Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
08-12-2022

مەسرور بارزانی نامەیەکی لە سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا پێگەیشت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی لە جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیتالیا پێگەیشت.سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندی دۆستانەی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان ، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و هەردوولا هاوبەشن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم ئاسایش و سەقامگیریی .سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە . بەتایبەتی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و وزە.سەرۆکی وەزیرانی ئیتالیا، ئومێدەوارە کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ، ببێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی هاوبەش کە ئاشتی و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانییە.لە کۆتایی نامەکەیدا سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا نووسیویەتی ” چاوەڕوانم لە دەرفەتێکی نزیکدا بتانبینم و لەگەڵتان کۆببمەوە“.

هەواڵ
08-12-2022

وتەبێژی حکومەت: داوا دەکەین سنوورێک بۆ دەستدرێژی سەر جووتیارانی کورد د...

جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: داوا لە عێراق دەکەین سنوورێک بۆ دەستدرێژی سەر جووتیارانی کورد دابنێت پرۆسەی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆ بەردەوام دەبێت دەبێت پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق 17% بێت حکومەت لە 65% نەوتی سپی ماڵانی دابین کردووە دەمانەوێت لەسەر بنەمای دەستوور لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوین ژمارەیەک لیژنەی لاوەکی لە نێوان هەرێم و بەغدا پێکهێنراون پێداچوونەوە بە ئەندامانی لێژنەی ماددەی ١٤٠ دەکرێت ئەمرۆ شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ دەگاتە بەغدا  حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا جددییە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆکی حکومەت هەنار هەناردەکرا

هەواڵ
08-12-2022

شاندێکی باڵای ئەمنی و سەربازی ھەرێمی کوردستان سەردانی ھەنگاریایان کرد

سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی هەرێمی کوردستان کە لە فەرماندە باڵاکانی یەکێتی و پارتی پێکهاتوون سەردانی هەنگاریایان کرد. سیروان بارزانی، ئەندامی شاندەکە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە سەرەڕای ناکۆکیە سیاسیەکان نوێنەرە سەربازیەکانی یەکێتی و پارتی "به‌ یه‌ک ده‌ست و وه‌كو برا" کاریان کردووە. ڕاشیگەیاندووە "نابێت كێشه‌یه‌كی تایبه‌ت كه‌ له‌نێوان پارته‌كان هه‌بێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌ لایه‌نی سه‌ربازی و ئه‌منی." سەبارەت بە بڕینی پارەی دژەتیرۆری یەکێتی، سیروان بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە، " ئه‌وه‌ی من بیستوومه‌ هه‌ر مانگێكه‌ بودجه‌ی دژه‌تیرۆر بڕدراوه و بڕیارەکە "کاتییە." ‌

هەواڵ
08-12-2022

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی یەکەم زانکۆی بەریتانی لە هەرێمی کوردستان و...

