جێگری بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ناڕەزایی نامەیەكدا كە ئاراستەی سەركردایەتیی حزبەكەی كردووە، رای گەیاندووە: ”من وەک قادر حەکیم، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی ھەولێری یەکێتی و كۆمەڵێك لە کارگێڕ و ئەندامانی مەڵبەندەكەمان، ناڕەزایەتییەکی توندمان لە بڕیارەکانی مەکتەبی ڕێکخستن و لێژنەی ڕێکخستنەوەی ئۆرگەنەکان ھەیە کە بە بیانووی دووبارە چاککردن و رێکخستنەوە، سەدان و بگرە ھەزاران ئەندام و کادیری دڵسۆز و ماندووی ئەم حزبەیان دوورخستوەتەوە.“ ئەوەشی ئاشكرا كردووە: ”کارەکە ھێندە نەزانانەیە، ئێمەش سەرمان سورماوە و نازانین چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەین و چۆن بەری ڕەنجی دەیان ساڵمان دەسوتێنن و ئێمەش تەنھا بینەرێکی بێ دەسەڵاتین؟“ هەروەك ئەوەی روون كردۆتەوە: ”دوورخستنەوەی بەئەنقەست و بێ بەڵگە و بیانووی سەدان و ھەزارن یەکێتی و تێکۆشەر، ھیچ بیانوویەکی نییە جگە لە بوونی ڕقێکی كەسی و پرسی ململانێی ناشەریفانە و ھەوڵی خۆ بردنە پێشی ھەندێک لەسەر حیسابی ھەندێکی تری ماندووی دڵسۆز.“ لە كۆتاییشدا ئەو بەرپرسەی یەكێتی هەڕەشەی ئەوەی كردووە: ”ئێمە سەرەتا هەڵوێست و پاشان رێگا و رێککاری زۆر توند و چاوەڕوان نەکراو دەگرینە بەر، ئەگەر بەزوویی بەر بەو هەڵمەتە ناڕەوایەی دوورخستنەوەی خەڵکانی دڵسۆز و ماندوو نەگیرێت و دواتریش سەرکردایەتی بە بەرپرسی سەرەکیی دۆخەکە دەدەینە قەڵەم و تاوانی ھەر کاردانەوەیەک دەخەینە گەردنیان بۆ مێژوو.“ ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر، بافڵ و قوباد تاڵەبانی پلەی چوار هەزار كادیری یەكێتییان هەڵوەشاندۆتەوە كە لە دوای كۆنگرەی چوارەمی حزبەكە و بە تەزكیەی لاهوور جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی پلەكانیان پێ دراوە، لەو ژمارەیەش مووچەی زیاتر لە هەزار كەسیان راگرتووە. ژێدەر باسنیوز
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" سیاسەتی بانكی ناوەندی نەهێشتنی دۆلاری نەختینەیە لە بازاڕەكاندا ئەوەش بە گرتنەبەری چەند رێوشوێنێك بە جۆرێك كە هاوڵاتییان پێویستیان بە دۆلار نەبێت". بڕیار ڕەشید ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند" سیاسەتی بانكی ناوەندی نەهێشتنی دۆلاری نەختینەیە لە بازاڕدا و دەیەوێت سەرجەم حەواڵەكان لە رێگای ئەو بانكانەوە ئەنجامبدرێن كە لە ئەمریكا متمانە پێكراوە لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراقیش چەند ڕێوشوێنی دیكە دەگیرێنەبەر". دەشڵێت" بۆ هاوڵاتییان كۆمپانیاكانی بواری وەبەرهێنان پابەندكراون كە دەبێت قیستەكان لە هاوڵاتییان بە دینار وەربگرن و هەر كەسێك گەشت بكات لە فڕۆكەخانەكان دۆلاری پێدەدرێت و چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا لە عێراق بڕیاربدرێت سەرجەم كڕین و فرۆشتنی خانوو، زەوی و ئۆتۆمبێل بكرێتە دینار". ئاماژەی بەوەشکرد" پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای پەیڕەوكردنی سیستمی بانكی و ئەلیكترۆنییەكەدا دۆلار بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت، بەڵام دواتر نرخی دۆلار ئاسایی دەبێتەوە کە ١٠٠ دۆلار لە بانكی ناوەندی عێراق بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار دەفرۆشرێت و بە هەزار دینار گرانتر لە دەرەوە بفرۆشرێت". 7ROJ
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، 27ـی ئەم مانگە، شاندی ههرێمی كوردستان سهردانی بهغدا دهكهن و تا رۆژی پێنجشهممه دهمێننهوه و بهردهوامی به گفتوگۆكانیان دهدهن. ڕاشیگەیاند، شاندی حکومەت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبێتهوه و رێککەوتنی سەرەتاییش لەسەر یاسای نەوت و گاز کراوه. دهشڵێت: کۆبوونەوەکانی پێشوو زۆر ئەرێنی بوون و گەیشتوون به رێگەچارەیەک. ئهمه له كاتێكدایه، رۆژی سێشهممه (21ـی شوبات/ فێبرایهری 2023)، جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامی شاندەکەی ههرێم بۆ بهغدا، لەبارهی دوایین سهردانی شاندی ههرێم له لێدوانێکدا بە پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی راگەیاندبوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای رێكکەوتنە سیاسییەکەی پێکهێنانی حکومەتی سوودانی، بۆ داڕشتن و ئامادەکردنی یاسای بودجەی 2023 و یاسای نەوت و گاز و چەندین بابەتی پەیوەندیدار سەردانی بەغدا دهكات.
روونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتیلە ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە لە بەریتانیا ئێمە لە ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبەریتانیا سەبارەت بەو رووداوە نەخوازراوەی دوێنێ لە شاری لەندەن روویدا، كە تیایدا پەرلەمانتاریێكی گۆڕان هێلكەباران كرا، دواتریش له لایهن و چهند کەسێکەوە توندوتیژی بەرامبەر چالاكوانهکه كرا به توندی سەركۆنە دەكەین، لێرهشهوه رایدەگەینین،كە ئهو ڕووداوه كەم تا زۆر هیچ پەیوەندییهکی بە ئێمەوە نییه. هیوادارین لهم وڵاتهدا، که یاسا و دادگا سهروهره، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەئاراستەی خۆیدا بڕوات و ئێمهش پشتگیری له ههر بڕیارێک دهکهین، که دادگا دوای لێکۆڵینهوه لهسهر ڕووداوهکه بیدات، لهم ڕوهوه ئامادهی ههموو هاوکارییهکیشین.دووبارهشی دهکهینهوه، که وهک پرهنسیپێکی چهسپاوی بزوتنهوهی گۆڕان، دژی ههموو توندوتیژییهکین، بهرامبهر ههر کهسێک بکرێت، چ جای ئهوکاره بهرامبهر به گهنجێک بکرێت، که ڕۆژانێک ههڵسوڕاوی خۆمان بووه. ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا٢٠٢٣/٢/٢٣
پرۆژەی ئاوی خاس لە شاری قەڵادزێ یەكێكە لە پرۆژە گەورەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە سوود لە ئاوی زێی بچووك وەردەگرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕینەوە سەرپەرشتیی دەكرێت. ئەو پرۆژەیە لە یەك كاتژمێردا توانای بەرهەمهێنانی ٢ ھەزار و ٨٠٠ مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە و ئێستاش ڕۆژانە ٣١ ھەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ نزیكەی ٩٠ ھەزار هاوبەشی ئاو لە شاری قەڵادزێ دابین دەكات. ئەو شوێنانەی لە شاری قەڵادزێ لێی سوودمەند دەبن، بریتین لە گەڕەكەكانی هەنارۆك، گوندی حەسار، شەهیدانی ئاشتی، فەرمانبەران، گربداخ، مامقاسمە، ناو بازاڕی شاری قەڵادزێ، هەوارەبەرزە، ڕاپەڕین، ئاسۆس، سەرنێڵ، شەهیدان، خانەقا، بنقەڵات، كارەبا، جوتكانیان، لیواو، هەنارۆكی سەروو، دەروازەی شاری قەڵادزێ، چۆمخڕكە. پرۆژەكە ساڵی ٢٠١٣ تەواو كراوە و دوای ٢٥ ساڵ لە ئیشكردنی، بە مەبەستی دابینكردنی ھەزار و ٤٠٠ مەتر سێجا ئاو لە یەك كاتژمێردا دەتوانرێت فراوانتر بكرێت و بەوەش كۆی ئاوی بەرهەمهاتوو لە پرۆژەكەدا دەبێتە ٤ ھەزار و ٢٠٠ مەتر سێجا لە یەك كاتژمێردا
