بڕیارە هەفتەی داهاتوو پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆببنەوە. بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە لە هەولێر دەبێت و هەمان ئەو شاندانە دەبن کە لە سلێمانی کۆبوونەوە.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی پشووی سبەینێ سێشەممە 31-1-2023 لەناوەندەكانی خوێندنی سنوورەكە بڕیاریدا دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە لەناوەندەكانی خوێندن دەوامی فەرمیە و پشوو نیە. ئەمڕۆ ئێوارە پەروەردەی گەرمیان رایگەیاند:" بەلەبەر چاوگرتنی ڕەوشی كەش و هەوا و باران بارینی سبەی ڕۆژی سێشەممە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاكانی دەرەوەی شار و لادێ یەكان كە دوورن لە ڕێگای سەرەكیەوە واتا ڕێگاكەیان گڵە ئاگاداریان دەكەینەوە سبەینێ پشوە."
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2023/1/30، هەورە بروسکە لە نزیک سەنگەرێکی هێزی پێشمەرگەی داوە لە شاخی مامەڕووت لە سنووری ناحیەی قەسرێ و بەو هۆیەوە دوو پێشمەرگە بریندار بوونە. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش تیمە تەندروستییەکان بە هۆی بوونی بەفرێکی زۆرەوە نەیانتوانیوە بە ئۆتۆمبێل بچنە شوێنی رووداوەکە و بەپیادە بەرەو شوێنەکە چوونە.
یەکێک لەو هەڵەتێگەیشتنانەی لای تووشبووانی شەکرە دروستدەبێت ئەوەیە کە "میوە خراپە، چونکە شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە، بۆیە نابێت بیخۆن"، تەنانەت بەشێک لە پزیشکانیش هەمان قسە بڵاودەکەنەوە، سەرئەنجام ئەوەندەى دیکە ئەو باوەڕە لاى نەخۆش جێگیردەبێت. هەڵە گەورەکە ئەوەیە، وابزاندرێت تاکە ئامانج لە چارەسەری شەکرە بریتییە لە کۆنتڕۆڵ کردنى شەکرى خوێن، بەڵام ئامانجى سەرەکی بریتییە لە پاراستنى ئەو ئەندامە گرنگانەى جەستە کە نەخۆشیی شەکرە هەڕەشەیە لەسەریان، هاوکات کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن تەنیا یەکێکە لە هۆکارەکانی پاراستنی ئەندامەکان نەوەکو هەموو هۆکارەکان. گرنگترین ئەو ئەندامانە بریتین لە دڵ، مێشک، پێ، چاو، گورچیلە و دەمارەکان کە نەخۆشیی شەکرە زۆرترین زەبریان پێدەگەیەنێت، تەنانەت 'نەخۆشکەوتن، پەککەوتن و مردن' لە تووشبووانی شەکرە هەر بەهۆى پەککەوتن و ناڕێکیی ئەو ئەندامانەوەیە. جەستە ناتوانێت ڤیتامینەکان وەربگرێت، بۆیە دەبێت لەڕێگەی خۆراکەوە دابینبکرێن، کاتێک هەر یەکێک لە ڤیتامینەکان لەڕێگەی خۆراکەوە وەرنەگیرێت، جەستە لێی بێبەش دەبێت و فەرمانەکانی پەکیان دەکەوێت، هەروەها وەرگرتنى ئەو ڤیتامینانەش دەبێت لەڕێگەی خۆراکەوە بێت نەوەکو دەنکۆڵەی تەواوکەرەخۆراکییەکان میوەکان سەرچاوەی سەرەکیی ڤیتامینەکانن، راستە لە خۆراکی دیکەشدا هەن، بەڵام بەهۆى کوڵاندنەوە تێکدەشکێن و رێژەی ڤیتامینەکان کەمدەبنەوە، بۆیە میوە بە خاوی و بەبی کوڵاندن دەبێت بخورێت، چونکە وادەکات تەواوی ڤیتامینەکان بۆ جەستەی تووشبووانی شەکرە بەردەستبکات، بۆیە نەخواردنى میوە تاوانە! دامەزراوەی شەکرەى ئەمریکى ADA رایدەگەیێنێت، دەبێت هانی تووشبووانی شەکرە بدرێت کە میوە بخۆن، بەو مەرجەى رەچاوى بڕی شەکرى نێو خوێنیان بکرێت، میوەکان جگە لە شووتی لەو خۆراکانە نین کە شەکریان زۆر تێدایە، بۆیە باشترین رێگە ئەوەیە؛ جگە لە شووتى، هەموو میوەکانى دیکە بخورێن، بەشێوەیەک کە لە هەر ژەمێکدا جۆرێکی جیاواز لە میوە بخورێت. دەمارەکان هاوشێوەی سەرجەم ئەندامەکانی جەستە پێویستیان بە ڤیتامینەکان هەیە، هەروەها پەککەوتنی دەمارەکانیش سەرەکیترین هۆکارە بۆ بڕینەوەى پێیەکان لە تووشبووانی شەکرە، سەرئەنجام نەخواردنى میوە هۆیەکى سەرەکی دەبێت بۆ پێ بڕینەوەی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە. دکتۆر زانا ئەحمەدپسپۆڕی هەناو
