ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە. ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 15ی شوباتی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا. ئەمڕۆ 16/2/2023 سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی فەرەنسا کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا لە هەموو بوارەکاندا. سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا، دۆخی ئەمنی و ئابووری، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەکرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی شوباتی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا. سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی فەڕەنسا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا لە هەموو بوارەکاندا .
فوئاد حسێن، وهزیری دهرهوهی عێراق له بارهی سهردانی شاندهكهی عێراق بۆ ئهمریكا رایگهیاند، نەهاتوون بۆ رێگەگرتن لە چوونەدەرەوەی دۆلار لە عێراقەوە، لێرەن تا رەوشی دۆلار لە بازاڕی عێراق رێکبخەن.فوئاد حوسەین، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا باسی لە ژمارەیەک تەوەر كرد سەبارەت بە سەردانەکەی شاندی عێراق بۆ ئەمریکا دهكات و لهو بارهوه دهڵێت: "هۆكاری سهرهكی هاتنمان بۆ ئهمریكا بۆ بههێزكردنی پهیوهندییهكانه پاشان پرسی دۆلار و دیناری عێراقی". باسی لهوهشكرد: "له گفتوگۆكانمان لهگهڵ خهزانهی ئهمریكا ئهنجامی باشیان ههبوو، ئهو رێكارانهی بانكی ناوهندی عێراق دهریكردبوون پشتیوانی وهزارهتی گهنجینهی ئهمریكای ههبووه". باسی لهوهشكرد: بابهتی ناجێگیری بازاڕی دراو له عێراق ورده ورده بهرهو سهقامگیری دهڕواتهوه. له بارهی نیگهرانیهكانی ئهمریكا له پرسی بردنه دهرهوهی دۆلار له عێراقهوه بۆ وڵاتانی دراوسێ و بهتایبهتیش ئێران، فوئاد حسێن وتی: "عێراق ههموو بهبهتێك له دهرهوه هاورده دهكات له كهرهسهی پیشهسازی و كشتوكاڵ و بابهتهكانی تر ههمووی له دهرهوه دێت، چونكه عێراق نهوت دهفرۆشێت، كۆمهڵگایهك شت له دهرهوه بكڕێت دۆلاری دهوێت بۆ ئهو مامهڵانه". وتیشی: "بهڵام چونكه ئالیهتێك نهبوو دهرچوونی دۆلار له بانكی ناوهندی رێك بخات، ئێستا خهریكی ئهوهن رێكی بخهنهوه".
سەرۆک مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ لە میانی گوتارێکیدا، ئەوەی خستەڕوو کە لە پێناو پتەوترکردنی بەها و پڕەنسیپ و ئامانجە باڵاکان، چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی بەردەوام دەبن. لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، سەرۆک بارزانی هێمای بە ڕاسپاردە و دەرئەنجامەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی دا و جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێ پارتی بۆ ئەو ئامانج و پڕەنسیپانە بگەڕێتەوە کە لە پێناوی دامەزراوە. رۆژی چوارشەممە، 15ـی شوباتی 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام لەگەڵ سەرکردایەتیی هەردوو رێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە. لە سەرەتای ئەو کۆبوونەوەیەدا کورتەیەک لەبارەی کار و چالاکییەکان و ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی هەردوو رێکخراوەکە پێشکێش کرا. دواتر سەرۆک بارزانی گوتەیەکی پێشکێشی ئامادەبووان کرد و سەرەتا بە بۆنەی نزیکبوونەوەی 18ـی شوبات و 70ـیەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو رێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە لاوان و قوتابیان کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن. سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی رۆڵی قوتابیان و لاوان لە پێگەیاندنی کادیران بۆ بەردەوامیی خەباتی سیاسی و حیزبی، داوایکرد هەردوو رێکخراوەکە بە پلانێکی روون بۆ ئاییندە و بە رۆحێکی هەڤاڵینی و نیشتمانپەروەرانە و لەپێناو یارمەتیدانی پڕۆسەی پەروەردە و پێگەیاندنی لاوان و قوتابیان کۆنگرەی خۆیان ببەستن، وەک لە راگەیێندراوی بارەگای بارزانیدا هاتووە. بەپێی راگەیێندراوەکە؛ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆک بارزانی هێمای بە راسپاردە و دەرئەنجامەکانی کۆنگرەی 14ـی پارتی دا و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت پارتی بۆ ئەو ئامانج و پرەنسیپانە بگەڕێتەوە کە لە پێناوی دامەزراوە. سەرۆک بارزانی هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی بەردەوام دەبن لە پێناو پتەوترکردنی بەها و پرەنسیپ و ئامانجە باڵاکان. لە قسەکانیدا سەرۆک بارزانی بەشێک لە گوتارەکەی بۆ قوربانییانی بوولەمەرزەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سووریا تەرخانکرد و هاوبەشیی خۆی بۆ خەم و ئازاری زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی هەفتەی رابردوو دووپاتکردەوە و پێزانینیشی بۆ هاوکاری و بەدەنگەوەچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی و تێکڕای خەڵکی کوردستان بۆ زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکە هەبوو. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا دۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی نێوخۆی هەرێمی کوردستان تەوەری دیکەی گوتەکەی سەرۆک بارزانی بوون و لەوبارەیەوە بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی شوباتی 2023 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرکردایەتیی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابییان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە. لە سەرەتای ئەو کۆبوونەوەیەدا کورتەیەک لەبارەی کار و چالاکییەکان و ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی هەردوو ڕێکخراوەکە پێشکەش کرا. دواتر سەرۆک بارزانی وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد. لە سەرەتای وتەکەیدا سەرۆک بارزانی بەبۆنەی نزیکبوونەوەی هەژدەی شوبات و حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابییان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە لاوان و قوتابییانی خۆشەویست کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی ڕۆڵی قوتابییان و لاوان لە پێگەیاندنی کەوادیر بۆ بەردەوامیی خەباتی سیاسی و حیزبی داوای کرد کە هەردوو ڕێکخراوەکە بە پلانێکی ڕوون بۆ ئایندە و بە ڕۆحێکی هەڤاڵینی و نیشتمانپەروەرانە و لەپێناو یارمەتیدانی پڕۆسەی پەروەردە و پێگەیاندنی لاوان و قوتابییان کۆنگرەی خۆیان ببەستن. لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک بارزانی هێمای بە ڕاسپاردە و دەرئەنجامەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی دا و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ پارتی بۆ ئەو ئامانج و پڕەنسیپانە بگەڕێتەوە کە لە پێناوی دامەزراوە. سەرۆک بارزانی ئەوەشی خستە ڕوو کە چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی بەردەوام دەبن لەپێناو پتەوترکردنی بەها و پڕەنسیپ و ئامانجە باڵاکان. لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی هاوبەشیی خۆی بۆ خەم و ئازاری زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی حەفتەی ڕابردووی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سووریا دووپات کردەوە و پێزانینیشی بۆ هاوکاری و بەدەنگەوەچوونی حکومەتی هەرێم و دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و تێکڕای خەڵکی کوردستان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە هەبوو. بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی ناوخۆی هەرێم تەوەری تری وتەکەی سەرۆک بارزانی بوون و لەمبارەیەوە سەرۆک بارزانی بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما بەرەو نزمبوونەوە دەچن و ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەور زیاتر دەبێت و پێشبینی دەکرێت بەفر ببارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە. هەروەها سبەی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە سنوری و شاخاوییەکان لە کاتەکانی بەیانیدا کراوەیە و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر : ١٠ پلەى سیلیزى سلێمانی : ٩ پلەى سیلیزى دهۆک : ١٠ پلەى سیلیزى کەرکوک : ١٢ پلەى سیلیزى هەڵەبجە : ١٠ پلەى سیلیزى زاخۆ : ١٠ پلەى سیلیزى سۆران : ٦ پلەى سیلیزى گەرمیان : ١٤ پلەى سیلیزى
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی فەرەنسا دەکات و چەند پرسێکی هەنوکەیی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات. سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای تەواوبوونی لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە ئیمارات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە فەرەنسا. راشیگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ناوچەکە بەگشتی و پرسەکانی ئەمنی و ئابووری، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەروەها پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەرەوە بەگشتی و فەرەنسا بەتایبەتی، تاوتوێ دەکرێن.
بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، بەڵام بەهای دینار بەراورد بە بەهای فەرمی خۆی لە نزمیدایە و 100 دۆلار بە 155 هەزار مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق 213 ملیۆن و 25 هەزار و 631 دۆلاری بە بەهای فەرمی بۆ هەر 100 دۆلارێک 131 هەزار دیناری عێراقی خستە بازاڕەوە؛ 98 ملیۆن و 925 هەزار و 631 دۆلاری بۆ حەواڵە بووە و 114 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاریش بە نەختینە داوەتە بانکەکان.
د. یاد نەقشبەندی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا بە میدیای یەکێتی ڕایگەیاند، لە ١٠ ساڵی رابردوو حاڵەتەکانی توشبوون بە شێرپەنجە لە منداڵاندا دەگمەن بوون، بەڵام لە ئێستادا ئامارەکان زیادیانکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٢٠٠ حاڵەت لە نەخۆشخانەی ھیوا تۆمارکراون، کە زۆرینەیان لە سنوری پارێزگای سلێمانین. وتیشی، بەشێک لە ھۆکارەکان بۆماوەین و دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی ناتەندروستی دایکان و باوکان، کە پەیوەندی بە کێشانی جگەرە و نێرگەلەوە ھەیە بەتایبەت لەلایەن رەگەزی مێ-وە، کە لەکاتی دوو گیانبوونیاندا زیانی راستەوخۆ بە منداڵەکە دەگەیەنێت و ھەروەھا خواردنی ناتەندروست و درەنگ خەوتنی منداڵیش ھۆکارن بۆ توشبوونی منداڵ بە شێرپەنجە. ئاماژەی بەوەشکرد، دابەزینی کێشی منداڵ، درەنگ خەوتن، نەمانی ھەستی خواردن، گرفتی ھەرسکردن و بوونی تا بۆ ماوەیەکی درێژ و زیاد لە چەند جارێک دروستبوونی پەڵەی شین لە منداڵدا ئەو نیشانانەن گومانی توشبوون بە شێرپەنجەی لێدەکرێت و پێویستە لەکاتی دروستبوونیان ئەو پشکنین بۆ منداڵەکە بکرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2023/2/14 برایەکی دکتۆر کازم فاروق، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر و بەسەختی بریندارکراوە. بەپێی زانیارییەکان بریندارەکە ناوی دکتۆر تاریق فاروقە و تەمەنی ٣٣ ساڵە، لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کراوەتە سەر و بە چەقۆ بریندارکراوە. ھەر بەگوێرەی زانیارییەکان، برینەکەی سەختە و بۆ چارەسەرکردنی گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی. تاوەکو ئێستا دیار نییە کە کێشەکە پەیوەندی بە چییەوە ھەیە.
زیاتر لە ٣٥ هەزار و ٤١٠ کەس بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکانی باشووری تورکیش گیانیان لەدەستدا. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی دوو بوومەلەرزەی بەهێزەوە کە ڕۆژی 6ی شوبات لە باشووری تورکیای هەژاند، لانیکەم 35 هەزار و 418 کەس گیانیان لەدەستدا. بوومەلەرزەکان هەفتەی ڕابردوو بە پلەی ٧.٧ و ٧.٦ لە کەهرامانماراس بووە و نۆ پارێزگای دیکەی گرتووەتەوە – هاتای، غازی عەنتاب، ئادیامان، مەلاتیا، ئەدەنە، دیاربەکر، کیلیس، عوسمانییە و سانلیورفا. زیاتر لە ١٣ ملیۆن کەس بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە. هەروەها چەندین وڵاتی ناوچەکە لەوان سوریا و لوبنان و عێراق هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە کە لە ماوەی کەمتر لە ١٠ کاتژمێردا تورکیای گرتەوە. ئەردۆغان لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ئەنقەرەی پایتەخت قسەی کرد و وتی "تا ئێستا ١٣ هەزار و ٢٠٨ بریندار لە نەخۆشخانەکانمان چارەسەر وەردەگرن". سەرۆکایەتیی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا ئافاد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا زیاتر لە 249 هەزار کارمەندی گەڕان و فریاگوزاری لەو مەیدانەدا کاردەکەن. بەپێی ئامارەکانی ئافاد تا ئێستا نزیکەی ١٩٥ هەزار و ٩٦٢ کەس لە ناوچە دوای بوومەلەرزەلەکە چۆڵکراون. لە سەرانسەری جیهانەوە پرسە و هاوخەمی لەگەڵ تورکیا هەیە و زۆرێک لە وڵاتان تیمی فریاگوزاری و هاوکارییان ناردووە. فەهرەتین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند، بە گشتی 15 منداڵی ساوا کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، هێنراونەتە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە بۆ پشکنینی تەندروستی. ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، لە ئێستادا ٩ هەزار و ٤٦ کارمەندی بیانی لە ٨٢ وڵاتەوە لە ناوچەی کارەساتباردا کاردەکەن. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا 100 وڵات هاوکارییان پێشکەش کردووە و پێشبینی دەکرێت دوو وڵاتی دیکە تیمی فریاگوزاری بنێرن. جگە لە تیمەکانی فریاگوزاری، بەتانی، چادر، خۆراک و تیمەکانی پشتیوانی دەروونی، لەگەڵ زیاتر لە 12,300 ئۆتۆمبێل، لەوانەش ئیکسکاڤەتەر و تراکتۆر و بولدۆزەر، ڕەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کران. ئافاد ڕایگەیاند، زیاتر لە ٢٢٧ هەزار و ٧٦٢ خێمە و دوو ملیۆن و ٦٠٧ هەزار و ٣٩٠ بەتانی و ٤٨ هەزار و ٢٧١ کۆنتێنەر ڕەوانەی ئەو ١٠ پارێزگایە کراون کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە. ئافاد ڕایگەیاند، کارمەندان و کەرەستەی فریاگوزاری و فریاگوزاری بە ١٧٠ کۆپتەر و ٧٦ فڕۆکە ڕەوانەی ناوچەکە کراون. هەروەها ٢٦ کەشتی بۆ ناردنی کارمەندان و ماددی و بۆ چۆڵکردن بۆ هەرێمەکە تەرخانکرابوون.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، رۆژی سێشەممە چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان رادەستی هەرێمی کوردستان دەکرێت. بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، جووتیاران بە هەمان سیستمی پێشوو دەتوانن پارەکانیان وەربگرن. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممە بڕیارێکی گرنگ و چارەنووسساز درا بۆ ئەوەی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، لە بارەگای کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە بەغدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا چەکی پارەی شایستەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی 272 ملیار دینارە بۆ ساڵانی 2015 و 2016 رادەستی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت، پاشان “پارەکە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.” ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق ئێوارەی رۆژی دووشەممە 2023/2/13 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوایان لە کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە کردووە، دوای گەیشتنی بڕیارەکە دەستبەجێ رێکارەکانی خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2015 و 2016 دەستپێبکەن، ئەمەش دوای دەرچوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق. خەرجکردنەکە بە هەماهەنگی دەبێت لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و بەپێی ئەو لیستەی کە هەردوولا ئامادەیان کردووە. ئەسیر داود غرێری، جەخت لەوەدەکاتەوە، حکومەت و وەزارەتی بازرگانی فیدراڵی تەواوی هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ، بەمەبەستی پێدانی شایستەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، وەک تەواوی جووتیارانی عێراق. رۆژی سێشەممە، 07-02-2023 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵانی 2015 و 2016. پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی 2014، 2015 و 2016 بڕی 575 ملیار دینار بوو. حکومەتی عێراق لە ساڵی 2021 بڕی 305 ملیار دیناری خەرجکرد و 272 ملیار دینار ماوەتەوە. هاوکات نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند: بەغدا بڕیاریدا رۆژی سێشەممە بڕی 272 ملیار دینار لە پارەی گەنمی جووتیاران بخاتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان. نەوزاد شێخ کامیل ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک بەغدا پارەکەی نارد، جووتیاران دەتوانن بە هەمان سیستمی پێشوو پارەکانیان وەربگرن.