Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13770 بابەت
هەواڵ
20-02-2023

دادگەی ئاسایشی هەولێر لە نامەیەکدا بۆ یەکێتی: لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆ...

دادگەی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی دا و بە "هاوسەرۆک" ناساندوویەتی و دەڵێت، بەپێی پەیڕەو و پرۆگرامی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە کۆنگرەی چواردا پەسندکراوە یەکێتی دوو هاوسەرۆکی هەیە. بەپێی زانیارییەکانیش، سبەی لاهوور شێخ جەنگی کۆنفرانسی رۆژنامەوانی یان پەیامێکی ڤیدیۆیی لەوبارەیەوە دەبێت.  بەپێی بڕیاری کۆتایی دادگەی لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، کە لە نووسراوێکدا بە ژمارە 191 رۆژی دووشەممە 20ـی شوباتی 2023 ئاراستەی "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان"ی کردووە، لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سیستمی هاوسەرۆکی پەیڕەو دەکرێت، بەو پێیەش لاهوور شێخ جەنگی "هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە." لە نووسراوەکەی دادگەی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر هاتووە: "ئاماژە بە نووسراومان ژمارە 104 لە رۆژی 1-2-2023، کە ئاراستەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق - بەڕێوەبەرایەتی کاروباری رێکخراوە سیاسییەکان لە بەغدا کراوە و نووسراوی کۆمیسیۆنی سەرەوە بە ژمارە (ش.ح.خ-س-6) لە 7-2-2023 کە ئاراستەی ئەم دادگەیە کراوە لە رێگەی (نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان) لە بەغدا و ئاماژە بە نووسراوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - سەرۆکایەتی ژمارە 14 لە 21-2-2023 کە ئاراستەی ئەم دادگەیە کراوە و کۆنووس و پەیڕەو و پرۆگرامی ناوخۆی حیزبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوارەمین کۆنگرەی خۆیاندا لە رۆژی شەممە لە رۆژی 21-12-2019 پەسندکراوە و دیاریکراوە کە ئەم حیزبە دوو هاوسەرۆکی هەیە، هەریەک لە بافڵ جەلال تاڵەبانی و لاهوور جەنگی بورهان بە پەسندکراوی بەدەستمان گەیشتووە، بەپێی یاسا و رێنماییەکان بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئەم حیزبە دەکرێت و هەر زانیارییەکی دیکە هەبێت لەسەر ئەم بابەتە پێویستە بەنووسراو ئاگادارمان بکەنەوە." نووسراوەکەی دادگەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن دادوەر ئەریڤان مستەفا محەممەد واژۆی لەسەر کراوە و سەرجەم نووسراوە ئاماژە بۆکراوەکانی نێو نووسراوەکەی لەگەڵدا هاوپێچ کراوە و وێنەیەکی بۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نێردراوە. بەپێی زانیارییەکان، نووسراوەکەی دادگە گەیشتووەتە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ، هەروەها لاهوور شێخ جەنگیش ئاگادارکراوەتەوە، بڕیارە رۆژی رۆژی سێشەممە بۆ ئەو مەبەستە لە شاری سلێمانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی بە ئامادەبوونی دەزگاکانی راگەیاندن بکات، یان لە رێگەی پەیامێکی ڤیدیۆیی قسەی خۆی لەسەر بڕیاری کۆتایی دادگەی ئاسایشی هەولێر هەبێت و خۆی وەکو هاوسەرۆکی یەکێتی بناسێنێتەوە. لە دوای بڕیارەکەی پێشووی دادگەی ئاسایشی هەولێر کە رۆژی 1-2-2023 دەرچووە و وەڵامی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقی داوەتەوە و لاهوور شێخ جەنگیی وەکو هاوسەرۆکی یەکێتی ناساندبوو، لاهوور شێخ جەنگی ژمارەیەک نووسراوی ئاراستەی بەرپرس و دامەزراوەیەکی یەکێتی و کۆنسوڵخانە و شوێنی دیکەش کردبوو و خۆی بە هاوسەرۆکی یەکێتی ناساندووە. رووداو

هەواڵ
20-02-2023

زیاتر لە ٤١ هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیا گیانیان لەدەستدا داوە