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەدواداچوونى بۆ چارەنووسى ئەو منداڵە کرد کە ماوەى چەند ڕۆژێکە بێسەروشوێنە لە پێناو بە دواداچوونى زیاتر و چڕکردنەوەى هەوڵەکانى گەڕان بەدواى دۆزینەوەى منداڵە وونبوەكەی گەڕەكی قەرەبووی ناحیەی كەسنەزان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندیی بە ئومێد خۆشناو، پاڕیزگاری هەولێر کرد و پارێزگارى هەولێرى ڕاسپارد هەرچى پێویست بێت بۆ دۆزینەوەى ئەو منداڵە ئەنجامی بدەن. لەوبارەیەشەوە، پارێزگارى هەولێر، پوختەیەکى لە بارەى هەوڵەکانى گەڕان و بەدواداچوونەکان بۆ دۆزینەوەى ئەو منداڵە، پێشکەش بە جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد و دڵنیایی کردەوە کە هەموو هەوڵێک خراوەتەگەڕ بۆ دۆزینەوەى ئەو منداڵە و هەڵمەتى گەڕانى تیمەکانى (بەرگرى شارستانى، ئاسایش، یەکەىK9ى وەزارەتى پێشمەرگە، تیمەکانى فڕۆکەوانى، پۆلیسى ناوچەکە) بەدوایدا بەردەوامە. هەر ئەمڕۆش پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە خانەوادەى منداڵەکە کرد و نووسینگەى ڕێزدار سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش پەیوەندیان بە بنەماڵەى منداڵەکە کرد، پشتیوانى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانیان پێڕاگەیاندن و جەختیان لەوە کردەوە کە هەرچى پێویست بێت دەکرێت بۆ هاریکاری و یارمەتیدانیان لە پێناو دۆزینەوەى ئەو منداڵە. جێگەى باسە، ئەیوب ئەحمەد سەعدوڵڵا، ئەو منداڵە تەمەن 13 ساڵەیە، کە ماوەى (7) ڕۆژە لە ماڵ چۆتە دەر و تاکو ئێستا شوێن بزر و بێ سەروشوێنە، هەر لە یەکەم ڕۆژى ونبوونەکەشی پارێزگارى هەولێر لەگەڵ کەس و کار و بنەمالەکەی لەسەر هێل بووە و تەواوى تیمەکانى ڕاسپاردەوە بەشە و ڕۆژ هەڵمەتێکى فراوانى گەڕان بۆ دۆزینەوەى ئەو منداڵە ئەنجامبدن، ڕۆژى شەممەش 2023.1.28، پارێزگارى هەولێر ڕاستەوخۆ سەردانى بنەماڵەکەى کرد لەو شوێنەى کە دوجار ئەو منداڵەى لێبینراوە، لە ئێستاشدا لە نزیکەوە بەدواداچوون و چاودێرى وردى پڕۆسەى گەڕان بەدواى دۆزینەوەى ئەو منداڵە دەکات.
ڕۆژی دووشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەنەڕاڵ مەکفارلێن فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق بۆ شەڕی دژی داعش و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانیی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە تیرۆر مەترسییەکی بەردەوامە و هەتا ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و هزری توندڕۆیی پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان و وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ یەکتر لە هەوڵ و هەماهەنگیی بەردەوامدا بن. هەر لەو دیدارەدا شاندی میوان ستاییشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد و بە هێزێکی تۆکمە و خاوەن ورەی وسف کرد و ئەوەشی ڕاگەیاند کە هاوپەیمانان خوازیاری ئەوەن پێشمەرگە بە نەفەسێکی تازە و دامەزراوەیی ڕێک بخرێتەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوپەیمانانی کرد لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا و هێماشی بەوەدا کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان قوربانیەکی زۆری داوە بەڵام دواجار هەمیشە لە خەبات و تێکۆشانیدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە. چونکە خاوەنی ئیرادەی خۆی و بەدوای دۆزێکی ڕەوا بووە و پێویستە ئەوە بەردەوام بێت و لەمەودواش هێزی پێشمەرگە بە گیانی نیشتیمانپەروەری و ئیرادە و بیروباوەڕەوە پەروەردە بکرێت و بەهێز بکرێت.
