لە یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گشت ئەندامانی هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەم و هیوای پێشکەوتن و نوێبوونەوە و بەردەوامییان بۆ دەخوازم .هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوان مێژوویەکی پڕ لە سەروەریان هەیە و لە قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن و داکۆکیکردن بوون لە پرسە نیشتمانییەکان . هەروەها مەڵبەندی پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی لێهاتوو و بەتواناش بوون کە ئەمڕۆ زۆریان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا خزمەت دەکەن .هیوادارم لە کاروانی خەباتی ڕێکخراوەیی خۆیاندا لە سەرکەوتنی بەردەوامدا بن لە پێناو پێگەیاندنی نەوەیەکی هوشیار و زانا و داهێنەر و نیشتمانپەروەر و تواناکانیان لە خزمەتکردنی گەل و وڵاتەکەیان بخەنەگەڕ. یادی هەژدەی شوبات پیرۆز بێت و هەمیشە یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە پێشکەوتن و نوێبوونەوەی بەردەوامدا بن . مەسرور بارزانیجێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان18ی شوباتی 2023
فڕۆكهخانهی سلێمانی لەبارەی گۆڕینەوەی دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار روونکردنەوە دەدات ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت سودمهندبن له گۆڕینهوهی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار) كه لهلایهن نوسینگەی بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) لەناو فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی جێ بهجێ دهكرێت پێویستە (4) کاتژمێر پێش ئەنجامدانی گەشتەکەیان لە تێرمیناڵی فڕۆکەخانە ئامادەبن.فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیبەشی پەیوەندییەگشتییەكان و ڕاگەیاندن٢٠٢٣/٢/١٨
بەڕێوەبەرایەتی بهرگری شارستانی دیوانیە لە راگەیەندراوێکدا رایگهیاند، له گهڕهكی ئهلوهحد له ناوهندی پارێزگای دیوانیه: "تیمەکانمان تەرمی 5 كهسیان لەژێر داروپەردووی خانوویەکی رووخاودا دەرهێناوه كه ههموویان له یهك خێزانن و لەنێویاندا منداڵیش ههیه". بەرگری شارستانی دیوانیە ئاماژە بەوەشکراوە: "تیمەکانی بەرگری شارستانی بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لەگەڵ گەیشتنیان، دەستیانکردووە بە لابردنی داروپەردوو". ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێی رێکارە یاساییەکان تەرمەکانیان رادەستی بەشی پزیشکی دادوەری لە قایمقامیەت دەکرێن.
پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی فەرماندەی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان حەمید ئەفەندی بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناسی هەر دوو شۆشی ئەیلوول و گوڵان و تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری پێشمەرگە ، مامۆستا حەمید ئەفەندی-م پێگەیشت . حەمید ئەفەندی ، یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و بەوەفاکانی کوردستان بوو، کە بەشداری لە چەندین داستانی پڕ لە قارەمانیێتی پێشمەرگەی کوردستان کردووە و هەموو تەمەنی خۆی لە پێشمەرگایەتی و بەرگریکردن لە کوردستان بەسەر بردووە . بۆیە یادی هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و کەس و کار و هەڤاڵەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم . خوای مەزن و دلۆڤان ، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، عێراق دورە لەکارەساتی هاوشێوەی تورکیا و سوریا و ئێران. دەشڵێت، “سەرجەم ئەو بومەلەرزانەی لەرابردوودا لە عێراق تۆمارکراون نەگەیشتونەتە زیاتر لە ٤ پلە بە پێوەری رێختەر”. عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند،عێراق بەهۆی شوێن و پێگەی جوگرافییەوە هیچ کاریگەرییەکی سروشتی لەو شێوەیەی لەسەر نییە و تەنانەت ئەو بومەلەرزانەش کە لەناوخۆی عێراقدا رووودەدەن هەندێکجار لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستییان پێدەکرێت. دەشڵێت، زۆربەی بومەلەرزەکان گوڕەکانیان دەگاتە نزیکەی ٣.٤ یان ٣.٥پلە بە پێوەری رێختەر و بۆیە نابنە هۆی زیانگەیاندن بەهاوڵاتییان.
