Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13770 بابەت
هەواڵ
26-02-2023

"یەکێتی دەگەڕێتەوە دەستی خاوەنی راستەقینەی خۆی"

بەرپرسێکی پێشووی یەکێتی دەڵێ: لە كاتێكی زۆر نزیكدا، یەكێتی دەگەڕێتەوە دەستی خاوەنە راستەقینەكەی. به‌ختیار كاوانی، فەرماندەی پێشووی یەکێتی لە فەیسبووک نووسیوتەی "ئەم ئاڕاستەیەی ئێستا كوڕانی مام جه‌لال له‌ یه‌كێتیدا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن پێچەوانەی ئەو بیروبۆچوونانەی جەنابی مام جەلال بووە، کە لە ڕابردوودا پیشەنگی خەبات و یەکڕیزیی نیشتمانی بووە، ئەمانەی ئێستا یەکێتییان پەرتەوازە کردووە، حزبەکە بەرەو ھەڵدێرێکی گەورە دەبەن، ھۆکارەکانیشی نەزانی و نەشارەزایی خۆیان و نەبوونی ڕاوێژکاری باشە، بۆیە ئەمانەی ئێستا یەکێتی بەڕێوە دەبەن ئەو حزبە دەپووکێننەوە". بەختیار کاوانی دەڵێ "یەکێتی حزبی سەرکردە دێرینەکان و زیندانییانی سیاسی و بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە دێرینەکانە، ئەمانەی ئێستا دەستیان بەسەر یەکێتیدا گرتووە و سەرکردایەتیی یەکێتی دەکەن، میوانی کاتیین و لە کاتێکی زۆر نزیکدا ئەو حزبەی خاوەنی ٢١ ھەزار شەھیدە، دەگەڕێتەوە دەستی خاوەنی ڕاستەقینەی خۆی و کەسە دڵسۆزەکانی ."

هەواڵ
26-02-2023

هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە رێککەوتن

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٢/٢٦، وەک شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا لە گەڵ بەرێز محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبووینەوە. ئومێد سەباح وتی "لە کۆبوونەوەکەدا پاش گفتوگۆکردن دەربارەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، گەیشتینە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ٢٠٢٣ ولێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوان هەردوو لا هەبوو".

هەواڵ
26-02-2023

پرۆژەی شەقامی حاجی قادر لە كۆیە جێبەجێ دەكرێت

ئەمڕۆ یەكشەممە 26/2/2023، لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە تاریق حەیدەری، قائیمقامی قەزای كۆیە كرد. لە كۆبوونەوەكەدا كە هەر یەكە لە سەركەوت تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی پرۆژەكان لە وەزارەت و محەمەد میرحاج، سەرۆكی شارەوانیی كۆیە ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی پەرەپێدانی خزمەتگوزاری و پرۆژەكانی شاری كۆیە كرا. لە یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە جێبەجێكردنی دەرخستەی پرۆژەی شەقامی حاجی قادر لە كۆیە كرا كە لە پلانی ساڵی 2022ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا جێگیر كراوە. لەمبارەیەوە گفتوگۆ لەسەر جێبەجێكردنی دەرخستەی تەندەری پرۆژەی دروستكردنی شەقامی حاجی قادر لە كۆیە كرا و بۆ ئەو مەبەستە بڕیاری پێەیست لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە وەرگیرا بە مەبتسی جێبەجێكردنی ڕاگەیاندنی دەرخستەكە بەپێی رێكارە یاساییەكان تاكوو لە ئایندەیەكی نزیكدا بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوەوە. ئەم پرۆژەیە لە چەند بڕگەیەك پێكهاتووە، وەك بە دووسایدكردنی شەقامی حاجی قادر لە كۆیە و گەڕانەوەی پەیكەری حاجی قادر بۆ شوێنی پێشووی خۆی، هەروەها سەوزكردنی قشڵەی كۆیە و نۆژەنكردنەوەی شەقامی هەناری و بەدووسایكردنی بەشێكی ڕێگەی كۆیە و لەگەڵ چەند بڕگەیەكی دیكەی خزمەتگوزاری. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی، پاڵپشتیی حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری لە هەموو ڕووێكەوە بۆ پەرەپێدانی پرۆژە و بووژانەوەی شاری كۆیە دووپات كردەوە و ئاماژەی بەوەش كرد بە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە و بڕگەكانی، لە ڕووی خزمەتگوزاریییەوە شاری كۆیە پێشكەوتنێكی باش بەخۆیەوە دەبینێت و پێدەنێتە قۆناغێكی نوێوە.

