Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13711 بابەت
هەواڵ
24-03-2026

فەرماندەیی دەڤەری یەک: بە شەش مووشەک هێرشمان کراوەتەسەر

فەرماندەیی دەڤەری یەک ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، کە بە شەش مووشە هێرشیان کراوەتە سەر و لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەکان دەکەن. دەقی ڕاگەیەندراوەکەی لە فەرماندەیی دەڤەری یەک بۆ ڕای گشتی: ئاگاداری دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕایگشتی دەکەینەوە، بارەگاکانی فیرقەی 7 لە دوو کاتی جیاوازی پاشنیوەشەوی ڕێکەوتی 24-03-2026، کرانە ئامانجی هێرشی موشەکی بەم شێوەیەی خوارەوە: یەکەم: لە کاتژمێر 1:50 بەرەبەیانی بارەگای فیرقە بە پێنج مووشەک بۆردومان کرا، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە. دووەم: لە کاتژمێر 2:50 خولەکیش، جارێکی دیکە لە نزیک بارەگای فیرقە و بە دیاریکراوی لە سنووری گوندی کەلەکین، هێرشێکی دیکە بە یەک موشەک ئەنجامدرا. دووپاتی دەکەینەوە هێزەکانمان لە ئامادەباشی تەواودان، لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەکان بەردەوامە.

هەواڵ
22-03-2026

بە درۆن هێرش کراوەتە سەر پێشمەرگە

بە درۆن هێرشکراوەتە سەر هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت: داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین کە سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێپاساوانە دابنێت. دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە ​شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە تاقمە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان دەستیان دایەوە کردەوەیەکی تێکدەرانە و لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری چەمچەماڵ، بە توندی ئیدانەی ئەم پەلامارە دەکەین کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە. ​دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە بە گشتی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆزدایە. جارێکی تر داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین کە سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێپاساوانە دابنێت کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە.

گشتی
22-03-2026

لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە شێخان سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ یەکشەممە 22-03-2026، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری دهۆک ڕوویدا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا. ڕووداوەکە لە سنووری گوندی قایماوەی سەر بە قەزای شێخان ڕوویداوە، ئۆتۆمبێلی خێزانێک بەهۆی لادان لە ڕێڕەوی خۆی کەوتە ناو ئاوەوە و بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس و برینداربوون چوار کەسی دیکە. لەکاتی دروستبوونی ڕووداوەکەدا، تیمی بەرگریی شارستانیی قەزای بەردەڕەش توانیویانە 4 کەسی دیکە لە ناو ئاوەکە بە زیندوویی دەربهێنن و لە خنکان ڕزگاریان بکەن. تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکی لێکۆڵینەوەی زیاترن لە هۆکاری کەوتنی ئۆتۆمبێلەکە بۆ ناو ئاوەکە.

هەواڵ
22-03-2026

تاران مەرجی هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دیاری دەکات

لە چوارچێوەی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کەشتیوانی (IMO) ڕایگەیاند، گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییەکاندا کراوەیە، بەڵام جەختی لەسەر چەند مەرج و سنووردارکردنێک کردەوە. عەلی موسەوی، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوەکەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژەی بەوە کرد کە گەرووەکە بۆ هەموو جۆرە جووڵەیەکی دەریاوانی کراوەیە، تەنیا بۆ ئەو کەشتییانە نەبێت کە پەیوەندییان بە دووژمنانی ئێرانەوە هەیە. موسەوی ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەو کەشتییانەی دەتوانن تێپەڕ بن، پێویستە: • پەیوەندییان بە نەیارانی ئێرانەوە نەبێت. • بۆ ڕێکارە ئەمنی و سەلامەتییەکان، هاوئاهەنگی تەواو لەگەڵ تاران بکەن. ئەم هەڵوێستەی تاران دوای هۆشدارییەکی توندی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت، کە مۆڵەتی 46 کاژێری دابووە ئێران بۆ ئەوەی ڕێڕەوەکە بە تەواوی بکاتەوە. ترەمپ هەڕەشەی کردبوو کە ئەگەر ڕێڕەوەکە نەکرێتەوە، ئەوا وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای ئێران دەکاتە ئامانج. بەهۆی جەنگی ئێستای نێوان ئەمریکا - ئیسرائیل و ئێران، هاتوچۆی کەشتییەکان لەو ناوچەیەدا کە پێنج یەکی نەوت و گازی شلی جیهانی لێوە تێپەڕ دەبێت، ڕووبەڕووی پەککەوتن بووەتەوە. نوێنەری ئێران لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: تاران ئامادەیە بۆ هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کەشتیوانی بۆ پاراستنی گیانی کەشتیوانان و هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە هۆکاری سەرەکیی تێکچوونی دۆخی تەنگەی هورمز دادەنێت.

هەواڵ
20-03-2026

مەسرور بارزانی: هەموو تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ پاراستنی کوردستان

سەرۆکوەزیران مەسرەر بورزانی بوبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ پاراستنی کوردستان و دوورخستنەوەی لە هەموو مەترسییەک. بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2726، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کوردستانييان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم و هیوای شادی و تەندروستییان بۆ دەخوازم. جەژنی نەورۆز بۆ گەلی کوردستان، هێمایە بۆ سەرکەوتن و ئازادی و ڕووبەڕووبوونەوەی زۆرداران و هاتنی بەهار و دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ. هیوادارم ئەم نەورۆزە، ببێتە دەستپێکی قۆناخێکی پڕ لە ئاشتی و ئاسوودەیی لە ژیانی خەڵکی کوردستان و کۆتاییهاتنی شەڕ و ناخۆشی لە ناوچەکە و جیهان بە گشتی. سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان دەکەم کە بە داخەوە، بە هۆی هێرشی ناڕەوا و تیرۆریستییانەی هێز و میلیشیا لەیاسادەرچووەکان، هەرێمی کوردستان و ژیانی هاووڵاتییان ڕووبەڕووی دۆخێکی نەخوازراو بووەتەوە. لێرەدا خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ پاراستنی کوردستان و دوورخستنەوەی لە هەموو مەترسییەک. سوپاسی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی هاوپەیمانان و لایەنە پەیوەندیدار و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ هەوڵ و ماندووبوون و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بە کارامەیی و لێهاتوویی. هیوادارم ئەم دۆخە سەختە لە ئاییندەیەکی نزیکدا، کۆتایی پێ بێت و هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بەردەوام لە پێشکەوتن و گەشەسەندن و ئاوەدانیدا بێت. جەژنی نەورۆز لە هەمووتان پیرۆز بێت و هەر لە خۆشی و تەبایی و تەناهیدا بژین.

هەواڵ
19-03-2026

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم. لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای سەرفیرازی و بەختەوەری بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم و لە خودای گەورە داواكارم ڕۆژوو و نزای هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكەمان و گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.

هەواڵ
19-03-2026

مەسرور بارزانی: جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: جەژن ببێتە مایەی شادی، ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان. دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران: بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. ئومێدەوارم خوای گەورە و میهرەبان، ڕۆژوو و خواپەرستیی هەموو لایەکی قبوڵ کردبێت و جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان. جەژنی ڕەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و خودای مەزن كوردستان بپارێزێت.

هەواڵ
19-03-2026

سعوودیە پەیماننامەی بەرگریی هاوبەش لەگەڵ پاکستان کارا دەکات

لەگەڵ هەڵکشانی گرژییە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیادبوونی مەترسییەکانی داخستنی گەرووی هورمز، شانشینی عەرەبیی سعوودیە تاوتوێی کاراکردنی پەیماننامەی بەرگریی هاوبەش لەگەڵ پاکستان دەکات.  ئەم هەنگاوەی ڕیاز وەک ستراتیژییەک بۆ سوودوەرگرتن لە "چەتری ئەتۆمی" ئیسلامئاباد و بەدەستهێنانی پشتیوانیی سەربازی دەبینرێت لە ئەگەری هەر هێرشێکی فراوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکەکەی. لەکاتێکدا هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامییان هەیە، تاران وەک کاردانەوە و تۆڵەکردنەوە پەنای بۆ بۆردوومانکردنی وڵاتانی کەنداو بردووە، کە سعوودیە یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکان. لەم بارەیەوە، سەلمان ئەلئەنساڕی، توێژەری جیۆپۆلیتیکیی سعوودی، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر سعوودیە بە تەواوی توانایەوە بچێتە ناو جەنگەکەوە، ئێران زیانمەندی یەکەم دەبێت.  ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕیاز پەیماننامەی بەرگریی ساڵی ڕابردووی لەگەڵ پاکستان کارا دەکات، کە بنەماکەی هاوشێوەی "ماددەی 5ـی ناتۆیە"؛ بەو مانایەی هەر هێرشێک بۆ سەر یەکێک لەو دوو وڵاتە، بە هێرش بۆ سەر هەردووکیان هەژمار دەکرێت. پێشتر چەندین جار خاکی سعوودیە، لەوانە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز، بنکەی ئاسمانیی شازادە سوڵتان و دامەزراوە نەوتییەکان، ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی و درۆنی ئێران بوونەتەوە. بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان لە گەرووی هورمز، سعوودیە هەناردەی نەوتی خۆی بۆ ڕێڕەوی "ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا" گواستووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی هەناردەکردن لە 7 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ نزیکەی 4 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. پاکستان کە وەک هاوپەیمانێکی ستراتیژیی سعوودیە دەناسرێت، تا ئێستا هەوڵداوە ڕۆڵی نێوەندگیری بگێڕێت. لە دیدارێکی نێوان ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لایەنی ئێرانی داوای دڵنیایی کردووە کە خاکی سعوودیە بۆ هێرشکردنە سەر تاران بەکار نەهێنرێت. پاکستان لە ئێستادا لە بەردەم هاوکێشەیەکی ئاڵۆزدایە؛ لە لایەکەوە بۆ دابینکردنی وزە پشت بە کەنداو دەبەستێت و لە لایەکی تریشەوە دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بپارێزێت. تێپەڕبوونی کەشتیی "کەراچی" بە ئاڵای پاکستانەوە لە گەرووی هورمز لەم هەفتەیەدا، وەک نیشانەیەک بۆ بەردەوامیی دیپلۆماسییەتی ئیسلامئاباد لە پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی لێکدەدرێتەوە. سەرەڕای ئەوەی وڵاتانی کەنداو داوایان لە دۆناڵد ترەمپ کردووە ڕێگری بکات لە ڕاکێشانیان بۆ ناو شەڕێکی ڕاستەوخۆ، بەڵام هەوڵەکانی ڕیاز بۆ چالاککردنی پەیمانی بەرگری لەگەڵ پاکستان دەیسەلمێنێت کە سعوودیە خۆی بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە کردووە و بێدەنگ نابێت لە بەرانبەر هەر هێرشێکی تاران بۆ سەر سەروەریی خاکەکەی.

هەواڵ
18-03-2026

مەسرور بارزانی و شای ئوردن دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-03-2026 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شا عەبدوڵلای دووەم، شای ئوردن، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق، ئوردن و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەیان تاوتوێ کرد. ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان و هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و وڵاتانی ناوچە کرا. لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە قەیرانی ئابووری و دەرهاویشتەکانی لەسەر عێراق و ناوچەکە کرا و ئاماژە درا کە حکومەتی هەرێم بۆ یارمەتیدان و سووککردنی باری قورسی ئابووری وەک هەنگاوێکی یارمەتیدەر، ڕێگەی بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی دا.

هەواڵ
17-03-2026

پەیامێکی دۆناڵد ترەمپ گەیێندرایە مەسرور بارزانی

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3/17 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە باڵیۆز تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی باردۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان عێراق و ناوچەکە کرا. باڵیۆز تۆم باراک، سڵاو و ڕێزی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ-ی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و دەستخۆشی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ ئامادەیی دەربڕینی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تورکیا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە و تیمی هەرێمی کوردستانیشی ڕاسپاردووە کە ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی نەوت بکرێت لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک لەم دۆخە سەختەدا. سەرۆکی حکومەت گوتیشی ئەوەی پێویست بێت لەمبارەیەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی دەیکەین و داواشی لە ئەمەریکا کرد کە بەردەوام بێت لە ڕۆڵی چاودێرانەی خۆی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی گومرگ و ئابلوقەی بازرگانی. هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە پێناو ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کردەوە.

هەواڵ
17-03-2026

سوپای پاسداران: سەرۆکی رێکخراوی بەسیج کوژرا

غوڵامڕەزا سولەمانی، سەرۆکی رێکخراوی بەسیجی ئێران لە بۆردومانێکدا کوژرا. سوپای پاسداران دەڵێ: غوڵامڕەزا لە هێرشێکی ئەمریکی-زایۆنی کوژراوە.

هەواڵ
17-03-2026

سەرۆکوەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 17-03-2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد. حکومەتی هەرێمی کەردستان بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا. هەروەها جەخت لە کۆتاییهێنان بە شەڕ و گرژی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە دەڤەرەکەدا کرایەوە

1 2 ... 40 41 42 ... 1142 1143