دەقی وتاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ پێکەوە لێرەین بۆ دانانی بەردی بناغەی زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەولێر، لە هەرێمی کوردستان، پەرەپێدان و گرنگیدان بە خوێندنی باڵا، هەروەها دروستکردنی ناوەندە زانستییەکان ئاماژەیەکی روونە بۆ وشیاری نەتەوە و کۆمەڵگەکەمان، خۆشحاڵم کە دەبینین رۆژ بە رۆژ ئاستی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە دەڕوات و دروستکردنی ئەم جۆرە ناوەندە زانستییانە، بێگومان یارمەتیدەر دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری، زانستی و ئەکادیمی لە هەرێمی کوردستاندا، لێرە پێویستە سوپاسی خاتوو لاجان و دکتۆر کۆدۆ و هەموو ئەو بەڕێزانە بکەم کە لەگەڵ ئەم بیرۆکەیە بوون، ئەم روئیایەیان کرد بە کردار و لێرە بەردی بناغەی ئەم زانکۆیە دادەنێین، جێی خۆیەتی سوپاسی سەرکونسوڵی شانشینی یەکگرتوو بکەم، هەروەها سوپاسی باڵیۆزی بەریتانیا بکەم، سوپاسی هەموو ئەو بەرپرسە باڵایانە بکەم کە لە لەندەن یەکترمان بینی و هەموویان بە پەرۆشەوە بوون بۆ دروستکردنی ئەم پڕۆژەیە، هەروەها سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەم کە رۆڵێکی سەرەکی و کاریگەری هەبووە لە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە. ئێمە چەندین زانکۆی ترمان هەیە هەر زانکۆیەک لە کوردستان بەپێی توانا و شارەزایی و پسپۆری خۆی توانیویەتی کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگەکەمان دروست بکات، دڵنیام ئەم زانکۆیە دەتوانێت جێدەستی خۆی دیاربکات و بەشێکی تر بێت لەم پڕۆژە زانستییەی لە هەرێمی کوردستان دەستمان پێکردووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرەپێدان بە کەرتی زانستی کردووەتە بەشێک لە کارە هەرە لەپێشینەکانی خۆی، ئێمە هەموو هەوڵێکمانداوە، بۆ ئەوەی یارمەتی پەروەردە و خوێندن و ناوەندەکانی بەرزی ئەکادیمی لە هەرێمی کوردستان بدەین، بێ ئاگاش نین لەوەی کە هێشتا کێشەمان زۆرە، کێشەی نیشتەجێبوونی قوتابی یان کێشەی گرنگیدان بە خواست و ویستەکانی مامۆستایان و ئەو ناوەندە ئەکادیمیانە، بەڵام لەبیرمان نەچێت خواست و داواکاری و پێداویستییەکانی ئێمە تائێستا زیاترن کە لەبەردەستی ئێمەدان، بەڵام ئێمە ناوەستین و هەوڵدەدەین هەرچیمان کردبێت ئەو پێداویستییانەی کە گرنگن بۆ ئەو کەرتە دابین بکەین. ئەم زانکۆیە وەکو لقێک لە زانکۆی لەندەن کە زانکۆیەکی ناوداری نێودەوڵەتییە، هیوادارم بتوانێت خزمەتێکی زیاتری خوێندن و زانست لە هەرێمی کوردستان بکات، لێرە جێی خۆیەتی ئاماژە بە خاڵێکی دیکە بکەم، ئێمە لە هەوڵەکانی خۆمان بۆ باشترکردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان بەردەوامین بەتایبەتی لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بەردەوامین و شاندەکانمان بەردەوام سەردانی بەغدا دەکەن بۆ چارەسەری هەموو ئەو خاڵانەی کێشەن یان چارەسەری گونجاویان بۆ نەدۆزراوەتەوە، شاندەکانی ئێمە بەردەوام دەبن لە سەردانکردنی بەغدا، هیوادارین هەردوولا شاند ئاڵوگۆڕ بکەین تاکو دەگەین بە ئەنجامێک لە کاتێکی دیاریکراودا، چارەسەرکردنی گرفتەکان لە هەر کەرت و سێکتەرێک بێت بێگومان یارمەتیدەرێکی زۆر دەبێت بۆ پەرەپێدانی دۆخی هەرێمی کوردستان لە هەموو روێکەوە، بۆیە ئێمە ناوەستین و ئومێدمان زۆرە بە پشتیوانی خوا و ئێوەی خۆشەویست، بەبێ ئەوەی سازش لەسەر هیچ مافێکی دەستووری خۆمان بکەین داکۆکی لەسەر دابینکردنی هەموو ماف و پێداویستییەکانی خەڵکی خۆمان دەکەین. جارێکی دیکە بەخێرهاتنی هەمووتان دەکەم تەمەنای سەرکەوتن دەکەم و هیوادارم ئەو زانکۆیەش سەرکەوتووبێت و کوردستانیش هەر ئاوەدان بێت.

