شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە شەپۆلێکی دیکەی بارانی بەلێزمە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. ئەمڕۆ شەممە 2023/3/11 ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند: "ئەگەر ھەیە لە رۆژی سێشەممەوە 14ی ئەم مانگە ناوچەکانمان بکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەراست و بارستە ھەوایەکی شێداری گەرمی لەگەڵدا دەبێت کە لە وڵاتی سووریاوە کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ سەر ناوچەکانمان درێژ دەبێتەو". راشیگەیاند: "سەرەتا لە رۆژی سێشەممە 14ی مانگ لە سنووری پارێزگای دھۆک کاریگەری دەبێت بە بارانبارینی پچر پچر و لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکەشدا بە تاوە بارانی بەخور و بەلێزمە، دواتر بۆ رۆژی چوارشەممە 15ی مانگ ئەگەر ھەیە حاڵەتەکە بەھێزترببێت بەتایبەت لەسەر سنوری پارێزگای دھۆک بە چالاکبوونی ھەورە تریشقەی بەھێز و بارانی بەلێزمە و زۆر کە لەھەندێ ناوچەی سنوورەکەدا ببێتە ھۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، دوا بەدوای ئەوە ھەر لەرۆژی چوارشەممە کاتە جیاوازەکانی نیوەرۆ بۆ شەو کاریگەری فراوانتر دەبێت بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین و سنووری پارێزگای کەرکووک، سلێمانی، ھەڵەبجە و گەرمیان بە تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە تریشقە بەرێژەی جیاواز لەھەر ناوچەیەکدا کاریگەری دەبێت". ئاماژەی بەوەشداوە: "بۆ رۆژی پێنجشەممە 16ی مانگ کاریگەری بارستە ھەوا شێدارەکەی باشور کەمدەبێتەوە و سەنتەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەراست دەگاتە ناوچەکانمان کە بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵدایە بەشێوەیەکی لاواز بۆ مامناوەند بارانی پچر پچر بەردەوامی دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و دەستپێکردنەوەی بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا".
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، کە دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە وایەرمەنن و عەقڵی ئۆتۆمبێلی مێرسیدس و کەلوپەلی دیکەیان لە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکان دزیوە. ئەمڕۆ شەممە 2023/3/11 بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە کە کاریان وایەرمەنی بووە و عەقڵی ئۆتۆمبێلی مێرسیدس و کەلوپەلی دیکەی ئۆتۆمبێلیان دزیوە، بەهای هەریەکە لە کەلوپەلەکان لەنێوان 1500 بۆ 2000 دۆلاری ئەمەریکیدا بووە ". پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند "تاوانەکانیان لە گەڕەکەکانی سەربەست سیتی نیشتیمان و راستی و رێگای قوشتەپە و عەینکاوە و گوندی قەرەتاغ ئەنجامداوە و لەکاتی دەستگیرکردنیان ئەو کەرەستانەیان پێگیراوە لە شوێنی مانەوەکەیان کە لە هۆتێلێکی شاری هەولێر بووە، ئەم دوو تۆمەتبارە لە ئێستەدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەلایەن دادوەرەوە بۆ کراوەتەوە ".
