لە ساڵڕۆژی کوشتنی قاسمی سولەیمانی، نەواب ئیبراهیمی، کە چێشتلێنەرێکی ناسراوە و ڤیدیۆکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە، ڤیدیۆی چۆنیەتی دروستکردنی شفتەی بڵاو کردووەتەوە، بەو هۆیەوە دەزگا ئەمنییەکان بە بیانووی سوکایەتی بە قاسمی سولەیمانی، دەستگیری دەکەن و چێشتخانەکەیشی دادەخەن. قاسمی سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس، پاش لێدانی لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکاوە، بە جۆرێک لاشەی شێوا، بەشێک لە ئێرانییەکان دەڵێن بوو بە شفتە، بەم هۆیەشەوە دەزگا ئەمنییەکانی ئێران چاودێری دەخەنە سەر هەر کەسێک کە بە جۆرێک باسی شفتە بکات یان ڤیدیۆی فێرکاریی شفتە بڵاو بکاتەوە. گەوهەری عیشقیش، دایکی یەکێک لەو زیندانییانەی لە لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئێراندا گیانی سپارد، لە ساڵڕۆژی کوشتنی قاسم سولەیمانیدا ڤیدیۆیەکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: ئەگەر ئێران ڕزگار بێت، شفتە دروست دەکەم بۆ مناڵەکانم. قاسمە شفتە، ئەو دەستەواژەیەیە کە ئێرانییەکان لەبەرامبەر کوشتنی قاسم سولەیمانی بەکاری دەهێنن و دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانیش زۆر بە هەستیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو دەستەواژەیە دەکەن.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی لیژنەیەكی لەسەر سێ ئەندامی سەركردایەتی پێكهێناوە، چونەتە بەغداد شایەتیان بۆ لاهور شێخ جەنگی داوە، گۆڕانكارییەكانی ناو یەكێتیان بە نایاسایی ناوبردووە، چاوەڕوان دەكرێت لە یەكێتی دەربكرێن. بە نوسراوێك كە واژۆی بڕیاردەری یەكێتی (رەفعەت عەبدوڵا)ی لەسەرە لیژنەیەك پێكهاتووە لە كارگێڕێك و دوو ئەندامی سەركردایەتی بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەو هەڤاڵانەی كە ئەندامی سەركردایەتین و سكاڵایان لە دژی یەكێتی لە بەغداد تۆمار كردووە.لیژنەكە پێكهاتووە لە :• ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی لیژنە.• سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئەندام• رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئەندام.پێكهێنانی ئەم لیژنەیە دوای ئەوە دێت هەریەك لە (چەتۆ ساڵح، پەروین كاكەحەمە، سەردار هەركی) ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وتەیان لێوەرگیرا لەسەر گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی یەكێتی، ئەوان لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی شایەتیانداوە و گۆڕانكارییەكانی ناو یەكێتیان بە نایاسایی و ناپەیڕەوی ناوبردووە، سەردانی ئەو سێ ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی بۆ بەغداد، بافڵ تاڵەبانی و یەكێتی نیگەران كردووە، بە پێی بەدواداچونەكانی (درەو) لیژنەكە بە ئاراستەی دەركردنی ئەو سێ ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی بڕیار دەدات.پێشتر بە بڕیاری بڕیاردەر هەریەك لە ( ئاڵا تاڵەبانی، شادمان مەلا حەسەن، ژینۆ محەمەد) لە سەركردایەتی یەكێتی دەركران. ژێدەر: درەو
لە ناوەندی شاری سلێمانی کەسێک درایە بەر دەستڕێژ و کوژرا. ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە ژێر پردی خەسرەو خاڵ لە سلێمانی کەسێک درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا. تائێستا بکوژەکە دەستگیر نەکراوە، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
راگەیەندراوێک لە پۆلیسی هەولێرەوە؛ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی ڕۆژهەڵات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ی. ز. س) دەستگیر کرد، کە لە چەند شوێنێک هەڵسابوو بە دزینی بڕێک زێڕ و چەند ئامێرێکی کارەبایی و بڕی (٢٥٠٫٠٠٠) دینار و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک ئەنگوستیلە و سەعاتی دەستی، هەروەها هەوڵی دابوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان/ سێنترا) بدزێت.تۆمەتباری ئاماژەپێکراوی سەرەوە، کە پێشینەی تاوانی هەیە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگا کرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەباران بە شێوەی پچڕپچڕ لە هەندێك كات و ناوچەی جیاواز دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە. ئاماژە بەوەشکراوە، سبەینێ شەممە لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی سارد بۆ سەر ناوچەكەمان بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكەن، بارانبارین لە زۆربەی ناوچە جیاجیاكان بەردەوامدەبێت كە زۆرترین ڕێژەی دابارینیش لە سنووری ئیدارەكانی راپەڕین و سۆران دەبێت، هەروەها بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەبێت. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:- هەولێر/ 12 پلەی سیلیزیسلێمانی/ 12 پلەی سیلیزیدهۆك / 14 پلەی سیلیزیكەركوك/ 10 پلەی سیلیزیهەڵەبجە/ 9 پلەی سیلیزیزاخۆ/ 13 پلەی سیلیزیسۆران / 5 پلەی سیلیزیگەرمیان/ 10 پلەی سیلیزی
ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى تێکەڵەى بەفر و باران لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان هەروەها بارینى نمە باران لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵات و هەروەها ئەگەرى بارینى نمە بارانى کەم هەیە لە سەنتەرى شارەکان و پلەکانى گەرما ڕوو لە دابەزین دەکات, تەم دروست دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان. ئێستا مەودای بینینى ئاسۆیی لە پیرمام 900 مەترە و لە چەمچەمالیش 400 مەترە بە هۆی تەم و مژەوە. ئەمەى خوارەوەش بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە پیرمام 1.4 ملم سلێمانى 4.5 ملم ئامێدى 0.6 ملم بازیان 0.2 ملم کەرکووک 0.2 ملم
بهگوێرهی نووسراوێكی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، ژماره (220) له (5ـی كانوونی دووهم/یهنایهری 2023)، چهند بڕیارێك لهبارهی ئهو قوتابیانهی پلانی دهستپێكردنی خوێندنیان له دهرهوهی وڵات ههیه و له ئهنجامی دهركردنی رێنمایی نوێی یهكسانكردنی بڕوانامهكان به ژماره (5)ـی ساڵی 2022 و لیستی نوێی زانكۆ باوهڕپێكراوهكان تووشی گرفتبوون، دهركردووه. سهبارهت به فهرمانبهران، نووسراوهكهی وهزارهتی خوێندنی باڵا ئاماژهی بهوهكردووه، ههر فهرمانبهرێك پێشتر فهرمانی وهزاری مۆڵهتی خوێندن یان كاندیدبوونیان بۆ دهرچووه، ئهوا دهتوانن بهپێی رێنمایی و لیستی پێشووی زانكۆ باوهڕپێكراوهكان، دهست بهخوێندن بكهن و تاوهكو بهرواری 15"ی ئهم مانگه، دۆسیهی خوێندن بهشێوهی ئهلیكترۆنی بكهنهوه. ههروهها سهبارهت بهوانهی فهرمانبهرنین، له نووسراوهكهی وهزارهتی خوێندنی باڵادا روونكراوهتهوه، ئهگهر پێش ئهو گۆڕانكارییانه، ئۆفهری خوێندنیان وهرگرتووه یان دۆسیهی خوێندنیان بهشێوهی ئهلیكترۆنی كردووهتهوه، یاخود دهستیان به كۆرسی خوێندنی زمان كردووه و بهڵگهی سهلمێنهریان ههیه، بهههمان شێوه دهتوانن به بهپێی رێنمایی و لیستی پێشووی زانكۆ باوهڕپێكراوهكان، دهست بهخوێندن بكهن و تاوهكو بهرواری 15"ی ئهم مانگه، دۆسیهی خوێندن بهشێوهی ئهلیكترۆنی بكهنهوه. نووسراوهكهی وهزارهتی خوێندنی باڵا جهختی لهسهر ئهوهشكردووهتهوه، ههر قوتابییهك بیهوێت له زانكۆكانی دهرهوهی وڵات بخوێنێت و مهرجهكانی ئهو دوو خاڵهی سهرهوه نایگرێتهوه، ئهوا رێنمایی نوێی یهكسانكردنی بڕوانامهكان و لیستی نوێی زانكۆ باوهڕپێكراوهكانی بهسهردا جێبهجێدهكرێت. ههروهها وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ههموو قوتابیانی ههرێمی كوردستان كه له دهرهوهی وڵات دهخوێنن ئاگاداردهكاتهوه، كه دۆسیهی خوێندنی ئهلیكترۆنییان لهڕێگهی (https://scholarship.digital.gov.krd/) پڕكردووهتهوه، ئهوا پێویسته تا بهرواری 15ـی ئهم مانگه وهڵامی سهرجهم ههڵه و مهكوڕییهكان بدهنهوه بهپێچهوانهوه دوای ئهو بهرواره كار لهسهر فۆرمهكانیان ناكرێت و خۆیان بهرپرسیاردهبن. لهلایهكی دیكهوه، وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی سهرجهم ئهو فهرمانبهرانه ئاگاداردهكاتهوه كه فهرمانی وهزارییان بۆ مۆڵهتی خوێندن ههیه، پێویسته تاوهكو بهرواری (20ـی كانوونی دووهم/یهنایهری 2023) دهستلهكارههڵگرتن ئهنجامبدهن، به پێچهوانهوه فهرمانهكانیان ههڵدهوهشێتهوه.
بۆ یەکەمجار دوای دەستپێکردنی شەڕ، ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا ئاگربەستێکی کاتیی لە ئۆکراینا راگەیاند. کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا -کرێملن لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بە بۆنەی هاتنی جەژنی کریسمسی ئۆرسۆدۆکسەکان، لەسەر داوای پاتریارک کریل، رێبەری ئۆرسۆدۆکسەکانی رووسیا، بۆ ماوەی دوو رۆژ شەڕ لە ئۆکراینا دەوەستێنرێت. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی کرێملن، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی 6ی کانوونی دووەم، تا کاتژمێر 12ی شەوی 7ی مانگ، لە هەموو بەرەکانی جەنگ، رووسیا هێرشەکانی دەوەستێنێت.
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق لە رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی ئەبو مەهدی موهەندی و قاسم سولەیمانی لە بەغدا رایگەیاند، دادگا هەستاوە بە دەرکردنی فەرمانی دەستگیکردن بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا چونکە ئەو فەرمانی کردووە بۆ بەئامانجگرتنی ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی. سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق گوتیشی: دەسەڵاتی دادوەری درێغی ناکات لە گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر هەرکەسێک کە لە تاوانی تیرۆرکردنی ئەواندا بەشداریکردبێت. قاسم سولەیمانی لە 3ـی کانوونی دووەمی ساڵی 2020 لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لەگەڵ "ئەبو مەهدی موهەندیس" لەلایەن سوپای ئەمەریکا لە رێگای مووشەکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کوژران
دادگای دەستووریی توركیا، بڕیاریدا بەشە بودجەی پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپە بۆ ساڵی 2023 بۆ ماوەیەكی كاتی رابگیرێت. ئەمڕۆ پێنجەشەممە 5ی 1ی 2023، لەسەر داوای داواكاری گشتیی توركیا، كە هەدەپەیان تۆمەتبار كردووە بەوەی بە نهێنی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكەدا هەیە، داوایان لە داگای دەستووریی توركیا كردووە، كە بەشە بودجەی هەدەپە رابگرێت، لەبارەی ئەو داوایەش، دادگای دەستووریی توركیا كۆبووەوە. لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆیدا، دادگای دەستووریی توركیا بڕیاری داوە، "بۆ ماوەیەكی كاتی" بەشە بودجەی هەدەپە رابگیرێت و هیچ بڕە پارەیەكیان بۆ خەرج نەكرێت.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سبەی پێنج شەممەی کردە پشووی فەرمی، لەسەرتاسەری عێراقدا بە کەرکوک دیالەو موسڵیشەوە. ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە سبەی دەوامی فەرمی لە تەواوی عێراق راگیرا بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە. هەر ئەمڕۆش بەهۆی ئەو شەپۆلەوە لە چەند پارێزگایەکی ناوەراست و باشوری عێراق لە وانە نەجەف و کەربەلا و بابل لە ناوەندەکانی خوێندن راگیران.
لە هەرێمی كوردستان، حەوت ئایین هەن و سەرجەمیان لە چوارچێوەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا مۆڵەت پێدراون و بە پێی یاسا ڕێك خراون، و لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتییەك بە ناوی (پێكەوەژیانی ئایینی) چالاكییەكانیان ئەنجام دەدەن. هەروەها هەرێمی كوردستان خاوەنی ٥ هەزار و ٨٠٠ مزگەوت و ١٤٥ كەنیسە و ٤٠٠ شوێنی ئایینیی نێوان هەموو ئایینیەكانە كە لە كابینەی نۆیەمدا پلانی تۆكمەی ئەندازیاری بۆ نۆژەكرنەوەی ئەم شوێنە ئایینییانە داڕێژراوە و لە دیارترینیان نۆژەنكردنەوەی مەزارگەی سوڵتان مەزەفەرەدین لە شاری هەولێر و مزگەوتی كاك ئەحمەدی شێخ و مزگەوتی گەورەی سلێمانی و بنكەی لالش و چەندین جێگەی ترە لە شاری دهۆك، كە لە سەر ئەركی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی كوردستان نۆژەن كراونەتەوە. ژمارە و ناوی ئەو ئایین و باوەڕانەی بە شێوەیەكی فەرمی لە هەرێمی كوردستاندا ناسێنراونسەبارەت بە ژمارە و ناوی ئەو ئایین و باوەڕانەی لە هەرێمی كوردستاندان و بەشێوەیەكی فەرمی ناسراون، و چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی كارەكانیان، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی یاسای ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠١٥ى پەرلەمانی كوردستان، حەوت ئایین لە هەرێمی كوردستان مۆڵەتپێدراون و بەپێی یاسا ڕێكخراون و نوێنەرایەتییان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیدا هەیە، هەروەها لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتییەك بە ناوی (پێكەوەژیانی ئایینی) چالاكییان هەیە".نەبەز ئیسماعیل، ئاماژەشی بەوە دا: "هەردوو پێكهاتەی ئایینی مەسیحی و ئیزدییەكان، خاوەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و كاروباری تایبەت بە خۆیانن و هەر خۆیشیان بەڕێوەی دەبەن، بەڵام سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینییە و لە پەیكەری یاسای وەزارەتدا جێگەیان بەڕێوەبەرایەتیی گشتییە". لەبارەی ناوی ئایینەكانیش گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ئاماژەی بۆ هەر یەك لە ئایینەكانی ئیسلام، مەسیحی، ئێزدی، بەهائی، سابیئەی مەندائی، جوو، زەردەشتی كرد و گوتی: ئەم ئایین و باوەڕانە سەرجەمیان چالاكییان هەیە و پەیوەندییەكی بەهێزیش لەنێوانیاندا هەیە، و بەشداریی بۆنە و مەراسیم و چالاكیی یەكدیش دەكەن. ئاماری مزگەوت و كەنیسە و پەرستگە ئایینییەكانگوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ئاماژەی بەوە دا کە لە هەرێمی كوردستان ٥ هەزار و ٨٠٠ مزگەوت هەن و بە پێی پێویستیش وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی مۆڵەت دەدات، بەڵام بە مەرجی پێویستیی ئەو شوێنەیە. لەو ژمارەیەى سەرەوەش، لە ٣ هەزار و ٢٠٠ مزگەوتیان وتاری هەینی دەدرێت كە لە چوارچێوەی بۆردێكی باڵای دانانی وتار سەرپەرشتی دەكرێن و بە پێی بڕیاری كۆنفڕانسی ڕێكخستنی گوتاری ئایینیی ساڵی ٢٠١٦ بڕیاری كردنەوەی لە بارەوە دراوە. ئێستا "بۆردی باڵای وتار" و "بۆردی پارێزگاكانی هەرێم"، بە هەماهەنگی، وتاری هەینی دادەنێن.هەر لە هەرێمی كوردستان، ١٤٥ كەنیسە هەن و بە پێی پێویستیی شوێنەكە حكومەتی هەرێمى كوردستان پاڵپشتیی درووستكردنی كەنیسە دەكات. ئێستاش هەرێمی كوردستان خاوەنی ٤٠٠ شوێنی ئایینیی نێوان هەموو ئایینەكانە و بەشێكیان شوێنی هاوبەشى دوو ئایینن، بۆ نمونە ئایینی ئیسلام و مەسیحی." درووستكردن و نۆژەنكردنەوەی پەرستگە و شوێنە ئایینییەكانلە كابینەی نۆیەم، پلانی تۆكمەی ئەندازیاری داڕێژراوە بۆ نۆژەكردنەوەی شوێنە ئایینییەكان، دیارترنیان نۆژەنکردنەوەى مەزارگەی سوڵتان مەزەفەرەدین بووە لە شاری هەولێر، كە لەسەر ئەركی سەرۆكی حكومەت و بە سێ قۆناغ نۆژەن كراوەتەوە، هەر لەسەر ئەركی سەرۆكی حكومەت مزگەوتی گەورەی سلێمانی و مزگەوتی كاك ئەحمەدی شێخ نۆژەن دەكرێنەوە، لە پارێزگای دهۆكیش بەهەمان شێوە كار دەكرێـت، وەك نۆژەنكردنەوی بنكەی لالش و چەندین شوێنگەى ئایینى دیکە لە دەڤەرەكە. پرسی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستانیەكێك لە سیما دیارەكانی هەرێمی كوردستان، ڕەنگدانەوەی پێكەوەژیانی باوەڕە جیاوازەكانە، بۆیە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتییەكی تایبەتى هەیە بۆ پێكەوەژیانی ئایینی. لەبارەی هەوڵ و كاری حكومەت بۆ برەودانی زیاتر بۆ ئەو مەبەستە، گوتەبێژەکەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی گوتی: لە كابینەی نۆیەمی حكومەت، وەزارەتمان چەندین كۆنفرانس و كۆنگرە و سیمیناری جۆراوجۆر و كۆبوونەوەی لە پارێزگاكان ڕێك خستووە، بە شێوەیەك سەرجەم ئایینەكانی كۆ كردووەتەوە و پەنێڵی ئەكادیمی ساز داوە بۆ زانایانی ئایینی كە ڕاسپاردە و ئەنجامی لەسەر پێکەوەژیان هەبووە.پلانی وەزارەتی ئەوقاف بۆ عومرەكاران لە ساڵی نوێزیاتر لە ٢٠٠ كۆمپانیا كاروباری عومرە لە هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدەن، بۆ ئەم مەبەستەش پلانی وەزارەتی ئەوقاف کاروبارەکانى عومرەكاران بە شێوەیەکى فراوان ڕێک دەخات و لە ڕێگەى لیژنەیەكی تایبەت چاودێرى نرخی عومرە و خزمەتگوزارییەکانی كۆمپانیاكان دەکات کە پێشكەش بە گەشتیاران دەکرێت و هەر كەموكوڕییەكیش هەبێت لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت. پرسی حەجساڵی ٢٠١٧، ٨٦ هەزار و ٤٦٧ كەس ناوى خۆى بۆ حەج تۆمار كرد، هەر سێ ساڵى ٢٠١٧ و ٢٠١٨ و ٢٠١٩ کە بە تیروپشك ئەنجام درا، زیاتر لە ١٥ هەزار كەس بووە حاجی، بەڵام بە هۆى هاتنى پەتاى کۆڤید ـ ١٩ (کۆرۆنا) هاووڵاتیان بێبەش بوون لە فەریزەى حەج لە هەردوو ساڵى ٢٠٢٠ و ٢٠٢١، بەڵام ساڵی ٢٠٢٢، تەنیا ٢ هەزار و ١٢٨ كەس بوونە حاجی، چونکە دەوڵەتى عەرەبستانى سعودیە وەک جاران و لەبەر کۆرۆنا ڕێگەى نەدا زیاتر لەمە بەشدار بن.نەبەز ئیسماعیل گوتی: "لە ناوەڕاستی ئەم مانگە كۆنفرانسێكی جیهانی لە مەككە دەبەسترێت و بڕیار لەسەر پشكی حەج دەدرێت، لەوێدا ژمارەی حاجیانی كوردستان لەگەڵ عێراق دیاری دەكرێت، هەروەها لە ئێستاوە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پلانی گونجاوی ئامادە كردووە و لە كاتی خۆیدا ڕادەەگەیەنرێت".. "بۆ خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی بڕیاری داوە لە ڕێگەی وەزارەتی شەهیدان، سەد كەس لە وارسی پلە یەكی شەهیدانی سەنگەر، بە بێ تیروپشك دەستنیشان بكرێن تا هەلی چوونە حەجیان بۆ بڕەخسێت." گەشتیاریى ئایینی لە كوردستانیەكێك لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشخستن و گەشەسەندنی كەرتی گەشتیارییە و لە هەرێمى کوردستانیش چەندین شوێن و ئاسەوارى ئایینی هەن کە دەكرێت ببنە شوێنی گەشتیاری و بە ڕووی گەشتیاران و هاووڵاتیاندا واڵا بکرێن، بۆیەشە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هۆبەیەكی تازەی سەر بە نووسینگەی وەزیر کردووەتەوە بە ناوی (گەشتیاریی ئایینی). ئەم هۆبەیە سەرقاڵی دیزاینی شوێنە ئایینییەكانە تا بە پاڵپشتیی لایەنی زانستی و كولتووری، نۆژەن بكرێنەوە و بكرێنە ناوەندی گرنگی گەشتیاریی ئایینی و سەردانیكاران و لە هەموو جیهانەوە بتوانن سەردانیان بكەن. هەر ئەم هۆبەیە ڕێبەرێكی گەشتیاری بە زمانەكانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی چاپ کردووە و لە دەروازەی هاتنە ناو شارەكانەوە بەسەر گەشتیاراندا دابەش دەكرێت. فەرمانگەی میدیا و زانیاری٤ى كانوونی دووەمی ٢٠٢٣ 04 کانوونی دووەم 2023