بەرپرسانی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 2023/2/20 لە دوایین ئاماری کارەساتە سروشتییەکەدا ڕایانگەیاند، بەهۆی ئەو دوو بوومەلەرزە بەهێزەی کە لە ٦ی شوباتدا باشووری تورکیای هەژاندووە، ٤١ هەزار و ١٥٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٥ هەزار و ٥٠٥ کەسیش برینداربوون. ئەو بوومەلەرزەیە بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ پلە و ناوەندەکەی لە پارێزگای مەراش بووە، زیاتر لە ١٣ ملیۆن کەسی لە سەرانسەری ١١ پارێزگادا گرتەوە، لەوانە ئەدانە، ئادیامان، دیاربەکر، غازی عەنتاب، هاتای، کیلیس، مەلاتیا، عوسمانییە، سانلیورفا و ئێلازیگ. هەروەها چەندین وڵاتی ناوچەکە لەوان سوریا و لوبنان هەستیان بەو لەرزینە بەهێزە کرد کە لە ماوەی کەمتر لە ١٠ کاتژمێردا تورکیای گرتەوە. یونس سێزەر، سەرۆکی سەرۆکایەتی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا زیاتر لە 250 هەزار کارمەندی گەڕان و فریاگوزاری لەو مەیدانەدا کاردەکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا لانیکەم ٤٨٥ هەزار و ٦٨٢ کەس لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان چۆڵکراون. سێزەر هەروەها وتی زیاتر لە 3200 کارمەندی بیانی لە وڵاتانی جیاوازەوە لە ئێستادا بەردەوامن لە کارکردن لەو بوارەدا.

هەواڵ
20-02-2023

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرچوو

دەستەى دەستپاکیى عێراق رایدەگەیێنێت، فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ 15 کەسی دیکە دەرکردووە لەسەر دۆسێى بردنى 3.7 تریلیۆن دینارەکەى سپاردەى دارایی دەستەى گشتیى باج لە بانکى رافیدەین، کە بە "دزیى سەدە" ناسراوە، دەستەى دەستپاکیى عێراق رایگەیاند، ئەو فەرمانانە، دەستگیرکردن و بانگکردنن بۆ بەردەم دادگا، کە لە دژى ئەو 15 تۆمەتبارە دەرکراون؛ 10 کەسیان بەرپرسن لە دەستەى گشتیى باجى عێراق و فەرمانى دەستگیرکردن و بانگکردنیان بۆ بەردەم دادگە دەرکراوە، بە تۆمەتى ئەوەى ئاسانکارییان کردووە بۆ بردنى ئەو پارەیە و کەمتەرخەم بوون لە جیێبەجێکردنى ئەرکەکانیاندا. لەناو ئەو بەرپرسانەى دەستەى گشتیى باج کە دادگا فەرمانى دەستگیرکردن یان بانگکردنی دەرکردوون، بەڕێوەبەرى کاروبارى چاودێریى ناوخۆیی، بەڕێوەبەرى گەنجینەى گشتى، بەرپرسی هۆبەى هەواڵدان لە سپیکردنەوەى پارە و پارەدارکردنى تیرۆر، بەڕێوەبەرانى لقەکانى دەستەى گشتیى باج لە ناوچەى وەزیریە و زەهرا و حەى عەرەبی لە بەغدا هەن. تێکڕاى پارە دزراوەکەى بانکى رافیدەین زیاتر لە 3.7 تریلیۆن دینار بووە کە لە رێگەى پێنج کۆمپانیاوە لەنێوان ئابى 2021 و ئەیلوولى 2022 لەو بانکە براوە.

هەواڵ
19-02-2023

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەت دژی هەواڵێکی هەڵبەستراوی ئێن ئار تی و کۆباس...