هەواڵ
07-12-2022

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە. داوا لە بەڕێزان سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی فیدراڵ دەکەم بە پەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جووتیارانی کورد لە سنووری داقوق و ناوچەکانی دیکەی کەرکووک بهێنن، کە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی دەرکردنی کورد و دەستبەسەرداگرتنی زەویەکانییان دەدەن. ئەم ڕەفتارانە دژی بنەماکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و بڕگەکانی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراقن و پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدرال ، سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2022/12/7

هەواڵ
07-12-2022

مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) شێخ محەمەد بن زاید ئالنەهیان ئەنجامدا. لە پەیوەندییەکەدا،گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بە تایبەتی برەودان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان کرا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆکی ئیماراتی کرد بۆ پشتیوانیی و هاریکاریی و هاوئاهەنگیی بەهێزی بەرپرسانی دەوڵەتی ئیمارات بۆ سەرخستنی پڕۆژەی هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی هەنار بۆ ئیمارات و لەوێوەشەوە بۆ وڵاتانی کەنداو. سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، دەتوانێت بەهاوکاری ولاتانی ناوچەکە، ڕۆڵێکی گرنگ لە دابینکردنی ئاسایشی خۆراکدا بگێڕێ، ئاماژەی بەوەشدا کە هەناردەکردی هەنار، دەستپێکی هەناردەکردنی چەندین بەروبوومی دیکەی هەرێمی کوردستانە، لەوانە ، سێو و ترێ و هەنگوین.هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا .

هەواڵ
07-12-2022

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانیا کرد

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد. رۆژی چوارشەممە، 07-12-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە تۆبیاس تۆنکل، بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا. لە کۆبوونەوەکەدا کە مارتن یێگەر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و کلاوس شترایشەر، كۆنسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە "گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان و زەمینەسازکردن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچەیە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان" کرا.

هەواڵ
07-12-2022

عێراق.. به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه‌ دوو كه‌س كوژران

گرژی و پێكدادان له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شاری ناسرییه‌، كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌. رۆژی چوارشەممە 7-12-2022 به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و داواكردنی خۆپیشانده‌ران بۆ ئازادكردنی چالاكوانێك خۆپیشاندان له‌ شاری ناسرییه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێكرد. خۆپیشاندەرانی ناسرییە داوای ئازادکردنی چالاکەوان حەیدەر زەیدی دەکەن، بەهۆیەوە گرژی دروستبوو و لە خۆپیشاندانەکاندا 2 کوژراو 15 بریندار هەیه. خۆپیشاندانەکە لە ناوچەی بەهوە لە ناسرییە به‌ڕێوه‌چووە و چەندین ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکانیش لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنراون.

هەواڵ
07-12-2022

مەسرور بارزانی: ھەرێم ھەمیشە ئامادە بووە کێشەکان بەشێوەیەکی بنەڕەتی چا...

ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە بڕیاری حکومەتی فیدڕاڵی بۆ سەرلەنوێ پێکهینانەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق دەکات و داواش دەکات بودجەی پێویست بۆ ئەم لیژنەیە تەرخان بکرێت و پێداویستییەکانی دیکەی دابین بکرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی دیسەمبەری 2022، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا وکۆبوونەوەکانی شاندەکە لەگەڵ شاندی حکومەتی فیداڵی سەبارەت بە دۆسییەکانی ( بەشە بودجەی هەرێم، نەوت و گاز ، گومرگ ودەروازە سنوورییەکان ، دیوانی چاودێری دارایی ) کە لە لایەن دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و ئەندامانی دیکەی شاندی حکومەت خرایەڕوو. سەرۆک وەزیران وێڕای دەستخۆشیکردن لە ئەندامانی شاندەکە و پێزانینی بۆ هەوڵ و کۆششیان لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان. لە هەمانکاتدا جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە ئامادەبووە بۆ ئەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن. دووپاتیشی کردەوە کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هاتووەتە ئاراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەت و مینهاجی وەزاری کابینەی نوێ کە لە 2022/10/27 لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش پەسەند کرا و سیفەتی پابەندیی وەرگرت و ڕێکار و میکانیزمیی چارەسەری کێشەکانی دەستنیشان کردووە. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا شاندی هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ و دانوستان لە ڕۆژانی داهاتوودا، سەردانی بەغدا بکاتەوە و لیژنە لاوەکییەکانی هاوبەشی هەردوولا دەست بە کۆبوونەوەکانیان بکەن، بە ئاراستەی گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش لەسەر بنەمای ئەو نەخشە ڕێگایەی لە کۆبوونەوەکە پەسەندکرا، لە هەمانکاتدا لیژنەیەکی وەزاریی قانونی لە ناو ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپێردرا بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و کەسانی پسپۆڕ و شارەزا، ئامادەسازیی پێویست بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی مينهاجی وەزاریی کە تایبەتن بە گەڵاڵەکردنی چەند پڕۆژە یاسایەک، لەوانە پڕۆژەیاساکانی (ئەنجومەنی فیدڕاڵیی، دادگای باڵای فیدڕاڵیی، نەوت وگاز) کە هاوئاهەنگیی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت بۆ ئەم مەبەستە و بەڵگەنامە و زانیاریی پێویستیان لەگەڵ هاوبەش بکرێت لە پێناوی چەسپاندن و بەرجەستەکردنی ماف و دەسەڵات وشایستەکانی هەرێمی کوردستان وەک ئەرکێکی نیشتیمانیی هەمووان. لە بڕگەی دووەمدا، گفتوگۆ دەربارەی نەخشەڕێگا و میکانیزمی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرا. ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە بڕیاری حکومەتی فیدڕاڵی بۆ سەرلەنوێ پێکهینانەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق دەکات کە بەشێکە لە مینهاجی وەزاری کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵی، داواش دەکات بودجەی پێویست بۆ ئەم لیژنەیە تەرخان بکرێت و پێداویستییەکانی دیکەی دابین بکرێت بۆ لابردنی ئەو لەمپەر و ئاستەنگانەی لەبەردەم جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووردا هەن، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە ئەولەویەتی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستور و ڕێکارەکانی هاتوو لە مینهاجی وەزاریی، بۆ ئەم مەبەستەش، شاندی دانوستان و دەستەی ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و لیژنەی تەکنیکی پێکهاتوو بە بڕیارەکانی پێشووی ئەنجومەنی  وەزیران بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەل حکومەتی فیدڕاڵی ڕاسپارد بۆ تەواوکردنی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوری هەمیشەیی عیراق و ئامادەسازیی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ڕێکار و بڕگەکانی پەیوەندیدار بەم بابەتە لە ناو مینهاجی وەزاریی. لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، سەرنج و تێبینییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق خستەڕوو کە بە پێچەوانەی دەستووری عێراق ئامادەکراوە و وەک دەسەڵاتێکی ڕەهای فیدراڵی دەقەکانی پڕۆژەکە داڕێژراون، لە کاتێکدا بەگوێرەی ماددەی ( 114 /حەوتەم) لە دەستووری عێراق، بابەتی داڕشتنی سیاسەتی سەرچاوەکانی ئاو لە دەسەڵاتە هاوبەشەکانە و بەپێی ماددەی( 115) دەستوور، لە کاتی هەبوونی ناکۆکی، پێشەنگیی بۆ یاسای هەرێمەکانە . وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، هەروەها ئاماژەی بە بابەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەنداوەکان لە هەرێم و نۆژەنکردنەوەیان و بەدەستهێنانی بودجە بۆ ئەم پڕۆژانە لە چوارچێوەی بودجەی سیادیی عێراق کرد. سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە داڕشتن و بەڕێوەبردنی سیاسەتی سەرچاوەکانی ئاو، بەپێی دەستوور ڕێکخراوە و هەرێم بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری ماف و دەسەڵاتە دەستووریەکانی خۆی نابێت و پێویستە حکومەتی فیدرالی و هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگ و هاوکاربن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە سوود لە سەرچاوە ئاوییەکان وەربگیرێت کە سەرچاوەیەکی گرنگیی نیشتیمانییە، بەتایبەتی کە گۆڕانکارییەکانی ژینگە و کەشو هەوا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان و بەداخەوە عێراق و هەرێمی کوردستانیش،  یەکێکن لەو ناوچانەی کە ڕووبەڕووی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەشوهەوا و بەبیابانبوون و وشکەساڵی و قەیرانی کەمبوونەوەی ئاو بوونەتەوە و ئەمەش وا لە هەموومان دەخوازێت کە هاوئاهەنگ و هاریکار بن بۆ کەمکردنەوە و سنووردارکردنی زیانەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا.