سەبارەت بە لێدوانى هاوڵاتى (سەردار ئازاد) کە خاوەنى نوسینگەى فرۆشتنى خانوو و زەوییە و گوایە لە سەر ڕەخنەگرتن لە حکومەتى هەرێم لە هەولێر نووسینگەکەى داخراوە، بە پێویستى دەزانین بە هەموو لایەکى ڕابگەێنین ئەوەى ئەو گوتوویەتى دوورە لە ڕاستى و بە لاڕێبردنى ئەو تاوانەیە کە دەرهەق بە ژینگە و سیمایى جوانى شارەکەمان ئە نجامیداوە، ناوبرا بەبێ وەرگتنى ڕەزامەندى و ئاگادارکردنەوەى لایەنى پەیوەندیدار کە بەرێوەبەرایەتى ئەندازەى پارک و باخچەکانى هەولێرە و بەبێ ئەوی هیچ دام و دەزگایەکى ترى حکومى ئاگادار بکاتەوە و لە پێناو بەرژەوەندى تایبەتى خۆى و بۆ قازانجى گیرفانى، هەڵساوە بە بڕینەوەى 11 دارى (شماسى) و هەڵپاچینى ژمارەیەکى زۆرى دارى (کالیپتۆس) و هەڵگرتنى سیتى یارى منداڵان لە پارکى (ئەکوا پارک) ، لەوبارەیەشەوە ڕێکارى یاسایمان لە بەرامبەریدا گرتۆتەبەر و جگە لە داخستنى نووسینگەکەى لە بەرامبەر ئەو کارە نایاساییەی ئەنجامیداوە دەدرێت بە دادگا. قایمقامیەتی قەزای ناوەندىی هەولێر2023.2.23
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە رێککەوتنی گواستنەوەی نەوتمان لەگەڵ تورکیا کردوە نەك فرۆشتنی. وتیشی: کێ دەڵێ 50 ساڵی دیکە نەوتی هەرێمی کوردستان دەمێنێت؟ و ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر بەرهەم هێنانی نەوتیان هەبوو، بەڵام هەناردە نەبوو لە 2014 دەستییان بە هەناردە کرد و بەهۆی فشاری بەغداد و بڕینی بودجە بە ناچاری نەوتمان هەناردە کرد لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد وتی: لێکتێگەیشتنی باش هەیە، بەڵام رێککەوتن نەکراوە و حکومەتی هەرێم ئامادەیە لەگەڵ بەغداد بگاتە رێککەوتن و ئێمە شەراکەتی هاوبەشمان لە بەغداد دەوێت. ئاماژەی بەوەشکرد، جددین لەگەڵ بەغداد بۆ دارشتنەوە و دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز تا ئێستاش لەگەڵ بەغداد لە گفتوگۆدان لەگەڵ بۆ بابەتی نەوت و غاز
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا،پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا. تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بە تایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و برەودان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، کە هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەوەی چیتر پرۆسەی هەڵبژاردن دوابخرێت و دەبێت لەم ساڵەدا بکرێت ، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، هەموو ئاسانکاری و ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات.