بەداخەوە کەناڵی (NRT) و پەیجی (کۆباس) کە خۆی بە دامەزراوەیەکی میدیایی ناساندووە، ھەواڵێکی چەواشەکارانەی بە مەبەستیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، خاوەنی سەنتەرێکی توێژینەوەیە. من وەکو گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەر لەبەری ئەو هەواڵە رەت دەکەمەوە، چونکە ھیچ بنەمایەکی راستی و دروستی نییە و ئەو سەنتەرەی ئەوان ئاماژەیان پێداوە، لە روونکردنەوەیەکدا ئەو زانیارییانەی ئەوانی بە درۆخستووەتەوە. ئەم کارەی ئەو “کەناڵ و پەیجە”کردویانە دوورە لە هەموو رەوشتێکی کاری میدیایی و بۆنەتە دەستی کەسانێکی دڵ پڕ لە رق کە چاویان بە دەستکەوتەکانی حکومەت هەڵنایەت.من وەک ھاووڵاتییەکی ئەم هەرێمە بە مافی خۆمی دەزانم سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەناڵ و پەیجە تۆمار بکەم کە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەر ئەم هەواڵە بێ بنەمایەیان بڵاوکردۆتەوە.

هەواڵ
19-02-2023

لەسەر راپرسییەک دەرباری قەوارەی ھەرێم، کۆمپانیاکە روونکردنەوەیەکی بڵاو...

روونکردنەوە کۆمپانیای شیکار بۆ توێژینەوە و راپرسی ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە. بنکەی سەرەکی لە شاری هەولێرە و لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا تیمی راپرسی و کۆکردنەوەی داتای (چەندێتی و چۆنیەتی) هەیە کە بەشێوەیەکی پیشەییانە لە بواری توێژینەوەی مەیدانیدا راهێنراون.کۆمپانیای شیکار جگە لە چالاکیەکانی لەبواری توێژینەوەی بازاڕدا Market Research، وەک بەشێک کە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی سەرشانی خۆی، هەمیشە بە پێشکەشکردنی داتا و زانیاری و راپرسی فرەچەشن لە بوارەکانی ( هەڵبژاردن، متمانەی سیاسی، کۆچی گەنجان بۆ هەندەران و پەروەردە و پرسە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکاندا) لەسەر ئەرکی خۆی توێژینەوەی بەردەوامی ئەنجامداوە و پێشکەش بە رای گشتی و ناوەندە ئەکادیمیەکان و ناوەندەکانی بڕیار کردووە، بۆ ئەوەی بۆ بەرژەوەندی گشتی سوودی لێ ببینن.ئێمە دووپات دەکەینەوە کە ئەم کۆمپانیایە، کۆمپانیایەکی ١٠٠% ئەهلییە و لەلایەن (مراد حکیم، رابەر تەڵعەت و مەهدی حەسەن)ەوە خاوەندارێتی دەکرێت و ساڵانە باج دەداتە فەرمانگەی باج و دەرامەتی حکومەتی هەرێم. کۆمپانیای شیکار راپرسی لە ماوەی کارکردنیدا ژمارەیەکی زۆر پرۆژەی راپرسی و توێژینەوەی بۆ ناوەندە جیهانی و ناوخۆییەکان ئەنجامداوە هەروەکو لە سایتەکەشدا ئاماژە بە لیستی ژمارەیەک لەو بڕاند و رێکخراو و دامەزراوانە کراوە. شیکار راپرسی لە سەر بنەمای بابەتیبوون و بێلایەنی و بەپێی میتۆدە زانستییەکان کارەکانی ئەنجامدەدات و ئامادەیە بەپێی گرێبەست کاری توێژینەوە و راپرسی بۆ هەموو دامەزراوە فەرمی، نافەرمی، ئەکادیمی، بازرگانییەکان بکات و رەچاوکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستانیش پێشمەرجی کارکردنمانە.هەر لێرەوە دەمانەوێ بڵێین دوا راپرسی ئێمە کە مشتومڕێکی لە شەقامدا دروست کردووە لەسەر بنەمایەکی زانستی ئەنجامدراوە و هیچ بەرژەوەندی شەخسی و سیاسی تێدا نەبووە. بەداخەوە راپرسییەکە وەکو گشت ناخوێندرێتەوە بەڵکو تەنیا ئاماژە بە بەشێکی زۆر بچووکی دەکرێت و بەلارێدا دەبرێت، پێمان ناخۆشە بۆ مەرامی سیاسی و حزبی بەکار بێت و رێگەش نادەین کۆمپانیاکەمان بدرێینە پاڵ هیچ لایەن و کەسایەتییەکی ناوخۆیی یان بیانی و ئەگەر پێویستیشی کرد بۆ پاراستنی ناوبانگی پیشەیی خومان پەنا بۆ دادگاکان دەبەین. کۆمپانیای شیکار راپرسی

هەواڵ
19-02-2023

مەسرور بارزانی بەخێرهاتنەوە و پێشوازی لە تیمی فریاگوزاريی هەرێمی کوردس...