هەواڵ
07-12-2022

وەزارەتی پەروەردە وەڵامی پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەداتەوە

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: وەڵامێک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە بۆ پەرلەمانتار (کاروان گەزنەیی ) لامان باشبوو بەرێز کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری کوردستان بە زانیاری ووردەوە لەسەر داهاتی فرۆشگەی ( حانوت ) قوتابخانە و خوێندنگەکان لێدوان بدات ، بەڵام بەداخەوە بێ هەبوونی زانیاری بەڕێز کاروان گەزنەیی لە لێدوانێکدا دەڵێت (( تەنانەت داهاتی حانوتی خوێندنگەکانیش دەچێتەوە بۆ هەولێر )) ، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەو قسەیەی بەڕێز (کاروان گەزنەیی) ناڕاستە هیچ بنەمایەکی نییە، داهاتی فرۆشگە ( حانوت ) ی قوتابخانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و تەنانەت دهۆکیش نەگەڕاوەتەوە بۆ هەولێر : داهاتی فرۆشگەی ( حانوت ) ی قوتابخانەکانی پەروەردەی گشتیی سلێمانی بۆ ئەمساڵی خوێندن ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بریتی بووە لە ( 3٫910٫023٫000)سێ ملیار و نۆسەد و دە ملیۆن و بیست و سێ هەزار دینار، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەڵەبجە بریتی بوە لە (219٫000٫000 )دووسەد و نۆزدە ملیۆن دینار، بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی گەرمیان بریتی بوە لە (462٫714٫000)چوارسەد و شەست و دوو ملیۆن و حەفت سەد و چواردە هەزار دینار، بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ڕاپەرین بریتی بوە لە (546٫722٫000) پێنج سەدو چل و شەش ملیۆن و حەفت سەدو بیست و دوو هەزار دینار، ئەو پارانە نە هاتۆتە هەولێر، لەبەردەستی بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین بووە و بە گوێرەی رێنمایی ژمارە(1) ساڵی (2022) پارەکەیان وەرگرتوە لای خۆیان و دابەشیانکردۆتەوە بەسەر ناوەندەکانی خوێندن و ئەوەی دیکەش بۆتەوە داهات بۆ پەروەردەکان بۆ ئەوەی بۆ بابەتی ڕاهێنان و چالاکی وەرزشی و هونەری و پێداویستیەکانی پەروەردەکان و ناوەندەکانی خوێندن خەرجی بکەن ، تەنانەت ئەمە بۆ پەروەردەی گشتیی دهۆک و زاخۆ و سۆرانیش بەهەمان شێوەیە ، بەنمونە پارەی فرۆشگەی قوتابخانەکانی دهۆکیش نایەتەوە بۆ هەولێر ، سلێمانی وپارێزگاکانی دیکەش بەهەمان شێوەن. ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان٧ی ١٢ی ٢٠٢٢

گشتی
07-12-2022

ناڵە سوپەر حوکمدرا

کچە ڕاگەیەندکار ناڵە سوپەر لەلایەن دادگاوە بە ٥ ساڵ و مانگێک زیندانیکردن سزا درا. چەند مانگێک لەمەوبەر ناڵە سوپەر لەلایەن ئاسایشەوە بو تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرابوو.

هەواڵ
07-12-2022

ژمارەی گیان لەدەستدان لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵات گەیشتە 122 کەس

ڕاپۆرتی ژمارە ١١ی هەنگاو لەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ١٢٢ کوژراو و زیاتر لە ٨ هەزار بریندار. لەماوەی ٨٠ ڕۆژی بەرخۆدان و ڕاپەڕینی جەماوەریی لە ٤٧ شاری کوردستان بەشێوەیەکی بەردەوام، لانی کەم ١٢٢ هاووڵاتی کوژراون و زیاتر لە ٨ هەزار کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندار بوون. بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کۆی ١٢٢ هاووڵاتی کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە کوژراون، ١٠٦ حاڵەت واتە ٪٨٧ کۆی هەموو حاڵەتەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژراون.

1 2 ... 458 459 460 ... 1147 1148