هەواڵ
26-02-2023

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق: سه‌به‌ته‌ی خۆراكی مانگی ره‌مه‌زان ئاماده‌یه...

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایدەگه‌نێت، سه‌به‌ته‌ی خۆراكی خێزانەکان بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئاماده‌یه‌ و دابه‌ش ده‌كرێت. لوما هاشم ئه‌لموسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتیی بازرگانی خۆراك له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، سه‌به‌ته‌ی خۆراكی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئاماده‌یه‌، ده‌شڵێت،  پێنج رۆژ پێش هاتنی ئه‌و مانگه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌به‌ته‌ خۆراكه‌كه‌ی مانگی ره‌مه‌زان وه‌كو مانگه‌كانی دیكه‌یه‌، ته‌نها هه‌ندێك پێشنیاز هه‌یه‌ بۆ زیادكردنی مریشك و هێلكه‌. به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كۆمپانیای گشتیی بازرگانی روونیشیكرده‌وه‌: بۆ زیادكردنی به‌شه‌ خۆراك پێویستمان به‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دابه‌شكردنی سه‌یه‌ته‌ی خۆراكی مانگانه‌، كاریگه‌رییه‌كی گه‌روه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر نرخی خۆراك له‌ بازاڕه‌كان.

هەواڵ
26-02-2023

بانکی ناوەندیی 166 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

رۆژی یەکشەممە، 26-2-2023، لەچوارچێوەی خستنەڕووی دراوە بیانییەکاندا بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 166 ملیۆن و 162 هەزار و 413 دۆلاری خستە بازاڕەوە ئەمە لەکاتێکدا رۆژی پێنجەشەممە، 23-2-2023 کە دوایین رۆژی هەفتەی رابردوو بوو، بانکەکە 106 ملیۆن و 855 هەزار و 419 دۆلاری خستە بازاڕەوە. مستەفا گرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "ئەگەر بانکەکە بڕی زیاتر لە دۆلار بخاتە بازاڕەوە و کۆنترۆڵی زیاتری سنوورەکان بکرێت و رێکاری دیکە بگیرێتەبەر، لەوانە مامەڵەکردن بە چەندین دراوی بیانی، داواکاریشیان لەسەر دروستبکات، ئەوا بەهای دینار بەهێزتر دەبێت، ئێمە چاودێریی بەرزکردنەوەی بەهای دینار دەکەین، کە داوادەکەین بگەڕێتەوە نرخی پێشووی کە یەک دۆلار بە 1200 دینار بوو." لەو بڕەی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ رۆژی یەکشەممە خستوویەتییە بازاڕەوە 97 ملیۆن و 162 هەزار و 413 دۆلاری بۆ حەواڵەیە، نەختینەش 69 ملیۆن دۆلارە. ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەرامبەر بوو بە 152 هەزار و 900 دینار وەکو بەهای کڕین و  153 هەزار و 100 دیناریش وەکو بەهای فرۆشتن مامەڵەی پێوەکرا.

هەواڵ
26-02-2023

لەبارەی ئەنجامدانی فەریزەی حەج ڕوونکردنەوە دەدرێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووە" ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ مه‌به‌ستی واسته‌ و واسته‌كاری سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ بكه‌ن كه‌ به‌ هیچ جۆرێك سه‌ردانییان نه‌كه‌ن چونكه‌ به‌ر له‌ ئێستا و ته‌ناته‌ت ئه‌مساڵیش هیچ كه‌سێك كه‌ ناوی له‌ تیروپشك نه‌بێت به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌ج ناكات". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، پڕۆسه‌ی حه‌ج پرۆسه‌یه‌كی ئایینیه‌ و رێگه‌پێدراو نییه‌ هیچ كه‌سێك كه‌ به‌واسته‌ فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ده‌ستبهێنێت. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ ده‌شڵێت" ئه‌مساڵ ناوی نوێ بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج تۆمارناكرێت و ئه‌وانه‌ی ئه‌مساڵ به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه‌ پارساڵ به‌هۆی رێككاره‌كانی په‌تای كۆرۆنا و زۆری ته‌مه‌نیان یان به‌رنه‌كه‌وتنیان به‌هۆی ریزبه‌ندی و هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ساڵانی پێشوتر ناویان به‌ یه‌ده‌گ ده‌رچووه‌".

هەواڵ
26-02-2023

پاسێکی قوتابیان لە رواندز وەرگەڕا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز رایگەیاند، پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان لە دۆڵی خانەقا وەرگەڕا و بەهۆیەوە شەش قوتابی بریندار بوون. چنوور مەزهەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز ڕایگەیاند، "پاسەکە 11 قوتابیی تێدا بووە و شەش لەوانە بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاشتی لە سۆران کراون." بەپێی زانیارییەکان، "تەندروستیی هەر شەش قوتابییەکە جێگیرە و تەنها بە سووکی بریندار بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە."

گشتی
26-02-2023

نرخی تمەن لە دابەزین ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار جارێکی دیکە هاڕەی کرد و ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد. ئێستا 100 دۆلاری ئەمریکی بە پێنج ملیۆن و 790 هەزار تمەنی ئێرانییە

هەواڵ
25-02-2023

مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی هەرێم دەخرێنە سەر بەغدا؟

♦ دەقی روونكردنەوەكەیە:- روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمەوە. ♦لە هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن و پەیجی سۆشیال میدیا دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە كە گوایە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دەخرێتە سەر وەزارەتی بازرگانی عێراق، لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم دەنگۆیە دوورە لە راستیەوە، ئەوەی هەیە ئەمڕۆ شەممە لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی هەردوو وەزارەتدا رێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە، ئەو "پاداشت" و " شایستە داراییانە" ی دەدرێتەوە فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمیش بگرێتەوە. ♦وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیراگەیاندن و پەیوەندییەكان٢٥/٢/٢٠٢٣

هەواڵ
25-02-2023

نرخی تمەنی ئێرانی بەرانبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

تمەنى ئێرانى دابەزینێکی مێژوویی تۆمار کرد و نرخی 100دۆلار 5 ملیۆن و 600 هەزار تمەنە. تمەنی ئێرانی دابەزینێکی مێژوویی تۆمارکردووە و 100 دۆلار بەرامبەر 5 ملیۆن و 600 هەزار تمەنی ئێرانییە، ئەمەش بۆ یەکەم جارە لە مێژووی تمەندا ئەوە ڕوو بدات. جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگەیاند، جگە لە سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ سەر ئێران، هۆکارێکی دیکەی دابەزینی بەهای تمەن رێکارەکانی بانکی ناوەندیی عێراقە بۆ فرۆشتنی دۆلار. وتیشی: "جاران ئێران بە ئاسانی دۆلاری لە عێراق دەکڕی و باڵانسی تمەنی پێ رادەگرت، ئێستا رێکارەکانی بانکی ناوەندی ئاستەنگیی بۆ دروستکردووە".

هەواڵ
25-02-2023

هەولێر.. باندێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، لە سنووری ناحیەی کەورگۆسک، باندێکیان دەستگیر کرد، کە لە شەش تۆمەتبار پێکهاتبوون و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە شەوانە لە نزیک ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورە، ماددەی هۆشبەریان بەکاردەهێنا و دواتر دزییان لە خەڵک دەکرد. تۆمەتباران، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و دەمانچەیەک و ئۆتۆمبێلێکدا گیرا، دانیان نا بە تاوانی دزیکردن لە چوار ماڵ و سێ مارکێتدا، بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەکانی (٤٤٣) و (٤٤٦) لە یاسای سزادان و ماددە (٢١)ی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، ڕاگیران. 7ROJ

هەواڵ
25-02-2023

لە هەرێم کەش و هەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور لە ناوچە شاخاویەکان و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو. ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەیێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور لە ناوچە شاخاویەکان و پلەکانی گەرما بە هەمان شێوە نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 21 سلێمانی : 20 دهۆک : 21 کەرکوک : 25 هەڵەبجە : 21 زاخۆ : 21 سۆران : 18 گەرمیان : 28

1 2 ... 417 418 419 ... 1147 1148