پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کارمەندی گرێبەستی وەزارەتی کارەبای عێراق دادەمەزرێنرێن و دەکرێن بە میلاکی وەزارەت. عودەی عەواد پەرلەمانتاری عێراق لە تویتێکدا ئاشکرای کردووە، ١٠٠ ھەزار و ٤٠٠ کارمەندی گرێبەستی وەزارەتی کارەبای عێراق دادەمەزرێنرێن و لەسەر میلاکی وەزارەتی کارەبا دەبن. باسی لەوەشکردووە، هەلی زیاتر له ٧٤ هه زار بڕوانامەی کار بۆ دەرچووانی یەکەمەکانی زانکۆکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان دەرەخسێندرێت و لە ئێستاشدا دوو خول له دەرچووانی پەیمانگه نەوتیەکان دامەزرێنراون. ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو ئەمانە لە ماوەی کەمتر لە مانگ و نیوێکدا دوای پێکهێنانی حکومەت ئەنجامدراون."
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، دەست بە گەڕێکی دیکە کۆبوونەوە لەگەڵ حیزب و لایەنەکان دەکەن و سبەی چوارشەممە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کۆدەبنەوە. نوێ دەکرێتەوە
دهقی پرسهنامهكه: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمڕۆ لە ئەنجامی ھێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی دھۆک، کارمەندێکیان بە ناوی ئازاد ئیبراھیم شەھید بوو . پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەژی ئەمین، پەیامێکی لەسەر گیانلەدەستدانی ئاکام عومەر بڵاو کردەوە: دەقی پەیامەکە: بهداخهوه شههیدبوونی ئاكام عمر لهناخهوه دڵگرانی كردین، فهرمانده ئاكام یهكێك بوو له فهرمانده چاونهترسهكانی كوردستان، كه توانی له ماوهیهكی كهمدا جێپهنجهی خۆی بهجێ بهێڵێت، بۆ مێژوو شایهدی قارهمانیهتی و بێدهنگ نهبوونی له ئاست ناحهقیهكان ئهدهین. ڕۆحی شاد بێت و سهرهخۆشی خۆمان ئاڕاستهی بنهماڵه و كهسوكاری دهكهین.
تیک تۆک لە ساڵی 2016 دامەزرا لە لایەن کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی صینی بەناویByteDanceوە، وە لە ئێستادا لە 150 وڵاتی جۆراوجۆر ئەم تۆرە بەردەستە و بەرکاهێنەرێکی یەک جار زۆری هەیە تیک تۆک کار ناکات لە ( هیندستان، روسیا، ئەندەنوسیا، بەنگلادیش، ئوسترالیا، ئەمریکا ). لەم وڵاتانەی ئاماژەم پێدا تیک تۆک کارناکات بەڵام بەهۆی VPN بەکارهێنەرانی ئەو وڵاتانە بەرکاریدەهێنن وەکو دەزانین کە تۆری کۆمەڵایەتی تیک تۆک لە کوردستانیش پێشوازیەکی یەکجار زۆری لێکرا، گەشتە رادەیەک کەزۆر ئەستەمە کەسێک بدۆزینەوە تیک تۆک رۆژانە بەکارنەهێنێت ! خۆی لە خۆیدا تۆرێکی جوانە و لە کورتە ڤدیوو پێکدێت وە لە ئێستادا لە پلەی شەشەم دێت لە رێزبەندی پرۆگرامەکانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان کەیەک بلێۆن بەکارهێنەری هەیە لەسەر ئاستی جیهان! بۆچی تیک تۆک وا بەم شێوازە بەناوبانگ بوو؟ تۆری کۆمەڵایەتی تیک تۆک پێک دێت لە پارچە ڤدیوو 15 چرکەیی کە بە کامێرای موبایل یاخود کامێرا تۆمار دەکرێت، بەکارهێنەران دەتوانن ئیفێکتی دەنگ یاخود میوزیک لەسەر ڤدیووکان دابنێن وە گەر هاتوو ڤدیووکەت بە شێوازێکی جوان ئامادەکردبێت زۆر بە خێرایی بە جیهان بڵاودەبێتەوە و هەموو بەکارهێنەرەکان بەرچاویان دەکەوێت چۆن بەکارهێنەران پارە بە دەست دەهێنن لە رێگای تیک تۆک بەکارهێنەران کە دەگەن بە تەماشەکەرێکی یەکجار زۆر لە تۆری کۆمەڵایەتی تیک تۆک لە رێگای ڤدیووکانیان پارە بە دەست دەهێنن ئەویش برە پارەیەکە کە لە رێگای تیک تۆکەوە دانراوە وە هەروەها لە رێگای لایڤ کردنەوە لە تیک تۆک بەکارهێنەران دەگەن بە برە پارەیەکی یەک جار باش ! وەکو دەزانین کە لە نێو دونیای ئێستادا ٣ چین هەیە چینی دەوڵەمەند و مام ناوەندی و هەژار. لە تیک تۆک چینی دەوڵەمەند و چینی مامناوەند لە رێگای پۆینتەوە پارە دەنێرن بۆ بەکارهێنەران وەکو پشتگیریەک بۆ بەکارهێنەرەکانی تۆری کۆمەڵایەتی تیک تۆک، وە هەروەها چەندین رێگای تر هەن لە تیک تۆک بۆ بە دەستهێنانی پارە! کورد چۆن تیک تۆک بەکاردەهێنێت؟ بەشێک لە کورد بە شێوازێکی زۆر ناشاز تێک تۆک بەکاردەهێنێت هەڵدەستێک بە دابەزاندی ئاستی کەسایەتی خۆی لە پێناو بە دەستهێنانی پارە لە لایڤەکانیان بۆ نموونە : تەشهیرکردن بە یەکتر و بەکارهێنانی ووشەی خراپ بە یەکتر، بەشێک لە ئافرەتان هەڵدەستن بە سەما و دەرخستنی لەشیان بۆ ئەوەی بەکارهێنەران پارەیان بۆ بنێرن! بەراستی ئەوەی لە ئێستادا دەگوزەرێت لە نێو کۆمەڵگەی کوردیدا و لە نێو تیک تۆک من زۆر بە خراپ هەڵی دەسەنگێنم چونکە ئێمە دەبێت سەرنجمان لەسەر نەوەکانی داهاتوو بێت بە جوانترین شێواز پەروەردەیان بکەین بۆ ئەوەی لە داهاتوو کورستانێکی ئارام و سەقامگیر بنیات بنێن بەڵام نەوەکانی ئێستا نەوەی تیک تۆکن ! ئەوەی رۆژانە لە تیک تۆک دەیبنن لە قوتابخانەکان بەرامبەر یەکتر دووبارەی دەکەنەوە بەراستی ئەمە کارەساتێکی یەکجار گەورەیە ! پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوێک بەم بابەتە بخشێنێتەوە و باندێک لەسەر ئەم تۆرە دابنێت چونکە ئەوەی ئێستا ئێمە پێدا دەچین لە داهاتوو کارەساتێکی یەکجار گەورەی لەگەڵدایە پێوستە چارەسەر بکرێت پێش ئەوەی ببێتە بابەتێکی گەورە و لە کۆنترۆڵ دەربچێت!بیرمە منداڵ بووم هەتاوەکو گەشتم بە پۆلی 10 نەمدەزانی منداڵ چۆن دروست دەبێت و سێکس کردن چیە ؟ نەم دەزانی جنێودان و کەمکردنەوەی ئاستی کەسایەتی بەرامبەر چیە ! ئێمە لە جیلێکی زێرین بووین ! بەڵام ئێستا منداڵی ئێستا جنێو بە دایک و خوشکی یەکتر دەدەن ! بگرە زۆر باشتر لە ئێمە دەزانن سێکس کردن چیە و چۆن دەکرێت بەراستی کارەساتێکی یەکجار گەورەیە ! یاخود شکاندنی هێماکانی سەر شەقام و چەندین بابەتی تر ئێمە بەرەو دەوڵەت بوون دەچین، ئەم تۆرەش بەکارهێنەرێکی یەکجار زۆری هەیە لەسەر ئاستی جیهان! عەیبەیە وڵاتانی تر بەم شێوازە ئێمە و نەوەکانی ئێمە ببینن بەراستی کارەساتە ! بەرۆکی کۆمەڵگەی کوردی گرتووە ! پێوستە چارەسەر بکرێت! ئارام ئەدیب کاکەیی
هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا گیانلەدەستدانی ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكە بڵاودەكاتەوە دەقی راگەیەندراوەكە: بەداخ و خەمێكی قوڵەوە و ئاكامی گەل فەرماندە "ئاكام عومەر" فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دوای مانەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەھۆی سەختی برینەكەی گیانی پیرۆزی بەخشیە خاك و نیشتمان، بەڵێنەكەی خۆی لەپێناوی كوردستان بەجێ هێنا و شەھید بوو ، ئێمە لە فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان ئەم كۆستە گەورەیە بە هاوڕێ و هاوسەنگەران و دڵسۆزانی ڕادەگەیەنین. فەرماندەیی ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستان
ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزی کۆماندۆی سەر بە یەکێتی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا ئاکام عومەر لە مانگی ئۆکتۆبەر لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکدا لە زنانە برینداربوو، ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران لە بەریتانیا ناچاربوون لە فڕۆکەخانەکان بخەون، دوای ئەوەی بەفرێکی زۆر باریوە و بووە هۆی دواکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان. بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، ئەو بەفرەی کە باریوە، 10 سانتیمەتری تێپەڕاندووە، لەکاتێکدا پلەکانی گەرما بۆ نزیکەی 15پلەی ژێر سفر لە سکۆتلەندا دابەزیوە. چەند فڕۆکەخانەیەک وەک فڕۆکەخانەکانی دەوروبەری لەندەنی پایتەخت، بەهۆی بارینی بەفرەوە ناچاربوون ڕێڕەوی فڕین دابخەن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پشێوی لەنێو سەرنشینەکاندا دروستبووە. ژنە گەشتیارێک لە فڕۆکەخانەی ستانستێد، لە جەرگەی لەندەن، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، "پێشبینی ئەوە دەکرا دوێنێ گەشت بکەم، دواتر گەشتەکەم هەڵوەشایەوە، بۆیە ناچار بووم لەسەر زەوی لە ناوەڕاستی فڕۆکەخانەکەدا بخەوم". هەندێکی تر لە ڕێگادا بۆ بەریتانیا گلەیییان لە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان دەکرد، وەک ئەوانەی لە ڕۆمای ئیتاڵیا ناچار بوو هۆتێل حجز بکەن.
