سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی له ههڵبژاردهی عێراق و جهماوهری عێراقی دهكات بهبۆنهی بردنهوهی جامی پاڵهوانییهتی كهنداو 25. ئهمڕۆ پێنجشهممه (19ـی كانوونی دووهم/یهنایری 2023)، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له تویتێكدا، بهبۆنهی بردنهوهی جامی كهنداو 25، پیرۆزبایی ئاراستهی ههڵبژاردهی عێراق و جهماوهری عێراقی دهكات. له تویتهكهی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه، "هیوای سهركهوتن بۆ كاروانی وهرزشی له عێراق دهخوازم". ئهمشهو (19ـی كانوونی دووهم/یهنایری 2023)، له یاریگای بهسرهی نێودهوڵهتی ههڵبژاردهی عێراق له یاری كۆتایی جامی كهنداو 25، به ئهنجامی سێ گۆڵ بهرامبهر به دوو گۆڵ له ههڵبژاردهی عومانی بردهوه و بۆ جاری چوارهم له مێژوودا بووه پاڵهوانی جامی كهنداو.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بە ڕووداوی هێرشكردنە سەر چەند هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای مێردینی توركیا زۆر خەمبارم. سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو پەلامارە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لەوە دڵنیام حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا هەوڵی جددی و تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ڕاستییەكانی ئەو ڕووداوە ئاشكرا بكرێن و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن. مسعود بارزانی19ی كانوونی دووەمی 2023
مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆسەوە قسەی بۆ میدیا کرد و وتی: دوای رادەستکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی هاوکار جاف، گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی دیکەش دەکریت مەسرور بارزانی: دەستخۆشی لە پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەین بۆ بە جینۆساید ناساندی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی مەسرور بارزانی: دەکرێت لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر کێشەکان بکرێت
لەسەر ڕووداوەکەی شەوی رابردوو کە پێنج هاوڵاتی باشووری کوردستان لە تورکیا کوژران، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی کونسوڵی تورکیای لە هەولێر کرد. سهفین دزهیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ بانگهێشتی کونسوڵی گشتی تورکیای کردووە. سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەدا، داواکراوە بە زووترین کات بەدواداچوونی جددی بۆ ئەو رووداوە بکرێت و ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی رابگەیەندرێت، هەروەها ئەوانەشی لەپشت ئەو هێرشەوە بوون، لەرێگەی دادگاوە سزا بدرێن. شەوی رابردوو (18/19ـی کانوونی دووەم) لەسەر رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان هێرشی چەکداری کرایە سەر پێنج ئەندامی یەک خێزان کە دانیشتووی پارێزگای دهۆک بوون، لە ئەنجامدا هەموویان گیانیان لەدەستدا.
دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ دەنگدان لەسەر بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی بەڕێوەچوو و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران کۆمەڵکوژییەکە بە جینۆساید ناسێندرا. دوای هەڵسەنگاندنی یاسایی لەلایەن لێکۆڵەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (19ـی کانوونی دووەم)، پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ى كانوونى دووهم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ مارک ڕووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.سەرۆکی حکومەت سوپاسی هۆڵەندای کرد بۆ هاوئاهەنگیی بەردەوامی لە گەڵ هەرێمی کوردستان کە یەکێکە لەو وڵاتانەی پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەتایبەتی لە بواری هەمەچەشەنکردنی ئابووری و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ کە لەم ڕووەوە پێشکەوتنی باش بەدەست هاتووە. سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی هاوکاریکردنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ دەربڕی . گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو. 1 2 3 4 5 6
کەمێک پێش ئێستا ئەو هاووڵاتییەی هەرێمی کوردستان کە لە سنووری پاریزگای مێردین لەگەڵ چەند ئەندامێکی خێزانەکەی لە هێرشێکی چەکداریدا برینداربوو گیانی لەدەستدا شەوی رابردوو (18/19ـی کانوونی دووەم) لەسەر رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان هێرشی چەکداری کرایە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی دانیشتووی دهۆک، لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو. بریندارەکە ناوی مەلا ئەحمەد جەلالەدین-ـە و پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی هێرشی چەکداری بۆ سەر ژمارەیەک هاووڵاتی لە رێگەی نسێبین بڵاوکردەوە. لە پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە روون بکەنەوە و تاوانبارانیش رووبەڕووی دادگا بکەنەوە". دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: بە داخێکی زۆرەوە، دوێنێ شەو لە ڕێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان ، چوار کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکیش بریندارە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم بە بنەماڵە و کەس و کاریان دەگەیەنم و هاوخەمیانم . هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم. لە کاتێکدا بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕوون بکەنەوە و تاوانبارانیش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 163500 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 177000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 200000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 87000 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3700 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2037 دیناری عێراقی
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دوا سەردانی شاندی حکوومیی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دهكات بە سەرۆکایەتیی بەڕێز برێت مەکگورک، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریکا و به ياوهريى بەڕێز ئامۆس هۆکستاین، نێردەی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە.ئێمە پابەندی و پاڵپشتیی خۆمان بۆ پهيوەندیی دوولایەنەی بەهێز و بەرهەمدارى عێراق و هەرێمی کوردستان لهگهڵ حکوومەتی وڵاته یەکگرتووەکاندا لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی دووپات دەکەینەوە.هەرێمی کوردستان لەبەردەم دۆخێکی ناڕوون و کۆمەڵێک ئاڵنگاریدایە. ئەمڕۆ، زیاتر لە هەر کاتێک، پێویستمان بە یەکگرتوویی و هاوکاریی نێوان هەموو لایەنەکان، بەتایبەتيش پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە کە پێکەوە دواڕۆژی ئەم هەرێمەیان لە دەستدایە.داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکەین کە جیاوازییەکانیان بەلاوە بنێن و بە سنگێکی فراوانەوە کێشەکانیان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکگەیشتنەوە چارەسهر بکەن. ئەوەی کۆماندەکاتەوە زۆر گەورەترە لەوەی لە یەکتریمان جیا دەکاتەوە. بۆ ئەوەی بتوانین سەقامگیری و یەکڕیزی جێگیر بکەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بپارێزین و پەرەیان پێ بدەین، پێویستە هەموومان بە بەرپرسیارییەتەوە هەنگاو بنێین.هاوکات پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی بهردهوامى چارەسهری كێشهكانی نێوان حکوومەتی فيدراڵيى عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین. وێڕاى سهختييهكانى ڕابردوو، ئێمە گەشبینین کە دەتوانین لەگەڵ سەرۆکوەزیران بهڕێز محەممەد شیاع ئهلسوودانی و کابینەکەی و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، گرفتە هەڵپەسێراوەکان چارەسەر بکەین.سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان2023/1/18
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ خالد ئەلفالح وەزیری وەبەرهێنانی عەڕەبستانی سعودییە كۆبووەوە . لە کۆبوونەوەکەدا ، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا تاوتوێ کرا. وەزیری وەبەرهێنانی سعودییە ، ئاماژەی بەوە دا کە بەم زووانە شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی سعودییە ، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی .سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر کارنامەی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەچەشەنکردنی سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدان بە کشتوکاڵ و پیشەسازی و پێشەشکردنی ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ محەمەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدوڵڵا بن تۆق وەزیری ئابووری دەوڵەتی ئيمارات كۆبووەوە . لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندی و هاوئاهەنگیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشت وگوزار و حوکمڕانیی ئەلیکترۆنی. تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە چۆنیەتی سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات و بەتایبەتیش دوبەی ، لە بواری گەشەپێدانی ئابووری و پێشخستنی توانا مرۆیی و کارگێڕییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. 1 2