هه‌فته‌ی رابردوو له‌ناو یاریگای پارێزگای بۆرسای توركیا، كه میوانداریی یانه‌ی ئامه‌دی باكووری كوردستانی كردبوو، دیمه‌نی شێوازێكی دیكه‌ی سته‌می رێكخراوی ده‌وڵه‌تی توركیامان به‌رانبه‌ر به كورد له‌و وڵاته بینی. هه‌رچه‌ند دیمه‌نه‌كه وا وێنا ده‌كرا، كه رووداوێكی خۆڕسكانه‌ی لایه‌نگران و هانده‌رانی یانه‌ی (بۆرسا سپۆر)ـن. به‌ڵام ئه‌و وێناكردنه خودی پیلانه‌كه‌یه، كه شێوازێكی چه‌وساندنه‌وه و سته‌می رێكخراو به‌رانبه‌ر به كورد گیراوه‌ته‌به‌ر، نه‌ك ته‌نها هه‌ر له توركیا، به‌ڵكو له سووریا و عێراق و ئێرانیش په‌یڕه‌و ده‌كرێت. وه‌ك له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه، ته‌نانه‌ت شه‌وی به‌ر له یارییه‌كه ده‌ستەیه‌ك له به‌ناوهانده‌رانی یانه‌ی بۆرسا سپۆر چوونه‌ته به‌رده‌م ئه‌و هۆتێله‌ی یاریزانه‌كانی یانه‌ی ئامه‌دی باكووری كوردستان لێی ماونه‌ته‌وه، درووشمی ره‌گه‌زپه‌رستانه و دژی كوردیان گوتووەته‌وه. بۆ به‌یانی و له‌ناو یاریگاكه‌ش وێنه و هێمای تیمه‌كانی بكوژی نادیاریان به‌رزكردبووه‌وه، كه به‌پێی هه‌ندێك ئامار، تۆمه‌تبارن به كوشتنی نزیكه‌ی 20 هه‌زار كورد. له كاتی یارییه‌كه‌شدا به چه‌ندین كه‌ره‌سەی جۆراوجۆری شه‌ڕ و په‌لاماردان كه بردنه‌ژووره‌وه‌یان بۆ ناو یاریگا قه‌ده‌غه‌یه، په‌لاماری یاریزانه كورده‌كان و هانده‌رانی یانه‌ی ئامه‌دیان دا و چه‌ندین وه‌رزشكار و لایه‌نگرانیان بریندار بوون. ئه‌وه‌ی له تۆماره ڤیدیۆییه‌كانه‌وه ده‌بیندرا، ته‌نانه‌ت پۆلیس و تیمه‌كانی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت به‌شداربوون له لێدان و سووكایه‌تیكردن به كورده‌كان. ئه‌م رووداوه‌ی شاری بۆرسا هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی رووداوێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌دا، كه له 12ـی ئازاری ساڵی 2004 له یاریگای قامیشلۆ روویدا. ئه‌ویش چوار رۆژ دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بوو له عیراق، كه وه‌ك جۆرێك له سه‌ركه‌وتنی كورد له‌ناو كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ره‌نگیدایه‌وه به‌وه‌ی (فیدراڵی) بۆ كوردستان له عێراق چه‌سپێندرا. خه‌ڵكی قامیشلۆ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی كوردیان ده‌گێڕا، به‌ڵام به‌پیلانێكی رێكخراو شاییان لێكرا به شین. یانه‌ی فتوه‌ی دێرەزوور بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ یانه‌ی جیهادی قامیشلۆ روویان له شاره‌كه كرد. به سه‌تان پاس هانده‌ریان له‌گه‌ڵ خۆیان له ناوچه عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه هێنابوو، له ده‌رگایه‌كی جیاوازه‌وه و بێ پشكنین، خرانه ناو یاریگاوه. هانده‌رانی یانه‌ی قامیشلۆ به‌ناو تیمی پشكنینی تایبه‌تی پۆلیس و ئاسایشی ده‌وڵه‌تدا تێپه‌ڕێنران و ته‌نانه‌ت بوتڵی ئاوخواردنه‌وه‌شیان لێ قه‌ده‌خه‌كردن بیبه‌نه ژووره‌وه. به‌ڵام عه‌ره‌به‌كان تێڵا و چه‌قۆ و دار و ته‌نانه‌ت چه‌كیشیان بردبووه ژووره‌وه. به‌ر له ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و وه‌ك سووكایه‌تی به كورد، ده‌یان وێنه‌ی سه‌دام حوسێنیان له‌ناو یاریگاكه به‌رزكرده‌وه و كه‌وتنه سووتاندن و سووكایه‌تی به وێنه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی و ئۆجه‌لان. هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان، په‌لاماری هانده‌رانی یانه‌ی قامیشلۆیان دا و وه‌ك ده‌گوترێت ته‌قینی یه‌كه‌م فیشه‌ك له‌لایه‌ن پارێزگاری حه‌سه‌كه‌وه ده‌بێت، كه به ده‌مانچه‌كه‌ی خۆی مناڵێكی كورد ده‌كوژێت. ئه‌و پۆلیس و ئاسایشانه‌ی وه‌ك پیلانی پێشوه‌خته ئاماده‌كرابوون، به چه‌ك پشتیوانیی عه‌ره‌به‌كانیان كرد و به‌هۆیه‌وه چه‌ند هانده‌رێكی یانه‌ی قامیشلۆ ده‌كوژرێن. گرژی و ئاڵۆزی كه‌وته شاره‌وه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردی خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد، رژێم سوپای دژی كورد به‌كاربرد و له‌و رووداوه و لێكه‌وته‌كانیدا، زیاتر له 50 گه‌نجی كوردیان شه‌هید كرد و زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سیان خسته زیندانه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك به بایه‌خه‌وه له رووداوه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردووی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕوانێت، له گه‌رمه‌سێره‌وه بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وا، زۆر دیمه‌نی هاوشێوه ده‌بینین. كاتێ جووتیاره كورده‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن عه‌ره‌ب هاتوونه‌ته سه‌ر ماڵ و زه‌ویوزارمان و داوای چۆڵكردنی گونده كوردییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌و راستیه ده‌ڵێن كه سوپای عێراق یان پۆلیسی فیدراڵی یا گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پشتگیری عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن. بێگومان هه‌مان سیناریۆش بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای كوردستان له كرمانشانه‌وه تا ئورمیه به‌رده‌وامه. ئه‌م رووداوانه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌سته‌ی ناوچه‌كه جیاواز له‌و سیاسه‌تانه‌ی وه‌ك ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ركوتكردنی كورد گرتوویانه‌ته‌به‌ر و هه‌موو داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان خراوه‌ته خزمه‌تییه‌وه، ئامانجیانه خه‌ڵكیش وه‌ك ئامرازێك بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد به‌كار به‌رن. زۆر رووداو رووده‌ده‌ن دژ به تاكی كورد، كه دیمه‌نه رووكه‌شه‌كه‌ی بریتییه له هه‌ڵوێستی تاكلایه‌نه‌ی هاووڵاتییه‌ك یان گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراو. به‌ڵام راستییه‌كه سته‌مێكی رێكخراوه و ئایدۆلۆجیاییه‌كی شاراوه‌ی دژه‌كورد له‌ناوچه‌كه له‌پشتی هه‌ر یه‌ك له‌و رووداوه كه‌سیانه‌وه‌یه. له توركیا و عێراقیش زیاتر زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردنی ئه‌م رق له كوردبوونه له باڵاكردندایه. تورك هه‌ر به سرووشت زۆرینه‌یان ره‌گه‌زپه‌رستن و زۆر به تووندی دژی كوردن. ساڵانه چه‌ندین جار ئه‌و دیمه‌نانه له میدیاكان بڵاوده‌بنه‌وه، كه هاووڵاتی كورد كاتێك وه‌ك گه‌شتیار روو له‌ناوچه توركییه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن، رووبه‌ڕووی چی سووكایه‌تی و ته‌نانه‌ت لێدان و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ش ده‌بنه‌وه. نه‌ك ته‌نها له‌ناو توركیا، ته‌نانه‌ت به‌شێكیان كه نه‌وه‌ی سێهه‌م و چواره‌میانن له وڵاتانی ئه‌وروپا له‌دایك بوون و له‌ناو ئه‌و كو‌لتوور و دابونه‌ریته فره‌یی و كراوه‌ییه‌شدا په‌روه‌رده كراون، به‌ڵام هه‌ر كینه‌یه‌كی له راده‌به‌ده‌ریان به‌رانبه‌ر به كورد هه‌یه. له عێراقیش به‌درێژایی ده‌یان ساڵ هاووڵاتی عه‌ره‌ب وه‌ك ئامرازێك به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه به‌شدار بووه له سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی كورد كه وه‌ك ستراتیجێكی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه گه‌یاندرابووه دواترۆپكی تاوان. ته‌نانه‌ت دوای كه‌وتنی سه‌دامیش نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن كاره‌كته‌ره دینی و سیاسییه‌كانیانه‌وه ئه‌م رق له كوردبوونه به‌رده‌وامه، به‌قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتار و كاره‌كته‌ره سیاسییه كوردانه‌ی وه‌لائیان بۆ شیعه و ئێران هه‌یه‌و زوو زوو سه‌رزه‌نشتی كورد ده‌كه‌ن به‌وه‌ی بۆچی سازشی زیاتر بۆ به‌غدا ناكات، ئۆباڵی ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌كانی كورد و ئاماژه به دیوێكی دیكه‌ی باڵاكردنی ئه‌م مه‌ترسییه ده‌كه‌ن، كه ئێستا له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامی عه‌ره‌بی له شاره‌كانی خوارووی عێراق رق له كوردبوون رۆژ له‌دوای رۆژ له باڵاكردندایه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه؛ ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئایدۆلۆجیایه‌ك له پشتییه‌وه نه‌بێت و به پلان و به‌رنامه كاری له‌سه‌ر نه‌كرێت، هاووڵاتیه‌كی عه‌ره‌ب له نه‌جه‌ف یان كه‌ربه‌لا، بۆچی و له‌پای چی ده‌بێت رقی له كورد بێت؟ پێویسته كورد هۆشیار بێته‌وه له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی تورك و عه‌ره‌ب و فارس به‌شێوازێكی رێكخراو كار بۆ سه‌ركوتكردنی كورد ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ باڵاكردنی توانای سه‌ربازی و چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ی پێشكه‌وتووی زیره‌ك بۆ لێدان له كورد، كار له‌سه‌ر باڵاكردنی ئه‌و رقه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ش ده‌كه‌ن له‌ناو نه‌ته‌وه‌كانی خۆیان. راسته و گرنگه كورد ده‌ست به‌جیاوازی به‌ها باڵا كۆمه‌ڵایه‌تیی و مرۆییه‌كانی خۆیه‌وه بگرێت و به جیاوازی ئاست و پله‌ی مرۆڤبوونی خۆی، خۆی له‌وان جیابكاته‌وه. به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرێت هه‌میشه ئه‌و بنه‌مایانه سه‌رچاوه‌ی هێز نابن بۆ به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی، ده‌بێت ئامراز و رێگا و شێوازی پێویستی هه‌بێت بۆ پاراستنی خۆی له دوژمنه‌كانی.