بومەلەرزەیەکی دیکە تورکیا و سووریا هەژاند. ئەمشەو کاتژمێر 11:00 بومەلەرزەیەکی دیکە تورکیا دەوروبەری شاری هاتای و سووریا لە دەوروبەری لازقیەی هەژاند کە 4.7 پلە بووە بە پێوەری رێختەر. بوومەلەرزەکە لە لوبنانیش هەستی پێ کراوە.
ئێوارهى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/16 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان له کۆشکی ئەلیزیێ لە پاریس ، لهگەڵ ئيمانوێل ماكرۆن سهرۆكى فهرهنسا کۆبووەوە. له كۆبوونهوهکەدا پەرەپێدان بە پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە بەتایبەتی ئەوروپا .سەرۆکی حکومەت سوپاسی حکومەت و گەلی فەرەنسای کرد بۆ بەردەوامیی پشتیوانییان لە هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی کە لە ڕۆژگارە سەختەکاندا فەرەنسا هەمیشە پشتیوانیی لە گەلی کوردستان کردووە.سەرۆک ماکڕۆن سڵاوو ڕێزی تایبەتی بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی هەبوو، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەردەوامبوون لە سەر پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.گرنگیی چارهسهركردنى کێشەكانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەربنەمای دەستوور و پاراستنی ئاسایش و سهقامگيريى ناوچهكه، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو
نوسینی: لوقمان حەوێز زۆربەمان لەوانەیە وا بزانین بابەتە زانستیەکان زۆر ئاڵۆز و قورسن و تێگەیتشن لێیان قورسە، بەڵام من پێم وایە قورسترین تیۆری زانستی ئەگەر بە شێوازێکی جوان و بەچێژ و بە بەراوردیکرنەوە بخرێتە ڕوو ئەوساکە هەموو کەسێک تێی دەگات… ئەم نوسینە کورتەم نمونەی ئەوەیە، لەم چەند دێڕە کەم و کورتەدا بنەما سەرەکیەکانی هەردوو تیۆری ڕێژەیی تایبەتی و گشتی "ئاینشتاین"تان زۆر بە شێوازێکی ڕوون و سادە و ساکار بۆ دەخەمەڕوو: بنەماکان ئەمانەن: خێرایی تیشک نەگۆڕە لە بۆشاییدا، جا سەرچاوەی تیشکەکە بەهەر خراییەک بجوڵێتەوە لەسەرخۆ بێت یان خێرا (سەرچاوەکە) گرنگ نیە چونکە فۆتۆنەکان هەر بەخێراییە نەگۆڕەکەی تیشک بەنێو بۆشاییدا جوڵە دەکەن… "کات" ڕەهەندی چوارەمە لەنێو گەردوون fourth.dimension بێ گومان سێ ڕەهەندەکەی تر درێژی و پانی و بەرزیە کە هەموو بۆشایی پێکدەهێنن، گەردوونی بینراو بۆ هەستەکان و ئاگایی ئێمە تەنیا لەو چوار ڕەهەندە پێک دێت… چەندە بارستەکان خێراتر بجوڵێنەوە بەنێو بۆشاییدا، "کات" بۆ ئەو بارستانە خاوتر و لەسەرخۆتر تێدەپەڕێت، ئەمە بۆ ئێمەش ڕاستە ئێمەش بارستەین ئەگەر بەخێراییەکی گەلێک زۆر گەشت بکەین نزیک لە خێرایی تیشک کات زۆر زۆر خاو تێدەپەڕێت بۆ ئێمەش، لەکاتی گەیشتن بەخێرایی تیشک کات دەوەستێت ئەگەرچی هەرگیز بارستەکان ناتوانرێت خێراییان بگەیەنرێت بە خێرایی تیشک، کەواتە کات بۆ تیشک و بۆ فۆتۆنەکان وەستاوە… "کات" لەسەرخۆتر تێدەپەڕێت لەنزیک یان لەسەر ڕووی بارستەکان چونکە هێزی کێشکردنیان هەیە، چەندە هێزی کێشکردنیان زۆر بێت کات خاوتر دەبێتەوە لەو شوێنە، لەسنوری خاڵی نەگەڕانەوەی کونەڕەشەکان و بەدیوی ناوەوەی کونە ڕەشەکان کات بەتەواوی دەوەستێت لەبەر زۆری هێزی کێشکردن… هێزی کێشکردن بریتیە لە چەمانەوەی بۆشایی ئاسمان، بارستەکان بۆشایی ئاسمانی دەور و نزیکی خۆیان دەچەمێننەوە بۆیە بەرەو یەکتر ڕادەکێشرێن، بارسته گەورەکان بارستە بچوکەکان بەرەو خۆیان ڕادەکێشن چونکە چەمانەوەی بۆشایی بەدەوری بارستە زۆرەکان زۆرترە، چەندە بڕی بارستەکە وهێزی کێشکردنیان زۆرتر بێت چەمانەوەکەش زۆرتر دەبێت، کونە ڕەشەکان هێندە بۆشاییان چەماندۆتەوە وەکو ئەوە وایە بۆشاییان کون کردبێت… هێزی کێشکردن بەشێوەی شەپۆڵ دەگوازرێتەوە لەنێو بۆشاییدا، ئەو شەپۆلانەش کە بریتین لە لەرینەوەی بۆشایی بەخێرایی تیشک دەجوڵێنەوە… پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ هەیە لەنێوان بارستە و وزە، ئاینشتاین ئەو پەیوەندیەی کرد بە هاوکێشە هەرە بەناوبانگەکەی مێژوو E=MC2واتە وزە یەکسانە بە بارستە جارانی دووجای خێرایی تیشک.