بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی و سەرۆکی هەنگاریا ڕێورەسمی کردنەوەی قوتابخانەی نێودەوڵەتی ملثو بەڕێوەدەچێت ئەمڕۆ شەممە 10ی 12ی 2022، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و سەرۆکی هەنگاریا کاتالین نۆڤاک، ڕێورەسمی کردنەوەی (قوتابخانەی نێودەوڵەتی ملثو Meltho International School ) لە عەنکاوە بەڕێوەچوو. قوتابخانەی ملثۆی نێودەولەتی لە قۆناغی باخچەی ساوایان دەستپێدەکات تا پۆلی ١٢ـی ئامادەیی.
ئەمڕۆ هەینی 9 ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەیاد عەللاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی کرد.لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور تاووتوێ کرا.
ئەمڕۆ هەینی 9 ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەیاد عەللاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی کرد.لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور تاووتوێ کرا.
روونکردنەوەیەک لە پۆلیسی هەولێرەوە: دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی (٩-١٢-٢٠٢٢) هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بە بوونی حاڵەتێکی تەقەکردن لە قەزای بنەسڵاوە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە ئەفسەرێکی پۆلیسی نەوت و گاز بە پلەی مقەدەم بەناوی (اسعد رەئوف حەمەد) تەمەن (٤٨ ساڵ) دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.لە ئێستادا تەرمەکە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران تاوەکو ڕادەستی دادگایان بکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا .هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو کرد بەتایبەتی لە بوارەکانی هاوکاریی ئەمنی و پەروەردە و بازرگانی و وەبەرهێنان. لەمبارەیەوە، سەرۆکی حکومەت ستایشی هاوکارییە تەکنیکیەکانی بەریتانیای کرد بۆ بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و چاکسازیکردن لە بواری باجدا.سەرۆکی حکومەت هەروەها باسی لە هەناردەکردنی بەربوومە کشتوکاڵییەکانی هەڵەبجە و زاخۆ بۆ ئیمارات و کەنداو کرد. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی بەریتانیا دەتوانێت پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بکات لە بواری دابینکردنی خۆراکی جیهانی و وەبەرهێنان لە بواری بانکیدا.
کاریگەری قەیرانی وزە لە ئەوروپا بۆ چەند کەرتێک لە ئەڵمانیا درێژدەبێتەوە، بەڵام کاریگەرییەکانی لەسەر کەرتی تەندروستی زیاتر لە هەندێکی تر، لە کاتێکدا ترسی خراپتربوونی بارودۆخەکە هەیە. کۆمەڵەی نەخۆشخانەکانی بەرلین هۆشداری داوە کە لەسەدا ٤٠ی دامەزراوە تەندروستییەکان هەڕەشەی داخستنیان لەسەرە، بەهۆی زۆری پارەی وزەوە، لە کاتێکدا حکومەت پشتگیرییەکی پێویست بۆ ئەم کەرتە ناکات. پزیشکانی ئەڵمانیا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە کاردانەوەی قەیرانی وزە لە ئەوروپا و پچڕانی دابینکردنی کارەبا و گاز ناشارنەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی نەخۆشخانەکانی بەرلین، کاریگەری ئەو قەیرانە بە خێرایی ئاسایی کارکردن ناوەستێت، بەڵکو تەنانەت کاریگەری لەسەر تەندروستی نەخۆشەکان دەبێت. کۆمەڵەکە هۆشداری دەدات لەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە نەخۆشخانەکانی ڕووبەڕووی ئەگەری داخستنی دەبنەوە لە ماوەی داهاتوودا، ئەمەش بەهۆی زۆری پارەی وزە لە لایەک و بەهۆی بێتوانایی لە بەرگەگرتنی بەرزبوونەوەی بۆ نەخۆشەکان لە لایەکی دیکەوە. زۆرێک لە نەخۆشخانەکان دەڵێن پاکێجی پاڵپشتی حکومەت بەس نییە و نەخۆشخانەکان لەبەرچاو ناگرن، سەرەڕای پێویستییەکی زۆریان بەم پاڵپشتییە، کە حکومەت ڕەتیدەکاتەوە. هەواڵی پەیوەندیدارناوەندی ئەوروپی:وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی ئاگاداری ئەو کێشەیە و کار بۆ چارەسەرکردنی دەکات. وتیشی: "ناتوانین بە هیچ شێوەیەک لەم بارودۆخەدا نەخۆشخانەکان بەجێبهێڵین، هەروەها ناتوانین ڕێگە بدەین نەخۆشخانەکان دابخرێن بەهۆی زۆری تێچووی وزە. ئەمە ڕوونادات".
وەزارەتی دەرەوە و هاوکاری نێودەوڵەتی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و وەزارەتی دەرەوە لە شانشینی سعودیە سەرکەوتنی نێوەندگیرییەکەیان بە سەرۆکایەتی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات و شازادە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود، شازادەی جێنشین و سەرۆکوەزیرانی شانشینی سعودیە بۆ ئازادکردن و ئاڵوگۆڕی دوو زیندانی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕووسیا ڕاگەیاند. لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتدا دووپاتی کردەوە کە سەرکەوتنی هەوڵەکانی نێوەندگیری ڕەنگدانەوەی دۆستایەتی هاوبەش و نزیکی وڵاتەکانیان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا، هەروەها ئەو ڕۆڵە گرنگەی سەرکردایەتییەکانی هەردوو وڵاتی برایە لە پێشخستنی گفتوگۆ لە نێوان هەموو لایەنەکاندا. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەبوزەبی لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە کە لە مۆسکۆوە هاتبوو، هاووڵاتییە ئەمریکییەکەی بریتنی گراینەری وەرگرتووە، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ڕووسیا ئازادیان کردووە، هاوکات لەگەڵ پێشوازیکردن لە هاووڵاتییە ڕووسییەکە، ڤیکتۆر باوت، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی تایبەت کە لە واشنتۆنەوە هاتووە، دوای ئازادکردنی بە ئامادەبوونی پسپۆڕانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و شانشینی سعودیە. لایەنی ئەمریکی و ڕووسی وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان پێشوازییان لە هاووڵاتیانیان کرد. وەزارەتی دەرەوە و هاوکاری نێودەوڵەتی ئیمارات و وەزارەتی دەرەوەی سعودیە سوپاسی حکومەتەکانی ئیمارات و شانشینی سعودیەیان ئاراستەی حکومەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فیدراسیۆنی ڕووسیا کرد بۆ هاوکاری و وەڵامدانەوەیان بۆ هەوڵە هاوبەشەکانی نێوەندگیری کە لەلایەن سەرکردایەتییەکانی هەردوو وڵاتەوە ئەنجامدراون.
بڕێکی دیکە لە پارە دزراوەکەى هەژمارى سپاردەى دارایی دەستەى گشتیى باج لە بانکى رافیدەین گەڕێندراوەتەوە کە زیاتر لە 134 ملیار دینارە. رۆژی پێنجشەممە، 8ى کانوونى یەکەمى 2022، دادگەى لێکۆڵینەوەى دووەمى کەرخ لە بەغدا کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانى گەندەڵى، لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد کە بڕێکی دیکە لە پارەی دزراوى بانکى رافیدەین گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەو بانکە و بڕەکەی 134 ملیار و 455 ملیۆن و 600 هەزار دینارە. بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، گەڕاندنەوەى پارە دزراوەکە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا بڕى 317 ملیار و 535 ملیۆن و 536 هەزار و 252 دینار گەڕێندراوەتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە، هەموو پارە دزراوەکەى ئەو بانکە زیاتر لە 3.7 ترلیۆن دینار بووە کە لەرێگەى پێنج کۆمپانیاوە لەنێوان ئابى 2021 و ئەیلوولى 2022 لەو بانکە برا و دزییەکەش بە "دزى سەدە" ناوى دەرکردووە. 27ى تشرینى دووەم، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانى عێراق گەڕاندنەوەى بڕی یەکەمی پارە دزراوەکەى بانکى رافیدەینى راگەیاند کە 182 ملیار دینار بوو لە نوور زوهێر، خاوەنى دوو لەو کۆمپانیایەى پارەکەیان بردبوو. 29ى تشرینى دووەم، نوور زوهێر بە بڕیارى دادگە بە بارمتە ئازادکرا تاوەکو لەماوەى دوو هەفتەدا ئەو پارەیەى بردوویەتى بیگەڕێنێتەوە کە 1.6 ترلیۆن دینار بووە. رووداو
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، لویس ئێنریکی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، دوای ئەوەی “لا ڕۆخا” لە مۆندیالی ٢٠٢٢ی تۆپی پێ بەرامبەر مەغریب بە لێدانی سزا دوورخرایەوە. فیدراسیۆنی ئیسپانیا رۆژی پێنجشەممە 8-12-2022 لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لویس ڕوبیالێسی سەرۆکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و خۆسێ فرانسیسکۆ مۆلینا بەڕێوەبەری وەرزشی ئیسپانیا ڕاهێنەرەکەیان لەو بڕیارە ئاگادار کردەوە. ئینریکی تەمەن 52 ساڵ، لە ساڵی 2018 ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیای گرتە دەست و هاوینی ڕابردوو سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیای کرد بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئەوروپا و یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، کە بە فەرەنسا دۆڕا، ئەمەش ڕەخنەی لێکەوتەوە سەبارەت بە شێوازی یاریکردنەکەی. دوای سەرکەوتنەکەی بەسەر کۆستاریکادا، کە بە ئەنجامی ٧-٠ یارییەکەی بردەوە، کە گەورەترین سەرکەوتنە لە مێژووی بەشداریکردنی لە مۆندیالدا، پاڵەوانی ساڵی ٢٠١٠ بە ئەنجامی ١-١ لەگەڵ ئەڵمانیا یەکسان بوو پێش ئەوەی بە ئەنجامی ١-٢ بە ژاپۆن بدۆڕێت. لە کۆتاییدا ئیسپانیا بەرامبەر مەغریب بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 0-3 دۆڕا، دوای ئەوەی لە یارییەکە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
شارەزای نەوتی نێودەوڵەتی و وەزیری پێشووی نەوتی عێراق, عیسام چەلەبی ئاشکرای کرد کە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا ئێستا زیاتر لە یەک ترلیۆن و ٣١٠ ملیار دۆلاری لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستکەوتووە. عیسام چەلەبی، وەزیری پێشووی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق لە ماوەی ١٠ ساڵدا ١٥٠ ملیار دۆلاری بۆ کۆمپانیا بیانییەکان خەرج کردووە. وەزیری پێشووی نەوت ئاماژەی بەوەشکرد کارەکانی هەڵکەندنی بیر و تێچووەکەی 15 ملیۆن دۆلارە. عیسام چەلەبی، وەزیری پێشووی نەوتی عێراق ئەوەشی خستەروو، ئەو بڕە پارەیەی خەرج کراوە بۆ کۆمپانیا بیانییەکان، بەس بوو بۆ دروستکردنی 10 پاڵاوگەی نوێ لە عێراق. چەلەبی ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵاوگەی کەربەلا کە تا ئێستاش لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە، 6 ملیار دۆلاری تێچووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە پاڵاوگەی هاوشێوە لە وڵاتانی دیکە لە 3 ملیار دۆلای تێنەپەڕاندووە.
بڕی سێ ملیار دینار بەسەر ئەو كەسانەدا دابەش دەكرێت كە زیانلێكهوتووی دەستی رژێمی بەعس بوون. تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی، رایگەیاند: لە ئەنجامی هەوڵەكانی دەستەی داواكانی موڵكداری بە سەرۆكایەتی سەرۆكی دەستە، دادوەر عەلا جەواد ساعدی، بەخۆشحاڵییەوە جارێكی دیكە بڕێك پارە بەسەر زەرەرمەندانی دەستی رژێمی بەعس دابەشدەكرێت، ئەم پارەیە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە داواكارییان پێشكەشی دەستەكەمان كردووە. تارا ئەنوەر گوتی: دوای ئەوەی ئەو داواكارییانەی پێشكەشكراون، دەستەكەمان لە لێژنەی دادوەری پلەی كۆتایی وەرگرتووە و بڕیاری دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە. ئاماژەی بەوەشکرد: هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە پێشتریش پرۆسەی خەرجكردنی بڕە پارە بۆ زیانلیكەوتوان هەبووە و بەردەوامیش دەبێت. روونیشیكردەوە: لە پرۆسەی ئەمجارەدا 500كەس سوودمەند دەبن، بڕی پارەكەش سێ ملیار دینارە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی ناوخۆووە دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ پاسەوانی سنور دەکرێتەوە و دەشڵێت، "تەنها رۆڵەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە." رۆژی پێنجشەممە 8-12-2022 ، لیوا سەعد مەعەن بەرپرسی راگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، دامەزراندنی لیوا نوێیەکەی پاسەوانی سنور تەنها هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. ئاماژەی بەوەشدا، سێ لیوا بۆ پاسەوانی سنور دادەمەزرێن پشکی پارێزگاکان دیارنەکراوە، بەڵام هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.