Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13770 بابەت
هەواڵ
29-01-2023

له‌ هه‌ولێر و سلێمانی به‌ نرخێكی كه‌متر دۆلار به‌ هاووڵاتیان‌ ده‌درێ

بانکی ناوەندیی عێراق داوایەکی ئاڕاستەی هەریەک لە بانکەکانی رافیدەین، رەشید و بانکی بازرگانی عێراقی کردووە بۆ زیادکردنی لقەکانی فرۆشتنی دۆلار بۆ ئەو کەسانەی بە مەبەستی گەشتکردن پارەکانیان دەگۆڕنەوە. لە ڕاگەیەنراوێکی بانکی ناوەندی عێراقدا ھاتووە، کە ژمارەی لقەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، هەولێر، سلێمانی بەسرە، نەجەف زیاد دەکرێن. ئەوەش هاتووە "لە بەیانیان و شەوانیشدا پێویستە داواکارییەکان وەربگیرێن بۆ سوودمەندبوونی زیاتری گەشتیاران لە گۆڕینەوەی دۆلار بە نرخی فەرمی خۆی کە نرخی 1$ = 1460دیناری عێراقی." ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە فرۆشی دۆلاری کاش ئەو گەشتیارانەش دەگرێتەوە کە لە سنوورە وشکانییەکانەوە گەشت دەکەن لەو لقانەی کە لە بانکەکاندا تەرخان کراون بۆ ئاڵوگۆری دراو تایبەت بەو کەسانەی (ڤیزا یان مۆڵەتی بردنە دەرەوەی ئۆتۆمبێلیان هەیە.)

هەواڵ
29-01-2023

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی کوەیت لە هەولێر دەکات

دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی: ڕۆژی یەکشەممە29ی کانوونی دووەمی 2013 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عوسمان داود ئەلداود کونسوڵی کوەیت لە شاری هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا کونسوڵی کوەیت لە هەولێر سڵاوی ئەمیر و گەل و حکوومەتی کوەیتی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و وێڕای جەختکردنەوە لە دۆستایەتی و پەیوەندیی هەردوولا، ستایشی ئارامی و بووژانەوەی هەرێمی کوردستانی کرد و بە نموونەیی وەسف کرد. هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی کوەیتی بە مێژوویی و قووڵ لەقەڵەمدا و ڕاشیگەیاند گەلی کوردستان و گەلی کوەیت هەست بەو ئازار و سەختیانە دەکەن کە لە ئەنجامی بیری شۆڤینیەت بەسەر هەردوو گەلدا سەپێندرا. ئەوەشی دووپاتکردەوە کە لەپێناو برایەتی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا پێویستە هزری شۆڤینی و داگیرکاری و خۆسەپاندن لە ناوچەکەماندا کۆتایی بێت. بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.

هەواڵ
29-01-2023

بانکی ناوەندی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بانکى ناوەندیی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی فرۆشتنى نەختینەی دۆلار بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە هیچ شێوەیەک رێگرى نەکراوە لە فرۆشتنى نەختینەی دۆلار بە هاووڵاتییان." ئاماژەی بەوەش کردووە، "تۆمارى ئەلیکترۆنى رێگە نادات فرۆشتنى دۆلار بە هاووڵاتییەک لە یەک رۆژدا دووبارە ببێتەوە."

هەواڵ
28-01-2023

وتەبێژی حکومەت: بەردەوام دەبین لە دابینکردنی مووچە

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان زانیارییەکی نوێی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران راگەیاند. دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، جووتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر دابینكردن و دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ئەو بڕیارانە نامان وەستێنێت.

هەواڵ
28-01-2023

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

پاش سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، حکومەتی فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ 28 ی کانوونی دووەم، (60) تەنکەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان نارد. ناردنی ئەم 2 ملیۆن لیترەی نەوتی سپی لەسەر داوای هیچ لایەنێکی سیاسی نەبووە و، بە بەراورد لەگەڵ زیاتر لە 254 ملیۆن لیتر پێداویستیی ناوخۆیی هەرێم بڕێکی زۆر کەمە، کە بۆ دابینکردنی بەرمیلێکی نەوت بۆ هەر ماڵێک ( 1ملیۆن و 274 هەزار خێزان) پێویستمانە .وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تا ئێستا زیاتر لە (64) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش کردووەو ئەم (2) ملیۆن لیترەش بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بێ بەرامبەر بەسەر خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دابەش دەکات، کە هاوکاتە لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان و دەستپێکردنی لە ناوچەکانی دەوروبەر.

