بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، “ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری دابارینی باران لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکاندا و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم”. بەرێوبەرایەتییەکە ڕاشیگەیاندووە، “پێشبینی نمە بارانی کەم بۆ شارەکانی هەولێر و دهۆک دەکرێت، سەبارەت بە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری کاریگەری دابارین بەشێوەی لێزمە باران و بروسکە بەردەوامی دەبێت تاکو کاتەکانی ئێوارە، پێشبینی دەکرێت رێژەیەکی زۆر باران لەم ناوچەیە ببارێت، لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلەی دابارینە لاواز دەبێت کەش لە زۆربەی ناوچەکان جێگیردەبێتەوە”. ئاماژە بەوەشکراوە، “سبەینێ هەرێم ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە بە تایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە (1-3) پلە
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنچشەممە 2023/3/9 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە بانگهێشتی فەرمیی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات، بەرەو ئەبوزەبی بەڕێ كەوت. لە كۆبوونەوەیەكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات، پێوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیمارات، بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش، دۆخی عێراق، دواین پێشهاتەكانی ناوچەكە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا، تاوتوێ دەكەن.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە: بکوژی پیشەوەرەکەی ناوچەی پیشەسازی کەلار دەستگیرکرا دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەمەی ڕابردوو لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هاوڵاتیەک کە پیشەی کورەوان بوو بەناوی (نەوزاد ئەحمد محمد) دانیشتووی گەڕەکی ئازادی قەزای کەلار بەفیشەک کوژرا دەست بەجێ بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلاری ڕاسپارد بۆ بەدوادا چوون و دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕوداوەکەدەست بەجێ بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار لیژنەیەکی پێکهێنا لەبەشی پۆلیسی کەلارو بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان و چەن ئەفسەرێکی شارەزادوای کەمتر 24 کاتژمێر دوای تاوانەکە توانیان تۆمەتباران دەستگیربکەن کە لەدوو تۆمەتبار پێک هاتوون و لەنەتەوەی عەرەبن و لەئێستادا دانیشتووی قەزای کەلارن بەناوەکانی ( ا -ع - ه ) لەدایکبووی 2003تۆمەتباری دووەم ( ع - ث - ع ) لەدایکبووی 2005لەئێستادا دانیان بەتاوانەکەدا ناوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (406) بەندکراون بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر چۆنێتی و هۆکاری تاوانەکە کردۆتەوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە..مقدەمی مافپەروەرعلی جەمال قدووریڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان2023\3\9
دەقی ڕاگەیەندراوەکە: مەفرەزەكانی نوسینگهی نههێشتنی تاوانی چهمچهماڵ چوار تۆمەتباری ژنیان دەستگیركرد كە لهناو بازاڕی چهمچهماڵ دزییان كردبوو. دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لهناو بازاڕی چهمچهماڵ لهناو جانتاكهیدا بڕێك ئاڵتونو پارهو چهند بهڵگهنامهیهكی لێدزراوه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینهوهو دهستگیركردنی تۆمهتباران دەستپێكردو، توانرا لهماوهیهكی كهمدا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێنو دهستیشبگیرێت بهسهر ئاڵتونو پارهو بهڵگهنامه دزراوهكاندا. تۆمهتباران (ر، ح - پ، ت، أ - ق، ح، م - ش، ج، م) دانیان بهتاوانهكهیاندا ناوهو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراونو لێكۆڵینهوهكان لهگهڵیاندا بهردهوامه. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان
لافاو بەنداوی شێخ تەویلی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ڕووخاند. کەمێک پێش ئێستا بەنداوت توڕەجار لە شێخ تەویل، بەهۆی لافاوەوە رووخا. بەنداوی تووڕەجاڕ لە سنووری شێخ تەوێڵ لە گەرمیان، توانای گلدانەوەی ملیۆنێک و 500 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە، لە مانگی 12 ساڵی رابردوو تەواوبووە و ئێستا سەرڕێژ بووە.
ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە گرووپێکی ناو یەکێتیی نیشتمانی لە ئەنجامی کێشە ناوخۆییەکانی ناو حیزبەکەیان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/3/8 هەڵیانکوتاوەتە سەر باخێک لە گوندی کێلەسپی و چەند کەسێکیان دەستگیر کردووە. ئەم پەلامارە هیچ پەیوەندییەکی بە یاسا و لایەنە فەرمییەکانەوە نەبووە و زیاتر بڕیارێکی حیزبی و تاکەکەسی بووە و ئەم جووڵەیە ڕێز نەگرتنە لە سەروەریی یاسا و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان2023/3/8
نووسینگەی لاهور شێخ جەنگی: گروپ و تاقمێکی لە یاسادەرچوو کە دەستیان سوورە بە شەهیدکردنی چەند هەڤاڵێکمان هەوڵی ئاژاوەگێڕیی دەدەن ئەو گروپە لە یاسادەرچووە لە ڕێگەی هێزێکی چەکدارەوە بە بێ فەرمانی دادوەر و بێ هیچ بیانوویەک هەڵیانکوتاوەتە سەر باخی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی سەلامەتیی ژیانی ئەو کەسانەی لەو باخە کاریان کردووە دەخەینە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەقی راگەیەندرای نووسینگەی لاهور جەنگی: ڕوونکردنەوەیەک لە نوسینگەی بەڕێز لاهور شێخ جەنگییەوە وەک ئاشکرایە لە دوای ڕووداوەکانی ٨ـی تەمووزەوە بەڕێز لاهور شێخ جەنگی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی حیزبەکەی پەنای بردۆتە بەر یاسا و هەموو هەوڵێکیشی بەو ئاڕاستەیە بووە، بەڵام لە دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگا و گەڕانەوەی مافەکانی وەک هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گروپ و تاقمێکی لە یاسادەرچوو کە دەستیان سوورە بە شەهیدکردنی چەند هەڤاڵێکمان هەوڵی ئاژاوەگێڕیی دەدەن. هەر بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو گروپە لە یاسادەرچووە لە ڕێگەی هێزێکی چەکدارەوە بە بێ فەرمانی دادوەر و بێ هیچ بیانوویەک هەڵیانکوتاوەتە سەر باخی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی لە گوندی کێلەسپی لە شاری سلێمانی، لە کاتێکدا ئەو باخە دوو ساڵە بەکار نەهاتووە و هیچ هێزێکیشی لێ نییە، تەنیا چەند کەسێک کە خەڵکی ئەو ناوچەیەن وەک کارگوزار و باخەوان کاریان کردووە. لەگەڵ ئەوەی سەلامەتیی ژیانی ئەو کەسانەی لەو باخە کاریان کردووە دەخەینە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، لەهەمانکاتدا هەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرینە بەر دژی ئەو یاساشکێنییە، سەرۆکایەتیی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکان و کونسوڵخانەی وڵاتان و دیبلۆماتکاران و نەتەوەیەکگرتووەکان لەم کارە مەترسیدارە ئاگادار دەکەینەوە کە لەسەر دەستی ئەو تاقمە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستی پێکردووە و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان و کار و پیشەی کاسبکاران و جوڵەی بازرگانەکان خراوەتە مەترسییەوە. دووپاتیدەکەینەوە کە ئەو تاقمە لە یاسادەرچووە باجی ئەو کارە نابەجێ و ناپەسەندەیان دەدەن و پیلانەکانیشیان لە زووترین کاتدا پووچەڵ دەکرێتەوە، هەموو یەکێتییەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو کارانە بەڕێز لاهور شێخ جەنگی سوورتر دەکات لە هەوڵەکانی بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو بارە لارەی کە ئەو تاقمە لە یاسادەرچووە بەسەر یەکێتی و دەڤەری سلێمانیدا سەپاندوویانە. نوسینگەی بەرێز لاهور شێخ جەنگیهاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
ڕۆژی چوارشەممە 8ی ئاداری 2023 لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبۆوە. لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بەدیهاتنی سەقامگیری و پابەندبوون بە دەستوور و قووڵکردنی چەمکی هاوبەشی ئاڵوگۆڕ کرد. هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ڕێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکوومەتی عێراق. هەروەها جەختیش لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەستەڵاتی دادوەری و دامەزراوەکانی تری عێراقی فیدڕاڵ کرایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/3/8 هێزێکی زۆری ئەمنی چوونەتە سەر باخی پۆڵاد جەنگی برای لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی و چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە. سەرچاوەیەکی ئەمنیی رایگەیاند، رووداوەکەی لە ناوچەی کێلەسپی ڕوویداوە و تێیدا هێزێکی زۆری ئەمنی چوونەتە سەر باخەکە و ڕوون نییە هۆکاری چوونی هێزەکە بۆ چی بووە. بەگوێرەی زانیارییەکان، هیچ کام لە براکانی لاهور جەنگی لەوکاتەدا لە باخەکە نەبوون و تەنیا چەند پاسەوان و باخەوانێکی تێدا بووە و ئەوانیش دەستگیرکراون. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ھەفتەی رابردوو دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی لە سلێمانی ھێرشیان کردە سەر ماڵی ھەریەک لە بەختیار جەمیل کاوانی و لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان. لە بەرانبەرد لیوا چەتۆ ساڵح رایگەیاند، کە کاتی خۆی هات، ئەم غەدرانەی دەکرێن، بە دەستێکی پۆڵایین تۆڵەیان دەکرێتەوە.“
ئهمڕۆ چوارشەممە 3/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە شاری هەولێر لهگهڵ دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەريی عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی ئامادەکردنی هەردوو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و نەوت و گاز کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەرفەتێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور هەیە.
