە زەوییەکانیان دووربخرێنەوە، نەبن بە خاوەنی بڕیاری خۆیان، بەڵکو هەمیشە چاویان لە دەستی حکومەتێکی داگیرکەر بێت. ئەمە هۆکارێکی سەرەکیی بووە کە زیانێکی گەورەی لە کەرتی کشتوکاڵ داوە." لەو کاتەشەوە، وەکو مەسرور بارزانی باسی کرد، "سیاسەتێکی دیکە بەرامبەر کشتوکاڵ پەیڕەو نەکراوە تاوەکو بووژانەوەی ئابووری لەسەر بنەمای کشتوکاڵی لە کوردستان بە خێرایی پەرە بسێنێت." گوتیشی، "ئێمە لەم کابینەیە هەستمان بەوە کرد کە خوای گەورە سامانێکی لەبن نەهاتووی بە ئێمە داوە، پێویستە ئێمە لە سەرەتاوە یارمەتی جووتیارانی خۆمان بدەین و پاڵپشتیان بین بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر پەرە بە کشتوکاڵ بدەن، بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان نەک ببێت بە داهاتێک بۆ خۆیان بەڵکو ببێتە داهاتێک بۆ حکومەت و بۆ زیادکردنی داهات لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان." سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتە، جگە لە کشتوکاڵیش، کەرتەکانی دیکەش هەن، وەکو گەشتوگوزار و پیشەسازی، مەسرور بارزانی گوتی، "گرنگیمان بەمانەش داوە، بەڵام کشتوکاڵ بنەمای دروستکردنی ئابوورییەکی بەهێزە بۆ هەر وڵاتێک، ئێمە خاکێکی بەخێر و بەپیتمان هەیە، وەکو پێویست سوودی لێوەرنەگیراوە، ئەگەر کەرتی کشتوکاڵی پەرەی پێبدرێت بێگومان یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێشخستنی کەرتەکانی دیکەش. کەرتی پیشەسازی بۆ نموونە؛ ئەو کاتە دەتوانێت پێشبکەوێت کە کەرتی کشتوکاڵی پێشبکەوێت." کشتوکاڵ دەبێتە هۆکار بۆ دروستکردنی چەندین هەلی کار، بۆ نموونە، "جووتیارێک تاوەکو بەرهەمی خۆی دەچنێتەوە و دەیگەیێنێتە بازاڕ، دەبێ بە چەند قۆناخێکدا تێپەڕێت و پێویستی بە چەند ئامرازێکە، پێویستی بە ئامێرێکە بۆ یارمەتیدانی ئەو جووتیارە تاوەکو بەرهەمەکەی خۆی پێبگەیێنێت. ئەوەش وا دەکات کە کەرتی پیشەسازی (بە نموونە) بێتە ناو بابەتەکەوە و دابینکردنی ئەو ئامێرانە فەراهەم بکات."
دۆلار: 149,650 دینار 100 یۆرۆ: 157,881 دینار 100 پاوەند:183,321 دینار 100 لیرەی توركی: 8,067 دینار 100 هەزار تمەن: 4,157 دینار 100 پاوەند :122.5 دینار 100 یۆرۆ : 105.5 دینار
وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان گرێبهستی دامهزراندنی وێستگهیهكی 25 مێگاواتی كارهبای به وزهی خۆر لهگهڵ كۆمپانیایهك واژووكرد. رۆژی دووشهممه 5-12- 2022، كهمال محهمهد، وهزیری كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان لهگهڵ كۆمپانیای پلوتۆ ئۆتۆ سایکڵ كوردستان گرێبهستی دامهزراندنی وێستگهیهكی 25 مێگاواتی كارهبای به وزهی خۆر لهگهڵ كۆمپانیایهك واژووكرد. بهگوێرهی ئهو رێككهوتنه كه له نێوان وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان و کۆمپانیای (پلوتۆ ئۆتۆ سایکڵ -Pluto Otto Cycle) واژووی کرا، وێستگهیهكی كارهبای 25 مێگاواتی كه له وزهی خۆر بهرههمدههێندرێت، لهماوهی 90 رۆژدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. گرنگیدان به سێكتهری كارهبا یهكێكه له ههنگاوه له پێشینهكانی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان.
ئەحمەد محەمەد مەحمود، پارێزەری دۆسیەی گیانلەدەستدانی سەهەند ئەحمەد-ی ١٧ ساڵان رایگەیاند، لە کاتێکدا لیژنەی وەزارەتی ناوخۆ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و راپۆرتی دووەمی پزیشکی دادوەری، لەسەر گیانلەدەستدانی سەهەند ئامادەکراوە، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی حەوت لە سلێمانی، بڕیاری داخستنی دۆسیەکەی داوە. سەهەند ئەحمەد، مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ بوو، کاری گەیاندنی خواردن (دلیڤەر)ی بۆ ماڵان دەکرد. سەهەند ئەحمەد رۆژی 11/11/2022، لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنار لە سلێمانی بەتۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی هاووڵاتییەک دەستگیرکرا، بەڵام رۆژێک دوای دەستگیرکردنی، لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار گیانیلەدەستدا کەسوکاری سەهەند ناڕەزایەتییان دەربڕی و باسیان لەوەکرد، بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە کوڕەکەیان گیانی لەدەستداوە.