سەرۆکی حکومەت:بەردەوام دەبین لەوەی دەستی یارمەتی بۆ هەر كەسێكی لێقەوماو لە هەر شوێنێك كە پێمان بكرێت، درێژ بكەین. ئەمڕۆ یەکشەممە 2/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەروازەی شاری هەولێر، پێشوازی لە تیمی فریاگوزاریی هەرێمی کوردستان كرد، کە لە سەرەتای کارەساتی بوومەلەرزەکەوە، بەمەبەستی فریاگوزاری و بەهاناوەچوون و گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری، چوونە تورکیا و سووریا.سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا، بەناوی خەڵکی کوردستانەوە، سوپاسی کردن و دەستخۆشی لێکردن بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان. گوتیشی : ئەوەی ئێوە كردتان، دووپات کردنەوەی ئەوە بوو کە ئێمە خەڵكێكی خێرخواز و ئاشتیخوازین، ئەوەی پێمان بكرێت دەستی یارمەتی بۆ خوشك و براكانمان لە هەر كوێی دونیا بن، درێژ دەكەین. ئەمەش دەقی گوتەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە لە میانی پێشوازیكردنی لە تیمی فریاگوزاریی هەرێمی كوردستان: بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان دەمەوێ لێرەوە بە ناوی خەڵكی كوردستانەوە بەخێرهاتنێكی گەرمی ئەو خوشك و برا خۆشەویستانە بكەم كە هەر لە ڕۆژی یەكەمی ئەو بوومەلەرزەیەی كە لە باكووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان و شوێنەكانی تری توركیا و سووریا ڕووی دا، بە هانای ئەو خەڵكە لێقەوماوە چوون. تیمەكان پێكهاتبوون لە تیمی بەهاناوەچوونی خێرا لە وەزارەتی ناوخۆ، تیمی تەندروستی و فریاگوزاریی وەزارەتی تەندروستی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری عێراق - لقی هەولێر ، كە بێگومان وەكوو یەكەم تیمی فریادڕەس گەیشتنە ئەو خەڵكە لێقەوماوەی كە بەداخەوە زۆر كەس ژیانیان لەدەست دا و زۆر كەسیش لە ژێر خانووەكاندا مابوونەوە، ئێوە توانیتان بگەنە ئەوێ و دەستی یارمەتییان بۆ درێژ بكەن، بەڕاستی سەری ئێمەتان بەرز كردەوە، شانازیتان پێوە دەكەین، دەستخۆشیتان لێ دەكەین، بەخێرهاتنەوەیەكی گەرمی هەر هەمووتان دەكەین، ئیشەڵا خوا خێرتان بنووسێ. ئەوەی ئێوە كردتان، دووپاتتان كردەوە كە ئێمە خەڵكێكی خێرخواز و ئاشتیخوازین، ئەوەی پێمان بكرێت دەستی یارمەتی بۆ خوشك و براكانمان لە هەر كوێی دونیا بن، درێژ دەكەین، هەر كوردێكی خاوەن ویژدان لە هەر كوێیەكی دونیا بێت، سەری بە ئێوە بەرزە و شانازیتان پێوە دەكات. من هاتووم بۆ ئەوەی دەستخۆشیتان لێ بكەم، سوپاستان بكەم، بەخێرهاتنەوەتان بكەم، پێتان بڵێم كە ئێمە بەردەوام دەبین لەوەی دەستی یارمەتی بۆ هەر كەسێكی لێقەوماو لە هەر شوێنێك كە پێمان بكرێت، درێژ بكەین. ئێمە زۆرجار كەوتوینەتە حاڵەتی وا كە پێویستیمان بە یارمەتی خەڵكی تر هەبووە، كە دەرگایان بۆ كردووینەتەوە، زانیومانە چەند خێرێكی گەورەیە. ئێستاش كە ئێمە توانیومانە ئەم یارمەتییە بگەیەنینە خەڵكی لێقەوماو، دیسان ئەمە نیشانەی ئەوە دەگەیەنێت كە ئەگەر ئێمە پێمان بكرێت و لە توانای ئێمەدا هەبێت، ئێمە قەت چاكەی هیچ لایەنێك لەبیر ناكەین و هەمیشە دڵ و مێشك و رۆحمان لەگەڵ ئەو كەسانەیە كە لێقەوماون و پێویستییان بە یارمەتیی ئێمە هەیە. من جارێكی دیكە دەستخۆشیتان لێ دەكەم، دەزانم تیمەكانی ئێوە، هەندێكیان هەم لە توركیا و هەم لە سووریا ماون، بە تایبەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، كە بەنیازی دروستكردنی هەندێك كەمپ و گەیاندنی یارمەتیی زیاترە. ئەو ڕۆژانەشی كە تیمەكانی فریاگوزاری لەوێ بوون، توانیوتانە خەڵكێكی زۆر ڕزگار بكەن، كە ئەمە جێی دەستخۆشییە. تەنانەت بەرپرسانی ئەو وڵاتانەش ڕێز و تەقدیریان بۆ ئێوە هەبووە و پێزانینی خۆیان بە ئێمە گەیاندووە. بە فەرمیش باسیان لەوە كردووە، كە ئێوە وەكوو یەكەم تیمی فریادڕەس و خزمەتگوزار ، گەیشتن بەو شوێنانەی كە پێویستییان بە هاوكارییەكانی ئێوە هەبووە. من جارێكی تر دەمەوێ دەستخۆشیتان لێ بكەم بە ناوی هەموو خەڵكی كوردستانەوە بەخێرهاتنەوەیەکی گەرمی ئێوە بكەم، ئیشەڵا هەمیشە سەركەوتوو بن و تەندروست بن. دەزانم یەك دووێكیشتان لەوانەیە ئازارتان بەركەوتبێت، ئیشەڵا سەلامەت دەبن. جارێكی تر سوپاستان دەكەم و زۆر زۆر بەخێر بێنەوە.من زیاتر ماندووتان ناكەم، خۆتان ماندوون و ماوەیەكی زۆرە بە ڕێگەوەن، هەندێكیشتان دەتانەوێ بگەڕێنەوە و تۆزێك رێگەكەتان دوورە، بۆیە چیتر لە كاتتان ناگرم، ئیشە هەر سەركەوتوو و سەربەرز بن، ئەوەی بە ئێمەش بكرێت بۆ پشتگیریی ئێوە، ئیشەڵا بەردەوام دەبین. 1 2 3 4 5 6 7 8