بیروڕا
28-01-2023

رادیۆی دەنگی ئەمریكایە، یان دەنگی دژ بە پارتی و حكومەتی هەرێم؟

دوێنێ لە (بەشی كوردیی رادیۆی دەنگی ئەمریكا!) كە چەند ساڵێكە دەبوا ناوەكەی لەبری (دەنگی ئەمریكا) بگۆڕدرێت بە (بەشی كوردیی رادیۆی دەنگی دژ بە پارتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان) راپۆرتێك لەبن مانشێتی ”بۆچی پێشوازیی هەولێر لە یاریزانانی عێراق بووە جێی مشتومڕ؟“ بڵاو كراوەتەوە، پێم خۆش بوو، ئەم وتارە بكەمە دەرفەتێك و هەم لەبارەی پەیام و ئاڕاستەی بەشی كوردیی ئەم رادیۆیە، بنووسم و هەمیش لەبارەی ناوەڕۆكی ژەهراویی راپۆرتەكە ئەم (بەناو رۆژنامەنووس و میدیاكارەی!) لەم راپۆرتەدا قسەیان كردووە، بەرچاو روونییەك بدەم بە خوێنەرانی ئازیز. سەرەتا، حەز دەكەم بە هەموو خەڵكی كوردستان و بەم بەڕێزانەش كە سپۆنسەری (بەشی كوردیی رادیۆی دەنگی ئەمریكا)ن بڵێم: ئەم رادیۆیە كە بە حیساب دەبێ ئەمریكی بێت و بێلایەن بێت بۆ گوێگر و خوێنەری كورد، زۆر لەمێژە ئەم خەسەڵەتەی لەدەست داوە، ئێوە لەوە گەڕێن كە كەمترین خەڵكی كورد گوێگر و بینەر و خوێنەری بابەتەكانی بەشی كوردیی ئەم رادیۆیەن و رادیۆكە بەهۆی ئەو ئاڕاستەكردنە سیاسییەی لەنێو كوردستانەوە بۆی دیاری كراوە! و بەهۆی ئەو بابەتە پووچ و بێمانایانەی دەیانكاتە كەرەستەی میدیایی، سەنگ و قورساییەكی لەنێو خەڵكی كوردستاندا نەماوە، بەڵام كارەسات لەوەدایە، هەموو ئەم توانا دارایی و میدیاییەی بۆی فەراهام كراوە، چڕی كردووەتەوە لە دژایەتیكردنی پارتی و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا. جا سەیر ئەوەیە كەسیش ناپرسێت بۆچی و لەپای چی ئەركی هەرە سەرەكیی ئەم بەشەی ئەم رادیۆیە، بووەتە دژایەتیكردنی پارتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان؟ بۆچی زۆربەی هەرە زۆری كارمەندەكانی ئەم بەشەی ئەم رادیۆیە و ئاخێوەرەكان بۆ ئەم رادیۆیە، دژ بە پارتی و دژ بە حكومەتی هەرێمی كوردستانن؟ ئەگەر مەسەلە پەرەپێدانی ئەم دیموكراسییەتەیە كە بانگشەی بۆ دەكرێت! خۆ هەر پارتی و حكومەتی هەرێم، دەزگا و ئۆرگان نیین لە هەرێمی كوردستاندا، ئێ دە جارێكیش رەخنەیەك لەم هەموو حیزب و ئۆرگان و گرووپ و بزاڤە خواروخوێچانە بگرن كە لە هەرێمی كوردستاندا، سەدان هەڵە و تاوان و تیرۆر و گەندەڵی و كاری نابەجێیان هەیە. بەڕاست بەلای ئێوەشەوە سەیر نیە، هەموو جارێك دەمێ كێشە لەنێوان پارتی و حكومەتی هەرێم لەلایەك و حەشدی شەعبی و هێزە وەلائییەكانی بەغدا، لەلایەكی ترەوە دێتە ئارا، بەشی كوردیی رادیۆی دەنگی ئەمریكا! دەچێتە سەنگەری حەشد و وەلائییەكانەوە؟ بەلاتانەوە سەیر نیە دەمێ حیزبە ئیسلامییەكانی كوردستان، دژایەتیی پارتی و حكوومەتی هەرێم دەكەن، بەشی كوردیی رادیۆی دەنگی ئەمریكا! دەبێتە مینبەر بۆ ئیسلامییە توندڕەوەكان لە دژی پارتی و حكومەت؟ سەیر نیە كە هەموو دەمێ كە ململانێی نێوان یەكێتی و پارتی توند دەبێتەوە، بەشی كوردیی رادیۆی دەنگی ئەمریكا! سەنگەری یەكێتی لە دژی پارتی هەڵدەبژێرێت؟ بەلاتانەوە سەیر نیە، لە كاتێكدا كە پەكەكە لە (لیستی رەشی تیرۆری)ی رۆژئاوادایە، بەشی كوردیی رادیۆی ئەمریكا، هاوشێوەی هەر میدیایەكی پەكەكە دژی پارتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەدوێت و دەنووسێت؟ بەلاتانەوە سەیر نیە، كە بەشی كوردیی رادیۆی دەنگی ئەمریكا، دەبێتە هاوسەنگەری شاسوار عەبدولواحید و هاسەنگەری بەرهەم ساڵح و هاوسەنگەری هەموو هێزگەل و گرووپێك، تەنیا بۆ ئەوەی دژایەتیی پارتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات؟ دێمە سەر ناوەڕۆكی راپۆرتەكەی دوێنێیان كە ئەمە بوو: ”بۆچی پێشوازیی هەولێر لە یاریزانانی عێراق بووە جێی مشتومڕ؟“ جارێ پێش هەموو شت، ئایا لەنێو ئەم هەموو كێشە گەورەیەی نێوان دادگای فیدراڵی و دەسەڵاتدارانی بەغدا لەگەڵ حكومەتی هەرێم و لەنێو كێشەی دینار و دۆلار و لەنێو كێشەی سەرهەڵدانەوەی داعش و دەیان كێشەی تردا، بەشی كوردیی رادیۆی دەنگی ئەمریكا، خەمی پێشوازیكردن یان نەكردن لە یاریزانانی عێراق لە هەولێری بەلاوە گرنگترە؟ ئایا بەدەستهێنانی جامی كەنداوی عەڕەبی هێندە گرنگە بۆ عێراقێكی وێران و نغرۆی هەزاران كێشەی گەورە؟ ئەگەر ئەم راپۆرتە لەبەر خاتری خاتران و بۆ دژایەتیی پارتی و حكومەتی هەرێم نیە، بۆ چییە؟ پاشان سازنەدانی ئاهەنگی پێشوازیكردن لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق لە هەولێر، پەیوەندیی چیە بە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە؟ کە لەم كاتەدا لە داڤۆس بوو و سەرقاڵی دیدار و كۆبوونەوەی گرنگ بوو لەگەڵ سەركردەكانی جیهان؟ هەر بەڕاستی ئەگەر بەشی كوردیی رادیۆی دەنگی ئەمریكا! بە هەمان ئاڕاستەكردن و سیاسەتی پەیجە لابەلا و بێ دایك وباوكەكانی سلێمانی كار ناكات، ئایا (دیدارەكانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە داڤۆس، پرسی غاز و نەوتی هەرێم، كێشە دەستوورییەكانی دادگای فیدراڵی و… هتد) دەبێ بابەتی ئەم رادیۆیە بن، یان كێشەی ئاهەنگی پێشوازیكردن لە هەڵبژاردەی عێراق؟ سەیر لەوەدایە، بەشی كوردیی رادیۆی دەنگی ئەمریكا، لەم راپۆرتەدا لێدوانی لە دوو (بەناو رۆژنامەنووسی بێلایەن!) وەرگرتووە كە هەردووكیان لەنێو هەموو میدیاكاراندا بەوە ناسراون كە قەڵەمفرۆش و ویژدانفرۆشن، جیاوازییان لەگەڵ رۆژنامەنووس و میدیاكارە حزبییەكاندا تەنها هێندەیە: رۆژنامەنووسە حزبییەكان تەنها پارە لە حزبەكانی خۆیان وەردەگرن، بەڵام ئەم (بەناو رۆژنامەنووسە بێلایەنانە!) كە بۆ بەشی كوردیی رادیۆكە لەم راپۆرتەدا قسەیان كردووە، ژێر بەژێر پارە لە بەرپرسانی هەموو حیزبەكان وەردەگرن! سەهین موفتی