بهگوێرهی زانیارییهكانی ماڵپهڕی فهرمی حكومهتی ههرێمی كوردستان، گوژمەی پێویست بۆ 18 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هەولێر، خەرجدەكرێت. ئهمڕۆ دووشهممه 2023/1/30 ماڵپهڕی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر داهاتی شارەوانییەكان، بە گوژمەی 872 ملیۆن و 894هەزار و 750 دینار، رەزامەندی بۆ جێبەجێكردنی 18 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، دا. ههروهها حكومهتی ههرێمی كوردستان، له ماڵپهڕی فهرمی خۆیدا ئهوهشی خستووهتهڕوو، پڕۆژەكان لە بواری دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام، كۆنكرێتكردن، ئاو و ئاوەڕۆن، جگە لەو پڕۆژانەش كه لە داهاتوودا رەزامەندییان لەسەردەدرێت. روونیشیكردهوه، ئەو 18 پڕۆژەیەش له شارۆچكەكانی بنەسڵاوە، كەسنەزان، بەحركە، دارەتوو، قوشتەپە، شەمامك، خەبات، كانی قڕژاڵە، شەقڵاوە، دیبەگە و چەند شوێنێكی دیكەی سنووری پارێزگای هەولێر ئهنجام دهدرێن. هاوكات چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە لە قۆناغی جێبەجێكردندان و گوژمەی پێویستیان بۆ تەرخانكراوە
بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژییەوە لە مزگەوتێکی شاری پیشاوەری پاکستان لانیکەم 30 کەس کوژران و 150 کەسی دیکەش بریندار بوون. رۆژی دووشەممە 30-01-2023، لە مزگەوتێک کە لەنێو بارەگای سەرەکیی پۆلیسی شاری پیشاوەر دروستکراوە، تەقینەوەیەکی خۆکوژی روویدا و دەیان قوربانیی لێکەوتەوە. پۆلیسی شارەکە دەڵێت، تاوەکو ئێستا لانیکەم 30 کەس کوژراون و 150 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە برینی بەشێکیان سەختە. تەقینەوەکە لە کاتی نوێژی نیوەڕۆدا روویداوە و لەبەر ئەوەی مزگەوتەکە لەنێو بارەگای سەرەکیی پۆلیسدایە، زۆربەی قوربانییەکان لە هێزەکانی پۆلیسن. بزووتنەوەی تاڵیبان لە پاکستان لە تویتەر بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە راگەیاندووە، بەڵام پۆلیسی پیشاوەر تاوەکو ئێستا لەوبارەیەوە هیچ لێدوانێكی نەداوە؛ هەرچەندە پێشتر سادیق خان، بەرپرسی یەکەی پۆلیسی خێرای پیشاوەر بە دووری نەزانی تاڵیبانی پاکستان ئەنجامدەری تەقینەوەکە بێت و شێوازی تەقینەوەی بزووتنەوەکەی لە چەند ساڵی رابردوودا وەکو بەڵگە لەسەر قسەکانی هێنایەوە. ئیعجاز خان، سەرۆکی پۆلیسی پیشاوەر رایگەیاند، "ئەنجامدەری تەقینەوەکە بەبێ ئاگاداریی هیچ کەسێک چووەتە نێو مزگەوتەکەوە لە کاتێکدا زیاتر لە 260 ئەفسەر لە ناوەوەی مزگەوتەکەدا بوون." گوتیشی، "تاوەکو ئێستا نازانین ئەنجامدەری تەقینەوەکە چۆن توانیویەتی بچێتە مزگەوتەکەوە، لە کاتێكدا مزگەوتەکە لەنێو بارەگای پۆلیسە و بە کامێرا و ئامێری پشکنین و هێزەکانی پۆلیس، پاسەوانی کراوە."
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ڕایدەگەیەنێت، گروپێكی 13 كەسیان دەستگیر كردووە كە كاریان بازرگانی كردن بووە بە كچان و ژنان و ماددە هۆشبەرەكانەوە هەروەها 7 بازرگانی ماددەی هۆشبەریش دەستگیر كراون. بڵاویشکردۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا توانیویانە گروپێكی مافیایی دەستگیر بكەن كە لە 13 كەس پێكهاتوون و 5یان ژن بوون. ڕاشیگەیاندووە، گروپەكە كاریان بازرگانی كردن بووە بە ژنان و كچان و گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی وڵات، پرۆسەكەش بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵی و نوسینگەی بازرگانی كردن بە مرۆڤەوە ئەنجام دراوە. ئاماژەى بەوەشکردوە، هەروەها لە پرۆسەیەكی تردا 4 كەس لە شاری دیوانییە دەستگیر كراون كە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون، ئەوەش لەكاتی پڕوپاگەندە كردن و فرۆشتنی ئەو ماددانە، هەروەها لە شاری نەجەف 2 ژنی تر دەستگیر كراون كە بارزگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە كردووە و 8 هەزار حەبیان پێبووە، سەرجەم تۆمەتباران رادەستی لایەنی دادوەریی كراون.
سەرکردەیەکی یەکێتی دەڵێ: لە باشترین حاڵدا یەکێتی سێ حیزبە و ململانێی تێدایە. عەتا سەراوی قسەی بۆ ڕاگەیاندنەکان کرد و وتی: هەموو حیزبەکان ململانێیان تێدایە، یەکێتی لە باشترین حاڵیدا سێ حیزبە. لەبارەی خۆپیشاندانەکانی چەند ساڵی رابردووی سەید سادق وتی: خەڵکانی گێرەشێوێنیان لە زەڕایەن و شارەزوور و شوێنەکانی ترەوە هێنا بۆ گێرەشێوێنی. ئەو سەرکردەیەی یەکێتی دەشڵێ: کارەساتێکی مرۆیی گەورە لە جەنگی جیهانی سێیەم بەڕێوەیە، هیوادارم خەڵکی ئێمە کەمترین باج بدات. لەبارەی دۆخی عێراقیشەوە وتی: ئیسپات بوو کە شیعەکان ئەهلی حوکمڕانی نین و ئەهلی تۆڵەن و ئسیپاتیان کرد نەهاتوون بۆ حوکمڕانی، قەرزیان لای ئەم وڵاتەیە و بیبەن و بڕۆن.
وتەبێژی یهكێتی رایگهیاند، له نزیكترین كاتدا كۆبوونهوهی دووهمی نێوان پارتی و یهكێتی ئەنجامدەدرێت. ئهمڕۆ یەکشەممە 2023/1/29 سۆران جهمال تاهیر وتەبێژی یهكێتی نیشتمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یهكێتی ئامادهیه بۆ ههڵبژاردن و داوای ههمواركردنهوهی یاسای ههڵبژاردنهكانی كردووه. ئاماژهی بهوهشكرد، ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پهرلهمان، پێویستی به چهند بنهمایهكی سهرهكی ههیه، لهوانه، ههمواركردنهوهی یاسای ههڵبژاردنهكان و ههروهها ههبوونی سهقامگیری ئابووری و ئهمنی. ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە 28ی 1ی 2023، شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی و یەکێتیی نیشتمانیی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە، راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، رایگەیاند، بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو، هەروەها هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت.
رۆژنامەڤانێکی کورد بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەڤپەیڤین لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی بە بەندکردن، سزای نەختی و قەدەخەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی ئێران سزادرا. نازیلا مەعرووفییان، رۆژنامەڤانی خەڵکی سەقز رایگەیاند، لە لقی 26ی دادگەی شۆڕشی تاران "بە تۆمەتی بانگەشەکردن دژی دەسەڵات و بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست لە رێگەی ئەنجامدانی هەڤپەیڤین لەگەڵ ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی و بڵاوکردنەوەی،" بە دوو ساڵ بەندکردن، 15 ملیۆن تمەن سزای نەختی و 5 ساڵ قەدەخەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات سزادراوە. مەعرووفییان لە لاپەڕەی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، بێ دادگەیی و پێدانی مۆڵەتی بەرگریکردن لە خۆی، ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوە. ئەو رۆژنامەڤانە دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە تاران و بەخاکسپاردنی لە سەقز، هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ باوکی ژینا کرد و تێیدا ئەمجەد ئەمینی رایگەیاند، بەرپرسانی دادپزیشکی پێیانگوتووە، لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی ژینا شتێک دەنووسن، کە بە قازانجی وڵات بێت. دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەڤپەیڤینە، نازیلا مەعرووفییان رۆژی 30-10-2022 لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، دوای نزیکەی دوو مانگ و نیو راگرتن لە گرتووخانەکانی ئێڤین و قەرچەکی تاران لە 13-01-2023 بە کەفالەت ئازادکرا. رووداو