بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکردووە "تۆمەتباری سەرەکی روداوی کوشتنی خێزانە پێنج کەسییەکەی دهۆی پەیوەندی زۆر باشی لەگەڵ ئەو خێزانەدا هەبووە و ئاگادار بووە دەچنە تورکیا و چەند رۆژێک پێشتر پیلانەکەی داناوە و گەڕاوەتەوە تورکیا ". پۆلیس دەڵێت "تۆمهتبار ناوی ( ف. أ )ـه، خهڵكی نسێبینه و لە بەشی میکانیک لە کۆمەڵگهی ئەڤرۆستیی شاری دهۆک بۆ ماوەی چهند ساڵێك کاریکردووە". شەوی 18/1/2023، لەسەر رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا هێرشی چەکداری کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بەرەو دیاربەکر دەچوون، لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی دانیشتووی دهۆک کوژران.
لە گەڕەکی چۆمان لە ناحیەی چوارقوڕنە، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژنێکی دووگیان سووتا و گیانی لەدەست دا. ژنەکە ناوی ئاشتی موسڵیحە و تەمەنی 25 ساڵە، عەلی قادر گوتی، ژنەکە دووگیان بووە و بە تەنیا لە ماڵەوە بووە، چونکە هاوژینەکەی پێشمەرگەیە و لە دەوام بووە. لەبارەی هۆکاری رووداوەکەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین گوتی: "ژنەکە لە ماڵەوە نووستبوو و، هیتەر کارەبا کاری کردووە، بەڵام پلاکی هیتەرەکە تواوەتەوە و بەهۆیەوە ئاگرکەوتووەتەوە و ژنەکە گیانی لەدەستداوە".
پارێزگای ههولێر رایگهیاند، له یاریگای فهرهنسۆ ههریری پێشوازی له ههڵبژاردهی عێراق ناكرێت. دوای ئهوهی ناڕهزایی له سهر ئهنجامدانی ئاههنگی پێشوازی له ههڵبژاردهی عێراق له یاریگای فهرهنسۆ ههریری هاته ئاراوه، پارێزگای ههولێر بڕیاری دا ئاههنگهكه نهكرێت. سهرچاوهیهک له پارێزگای ههولێر رایگهیاند، پاێزگاری ههولێر بڕیاری دا ئهو ئاههنگه له یاریگا نهکرێ، بهجۆر و شێوازیتر پێشوازی له ههڵبژاردهی عێراق له ههولێر دهکرێ.
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە، لەمەودوا کرێی مانگانە 45 هەزار دیناریان بۆ دێتەوە. ههروهها بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان، گوتیشی: "پێشتر تاوەکو ساڵی 2021 بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون هەر ماڵێک پێوەری ئاوی نەبەستایە، بڕی 100 هەزار دینار کرێی ئاوی مانگانەی بۆ دەهاتەوە، دواتر کەمکرایەوە بۆ 80 هەزار دینار و دوایین نووسراویش لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بەدەستمان گەیشتووە، بڕهكهی بۆ 45 هەزار دینار کەمکردووەتەوە. K24
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە بڕێکی زۆر پارەی ساختەکردووە و ویستویەتی لە بازاڕەکانی هەولێر ساغی بکاتەوە. هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە بە رەگەز عەرەبی سووریە و بڕی 9 هەزار و 800 دۆلار و ملیۆنێک و 850 هەزار دیناری ساختە کردووە و لە خوارووی عێراق هێناویەتە هەولێر و لەکاتی مامەڵەکردن دەستگیرکراوە. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکە لەکاتی ساخکردنەوەی پارە لەناو بازاڕی هەولێر، لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی پارێزگاکەوە دەستگیرکرا و بەپێی مادەی 285 لە یاسای سزادانی عێراقی بەند کراوە و دەدرێتە دادگە. هۆگر عەزیز باسی لەوەش کرد، "لەدوای هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، هێزەکانمان بە وردی چاودێریی ئەو بابەتە دەکەن، پێشبینیشمان دەکرد کە هەوڵبدرێت پارەی ساختە بکرێتە بازاڕەوە، بەڵام تیمەکانمان بە وردی چاودێرن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، باسیان لە "كارى هاوبهشى نێوان ههردوولا" کردووە و لەسەر "ياساكانى نهوت و گاز، بودجهى عێراق و ههوڵهكانى پاراستنى سنوور"یش قسەیان کردووە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، 21-01-2023، بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق سەردانی بەغدای کرد. دوای رێوڕەسمەکە چەندین دیدار و کۆبوونەوەی هەبوو. نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له كۆبوونهوهكهدا دهربارهى دوايين پێشهاتهكانى دۆخى عێراق و برهودان به ههماههنگى و هاريكاريى نێوان حكومهتى ههرێمى كورستان و حكومهتى فيدراڵيى عێراق، گفتوگۆيان كرد." لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق باسیان "له كارى هاوبهشى نێوان ههردوولا كرد، بهتايبهتيش له بوارى ياساكانى نهوت و گاز، بودجهى عێراق و ههوڵهكانى پاراستنى سنوور." هەر ئەمڕۆ شەممە، لهميانى سهردانهكهيدا بۆ بهغدا، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان لهگهڵ ئالينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئهمريكا له عێراق كۆبووهوه. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "هاوڕا بوون كه چارهسهركردنى كێشهكان دهبێته مايهى سهقامگيريى عێراق و ناوچهكهش." باڵیۆزی ئەمریکا، "سوپاسى رۆڵى ئهرێنيى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و ههوڵهكانى بۆ چارهسهركردنى كێشهكان كرد." وەک لە ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پشتگيريى ئەمريكاى بۆ گفتوگۆ و ههوڵ و ههنگاوهكانى چارهسهركردنى كێشهكانى ههولێر - بهغدا دهربڕیوە و "سوپاسى رۆڵى ئهرێنيى سهرۆك نێچيرڤانى بارزانى و ههوڵهكانى بۆ چارهسهركردنى كێشهكان كرد."
بڕیارە رۆژی دووشەممە هەڵبژاردەی عێراق بێنە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و ئاهەنگێكی جەماوەرییان بۆ سازبكرێت. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە، دوای بەدەستهێنانی پاڵەوانیەتی جامی كەنداوی عەرەبی لەلایەن هەڵبژاردەی عێراق، ڕۆژی دووشەممە كاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ لە یاریگای نێودەوڵەتی فەڕەنسۆ هەریری بە ئاهەنگێك پێشوازی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەكرێت. شەوی هەینی رابردوو لە پاڵەوانێتی كۆتایی جامی كەنداو 25 كە لە شاری بەسڕە سازكرا، هەڵبژاردەی عێرا قبە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ لە هەڵبژاردەی عومانی بردەوە.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، پاڵپشتی لە بانکی ناوەندیی عێراق دەکەین بۆ ئەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشوو بگەڕێنێتەوە و وتیشی: کاردەکەین بۆ ئەوەی نرخی دینار بگەڕێنینەوە ئاستی پێشووی خۆی. سوودانی وتی: ئێستا کاردەکەین بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای بودجە ئامادە بکەین.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیەی لەسەر باکوری ناوچەکە جێگیربووە کەشی ھەرێم بە درێژای ئەم ھەفتەیە بە سەقامگیری ئەمێنێتەوە، وە لە سبەی ئێوارەوە لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد و وشکی سیبیریا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی وڵاتی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بایەکی وشک و سارد ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵات و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم ئەگرێتەوە بەھۆیەوە پلەکانی گەرما تا کۆتای ئەم ھەفتە لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر بەرێژەی ٢ تا ٥ پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت". دەشڵێت" خێرایی با ناوبەناو لەگەڵیدا چالاک ئەبێت بە خێرای ١٥ تا ٣٥ کم/س، لە تەواوی ناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلە نزمدەبنەوە و رۆژی پێنجشەمە ٢٦-١-٢٠٢٣ کۆتای بە کاریگەری ئەم وشکە سەرمایە دێت". ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەوە کاریگەری شەپۆلێکی چالاکی بارانبارین لە دەریای ناوەراستەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانمان درێژ دەبێتەوە ئەگەر ھەیە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی ھەبێت.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئامۆس هۆکستین ههماههنگیكاری تایبەتی سهرۆكايهتيى ئهمهريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزه پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە دوا سەردانی خۆی کرد بۆ بەغدا لە ڕۆژی 1/11 و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دووپاتکردەوە. بە تایبەتی هەوڵەکانی ئامادەکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ بە پێی دەستووری عێراق. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت، جەختی لەوە کردەوە، تا ئەو کاتەی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ دەردەچێت، حکومەتی هەرێم ههماههنگی لەگەڵ بەغدا دەکات بۆ بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کەرتی وزەی خۆی. ههماههنگیكاری تایبەتی سهرۆكايهتيى ئهمهريكا، کورتەیەکی دەربارەی سەردانی ئەم چەند ڕۆژەی دواییان بۆ بەغدا و هەولێر خستەڕوو. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی نەهێشتنی ئاستەنگەکان لەبەردەم پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی وزەدا. لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. هەردووکیان هاوڕابوون لەسەر گرنگی برەودان بە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
هەواڵی دوور خستنەوەی وەهاب هەڵەبجەیی لە لایەن بافل تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی بڵاو بۆتەوە و دەزگا فەرمییەكانی یەكێتیش هیچ روونكردنەوەیەكیان لەمبارەوە نەداوە. سالار تاڵەبانی كەسی نزیكی بنەماڵەی تاڵەبانی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی هەواڵەكەی بڵاو كردۆتەوە و بۆ بافل تالەبانی نووسیوە " دەستخۆش ئامۆزا بۆ ئەو بڕیارە بوێرانەی دات بە دورخستنەوەی وەهاب هەڵەبجەیی لە یەكێتیی". سالار تاڵەبانی زیاتر نووسیویەتی " خۆزگە پێش هەڕەشە و گوڕەشەكانی برێت مەكگۆرك و هاوپەیمانان و پێش هاتنی لیژنەی ئێف بی ئای ئەمەریكی بۆ لێكۆڵینەوە لە كوشتنی هاوكار جاف بڕیاری دورخستنەوەی وهاب هەڵەبجەی و ئامادەی ڕێككەوتنی بێ مەرج بەوەرەقەی سپی لەگەڵ پارتی ئەدا". روونی كردووەتەوە" ئێستە لە كلكی ڕوخان گەڕاینەوە بەس هێشتا دیار نیە چیمان بەسەر دێ ئەمە نەتیجەی هاوپەیمانیمانە لەگەڵ قەیس خەزعەلی و ڕەوانەكردنی دۆلار بۆ ئێران و بەرگریكردن لە وەهاب هەڵەبجەی و دەركردنی لیوا چەتۆ و نەزانی خۆمان و هەڕەشەی كشانەوەیە لە حكوومەتی هەرێم". دوای سەردانەکەی مەکگۆرک بۆ هەولێر، بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی بۆ کۆبوونەوە نیشاندا و دەگوترێ بە فشاری مەکگۆرک بووە، کە پێدەچێ دەرکردنی وەهابیش بەهەمان هۆکار بێت، چونکە ئەمریکییەکان لە دوای تیرۆرکردنی هاوکار جاف، نیشانەی پرسیاریان لەسەر یەکێتیش داناوە.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بژاردەی سەرەكیی ئێمە هەمیشە تەبایی و یەكڕیزی بووە و بە هەموو شێوەیەك دژی ناكۆكی و دووبەرەكی" وەستاونەتەوە و دەڵێت، "یەكێتی دەیەوێت لەپێناو گوزەرانی خەڵک و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە، دۆخەکە بەرەو ئارامی و ئاشتەوایی ببات." ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19-01-2023، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەكانەوە هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سیاسی و ئابووریی ئاڵۆزدا تێپەڕی و کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بەجێهێشت." سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، ئەو دۆخەی لە رابردوودا هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕی، خواستی حیزبەکەی نەبووە و دەشڵێت، "هەرگیز ئەو خەڵکە تێکۆشەر و خۆڕاگرەمان بە شایستەی نائومێدبوون لە دۆخەکە و دروستکردنی دوودڵی لەناویاندا نەزانیوە." لە چەند رۆژی رابردوودا تیمی وەزاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیان کرد و ئەوەش کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی قووڵتر کردەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، "ئێمە لەپێناو ژیانی خەڵک و پاراستنی هەرێمەکەمان دەمانەوێت هەنگاوی دیبلۆماسی و بونیادنەرانە بنێین و سیاسەت ئامرازێک بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەوەک ترازان و دوورکەوتنەوە." سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەوبارەوە زیاتر دەنووسێت و دەشڵێت، "بژاردەی سەرەكیی ئێمە هەمیشە تەبایی و یەكڕیزی بووە و بە هەموو شێوەیەك دژی ناكۆكی و دووبەرەكی وەستاوینەتەوە. یەكێتی دەیەوێت لەپێناو گوزەرانی خەڵک و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە، دۆخەکە بەرەو ئارامی و ئاشتەوایی ببات." پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوای کۆنگرەی 14ـەوە چەندین جار رایگەیاندووە کە لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەنەوە و لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش کۆدەبنەوە. لە دوایین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەشدا، پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ یەکێتی دەکەینەوە." بافڵ جەلال تاڵەبانی لە راگەیێندراوەکەی ئەمڕۆیدا دەڵێت، "دەرگامان بۆ هەموو هێز و لایەنێك كراوەیە كە دەیەوێت بە رۆحێكی كوردانە و دوور لە بەرژەوەندیی تەسكی حیزبایەتی كار بۆ چارەسەركردنی بنچینەیی كێشەكان بكات و خزمەتی هاوڵاتییان بكات بەبێ جیاوازی." سەرۆکی یەکێتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان ئەوکاتە بەهێزترە کە "متمانە لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا هەبێت و پێكەوە لەپێناو كوردستان و خەڵكەكەی خەبات بكەین." دەشڵێت، "پێویستە تێبگەین سیاسەت بە عینادی و ناوزڕاندن ناکرێت و بەرپرسیارێتیی گەورەمان بەرامبەر خاك و خەڵکەکەمان لەسەر شانە." لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، "دۆخی ئەمڕۆی هەرێم نەخوازراوە و سیاسەت بەمشێوەیە خزمەت بە هیچ کەسێک ناکات. خەڵک، هێزە سیاسییەکان و كەسایەتییە سیاسی، ئاینی، كۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەكانیش داوای چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر بەربەستەکانمان لێدەکەن. دروستكردنی پشێوی و هەڵای میدیایی هەرگیز هۆكارێك نەبووە بۆ دڵخۆشكردنی خەڵك، بەڵكو ئامرازێك بووە بۆ نائومێدكردنیان لە كۆی هێزە سیاسییەكان و پرۆسەی حوكمڕانی لە وڵاتدا."