باڵەخانەیەک لە شاری نیودەلهی پایتەختی هیندستان داڕما. میدیای ناوخۆیی هیندستان بڵاویانکردەوە، شوقەیەکی نیشتەجێبوونی لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان لە ڕۆژی چوارشەممە 2023/3/8 داڕما. بەپێی ڕاپۆرتێکی زی نیوز کە بە پشتبەستن بە بەرپرسانی پۆلیس بڵاویکردووەتەوە، کە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کاتژمێر ٣:٠٥ خولەکی پاشنیوەڕۆ زانیاری لەسەر ڕووداوەکە وەرگرتووە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەڕێوەدەچێت و پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەبارەی قوربانییەکان بڵاو نەکردووەتەوە. گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە تۆمارکراوە و لەلایەن پۆلیسەوە پشتڕاستکراوەتەوە، لەلایەن ئاژانسی هەواڵی IANS بڵاوکراوەتەوە. https://twitter.com/ians_india/status/1633444438646337537?s=20
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە ژەهراویبوونی کچانی قوتابخانە لە ئێران دەکات. ئاژانسی ڕۆشنبیری ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی چوارشەممە 2023/3/8 نیگەرانیی خۆی لە گومانی ژەهراویبوونی هەزاران کچی قوتابخانەکان لە سەرانسەری ئێران دەربڕی و داوای لێکۆڵینەوەی کرد. تا ئێستا ڕوون نییە کە ڕەنگە چ ماددەیەکی کیمیایی بەکارهاتبێت، ئەگەر هەبووبێت، هەروەها هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی هیرشەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە و دەسەڵاتدارانیش هیچ گومانلێکراوێکیان دەستنیشان نەکردووە. ئاژانسەکە لە تویتێکدا نووسیویەتی "داوای لێکۆڵینەوەی ورد و کردەوەی خێرا دەکات بۆ پاراستنی قوتابخانەکان و ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی خوێندکارە زیانلێکەوتووەکان". ئۆدری ئازولای سەرۆکی یونسکۆ ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆر نیگەرانن لە ژەهراویبوونی کچانی قوتابخانە لە ئێران لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا و ئەمەش پێشێلکردنی مافی خوێندنی سەلامەتە”. کاربەدەستانی ئێران دەڵێن: بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکان دەکەن و عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای کردووە هەرکەسێک بە بەرپرسیار بزانرێت بە تووندی سزا بدرێت. بەڵام دەسەڵاتداران سنووردارکردنی زیاتریان بۆ میدیای سەربەخۆ توندتر کردووەتەوە و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و کەسانی دیکەیان دەستگیرکردووە بەهۆی قسەکردن لەسەر ئەو ژەهراویکردنانەی کە گوایە ڕوویانداوە. هەندێک لە بەرپرسانی ئێران بەبێ بەڵگە پێشنیاریان کردووە کە ناڕەزایەتییەکان و تۆمەتەکانی ژەهراویکردن بەشێکن لە پیلانێکی دەرەکی بۆ وروژاندنی نائارامی. لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی ناوخۆی ئێران دەستگیرکردنی چەند کەسێکی لە شەش پارێزگا ڕاگەیاند کە پەیوەندییان بەو ژەهراویبوونە گومانلێکراوانەوە هەیە. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دیاردەیەکی هاوشێوەی لە ئەفغانستان لە ساڵی 2009 تا 2012 تۆمارکردووە، کاتێک سەدان کچ لە سەرتاسەری وڵات گلەیییان لە بۆنی سەیر و ژەهراویبوون کرد. ئەو کات هیچ بەڵگەیەک نەدۆزراوەتەوە کە پشتگیری لە گومانەکان بکات و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە کە پێدەچێت "نەخۆشییەکی دەروونی بەکۆمەڵ" بێت.