هەواڵ
19-02-2023

لیژنەیەکی هاوبەش بۆ داڕشتنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی پێکهێنرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە، ١٩ى شوباتی ٢٠٢٣ رایگەیاند، شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدڕاڵی- وەزارەتی نەوت کۆبووەوە. راشیگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت بۆ ئامادەکردنی و داڕشتنی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی.

هەواڵ
19-02-2023

مەسرور بارزانی بۆ تیمی فریاگوزاری: سەڵماندتان گەلێکی ئاشتیخوازین

مه‌سروور بارزانی‌، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان له‌ كاتی‌ پێشوازی‌ له‌ تیمی‌ فریاگوزاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ توركیا گه‌ڕانه‌وه‌ رای‌گه‌یاند، تیمه‌كانی‌ فریاگوزاری‌ فریاده‌ڕه‌سانه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌. مه‌سرور بارزانی‌ دوای‌ به‌خێرهێنانه‌وه‌ی‌ تیمی‌ فریاگوزاری‌ كوردستان گوتی‌: "تیمه‌كانمان دووپاتی‌ ئه‌وه‌یان كردەوە كه‌ ئێمه‌ خه‌ڵكی‌ ئاشتیخوازین و له‌ هه‌ر شوێنێك بۆمان بكرێ‌، ده‌ستی‌ ئاوه‌دانییان پێ‌ده‌گه‌یه‌نین. دووپاتی‌ له‌وه‌یش كرده‌وه‌ كه‌ تیمه‌كانی‌ كوردستان یه‌كه‌م تیم بوون گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ و له‌سه‌ر ئاستی‌ فه‌رمیش ده‌ستخۆشیتان لێ‌ كراوه‌ و باستان كراوه‌. رۆژی‌ شه‌شی‌ ئه‌م مانگه‌، بوومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیا روویدا و تیمی‌ فریاگوزاریی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌سه‌ر راسپارده‌ی‌ مه‌سرور بارزانی‌، گه‌یشتنه‌ توركیا.