باڵیۆزی جۆرجیا خواستی وڵاتهكهی بۆ كردنهوهی باڵیۆزخانهیهكی فهخری له شاری ههولێری پایتهختی ههرێمی كوردستان دهربڕی. ئهمڕۆ دووشهممه12-12-2022، وهزارهتی دهرهوهی عێراق رایگەیاند، دوێنێ فوئاد حوسێن، وهزیری دهرهوهی عێراق له نووسینگهی خۆی له شاری بهغدا پێشوازیكردووه له باڵیۆزی جۆرجیا، زازا كاندلاكی. كاندلاكی، باڵیۆزی نانیشتهجێی جۆرجیایه له عێراق، له دیدارێكیدا لهگهڵ فوئاد حوسێن جهختیكردهوه، بۆ جۆرجیا گرنگه كونسوڵخانهی له ههولێر بكاتهوه، بهو پێیهی 3000 هاووڵاتی جۆرجی له سنووری پارێزگاكانی ههولێر و دهۆك ههن. له بهیاننامهیهكدا وهزارهتی دهرهوهی عێراق، رایگهیاند، له كۆبوونهوهكهدا، پهیوهندییهكانی نێوان بهغدا و تهبلیسی تاوتوێ كراوون و ههردوولا باسیان له كردنهوهی دهروازهیهكی نوێ بۆ هاوكاری نێوانیان له پێناو خزمهتكردنی بهرژهوهندی ههردوو وڵات كردووه. به گوێرهی بهیاننامهكه، وهزیری دهرهوهی عێراق جهختی لهسهر پێویستیی چارهسهری كێشهی ئهو هاووڵاتییه عێراقییانه كردووهتهوه، كه دهیانهوێت سهردانی جۆرجیا بكهن و داوایكردووه، ئاسانكاری له پێدانی ڤیزا به هاووڵاتیانی عێراق بكرێت. ههروهها خواستی حكومهتی عێراقی بۆ پێشخستنی پهیوهندییهكانی لهگهڵ جۆرجیا دهربڕیوه. له بهرامبهردا، باڵیۆزی جۆرجیا له عێراق، رایگهیاندووه، سهردانهكهی بۆ عێراق و دیداری لهگهڵ ژمارهیهك له بهرپرسانی عێراقیی كاریگهری گهورهی دهبێت له پێشخستن و بههێزكردنی پهیوهندییهكانی نێوان ههردوو وڵات، به تایبهتی له بوارهكانی سیاسی و ئهمنیدا. زازا كاندلاكی، ئهوهیشی خستووهتهڕوو، وڵاتهكهی دهیهوێت كونسوڵخانهی فهخری له شارهكانی ههولێری پایتهختی ههرێمی كوردستان و پارێزگای بابل بكاتهوه و دوای تهواوبوونی رێككارهكانی كردنهوهی كونسوڵخانهكان، به رهسمی دهكرێنهوه.
ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا کرا کە هێرشیکردۆتە سەر ئاسایشی دهۆک. هێرشکارەکە بە ڕەگەز عەرەبە و دانیشتووی ناحیەی بەرتلەیە لە نەینەوا، دوای هێرشەکە لەلایەن ئاسایشەوە کوژراوە. بەیانی ئەمڕۆ چەکدارێک لە دهۆک هێرشیکردە سەر بنکەیەکی ئاسایشی شارەکە و بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایشی شەهید و کارمەندێکی دیکەش بریندار بوو. هێرشکارەکەش دوای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کوژراوە. ئاسایشی پارێزگای رایگەیاند، هێرشەکە تیرۆریستی بووە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەن.
چەکدارێک هێرشی کردووەتە سەر باڵەخانەی بنکەی ئاسایشی بەلدە لە شاری دهۆک. بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی هێرشی چەکداری کردووەتە سەر باڵەخانەی ئاسایشی دهۆک، عێراقییە.لە رووداوەکەدا هێرشکارەکە کوژراو و کارمەنديکی ئاسایش گیانیلەدەستدا، هەروەها یەکێکی دیکەش بریندارە.
لە سنوری قەزاى مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر لە ئەنجدامی تەقینەوەى سۆپاى دار چوار ژن بوونە قوربانی. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی گشتی قەزای مێرگەسۆر ڕایگەیاند" چوار بریندار کە ێکهاتبوون لە خەسویەک و سێ بوک گەیەندرانە نەخۆشخانەی قەزای مێرگەسۆر، کە بەهۆی تەقینەوەی سۆپای دارەوە بریندار بوون". ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەر ئێستا باری تەندروستییان جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشكدان.