Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13770 بابەت
هەواڵ
18-01-2023

راگەیەنراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە

مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، "ئه‌مڕۆ چوارشەممە، ١٨ـی ١ـی ٢٠٢٣ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌ پێشهات و گۆڕانكارییه‌ سیاسی و حكومی (ئیداری)ەکان له‌ هه‌رێم و ناوچه‌كه‌دا، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا پارتیمان جەختی له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ و گرژیه‌كانی كه‌ هه‌ن له‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان کردەوە به‌گوێره‌ی پره‌نسیپ و مادده‌كانی رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری نێوانمان و كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەت كه‌ به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولامان نووسراون و ئیمزاكراون".لە کۆبوونەوەدا ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه‌ مناقه‌شه‌كران و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌‌وه‌ درا: یه‌كه‌م/ ته‌وه‌ری ناوخۆی كوردستان: پارتیمان له‌ ڕوانگه‌ی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان كه‌ به‌خوێن و خه‌بات به‌ده‌ست هاتوون و هه‌ستکردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌زموونی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌باتی بێوچان له‌پێناو ماف و ئامانجه‌ڕه‌واكانماندا، هه‌روه‌ها له‌پێناو پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئاسایشی هاوڵاتیان، هه‌میشه‌ كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ و گرفته‌كانی به‌ڕێگای دروست و راست زانیوه‌، هه‌روه‌ها له‌ڕوانگه‌ی باوه‌ڕبوون به‌ پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و سیاسی و پاراستنی مافی مرۆڤ، هه‌وڵی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی و پێكه‌وه‌ كاركردن و متمانه‌ دروستكردنی داوه‌.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و به‌ پڕاكتیككردنی ئه‌م باوه‌ڕ و تێگه‌یشتنه‌مان و، بۆ یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان به‌رانبه‌ر ئاڵه‌نگاری و گرفته‌كان و جێبه‌جێكردنی بڕیاری كۆنگره‌ی ١٤ی پارتیمان و بڕیاری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێمان له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانماندا راگەیاند‌، بۆیه‌ لێره‌وه‌ هه‌ر وه‌ك پێشتریش ده‌ستپێشخه‌ریمان كردوه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و له‌ وه‌ڵامی بروسكه‌شیان به‌ڕوونی ئاماژه‌مان پێداوه‌ كه‌ هه‌بوونی تێبینی و گرفت به‌ بروسكە یان باسكردن له‌ ڕاگه‌یاندن چاره‌ناكرێت، بەڵکو ڕێگای سیاسی و مه‌ده‌نیانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و باسكردن و مناقه‌شه‌كردنی ته‌واوی تێبینی و گرفته‌كانمانه‌ به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، ئێستایش دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ین بۆ كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆ‌ و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، هەر ئەمەش به‌ڕێگایه‌كی دروست و هاوچه‌رخ ده‌زانین کە لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی و ته‌واوی لایه‌نه ‌سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌ستده‌كه‌ین به‌ گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینه‌وه‌. دووه‌م/ ته‌وه‌ری حكومه‌ت: هه‌روه‌ك له‌ خاڵی (٤)ه‌می رێككه‌وتنه‌ سیاسیه‌كه‌ی نێوان پارتیمان و یه‌كێتی ـدا هاتووه‌، ده‌بوو هه‌ردوولامان پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ نه‌ك پشتیوانی حكومه‌ت نه‌كرا، به‌ڵكو‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر ئاسته‌نگی بۆ دروستكرا و ئیستایش كێشه‌ و گرفته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك نیشانی هاوڵاتیانی كوردستان ده‌درێن كه‌ گوایه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌گه‌ڵ شه‌خسی به‌ڕێز سه‌رۆكی حکومەتە‌، لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین ئێمە دژی به‌ شه‌خسه‌نه‌كردنی كێشه‌كانین و ئه‌م جۆره‌ هه‌وڵانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه. سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌گوێره‌ی مادده‌ و بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی‌ سیاسی و ئیداری، هه‌روه‌ها كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م ڕه‌فتاریكردوه‌، ئه‌م هه‌وڵانه‌یان بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌م كه‌موكوڕیانه‌یه‌ كه‌ دروستیده‌كه‌ن و ڕێگا له‌ چاكسازی و شه‌فافیه‌ت ده‌گیرێ، بۆیە رایده‌گه‌یه‌نین کە ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌ كاروباری حكومه‌ت خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ ڕێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری و كارنامه‌ی كابینەی نۆیەم كه‌ هه‌رسێكیان به‌هاوبه‌شی و به‌ په‌سندی هه‌ردوولامان ئاماده‌كراون و ئیمزاكراون.شایه‌نی باسە كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ته‌واوی توانا پاڵپشتی هه‌ڤاڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌كه‌ی ده‌كات و، رێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌رده‌وامیدانه‌ به‌ گفتوگۆ له‌ كۆبوونه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌ك خۆ په‌راوێزخستن و به‌كارهێنانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن. سێیه‌م/ ته‌وه‌ری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان: زۆر هه‌وڵماندا، پڕۆژه‌مان ئامادەکرد و پێشکەشمانکرد لەو كۆبونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌نەی كه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم پێكیده‌هێنا و سه‌رپه‌رشتی ده‌كردن، هەروەها لەو كۆبونه‌وانه‌ش كه‌ نوێنه‌ری UNبه‌شدارده‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دواجار له‌ڕووی ناچاری و لەپێناو پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم بژارده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانمان په‌سه‌ندكرد، ئێستایش مه‌كته‌بی سیاسی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت چیدی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌كانی په‌كنه‌خرێ و له‌ زووترین كاتدا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجامبدات و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بگرێته‌ به‌ر:-هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌وله‌ویه‌تی پێبدرێت لەگەڵ چه‌سپاندنی بابه‌تی چوار بارزنه‌یی و به‌كارهێنانی تۆماری بایۆمه‌تری دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.-هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی كارابكرێته‌وه‌ و پۆسته‌ فه‌ڕاغه‌كانی نێو كۆمسیۆن پڕبكرێنه‌وه‌.-داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین پێداویستییه‌ ئیدارییەکان و بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌ڵبژاردن له‌م ساڵدا دابین بكات.-داوا له‌ به‌ڕێز سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌گوێره‌ی رێککارە یاساییه‌كان رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا ده‌ستنیشان بكات.-هه‌روه‌ها داوا له‌ ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین پاڵپشت بن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ساڵی 2023 لەو ‌واده‌ یاساییەدا كه‌ دیاریده‌كرێت. چواره‌م/ سه‌باره‌ت به‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانی هەولێر و بەغداد: ئێمه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ دروستكردنی په‌یوه‌ندی دروست و ئاساین له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌گوێره‌ی مادده‌ و بڕگه‌كانی ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌ و گرفته‌كان كه‌ ئێستا هه‌ن یا دێنه‌پێش له‌ڕووی یاسایی و سیاسی و شایسته‌ داراییه‌كانەوە، پێمانوایە توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌م ڕێبازه‌ خزمه‌تی زیاتر به‌ تەواوی گه‌لانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كات و سه‌رجه‌م بابه‌تەكان له‌ ڕێككه‌وتنی سیاسیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و كارنامه‌ی كابینەی حکومەتی فیدراڵ‌ به‌ڕوونی ئاماژەیان پێكراوه‌ و چه‌سپێندراون، بۆیە به‌ پێویستی ده‌زانین ئیلتیزام به‌م رێككه‌وتنانه‌ بكرێ و بكه‌ونه‌ بواری جێبه‌جێكردنەوە. لەکۆتاییدا بە دانه‌واندنی سه‌ری رێز و نەوازش بۆ شه‌هیدانی كورد و كوردستان كۆتایی به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هێنرا. مه‌كته‌بی سیاسییپارتی دیموكراتی كوردستان١٨ـی ١ـی ٢٠٢٣

هەواڵ
18-01-2023

<a>نرخی دۆلار فڕی</a>

نرخی ئێستای دۆلار لە بازاڕی بۆرسەی هەولێر بە   162,600 نوێ دەکرێتەوە..

هەواڵ
18-01-2023

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما یەک پلە بەرزتردەبنەوە لە تۆمارکراوى رۆژى پێشوو”. ئاماژە بەوەشکراوە، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانى گەرما بە 1-2 پلە لە تۆمارکراوى رۆژى پێشوو بەرزتر دەبنەوە”. سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسیی ئاشکرایکرد، “بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەولێر: 18 پلەى سیلیزى سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى دهۆک: 18 پلەى سیلیزى کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى سۆران: 15 پلەى سیلیزى گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى دەبێت

هەواڵ
18-01-2023

مەسرور بارزانی: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دژی هەرێم راگیراوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عێراق پابەندە بە راگرتنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز لە داڤۆس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، رەنگە کێشەکانی هەرێم و بەغدا چارەسەرببن لە چەند مانگی داهاتوودا ئەویش بە تێپەڕاندنی یاسایی نەوت و غاز. ئاماژەی بەوەشدا، رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و گێڕانەوەی قەرزی کۆمپانیاکانی بواری نەوت لە کاتی خۆیدا. ڕاشیگەیاند، رێککەوتوون هەموو فشارەکانی سەر هەرێم لەم کاتەدا رابگێرێن تاوەکو یاسایی نوێی نەوت و غاز تێدەپەڕێندرێت.

هەواڵ
18-01-2023

مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری ئابووری عومان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ سەعید بن محەمەد ئەلسەقری وەزیری ئابووری سەڵتەنەی عومان کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا گفتوکۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان وسەڵتەنەی عومان کرا، بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵی کە بەم دواییانە هەناری کوردستان وەک یەکەم بەروبوومی کشتوکاڵی کوردستان ، گەیشتە بازاڕەکانی سەڵتەنەی عومان.  سەرۆکی حکومەت بە فەرمی بانگهێشتی سەڵتەنەی عومان کرا.