هەواڵ
28-01-2023

ڕاگەیەنراوێک لە پارتی و یەکێتییەوە

ڕاگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردنی راشکاوانە لەسەر کۆی ئە بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنووکەیی، شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی  دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەمڕۆ ٢٨-١-٢٠٢٣ کۆبوونەوە. بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو. لەکۆتاییدا هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان ٢٨-١-٢٠٢٣

هەواڵ
28-01-2023

بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 437 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

کۆی گشتی ئەو دۆلارەی کە بانکی ناوەندی لە ماوەی هەفتەی رابردوودا خستوویەتیە بازاڕەوە  زیاتر لە 437 ملیۆن دۆلار بووە. بەپێی زانیارییەکانی لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە تا پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو 26/1/2023 ، بڕی 437 ملیۆن و 300 هەزار و 223 دۆلاری فرۆشراوە، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشوو رێژەکە 26.27% دابەزیوە. بەرزترین فرۆشی دۆلار لە رۆژی دووشەممەدا بووە، کە فرۆشی 126 هەزار و 944 هەزار و 502 دۆلار بووە، لە کاتێکدا کەمترین فرۆش لە رۆژی پێنجشەممە بووە، کە  61 ملیۆن و 649 هەزار و 886 دۆلار بووە. ئەمە لەکاتێکدایە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر بازاڕەکانی عێراق، ئەگەر ئەو گرفتە چارەسەر نەکرێت، مەترسی ئەوەش هەیە قەیرانێکی ئابووری بەدوای خۆیدا بێنێت.

هەواڵ
28-01-2023

پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان

هەردوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی لە کۆبوونەوەدان. شاندی پارتی پێکهاتووە لە مەحمود محمدجەعفەر ئیمینکید. پشتیوان سادقعەلی حوسێنهێمن هەورامید. ئومێد سەباح یەکێتی قوباد تاڵەبانیئاسۆ مامەنددەرباز کۆسرەتئەحمەد عەسکەریئەمین بابەشێخد میران محەممەددارا رەشید

هەواڵ
28-01-2023

بارانبارین دەست پێ دەکات

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی خستەڕوو. ئەمڕۆ  28- 1- 2023 كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن ، لە كاتەكانی شەودا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت وە لە ناوچە شاخاویەكان بەفری لەگەڵدایە وە ئەگەری هەیە بەفر بارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.   پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو. خێرای با / 10 – 20  كم/س.  ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات مەودای بینین / 7 - 9 كم  پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە . 29- 1- 2023 كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن, لە ناوچە شاخاویەكان بەفر و باران دەبێت وە لەكاتەكانی شەودا ئەگەر هەیە بەفر بارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە.  پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو. خێرای با / 10 – 20  كم/س.  ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات مەودای بینین / 7 - 9 كم  بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 13  سلێمانی : 11 دهۆك : 12 كەركوك : 16 هەڵەبجە : 11 زاخۆ : 13 سۆران : 9 گەرمیان : 18

هەواڵ
27-01-2023

لە سلێمانی کەسێکی نزیکی لاهور جەنگی دەستگیرکرا

شەوی رابردوو هێزێكی ئه‌منی یه‌كێتی هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی (ئاكۆ نامیق نه‌ورۆڵی) و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شەوی رابردوو ھێزێکی ئه‌منی یه‌کێتی، رێکخەری کاروبارەکانی لاھور شێخ جەنگی لە ھەڵەبجە دەستگیرکردووه و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسی دیارنییه‌‌. ناوبراو کەسێکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی بووە و پێشتر دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌لێكردنه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی چۆڵکردووە و چووه‌تە ماڵی خزمە نزیکەکانی، بەڵام شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن دژەتیرۆری یەکێتییه‌وه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌ و ده‌ستگیرده‌كرێت. تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئاكۆ نامیق نه‌ورۆڵی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌. ژێدەر K24

هەواڵ
27-01-2023

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕووی لە دابەزین کردووە و ئێستا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٢٤ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٤٢٨) هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٤٢٦) هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە (٣٧٨) هەزار دینارە.

1 2 ... 432 433 434 ... 1147 1148