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان لە سلێمانی كۆبوونه‌وه. ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌و و پرسی هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن تاووتوێ كرد. كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌شێكی زۆری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان تێیدا به‌شدارن. پێشبینی ده‌كرێت ده‌ره‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ببرێته ناو په‌رله‌مانی كوردستان و له‌وێ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و نوێنه‌ری پێكهاته‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك دیاری بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ دوو مه‌به‌ست، یه‌كه‌م، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن، دووه‌م، هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن. ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر پێنج خاڵ رێككه‌وتن:
میدیاکانی ئێران ئەمڕۆ شەممە 2023/3/11 بڵاویانکردەوە، لە پارێزگای سیستان-بەلووچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، دوو پۆلیسی ئێرانی کە لە دەوریەدا بوون بۆسەیان دانا و کوشتیان. ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیرنا ڕایگەیاند، ئەو ئەفسەرانە "لە ئەرکێکدا بوون بۆ دابینکردنی ئاسایش" لە کاتی نوێژی هەینیدا لە شارۆچکەی گۆڵشان کاتێک کەوتنە بەر هێرش. تێکهەڵچوونەکان بەدوای خۆیدا هێنا و بووە هۆی "شەهیدکردنی" لیوا موحسین پودینێهی و لیوا ئیحسان شەهراکی لەسەر دەستی "تاوانباران"، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو. پارێزگای سیستان و بەلوچستان کە لەسەر سنووری ئێران لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستانە، گۆڕەپانی ناڕەزایەتیەکان بووە کە لە مانگی ئەیلولدا بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر ژینا ئەمینی لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسەوە هەڵگیرسا. ناڕەزایەتییەکان دوای دوو هەفتە لە سەرهەڵدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی کوردێکی تەمەن ٢٢ ساڵ، دوای دەستبەسەرکرانی لە تاران بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای جل و بەرگی کۆماری ئیسلامی بۆ ژنان، دەستیپێکرد. ناوچەکە یەکێکە لە هەژارترین ناوچەکانی ئێران و شوێنی کەمینەی بەلوچییە، کە پابەندن بە ئیسلامی سوننە. ئەو ناوچەیە پێشتر پێکدادان لەگەڵ چەتەکانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان و هەروەها یاخیبووانی کەمینەی بەلوچی و گروپە توندڕەوەکانی موسڵمانی سوننە ڕوویداوە
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کە ئێران ڕێککەوتنێکی بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی سیخۆی سو-35 لەگەڵ ڕووسیا کۆتایی پێهێناوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاوکاریی بەرگریی نێوان هەردوو وڵات قووڵتر دەبێتەوە. هێزی ئاسمانی ئێرانی کە گەمارۆدراوە، خاوەنی کەشتی کۆنی فڕۆکەکانە و بۆ ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی لە ئاسماندا بمێننەوە، بۆ بەدەستهێنانی پارچەی یەدەگ کێشەی زۆری هەبووە. تاران لە بەیاننامەیەکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، لە دوای شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵانی 1980-1988، دەستیکردووە بە نزیکبوونەوە لە "وڵاتەکان بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی". لە بەیاننامەکەدا کە درەنگانی هەینی لە لایەن ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیرنا بڵاوکرایەوە، هاتووە: “ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئامادەیە فرۆکە بە ئێران بفرۆشیت” دوای تەواوبوونی سنووردارکردنی ئێران بۆ کڕینی چەکی ئاسایی لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئاماژەی بەوەشکردووە، “فڕۆکە جەنگییەکانی سیخۆی ٣٥ لە ڕووی تەکنیکییەوە بۆ ئێران قبوڵکراو بوون”. تاران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ مۆسکۆ لە کەرتە جۆربەجۆرەکان لەوان سەربازیدا دروستکردووە. کیێڤ تارانی تۆمەتبار کردووە بەوەی کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەهد ١٣٦ی "کامیکاز"ی بۆ مۆسکۆ دابین کردووە کە لە هێرشەکانی سەر شارەکان بەکارهێنراون لە دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیا لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە و کۆماری ئیسلامی ڕەتیدەکاتەوە. ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە پەرەسەندنی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا دەربڕی و جۆن کیربی وتەبێژی پنتاگۆن لە مانگی کانوونی دووەمدا هۆشداری دابوو کە پێدەچێت ڕووسیا فڕۆکە جەنگییەکانی بە ئێران بفرۆشێت. کیربی جەختی لەوە کردەوە کە بەپێی زانیارییەکان فڕۆکەوانانی ئێرانی فێری فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی سیخۆی بوون لە ڕووسیا و ڕەنگە تاران لە ماوەی ساڵی داهاتوودا فڕۆکەکان وەربگرێت، ئەمەش "بە شێوەیەکی بەرچاو هێزی ئاسمانی ئێران بە بەراورد بە دراوسێ ناوچەییەکانی بەهێزتر دەکات". لە ئێستادا ئێران زیاتر فڕۆکەی جەنگی میگ و سیخۆی ڕوسی هەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆڤیەت، هەروەها هەندێک فڕۆکەی چینی لە نێویاندا فڕۆکەی ئێف 7. هەروەها هەندێک فرۆکەی ئێف 4 و ئێف 5ی ئەمریکی که مێژووەکەی بۆ پێش شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979 دەگەرێتەوە. ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ دەستی بە سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران کرد، ئەمەش دوای ساڵێک لە کشانەوەی تاکلایەنە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ. ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥ کە بە فەرمی بە پلانی کاری گشتگیری هاوبەش یان JCPOA ناسراوە، لە بەرامبەر سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییە گومانلێکراوەکانی ئێران، وڵاتەکەی لە سزا نێودەوڵەتییەکان بەخشی.