هەواڵ
18-01-2023

مەسرور بارزانی لەگەڵ شا و شاژنی بەلجیکا کۆبووەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کرد بەناوونیشانی ( بەهێزکردنەوەی پیشەسازی ئەوروپا) کە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ئەلیکساندەر دیکروو ڕێکخرابوو لەو کۆبوونەوە تایبەتەدا کە شای بەلجیکا فیلیپ و شاژن ماتیلدا و چەندین بەرپرسی باڵای بەلجیکی و ئەوروپایی بەشداربوون، سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شا و شاژنی بەلجیکا و بەرپرسانی دیکەی بەشداربوو لەم بۆنە تایبەتەدا ، باسی لە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم کرد بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنان و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا.

هەواڵ
18-01-2023

وەزیری ناوخۆی ئۆکراینا گیانی لەدەستدا

وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی گیانی لەدەستدا. پۆلیسی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (18ـی کانووی دووەم) هێلیکۆپتەرێک لە نزیک باخچەیەکی ساوایان لە ناوچەی کیێڤ کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە 16 کەس گیانیان لەدەستدا کە وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیاش لەنێو قوربانییەکاندایە. پۆلیسی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەکردووە، "زانیاریمان لەسەر گیانلەدەستدانی 16 کەس هەیە لەو رووداوەدا، کە لەنێویاندا دوو منداڵ هەن". بە گوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی ئۆکرانیا، لەنێو کوژراوەکاندا، یاریدەدەری یەکەمی وەزیری ناوخۆ و بەرپرسێکی باڵای دیکە هەبوون کە لەناو کۆپتەرەکەدا بوون.

هەواڵ
17-01-2023

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 1/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، پێشوازی لە تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد. لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ کرا، بەتایبەتی گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بە دیجیتەلکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و باشترکردنی کەرتی تەندروستی و هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا کرا.

هەواڵ
17-01-2023

مەسرور بارزانی لەگەڵ کۆنگرێسمانی ئەمەریکی داڕێڵ عیسا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان , لە داڤۆس لەگەڵ کۆنگرێسمانی ئەمەریکی داڕێڵ عیسا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە سەر بنەمای دەستوور کرا.

هەواڵ
17-01-2023

مەسرور بارزانی لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەچوارچێوەی بەشداریکردنیدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس ، لەگەڵ ئەلیکساندەر دیکروو سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بارودۆخی عێراق و ناوچەکە بە گشتی  تاوتوێ کرا. تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا ، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و   هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی کوردستان بۆ بازاڕەکانی بەلجیکا و ئەوڕوپا بەگشتی. سەرۆکی حکومەت سوپاسی بەلجیکای کرد بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆریستانی داعش، هەروەها کورتەیەکی دەربارەی دوا سەردانی بۆ بەغداو کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور خستەڕوو . سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێز و چالاکی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد گوتی هەرێم هاوبەشێکی بەهێزی بەلجیکایە.  تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی گرنگیی بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا .

هەواڵ
17-01-2023

سەرۆک بارزانی و برێت مەکگۆرک کۆبوونەوە

دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی: سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەمەریكا دەكات ڕۆژی سێشەممە 17ی كانوونی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەمەریكا كرد كە پێكهاتبوو لە: بەڕێز برێت مەكگێرك ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و بەڕێز ئامۆس هۆكشتین ڕێكخەری تایبەتی سەرۆكایەتیی بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە و خاتوو ئالینا ڕۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ژمارەیەك ڕاوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا. لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كرا و جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و، بایەخی ڕۆڵی عێراق و هەرێمی كوردستان لە تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەردەم وزە لە ئاستی جیهانیدا كرایەوە. بارودۆخی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو و تێیدا سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە پێویستە ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوە بچێت و هیچ بیانوویەكیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن قبووڵ ناكرێت. سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە خوازیاری ئەوەیە لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەددیاتەكان و پاڵپشتیكردنی حكوومەتی هەرێم، كۆبوونەوە و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكان بەردەوام بێت. پەیوەست بە چاكسازییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ بەردەوامیی ئەو چاكسازییانە دووپات كردەوە. بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون و شاندی میوان جەختی لە بایەخی ئاساییش و سەقامگیریی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە.

هەواڵ
17-01-2023

مەکگۆرک نەچووە سلێمانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی

بڕیارە ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک لە شاری هەولێر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. هەرچەندە بڕیاربوو سەرانی یەکێتی لە دەباشان پێشوازی لە مەکگۆرک بکەن، بەڵام ئامادە نەبوو بچێتە سلێمانی و لە هەولێر لەگەڵیان کۆدەبێتەوە. شەوی رابردوو، برێت مەکگۆرک، هەماهەنگیکاری کۆشکی سپی ئەمریکا بۆ كاروباری ‏رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە بەغداوە گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

1 2 ... 438 439 440 ... 1147 1148