هەواڵ
19-02-2023

تەرمى هاووڵاتییەک لە پشدەر دۆزرایەوە

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە گوندێکى سنوورى ناحیەى ژاراوا لە قەزاى پشدەر هاووڵاتییەک بە چەکى تاپڕ کوژرا. عوسمان ئەحمەد، بەڕێوەبەرى کارگێڕیى نەخۆشخانەى قەڵادزێ ڕایگەیاند: "پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2023/2/19 تەرمى هاووڵاتییەک بە ناوى "محەمەد حەسەن" گەیەندرایە نەخۆشخانە کە ئاسەوارى فیشەکى تاپڕ بە جەستەیەوە دیار بووە". عوسمان ئەحمەد گوتیشى: "بەپێى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەو هاووڵاتییە لەناو ماڵى خۆیدا کوژراوە و ئێستا پۆلیس سەرقاڵى ئەوەیە کە هۆکار و شێوازى کوشتن و بکوژەکەى دیارى بکات". ڕوونیشی کردەوە: بۆ لێکۆڵینەوەى زیاتر تەرمى هاووڵاتییەکە ڕەوانەى پزیشکیى دادوەریى سلێمانى کرا.

هەواڵ
19-02-2023

فرۆشتنی دۆلار بە 132 هەزار لە فڕۆکەخانەی هەولێر گۆڕانکاری بەسەردا هات

دەقی ڕاگەیەندراوی فڕۆکەخانەی هەولێر: ئاگاداری بۆ گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر. ڕێكاری نوێی فرۆشتنی دۆلار به‌ گه‌شتیاران له‌ نوسینگه‌ی (RT)ی بانكی فڕۆكه‌خانه‌ له‌مه‌و دوا به‌م جۆره‌ ده‌بێت: ١- گه‌شتیار ده‌بێت به‌ر له‌ (٢٤) كاتژمێر له‌ گه‌شته‌كه‌ی سه‌ردانی نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی (RT) بانك بكات له‌ شه‌قامی ٤٠م- له‌ هه‌ولێر. نوسراوه‌ فه‌رمییه‌كان ( پاسه‌پۆرت, ڤیزا, بلیتی فڕۆكه‌) ڕاده‌ست بكات، دواتر بڕی پاره‌ی دیناری عێراقی پێویست ڕاده‌ستی نوسینگه‌ی (RT)ی بانك ده‌كات و له‌لایه‌ن بانكه‌وه‌ گه‌شتیار پسوله‌یه‌كی پێ ده‌درێت. ٢- گه‌شتیار له‌كاتی هاتنی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ دوای ته‌سلیم كردنی بۆردینگ پاس و پسوله‌كه‌ بڕی دۆلاری دیاریكراو وه‌رده‌گرێت به‌ هه‌مان مه‌رجه‌كانی پێشوو.

هەواڵ
19-02-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە تیمی فریاگوزاریی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2/19 کاتژمێر 3:30 ی دوای نیوەڕۆ ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە دەروازەی شاری هەولێر ( ڕێگای دهۆک-هەولێر)، بەخێرهاتنەوە و پێشوازی لە تیمی فریاگوزاریی هەرێمی کوردستان دەکات کە لە سەرەتای کارەساتی بوومەلەرزەکەوە بەمەبەستی فریاگوزاری و بەهاناوەچوون و گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری ، چوونە تورکیا و سوریا و ئەمڕۆ دوای تەواو بوونی ئەرکەکەیان ، دەگەنەوە هەولێر.

هەواڵ
19-02-2023

ئەو پیاوەی دوێنێ ژنەکەی کوشت، ئەمڕۆش خۆی کوشت

ئەو پیاوەی دوێنی لە قوشتەپە هاوسەری پێشووی خۆی کوشت، ئەمڕۆ خۆشی کوشت. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، ئەو پیاوەی دوێنی لە قوشتەپە هاوسەری پێشووی خۆی کوشت، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بنەسڵاوەی هەولێر خۆشی کوشت. بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە رایگەیاندووە، رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە.

1 2 ... 420 421 422 ... 1147 1148