بە‌ڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی بڵاوكردەوە و پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش دەکات. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 2023/3/11 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، خێراى (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باشورى خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت. ئاماژە بەوەشکراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە (١ تا ٢) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، خێراى با (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باشورى خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 2023/3/11، لە یادی 32 ساڵەی رزگارکردنی شاری هەولێر، پەردە لەسەر پەیکەری شەهید خەجە باوە لادرا، کە لەکاتی هێرشکردنە سەر دامودەزگاکانی بەعس لە راپەڕینی ساڵی 1991 لە هەولێر شەهید بوو. خەجە باوە، یەکەم خانمە شەهید و سیمبولی راپەڕینی ساڵی 1991ی باشووری کوردستان، لە ساڵی 1945 لە گوندی مەلا قەرەی دەشتی هەولێر لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە دایکبووە. جیا لە خۆی، خوشک و برا و مامەکانی گیانیان بەختکردووە. وەک رێزلێنان لە خەبات و ئازایەتی ئەو ژنە، ئەمڕۆ 13مین فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز بە پەردە لادان لەسەر پەیکەری شەهید خەجە باوە دەستیپێکرد.
كە سەیری مێژووی لەدایكبوونی ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 دەكەم، چەندین وانەی گرنگی تیا دەبینم، بەڵام دوو وانەیان زۆر بە گرنگ دەزانم، یەكێكیان بۆ ناوخۆمانە واتە بۆ ناو گەلی كوردستان و ئەوی دیكەشیان بۆ بەغدایە، جا ھەركەس و لایەك لە بەغدا برياربەدەست بێت، دوو وانەكەش بریتین لە: 1- پێش ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 دابەشبوونی سیاسی لەناو جووڵانەوەی ڕزگاریی نەتەوەیی كوردستاندا ڕووی دابوو، بەشێكیان پارتی و خوالێخۆشبوو مستەفا بارزانی لە شاخ سەكردایەتیی دەكرد و بەشەكەی دیكەیان خوالێخۆشبوان مام جەلال و برایم ئەحمەد لە بەغدا! سەركردایەتیییان دەكرد. گەرچی ڕژێمی كاربەدەستی ئەوكاتی عێراق، سەرەڕای ئەوەی كە 4 ساڵ بوو بەشێكی كورد چووبوونە پاڵ بەغدا و ئیدیعای شەرعییەتی نوێنەرایەتیكردنی كوردیان دەكرد، كەچی ئاخرییەكەی بەغدا ھاتە ناوپردانی بارەگای سەرۆك مستەفا بارزانی و لەگەڵ بارزانیدا ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970ی ئیمزا كرد، واتە بەغداش دانی بەوەدا نا كە ئەوەی بەڕاستی نوێنەرایەتیی جووڵانەوەی ڕزگاریی نەتەوەیی كورد دەكات، ئەو كوردانە نیین كە 4 ساڵە لە بەغدا و لە پەنا دەستی خۆیاندان، بەڵكوو ئەو كوردانەن كە لە ناوپردانەوە سەركردایەتیی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی كوردستان دەكەن. ئەم وانەیە بۆ ئێستاش گرنگە، تۆ وەرە سەیر كە ئێستاش بەغدا پڕە لە كوردی عاشقانی بەغدا و ھەندێك لەو كوردانە ھیچ نەماوە كە لە بەرژەوەندیی بەغدا نەیكەن و نەیڵێن، كەچی بڕیارە سیاسی و ستراتیژیییەكانی تایبەت بە كوردستان و عێراقیش ئاخرییەكەی ھەر لە ھەولێرەوە و ھەتا ئێستاش ھەر لای سەرۆك بارزانیەوە دەدرێت.. باشە ئەوە بۆچی؟ وەڵامی ئەم پرسیارە و ئەم پەندە بۆ یەكێتییەكەی ئەمڕۆ و ئەوانەی دیكەش كە بێجگە لە دژایەتیكردنی كوێرانەی پارتی، ھیچ ئیشێكی دیكەیان نیە دەرس و پەندێكی باشە. 2- ڕژێمی ئەوكاتی عێراق چونكە لە قەناعەتی تەواوی خۆی و لە ئەنجامی بیركردنەوەی ستراتیژیی خۆی بۆ سەقامگیری و پێشكەوتنی عێراق ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری لەگەڵ كورد ئیمزا نەكردبوو، بەڵكوو وەك تاكتیكێك بۆ لەناوبردن و توانەوەی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی كوردستان ئیمزای كردبوو، ھەر ماوەیەكی كەم دوای ئیمزاكردنی ئەو ڕێككەوتننامەیە دوو جار دوو ھەوڵی تیرۆركردنی دژی سەركردایەتیی سیاسیی كورددا یەكێكیان لە ساڵی 1971 و بۆ تیرۆركردنی مستەفا بارزانی و ئەوی دیكەشیان لە ساڵی 1970 بۆ تیرۆركردنی ئیدریس بارزانی، ئەوە جگە لە دەستكردن بە جێبەجێكردنی سیاسەتی تەعریب لە كەركووك و خانەقین و شنگال و بەزۆر دەركردنی كوردی فەیلی بۆ ئێران چونكە گوایا ئەوانە ئەسڵییان ئێرانییە و دەبێ بگەڕێندرێنەوە بۆ ئێران! دواتریش ھەر خۆی تاكلایەنە یاسایەكی بە ناوی یاسای ئۆتۆنۆمی بۆ ئەوەی خۆی پێی دەگوت (ناوچەی كوردستان بۆ حوكمی زاتی) دەركرد و لەو یاسایەدا ناوەڕۆكی ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970ی پووچەڵ كردەوە، بەڵام سەركردایەتیی سیاسیی كورد نەچووە ژێر باری قبووڵكرنی ئەو یاسا بەعسیە تاكلایەنە و شۆڕشی بەرپا كردەوە، ڕاستە دواتر كورد تووشی نسكۆ ھات، بەڵام عێراقیش جگە لەوەی نیوەی شەتوڵعەرەبی بە ئێرانی حەمەڕەزاشا دۆڕاند، دوای ئەوەش ڕژێمەكەشیان دۆڕاند و ئنجاش ئاخرییەكەی سەری خۆیان و ماڵ و منداڵیشیان خوارد! ئەم دەرس و پەندەش بۆ بڕیاربەدەستانی ئەمڕۆی عێراق زۆر گرنگە كە پێویستە واز لە خۆدزینەوە لە جێبەجێكردنی دەستوور و ھەوڵی دەركردنی بڕیار و یاسای تاكلایەنە دژی كورد بێنن، چونكە ئەگەر سەدام حسێن بە بڕياری تاكلایەنە نیوەی شەتوڵعەرەبی دۆڕاندبێت و ئنجاش سەری خۆی و ڕژێمەكەی خواردبێت، بەڵام لەدوای ساڵی 2003یشەوە ھەتا ئێستا و ھەر بە بڕیاری تاكلایەنە و خۆدزینەوە لە جێبەجێكردنی دەستوور، بڕیاربەدەستانی عێراق زۆربەی زۆری عێراقیان دۆڕاندووە و سەری سەروەت و سامان و سیادەی عێراقیشیان خواردووە و تەنیا سەری خۆیان ماوە كە بیخۆن! جەمال عەبدوڵا
کۆبوونەوەی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵی دادگەری، شیوعی و چەند لایەنێکی دیکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە بارەی پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد.
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و سێیەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار یەكێكە لە دەستكەوتە بەهادارەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان. گرنگیی ئەو ڕووداوە مێژوویە لەوەدایە كە لە ئەنجامی خەبات و شۆڕشی گەلی كوردستان و پارتی بە ڕابەرایەتیی بارزانی، ڕژێمی ئەو كاتی عێراق ناچار كرا كە لە یازدەی ئاداری 1970ـدا بۆ یەكەم جار و بە شێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت. ئەو مافانەی كە هەر لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق نكۆڵی لێدەكرا و زەوتكرابوو. ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و جەماوەر و سەرجەم چینوتوێژ و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بوو، پێناسە و بوونی گەلی كوردستانی لەناو دەوڵەتی عێراق بردە قۆناغێكی بەرزتر و بڕوابەخۆبوونی لە ناخی تاكی كوردستانی بەهێزتر كرد. ئەگەرچی ڕژێمی عێراق پشتی كردە مافەكانی خەڵكی كوردستان و ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداری پێشێل كرد بەڵام ئەو دەستكەوتە دەروازەیەك بوو بۆ قۆناغ و هەنگاوی گەورەتری خەباتی گەلەكەمان و بەدیهێنانی دەستكەوت و سەركەوتنی زیاتر. لە پەنجا و سێیەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئازاردا وێڕای ئەوەی جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە، ئەوەش بە بیر هەموو لایەك دەهێنینەوە كە گەلی كوردستان لەژێر هیچ بارودۆخ و گوشارێكدا پاشەكشە لە ماف و ئازادی و دەستكەوتەكانی ناكات. مسعود بارزانی11ی ئاداری 2023
ئه‌مڕۆ یادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار دەکەینەوە ، کە پەنجا و سێ ساڵ لەمەوبەر ، حکومەتی عێراق ناچار بوو، بە هۆی بەرگری و خۆراگری خەڵکی کوردستان لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕێبەرایەتی بارزانیی نەمر، ئەو ڕێککەوتنە واژۆ بکات و دان بە هەندێک لە داخوازییەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 ، دەسکەوتێکی گرنگی گەلی کوردستانە و بەڵگەنامەیەکی مێژووییە، لە سەر سەرکەوتنی خواستی خەڵکی کوردستان و پەیامە ئاشتیخوازانەکەی، کە هەمیشە ویستویەتی لە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆ و ڕێگەچارەی ئاشتیانە، کێشەکان چارەسەر بكرێن. بەڵام بەداخەوە حکومەتی ئەوکاتی عێراق ، لە بەڵێن و ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ سەرکردایەتی کوردستان پاشگەز بووەوە و دەستی بە هێرش و پەلاماردانی کوردستان کردەوە و سەرەنجام بە هۆی سیاسەتی شەڕانگێزانەی ڕژێمی عێراقەوە، هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی ، ڕووبەڕووی شەڕ و وێرانکاری و کارەساتی گەورە بوونەوە ، کە تا ئێستاش خەڵکی هەرێمی کوردستان ، بە دەست ئەم تاوانانە دەناڵێنن و قەرەبووش نەکراونەتەوە،لەم یادەدا، هەڵوێستی خۆمان لە داکۆکیکردن و دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەکانمان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و ئاشتیانە و لە سەر بنەمای دەستوور، دووپات دەکەینەوە. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان11ی ئاداری 2023