Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
20-12-2022

سەرۆکی حکومەت زیاتر لە یەک ملیار دیناری بۆ کۆیە تەرخانکرد

ە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و ١١٢ ملیۆن و ٧٨٦ هەزار دینار دا، بە مەبەستی کڕین و دابینکردنی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی (بۆگد - کۆیە) کە وێستگەکانی (بۆگد و داوداوا و هەیبەت سوڵتان ) لە خۆ دەگرێت. فەرمانگەی میدیا و زانیاری٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵ
20-12-2022

بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆری کوردستان پێشوازی لە ئەژی ئەمین دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2022 لە بارەگای گشتیی دژەتیرۆر لە هەولێر، دڵشاد یوسف، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆری کوردستان پێشوازیی لە ئەژی ئەمین لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد و کۆبوونەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی بە شێوەیەکی گشتی. لە کۆبوونەوەکەدا چەندین ئەفسەری باڵای دژەتیرۆری کوردستان ئامادە بوون.

هەواڵ
20-12-2022

بارانبارین دەست پێ دەکاتەوە

پسپۆرێکی بواری کەشناسی رایگەیاند " لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەراست لە سبەی چوارشەمەوە ٢١ ی کانوونی یەکەم ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەرۆژانی پێنجشەمە تا رۆژی شەمە ٢٤ ی کانونی یەکەم لە ئەنجامی ھاتنی کەمێک شێ ئەگەری بارانبارینی پچر پچر بەرێژەی کەم بۆ مامناوەند ئەبێت". ئاراس جەبار پسپۆری بواری کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە ناوچە جیاجیاکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک و ھەڵەبجە و سنوری پارێزگای سلێمانی، بارانی مام ناوەندی دەیگرێتەوە". ئەو پسپۆرە پێشبینیش دەکات بەگشتی کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ سەرناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان لاواز ئەبێت تەنھا پێشبینی نمە باران دەکرێت لەھەندێ ناوچەدا. " پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا ٢ تا ٤ پلە نزمبوونەوە بە خۆیەوە ئەبینێت و خێرای با جار جار لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە مامناوەند چالاکەبێت بەخێرای ١٥ تا ٢٥کم/س"( وەک ئاراس جەبار ئاماژەی بۆ کرد).

هەواڵ
20-12-2022

400 ملیار دینار بۆ پرۆژەی گرنگ خەرج دەکرێت

دەقی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (420,673,900)دینار بۆ جێبەجێكردنی 14 پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە سەنتەری شاری دهۆك و شارۆچكەكانی دەوروبەری.گوژمەی پرۆژەكان لەسەر داهاتەكانی ئاو و شارەوانی و فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانییە، بەپێی پلانی ساڵی 2022 و بە گوێرەی ڕێنماییە داراییەكان خەرج دەكرێت. پرۆژەكانیش جۆراوجۆرن، وەك دروستكردنی باخچە و دروستكردنی كۆگای ئاو و قیرتاوكردنی شەقام و نۆژەنكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە، كە پرۆژەكان لە سەنتەری شاری دهۆك و قەزا و ناحیەكانی سەر بە پارێزگەی دهۆك جێبەجێ دەكرێن.

هەواڵ
19-12-2022

باڵکێش ناوی بەرپرسی لقەکانی پارتی ئاشکرا دەکات

باڵکێش ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە یەکلایی بوونەتەوە بۆ بەرپرسی بەشێک لە لقەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان. بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سبەی و دوو سبەی، بەرپرسی لقەکانی دیکە دیاری بکرێن. ئەوانی کە دیاریکراون هیوا گەیلانی، لقی 11ی رانیە شیلان شێخ جەعفەر، لقی 21ی دەوروبەری سلێمانی فازڵ بەشارەتی، لقی 12ی هەڵەبجە سەعید سەلیم، لقی 4ی سلێمانی رزگار ئەنوەر، لقی 24ی سەفین بەهرام یاسین، لقی 10 ی سۆران عەبدولواحید رەواندزی، لقی 26 سەنگەر کانەبی، لقی 23

هەواڵ
19-12-2022

لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی 8 ملیار دینار بۆ هەولێر خەرج دەکرێت

له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نزیکەی هەشت ملیار دینار بۆ پاکڕاگرتنی هه‌ولێر خه‌رج ده‌كرێت. فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رای گه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ی گرنگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌ خزمه‌تكردنی ھاووڵاتییانی ھه‌رێمی كوردستان،به‌ ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له‌ پارێزگاكانی ھه‌رێمی كوردستان و فه‌راھه‌مكردنی ژینگه‌ی پاك و پاكمانه‌وه‌ و ڕاگرتنی سیمای شاره‌كان، حكوومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تی هاووڵاتییان ده‌كات. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌یش مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی حه‌وت ملیار و 871 ملیۆن دینار، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌ و داپۆشینی خاشاك له‌ سنووری پارێزگای ھه‌ولێر. ئئه‌م گوژمه‌یه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی شاره‌وانییه‌كانی ھه‌ولێر خه‌رج ده‌كرێت.

هەواڵ
19-12-2022

لە هەرێمی کوردستان دوو پرۆژەی جیاکردنەوەی خاشاک و پرۆژەیەکی بەرهەمهێنا...

حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە نزیکەی ١٠ ملیار دینار بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی زیاتر لە  ٦ هەزار تۆن زبڵ و خاشاکی رۆژانە لە هەرێمی کوردستان خەرج دەکات. ئاراس فوئاد سابر، بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی و چارەسەری خۆڵ و خاشاك لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، قەبارەی خاشاکی کۆکراوە بە پێی وەرزەکان دەگۆڕێت، بەگشتی ٦هەزار بۆ ٦هەزار و ٥٠٠ تۆن لە رۆژێک دایە. پرۆسەی کۆکردنەوە و گواستنەوەی خاشاک و خاوێنکردنەوە بە پێی تایبەتمەندیی شوێنەکان دەگۆڕدرێت. لە شوێنی نیشتەجێبوون رۆژێک نا رۆژێک کۆ دەکرێتەوە و لە بازاڕ و شوێنە بازرگانییەکان رۆژانە کۆ دەکرێتەوە و لە گوندەکانیش هەفتانە جارێک یان دوو جار. بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی و چارەسەری خۆڵ و خاشاك دەشڵێت: ''خەرجیی مانگانەی کۆکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی زبڵ و خاشاک لە هەرێمی کوردستان دەگاتە ٩ ملیار و ٩٥٢ هەزار و ٧٥٥ دینار و ٣٢ گرێبەست بۆ خزمەتگوزارییەکانی کۆکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خاشاک و خاوێنکردنەوە لە هەرێمی کوردستان واژوو کراون. لە هەرێمی کوردستان، لە زۆربەی شارەکان زبڵ و خاشاک تەنیا داپۆشینی بۆ دەکرێت، بەڵام دوو پرۆژەی جیاکردنەوەی خاشاک لە سنووری پارێزگای دهۆک و سنووری قەزای ئامێدی هەن. لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیش پڕۆژەیەکی گۆڕینی خۆڵ و خاشاک بۆ وزەی بەدیل (Refuse-Derived Fuel) هەیە. ئاراس فوئاد، داوا دەکات لە رێگەی ئەنجامدانی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لە ریگەی قوتابخانە، میدیا و رێکخراوە مەدەنییەکان بە ئاراستەی کەمکردنەوەی قەبارەی خاشاکی بەرهەمهاتوو.

هەواڵ
19-12-2022

کەش و هەوای سبەی ڕاگەیەنرا

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت".  بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێراى با (١٠ - ١٥) کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ و مەوداى بینین لە نێوان (٨ –  ١٠)کم دەبێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە بەگشتی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، هەروەها خێراى با (١٠ - ٢٠) کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و بە ئاڕاستەی باشووری خۆرهەڵات، مەوداى بینین لە نێوان (٨ –  ١٠)کم دەبێت.

هەواڵ
18-12-2022

پێنج كه‌س به‌ تۆمه‌تی دزینی ئاژه‌ڵ ده‌ستگیر کران

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان، تۆمەتباری سەرەكی رووداوه‌كه‌ خۆیشی ئیشی كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ دەكات. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان: هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان باندێكی دزیكردنی دەستگیركرد. لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە پێناو پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و دەستگیركردنی تۆمەتباران و ڕادەست كردن و ڕووبەڕوو كردنەوەیان بە دادگا . لە بەرواری 15/12/2022 هاوڵاتی محمد احمد محمد كاری ئاژەڵداری دەكات لە مەیدانی ئاژەڵانی ڕزگاری سەردانی بنكەی ئاسایشی ڕزگاری كرد بە مەبەستی سكاڵا تۆمار كرد كەوا شەوی 14-15/12/2022 لە مەیدانی ئاژەڵان 13 سەر ئاژەڵی (كاوڕ)ی لێ دزراوە . دەست بەجێ هێزەكانمان لەبنكەی ئاسایشی ڕزگاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستیان كرد بە كۆكرنەوەی زانیاری و چاودێری كردنی ورد لە ڕێگەی كامیرەكانی چاودێرییەوە لە بەرواری 16/12/2022 توانرا (5) پێنج تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ئەو ئاژەڵانە دەستگیر بكرێن، تۆمەتبارەكان بە ڕەگەز كوردن و دانیشتووی كەلارن. تۆمەتباری سەرەكی خۆیشی ئیشی كڕین و فرۆشتنی حەیوان دەكات لە مەیدانی ئاژەڵان جێگای بە خێوكردنی ئاژەڵی هەیە. لە لێكۆلینەوەی سەرەتاییدا تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە كە لە كاتژمێری (8)ی شەوی 14-15/12/2022 ئەو (13)سانزە سەر ئاژەڵەیان لە مەیدانی ئاژەڵەكان دزیوە و بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان تاك بردوویانە بۆ كەلار و لە باخی هاوڵاتیەكدا دانراوە . لە كاتی گوستنەوەی ئاژەڵاندا بۆ كەلار (7) سەر لە ئاژەڵان مرداربونەتەوە لەبەر ئەوەی خراوەتە ناو گونی و دەمی گونیەكان بەستراوە (2) دوو كاوڕیان فرۆشتووە و (4) چوار سەریان دەستی بە سەردا گیراوە، ئەو خاوەن باخەش دەستگیركراوە كەوا ئاژەڵەكانی لادانرا بوو. ئێستاش (6) شەش تۆمەتبار لەسەر بریاری بەڕیز داوەری لێكۆلینەوە بەپێی ماددەی (443) ی.س ڕاگیراون و دەستیش بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەدا گیراوە كەوا تاوانەكەی پێ ئەنجام دراوە لێكۆلینەوەش لە گەڵ تۆمەتباران بەردەوامە . ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانبەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان

هەواڵ
18-12-2022

لە نێوان تویتەر و تێسلا، چاودێران چۆن هەنگاوەکانی ئیلۆن ماسک هەڵدەسەنگ...

ملیاردێرە ئەمریکییەکە، ئیلۆن ماسک، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا چەند جارێک ناوی بووە مانشێتی هەواڵە جیهانییەکان، لە ڕێگەی هەنگاوە وەبەرهێنانەکەیەوە کە نوێنەرایەتی کڕینی پلاتفۆرمی تویتەر دەکات، ئەمە جگە لە لێدوان و تویت و بڕیارە مشتومڕاوییەکانی. هەر زوو ئەم سەرکەوتنە میدیاییە بۆ ماسک ڕەنگدانەوەی نەرێنی هەبوو لەسەر تێسلا، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە پشکەکانی بە ڕێژەی نزیکەی لەسەدا ٦٠ دابەزینیان بەخۆوە بینیوە، لەگەڵ نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئاسۆی بازرگانی کۆمپانیاکە، ئەمە جگە لەوەی ماسک ڕێژەیەکی زۆر لە پشکەکانی فرۆشتووە. بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەکادیمیای ئابووری، محەمەد ئەلغوباری، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "سکای نیوز عەرەبی" ڕایگەیاند، ئیلۆن ماسک بووەتە کەسایەتییەکی کاریگەر لەسەر وەبەرهێنەران، چونکە ئەو "بازاڕ ساز"ێکی ناڕاستەوخۆیە لە بازاڕە داراییەکان و دەرچوونی ماسک لە تێسلا، متمانەی وەبەرهێنەران بە کۆمپانیاکە دەهەژێنێت. ئاماژەی بەوەشکرد، هەمووان دەزانن ئامانجی ماسک لە فرۆشتنی پشکەکانی تێسلادا پارەدارکردنی گرێبەستەکەی تویتەرە، بەڵام ئەوە نەبووە هۆی ئەوەی دەرچوونەکەی لە کۆمپانیاکە بگۆڕێت بۆ فاکتەری نەرێنی کە دۆخێکی نادڵنیایی دروست دەکات کە چی چاوەڕێی کۆمپانیاکە دەکات لە داهاتوودا. بەگوتەی ئەلغوباری، ناوی ئیلۆن ماسک پەیوەندییەکی نزیکی بە ناوی تێسلاوە هەیە، و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کۆمپانیاکە هەیە، هەربۆیە هەر پێشنیارێکی بەپەلە لەلایەن خاوەن پشکەکانی تێسلا بۆ گۆڕینی لەوانەیە بگۆڕێت بۆ هەنگاوێک کە ئەنجامەکەی نادیارە، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە ماسک تەنها سەرۆکێکی ئاسایی نییە، بەڵکو بەڕێوەبەری جێبەجێکارە، بەشداری کردووە لە بەرزکردنەوەی فرۆشی تێسلا بەهۆی کەسایەتییەکەیەوە. ئاماژەی بەوەشکرد کە زۆر قورسە، “دۆزینەوەی بەریوبەرێک کە ئەو کاریگەرییەی هەبێت کە ماسک هەیەتی لەڕووی قەناعەتپێکردنی وەبەرهێنەران و بەکاربەرانەوە . ئەلغوباری پێی وایە لە ئێستادا سەرنجی ماسک لەسەر چۆنیەتی سەرکەوتنی تویتەرە، هەروەها بیکاتە پلاتفۆرمێکی تەواو جیاواز لەو پلاتفۆرمەی ئێستا بەردەستە، ئەمەش وای لێدەکات بنکەکانی پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییەکان بەدەستبهێنێت، هەروەها کاریگەری لەسەر ئەو وەبەرهێنەرانە زیاد دەکات. لای خۆیەوە خالد موسا، پسپۆڕی ئەپلیکەیشنی سۆشیال میدیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "سکای نیوز عەرەبی" ڕایگەیاند، ئیلۆن ماسک پێداگری لەسەر کۆتایی هێنان بە ساڵی ٢٠٢٢ وەک مشتومڕترین کەسایەتی بە کردەو و لێدوانە خراپە بیرلێکراوەکانی کردووە، کە توندتر بوون بە خاوەندارێتی خۆی لە پلاتفۆرمی تویتەر.

هەواڵ
18-12-2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر دەكات

ڕۆژی یەكشەممە 18ی كانوونی یەكەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد مەولوود یاقووت كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر كرد. لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و بایەخی ئاساییش و سەقامگیریی عێراق و كوردستان و كاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و هەروەها دۆستایەتیی و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا تاوتوێ كران. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پێویستیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان و ڕەنگدانەوەی لەسەر بڕیارەكانی حكوومەتی تازەی عێراق كرایەوە. هەر لەو دیدارەدا باس لە گرنگیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی باب و باپیرانیان و كۆتاییهاتن بە ئێش و ئازار و ژیانی ئاوارەیی خەڵكی دەڤەری شنگال كرایەوە.

بیروڕا
18-12-2022

ببوورە، سەرۆک پێی خۆش نییە بتبینێت!

رۆژی پێنجشەمەی رابردوو، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندیی بە سەرۆک پووتینەوە دەکات و داوای لێدەکات کە هەرچۆنێک بووە دیدارێکی لەگەڵ بەشار ئەسەد، کە پێشتر ناوینابوو قەسابەکەی دیمەشق، بۆ رێکبخات. مۆسکۆ لەبەردەم کامێراکاندا بە گەرمی پێشوازیی لەم داواکاریەی ئەنقەرە دەکات، بەڵام لەپشتی پەردەکانەوە، نە پەلەیەتی کە ئەم دیدارە رێکبخات نە ئەسەدیش پێی خۆشە لە ئێستا و ئێرەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان ببینێت. هەردوو پایتەخت دەزانن کە لە شەش مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تورکیادا بەڕێوەدەچێت و پێیان باشە، گەر پێشهاتی دیکە نەیەتە ئاراوە و ناچاریان بکات، ئەم دیدارە دوابخەن بۆ پاش هەڵبژاردنەکان. بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان پەلەیەتی و دەیەوێت بە هەر نرخێک بووە و لە هەر دۆخێکدا بووە، ئەم دیدارە سازبدات و گەر ناچاریش بێت، ئامادەیە خودی خۆی سەردانی دیمەشق بکات. لەڕاستیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەیەوێت، هەموو تواناکانی بخاتە کار، بۆئەوەی پێش مانگی شەشی ساڵی داهاتوو سێ دۆسیەی گەورە، کە بوون بە گرفتی دراماتیک لەسەر رێگەی گەڕانەوەی بۆ کۆشکی کۆماری، یەکلایی بکاتەوە. پەنابەرانی سووری: لە برایەتیی ئیسلامییەوە بۆ رقێکی ئەستوور کاتێک گەلانی سووریا دژ بە رژێمی ئەسەد لە 2011دا رادەپەڕن، تورکیا هەموو باوەشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابوورییەکانی بۆ پەنابەرە سوورییەکان دەکاتەوە و گرەوی رۆژانە لەسەر کەوتنی رژێمی ئەسەد و جێگرتنەوەی بە رژێمێکی سووننی دەکات. لەو ساتەوەختانەدا، پەناهەندەی سووری برایەکی موسڵمان بوو، کە تورکیا دەبوو بە وڵاتی دووەمیان. لە دۆخێکی ئاوادا، هەزاران هەزار سووری روودەکەنە تورکیا و بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەیان لە چوار ملیۆن نزیک دەبێتەوە. بەڵام تێپەڕینی زەمەن، 12 ساڵ پاش راپەڕینی گەلانی سووریا، یادەوەریی دەستەجەمعی کۆمەڵگەی تورکی بەرامبەر ئەم پەنابەرانە دەگۆڕێت و چیدی پەنابەر برایەکی موسڵمان نییە کە دەبێت بە هەموو شێوەیەک هاوکاری بکرێت، بەڵکو فیگەرێکی رەزا قورسە، بارێکی هەڵنەگیراوە و ئەوەیە کە لە زمانی دیپلۆماسیەتی لاتینی کۆندا پێیانوتووە «شخصا غير مرغوب فيه» (persona non grata). لەنێو ئەم یادەوەریە دەستەجەمعیە تورکیەشدا، بەرپرسیاری یەکەمی ئامادەیی ئەم چوار ملیۆن سوورییەش تەنها رەجەب تەیب ئەردۆغانە و ئەو سیاسەتەیە کە لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا لە بەرامبەر کێشەی سووریادا گرتوویەتیەبەر. لێرەوە، چارەسەرکردنی ئەم دۆسیەیە دەبێتە فەرمانێکی هەنووکەیی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغانێک کە دەیەوێت بە هەر نرخێک بووە ببێتەوە بە سەرۆککۆماری داهاتووی تورکیا. گرفتەکە لەوەدایە کە بژاردەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان یەکجار سنووردارن و رووبەری جووڵانەوەی یەکجار تەسک بووەتەوە و کاتێکی کەمیشی لەبەردەستدا ماوە. لەڕاستیدا تەنها دوو بژاردەی هەیە کە بریتین لە: داگیرکردنی کوردستانی سووریا و دروستکردنی کەمپ لەو ناوچانەدا کە داگیریان دەکات و پاشان جێگیرکردنی زۆرەملانەی کۆچبەران لەو کەمپانەدا، یان رێککەوتن لەگەڵ بەشار ئەسەددا بۆئەوەی لەم رێگەیەوە پەناهەندە سوورییەکان بگەڕێننەوە بۆ شار و شارۆچکەکانی خۆیان. لە بەرامبەر بژاردەی یەکەمدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رووبەڕووی رەفزێکی ئێرانی، رووسی، عەرەبی، ئەوروپی و ئەمریکی بووەتەوە و تەنانەت دۆستە هەرە نزیکەکانی تورکیاش پێیانوایە داگیرکردنی رۆژئاڤای کوردستان هەڵەیەکی ستراتیژییە و نابێت تورکیا بیکات. هەروەها لەبەرامبەر بژاردەی دووهەمیشدا، ئەسەد چەندین جار دووبارەی کردووەتەوە کە کۆمەڵگەی سووری لە ئێستادا کۆمەڵگەیەکی گونجاوە و یەکگرتووە و تەواو هاوسەنگە و بە هیچ شێوەیەک نایەوێت ئەو 13 ملیۆن سووریەی (بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆی پەناهەندە و راگوێزراوەکانی سووریا 13 ملیۆن تێدەپەڕێنن) کە زۆرینەی هەرە زۆریان سووننەن، بگەڕێنەوە و دیسانەوە هاوسەنگیی مەزهەبی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و دیمۆگرافیک لە سووریادا تێکبدەن. بە دیوێکی دیکەشدا، ناردنەوەی زۆرەملانەی هەزاران هەزار پەناهەندە، بە گریانی ژن و منداڵەوە لەبەردەم کامێراکانی دنیادا، ریسکێکی گەورەیە بۆ سەرمایەی رەمزیی رەجەب تەیب ئەردۆغان. لە هەلومەرجێکی ئاوادا، پێموایە دەستبردن بۆ دۆسیەی پەنابەرانی سووریا، بە هەر دیوێکدا بێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختەوە کە گریمانەی دەرنەچوون لێیی، زۆر بەهێزترە تاوەکو دەرچوون و سەرکەوتن، بەتایبەتی کە کاتێکی یەکجار کەمی لەبەردەستدا ماوە بۆ هەڵبژاردنەکان. رۆژئاڤای کوردستان: بڕیارە هەڵەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان! ستراتیژیەتی دروستکردنی وێنەی هەڕەشەیەک بۆسەر ئاسایشی نیشتمانیی تورکی لە رۆژئاڤای کوردستان، یەکێکە لەو بژاردانەی کە رەجەب تەیب ئەردۆغان کاریان لەسەر دەکات و پێیوایە، لە دۆخی ئابوورییەکی شکستخواردوودا (هەرگیز ئابووریی تورکیا هێندەی ئێستا لە شکستدا نەبووە)، پرسی جیۆپۆلیتیک دەتوانێت شانسی بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوودا بەرزبکاتەوە. گرفتەکە لەوەدایە کە هیچ پایتەختێکی جیهانی، بە دیمەشقی ئەسەدیشەوە، ئامادە نییە پشتیوانی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر خاکی کوردستانی سووریا بکات. لە ئاستێکی تردا، ئەوەی لەم چرکەساتەدا روودەدات، دەرەنجامی زنجیرەیەک لە بڕیاری هەڵەی سیاسی و ستراتیژیی 12 ساڵی رابردووی تورکیایە لە بەرامبەر رۆژئاڤای کوردستاندا. بۆ نموونە، لەبری مامەڵەکردن لەگەڵ رۆژئاڤادا وەکو دووژمنێک کە دەبێت لەناوببرێت، دەکرا وەک دۆستێک کە دەبێت هەرس بکرێت، مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. رەجەب تەیب ئەردۆغان و تورکیا بە شێوەیەکی گشتی دەبێت تێبگەن لەوەی کە جیهان گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە و ئامادەیی کورد لەنێو پەیوەندییە جیهانییەکاندا، هەمان ئامادەیی سەدەی بیستەم نییە. ئێستا کورد بەلای کەمەوە دوو کیانی دەوڵەتی هەیە، کورد سەرۆککۆمارە، وەزیری دەرەوەیە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانە، باڵیۆزە و لە چەندین وڵاتی جیهاندا نوێنەرایەتیی هەیە. لە هەولێردا زیاتر لە 35 کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتیی دەوڵەتان هەن و سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەکو سەرۆکی دەوڵەتێک لە دنیادا پێشوازیی لێدەکرێت. هەروەها لە رۆژئاڤای کوردستان، کورد وەکو تێکشکێنەری یەکەمی داعش لە جیهاندا ناسراوە و تائێستاش ئەمریکا و فەرەنسا ئامادەییان لە رۆژئاڤادا هەیە. تورکیا دەبێت لەوە تێبگات کە باوەشکردنەوە بۆ کورد بەگشتی و بۆ کوردستانی رۆژئاڤا بەتایبەتی، دەرفەتێکی زۆر باشترە بۆئەوەی هەم هەرسی بکات و هەمیش رێگەیەک بێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیخوازانە بۆ کێشەی کورد لە تورکیادا. ئەم بژاردەیە دەکرێت چەند کاتیگۆرییەکی کۆمەڵایەتی لە تورکیادا بێزار بکات، بەڵام دەکرێت چەندین کاتیگۆری دیکەش رازی بکات و ببێتە سەرکەوتنێکی گەورە لە ئێستا و ئێرە و تەنانەت لە داهاتووشدا بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان. کوردستانێکی سووریای دۆستی ئەنقەرە، زۆر باشترە بۆ ئاسایش و سەقامگیری و گەشەی ئابووری لە تورکیادا، تاوەکو کوردستانێکی سووریای دووژمنی ئەنقەرە کە هەزاران ملیۆن دۆلار لە دژایەتیکردنیدا خەرجبکرێت، بەبێ ئەوەی هیچ دەستکەوتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و جیۆپۆلیتیکی هەبێت. باشترین نموونەش هەرێمی کوردستانە. هیچ وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە، هێندەی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی ئابووری و سیاسی و ئەمنی و جیۆپۆلیتیکی تورکیا نییە، لە کاتێکدا، لە نەوەدەکاندا تورکەکان پێیانوابوو کە هەرێمێکی کوردستان یەکسانە بە هەڕەشەیەکی گەورە بەسەر تورکیاوە! جەنگاوەرە سوورییەکان ئاشبەتاڵ ناکەن! لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا، هەزاران جەنگاوەری سووری لەلایەن تورکیاوە پڕچەک کراوان و مەشقیان پێکراوە و ئامادەکراون بۆ جەنگی یەکجارەکی دژ بە رژێمی ئەسەد. ئەم چەکدارانە بە چەندین ئەزموونی گرنگدا تێپەڕیون و لە چەندین تاقیکردنەوەدا دەرچوون. ئێستا کە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەیەوێت لەگەڵ بەشار ئەسەددا ئاشت ببێتەوە و بە ئومێدی ئەوەیە کە ئەم چەکدارانە ئاشبەتاڵ بکەن، پێموایە خواستێکی تەواو ناعەقڵانییە. رەجەب تەیب ئەردۆغان دەتوانێت لەگەڵ ئەسەددا ئاشت ببێتەوە، دەتوانێت دەستبخاتەوە نێودەستی و دیسانەوە پێی بڵێت: براکەم چۆنی؟ هەروەها دەتوانێت گرفتی گەورەش بۆ ئەم هەزاران هەزار چەکدارە دروستبکات، بۆ نموونە سنووریان لەسەر دابخات، یارمەتییەکانیان لێ ببڕێت، بەڵام زۆر ئەستەمە کە بتوانێت چەکیان بکات و ناچاریان بکات بە ئاشبەتاڵ، چونکە تورکیا تەنها ئەکتەرێکە لە کۆی ئەو ئەکتەرانەی دیکەی کە دەستوەردانیان لە هاوکێشەی سووریدا هەیە و پاشان 12 ساڵ لە ئەزموونی ئەم چەکدارانە رێگەیان پێدەدات کە نەک هەر بە فۆرمی دیکە بەردەوام بن، بەڵکو ببنە هەڕەشەش بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری لە تورکیادا. رەجەب تەیب ئەردۆغان تەواو وشیارە بەوەی کە ئەنقەرە چەندین رکابەر و دووژمنی لە جیهان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەیە و هەر یەکێک لەم رکابەر و دووژمنانەش بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن بۆئەوەی تورکیا لاواز و لاوزتر بکەن. یاخیبوونی ئەم هەزاران سەربازە خاوەن ئەزموونە لە تورکیا، دەکرێت بکەنە دەرفەتێک بۆئەوەی درزی گەورە بخەنە ئاسایش و سەقامگیریی تورکیا و گورزی سەختی لێ بوەشێنن. لێرەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەبێت وشیار بێت بەوەی کە نابێت لە سبەینێیەکی نزیکدا چاوەڕوانی ئاشبەتاڵێکی گەورە بکات. کۆتایی هەموو ئەم هۆکار و دۆخ و هەلومەرج و پەیوەندی هێزانە من دەگەیێننە ئەو قەناعەتەی کە پێموابێت، ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆڵانێکی داخراودایە، چونکە هەر یەکێک لەو بژاردانەی کە لەبەردەستیدان، یەک لە یەک تراژیدیترن و ریسکی هەر یەکێکیان لەوی دیکەیان کەمتر نییە. هەموو ئەمانەش وادەکەن کە بڵێم: ئێستا لە هەموو کات زیاتر، داهاتووی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبەردەم مەترسییەکی جیددیدایە و دەکرێت مانگی شەشی ساڵی داهاتوو تورکیا ببێتە خاوەنی سەرۆکێکی دیکە... دواتر ئەمەشە وادەکات کە بەشار ئەسەد، هیچ پەلە نەکات بۆ بینین یان وەڵامدانەوەی تەلەفۆنەکەی سەرۆککۆماری ئێستای تورکیا و لە چاوەڕوانیی سەرۆککۆمارێکی دیکەدا بێت. عادل باخەوان

1 2 ... 451 452 453 ... 1147 1148