دەقی ڕاگەیەندراوی ئاسایشی گەرمیان : هێزەکانی ئاسایش دووتۆمەتباریان دەستگیرکردکەکاریان ساغکردنەوەی پارەی ساختەبوو لەبازاڕ هێزەکانمان لەئاسایشی دەربەندیخان سەربە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان زانیاریان وردیان لەسەرچەندکەسێک کۆکردەوە کەپارەی ساختە لەدەرەوەی هەرێم دێن و لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ساغی دەکەنەوە بەرنامەیان هەبوو بەردەوام ئەمەکارەئەنجام بدەن بەڵام هێزەکانمان دوای ڕەزامەندی دادوەری قەزای دەربەندیخان توانیان لەکەمترین کاتدادووتۆمەتبار دەستگیربکەنبەناوەکانی ..ش.ک.ح. ا.ع.کلەئێستادا بەپێی ماددەی ٢٨١ی.سلەبەڕێوەبەرایەتیمان ڕاگیراون لێکۆڵێنەوە لەگەڵیان بەردەوامە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان https://t.me/media7roj/40036 7ROJ
هێزێکی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی پێشمەرگەیەکی دێرینی ئەو حزبە. بەختیار کاوانی، پێشمەرگەی کۆنی یەکێتی لە فەیسبوک نووسیویەتی "هێزێکی یەکێتی لە قەیوان ستی لە سلێمانی هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەی کە ژن و منداڵێکی لەماڵەوە بوون". دەڵێ: سەلامەتی ژیانی خێزانەکەم لە ئەستۆی قوباد تاڵەبانیە. هەروەها بەپێی زانیاریەکان، لەناو هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی شەڕ دروستبووە و چەند کەسێک برینداربوون. بەڵام تا ئێستا ئەوە پشتڕات نەکراوەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/2/22 بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران کورتەیەکی دەربارەی ئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی لە دەوڵەتی ئیمارات و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات و جیهان، هەروەها سەردانی فەرەنسا و کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆککۆمار و بەرپرسانی باڵای دیکەی فەرەنسا خستەڕوو.سەرۆک وەزیران و ئەندامانی شاندەکە، ئاماژەیان بەوە دا کە لە هەر دوو وڵاتدا، لە ئاستێکی زۆر باڵا، پێشوازی لە شاندی هەرێم کرا کە ئەمەش نیشانەی پێگەی گرنگ و بەهێز و پێشکەوتنی دیپلوماسیی هەرێمی کوردستانە لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا. سەرۆک وەزیران ڕوونیکردەوە کە لە کۆبوونەوە و دیدارەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتانە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهات و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا. بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ شاندی دانوستانی حکومەتی فیدراڵ لە ڕۆژی 2/19 سەبارەت بە پڕۆژە یاسای نەوت و گازی ئیتیحادی، کە لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و ئەندامانی شاندەکە خرایەڕوو. سەرۆک وەزیران وێڕای دەستخۆشیکردن لە شاندی هەرێم، جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هەمیشە لەگەڵ ئەوە بووە کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان و بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن و بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەین بۆ هەر هاوئاهەنگی و هاریکارییەک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، چونکە چارەسەرنەکردنی کێشەکان، زیان بە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراق دەگەیەنێت. سەرۆکی حکومەت دووپاتیشی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک، دەستبەرداری ماف و شایستە دەستوورییەکانی نابێت .ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا هەردوو تیمی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدرال و پڕۆژە یاسای نەوت گاز، سبەی سەردانی بەغدا بکەنەوە، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لە پێناو تەواوکردنی دوا هەنگاوەکانی دەستنیشانکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدرالی و هەروەها تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای نەوت وگازی فیدراڵ.لە بڕگەی سێیەم وکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای ( ڕێگاوبانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان ) لە لایەن دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە خرایەڕوو. کە ئامانج لەم پڕۆژە یاسایە، پاراستنی سەلامەتی پێکهاتەکانی ڕێگاوبانە گشتییەکان و چاککردنەوەیان و ڕێگریکردن لە دەستدرێژیکردنە سەریان و هەروەها دیاریکردنی قەدەغەکراوی ڕێگاوبانە گشتییەکانە.دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بڕیاردرا پڕۆژە یاساکە زیاتر دەوڵەمەند بکرێت بە لەبەرچاوگرتنی ڕاوسەرنجەکان، بەمەبەستی ئامادەکردنی بۆ کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران و پاشان پەسەندکردنی و ناردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان .
مەولود سابیر بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانیەكانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ساڵانە بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم ئامارێك بڵاودەكاتەوە بۆ سەرجەم بانكە بازرگانیەكان، كە فۆڕمێكی تایبەتە بە ئامادەبونی خانەنشینان بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان لە مانگی یەكی هەموو ساڵێك. ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٢/٢٢، لەسەرجەم ئەو بانكە بازرگانیانەی كەمووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكەن، لیژنەیەك لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینەوە دانرا بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكان، كە پێكهاتبوون لە ٣ فەرمانبەر لە هەر بانكێك، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی مووچەخۆرانی خانەنشینەوە بەشێوەیەكی كاتی قەرەباڵغی لەدابەش كردنی مووچە لە چەند بانكێكی شاری هەولێر دروست بوو، دوای ئەوەی لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین و بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكانەوە ژمارەی لیژنەكان زیاد كران و كێشەكە چارەسەر كرا.