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر عومرەکاران ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن لە کاتی گەشتکردندا تا سێ هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی عیراق بگۆڕنەوە. دەقی ڕاگەیەندراوی فڕۆکەخانەی هەولێر: ئاگاداری بۆ ئەو عەمرەکارانەی کە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەشتی عەمرە دهكهن، بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندیی عێراق، هەر عەمرەکارێک 3 ههزار دۆلاری پێ دەفرۆشرێت بە 132 ههزار دیناری عێراقی بەم مەرجانەی خوارەوە: 1- هەبوونی پاسەپۆرت 2- هەبوونی تیکت 3- تەواوکردنی بۆردینگ 4- عەمرەکار پێویستە تەمەنی سەرووى 18 ساڵ بێت٥-هەر عەمرەکارێک بۆی هەیە تەنیا یەکجار لە مانگێکدا سوود لەم بڕیارە وەربگرێت.
كۆبوونهوهی مهسرور بارزانی و ئیمانوێڵ ماكرۆن له كۆشكی ئێلیزێ دهستپێكرد. ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 15ی شوباتی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
محەمەد شیاع سودانی, سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی دۆخی کارەباوە یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیایەکی ئەمریکی واژۆ دەکات و ئەمەش ناڕەزایەتی گەورەی ئێرانی لێکەوتووەتەوە. سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزارەتی كارەبای عێراق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای (جەنەراڵ ئیلیكتریك)ی ئەمریكیدا واژۆ كرد بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبای عێراق. هەنگاوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناڕەزایەتی گەورەی لە لایەن ئێرانەوە لێکەوتووەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند هەفتەی رابردوو، زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو کە تاوەکوو ئێستا شەش بۆ حەوت هەزار مێگاواتی کارەبای عێراق بە غازی سروشتی ئێران دابیندەکرێت و پلانیشیان هەیە لەگەڵ ئێران رێککەوتنی نوێ لەبواری وزەی کارەبا ئەنجام بدەن.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و پرسی بودجەی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجە باس بكات. ئەمڕۆ پێنجشەم 2023/2/16، جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی رای گەیاند، یەكشەمی داهاتوو جارێكی تر شاندی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ سەردانی بەغدا دەكات. زیاتر گوتی، رێككەوتنی سەرەتایی لەبارەی یاسای بودجە كراوە، شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەو بارەیەوە دەچنە بەغدا. لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە بودجە 12.67%ـی پشكی هەرێم دیاریكراوە ئێمە بە زووڵمێكی گەورەی دەزانین و ئێمەش وەك هەموو بەشەكانی دیكەی عێراق ساڵانە دانیشتوانمان بەرزدەبێتەوە و دەمانەوێت داتاكانی پلاندانانی عێراق بكرێتە بنەما بۆ دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان..