Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13769 بابەت
هەواڵ
13-03-2023

ئەو تۆمەتبارە دەستگیر کرا کە بەنزینی لە ئۆتۆمبێل دەکرد و پارەی نەدەدا

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە بەنزینی لە ئۆتۆمبێل دەکرد و پارەی نەدەدا. پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا رایدەگەیەنیت: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی خەبات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک. م. م) دەستگیر کرد، کە لە بەنزینخانە پاش تێکردنی بەنزین پارەی نەدەدا و ڕایدەکرد". پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتە روو کە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکەدا گیرا لە جۆری (میتسۆبوشی / گڵاند) و تۆمەتباریش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان ڕاگیرا.

هەواڵ
13-03-2023

داعش هاووڵاتییەکی خورماتووی بەشێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ تیرۆر كرد

تیرۆریستانی داعش، هاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری خورماتویان سەربڕی و بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتووش زانیاریی خستە ڕوو. ئەمشەو یەكشەممە 12ی 3ی 2023، عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتو ڕایگەیاند: “تیرۆریستانی داعش هاوڵاتییەكی دانیشتووی شاری خورماتوویان كوشت و سه‌ریان بڕی.” راشیگەیاند: “لەم ڕۆژانەی ڕابردوو چوار شوانكار بەمەبەستی لەوەراندنی ئاژەڵەكانیان چووبوونە ناوچەیەكی دوورە دەست، چەكدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر سێ شوانكارەکان، سێ شوانکار توانیویانە خۆیان رزگار بكەن، بەڵام ئەم كەسەیان رزگاری نه‌بووە و دوای ده‌ستگیركردنی تیرۆر كرا.”

هەواڵ
13-03-2023

لێژنه‌یەک بۆ كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن پێکدەهێنرێت

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌:سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان پابه‌نده‌ به‌جێبه‌جێكردنى یاسای به‌رده‌وامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره‌ (١٢)ى ساڵى ٢٠٢٢ و زه‌مینه‌سازیى سیاسى و یاسایى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتى دیاریكراودا.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وێڕاى پشتیوانیى ته‌واو له‌ ڕه‌وتى گفتوگۆكانى فراكسیۆن و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، پێشوازى له‌ به‌ره‌وپێشچوونى ڕێوشوێنه‌ و ته‌كنیكییه‌كانى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، ڕایده‌گه‌یێنین كه‌ له‌ ئاستى زه‌مینه‌سازیى یاسایى، سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازه‌یاسایانه‌ى كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌ش كرابوون ئاراسته‌ى لێژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان كراوه‌، بۆ ده‌ستپێكردنى هه‌نگاوه‌ كردارییه‌ یاساییه‌كان و دروستكردنى سازانى نیشتمانى له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان.له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى ٢٠٢٣⁄٣⁄١٥ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاسایى بۆ پێكهێنانى لێژنه‌ى تایبه‌ت به‌ كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن ئه‌نجام ده‌دات.بۆیه‌ داوا له‌ هه‌موو لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین، ده‌ستوبرد بكه‌ن له‌ گه‌یشتن به‌ لێتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له‌پێناوى خێراتركردنى پرۆسه‌ى ئاماده‌كاریى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا.سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان١٣ی ئازاری ٢٠٢٣

هەواڵ
13-03-2023

400 ملیار دینارەکە بۆ مووچە تەرخان دەکرێت

یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی 400 ملیارەکە رایگەیاند: "پارەکە بۆ مووچەی مووچەخۆران تەرخان دەکرێت." ئەمڕۆ دووشەممە 2023/3/13 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە چوارچێوەی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان." رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم بڕیارە لە مانگی 11 و 12ی ساڵی رابردوو دراوە، بەڵام دواتر لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق راگیرا و پارەکە نەهات بۆ هەرێمی کوردستان. یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، پاش راگرتنی پارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، بڕیاری دادگەی فیدراڵیشی بەسەردا هات، ''بۆیە حکومەتی عێراق چارەسەری یاسایی دۆزییەوە کە تووشی بەریەککەوتن نەبێت لەگەڵ بڕیاری دادگە و لەسەر ئەم بڕیارەی خۆشی سوور بێت کە پێشتر داوییەتی.  رێباز حەملان وتیشی: "ئەم بڕە پارەیە بە نێوی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە و قەرزەکەش لەسەر بودجەی ساڵی 2023، لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیاسایەی کە ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە و دەنێردرێتە پەرلەمان و بڕیاریشە لە مانگی نیسان دەنگی پێبدرێت، هەژمار کراوە."  یاریدەدەری مەسرور بارزانی وتیشی، ''لەم بەشەی کە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، کە 12.67٪ی بودجەی گشتیی عێراقە، ئێمە هیوادارین شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، ئەوکات مەسەلەی قەرزی 400 ملیار دینارەکەش لە چوارچێوەی ئەم یاسایەدا دەبێت.'' رێباز حەملان دەشڵێت، ئەو دەستکەوتە و پەسندکردنی پڕۆژەیاساکە تەنیا بە قسە ناکرێت و دەبێت لایەنە سیاسییەکان پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ کوتلە بەهێزەکانی سوننە و شیعە لە پەرلەمان بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی ئەم بەشە لە پڕۆژەیاسا کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان، بە باشی تێپەڕێت و کێشەی بۆ دروست نەکرێت.  رێباز حەملان جەختی لەوەش کردەوە، وردەکارییەکانی پڕۆژەیاساکە لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان، پێشمەرگە، جووتیاران و مووچەخۆرانیشە. سەبارەت بە خەرجکردنی 400 ملیار دینارەکە، رێباز حەملان گوتی: "پارەکە بۆ مووچە تەرخان دەکرێت و بۆ هیچ بابەتێکی دیکە بەکارنایەت." گوتیشی: "مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت."  

هەواڵ
13-03-2023

سودانی پشکی هەرێمی کوردستانی لە بودجەی عێراق ئاشکرا کرد

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت و گاز گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی. سودانی لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2023 دەڵێت، 12.06%ـە و پێشتر لەسەر ئەوە رێککەوتن کراوە. محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پاش پەسندکرنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025، رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن. لەبارەی بودجەی 2023ش وتی: 197 ترلیۆن و 828 ملیار دینارە. محەمەد شیاع محەمەد سودانی لەبارەی دواکەوتنی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەش وتی، بەهۆی ناجێگیریی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و نرخی نەوت و چەند هۆکارێکی دیکەیش بووە.

هەواڵ
13-03-2023

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی فیدڕاسیۆنی نیشتیمانیی جەنگاوەرانی دێرین...

ڕۆژی دووشەممە 13ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی فیدڕاسیۆنی نیشتیمانیی جەنگاوەرانی دێرینی فەڕەنسا کرد کە پێکهاتبوو لە فیلیپ دولارب سکرتێر و سێناتۆر لوی دوڤێرنوا و جەنەڕاڵ تینۆدۆر ئارفارا ئەندامانی فیدڕاسیۆن. لە دیدارەکەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ خەبات و ماندووبوون و قوربانیدانی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە و گەلی کوردستان هەبوو و جەختیان لە بەردەوامیی دۆستایەتی و پەیوەندی و برایەتیی نێوان گەلی فەڕەنسا و گەلی کوردستان کردەوە. هەروەها بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی خەباتی پێشمەرگە و فراوانکردنی پەیوەندی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا کۆمەڵێک بیرۆکە و پێشنیاریان خستەڕوو. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەل و حکوومەتەکانی فەڕەنسا بە مێژوویی و دێرین وەسف کرد و وێڕای ئاماژەدان بە چەندین نموونەی مێژوویی و سەردانی سەرۆک هۆڵاند و سەرۆک ماکرۆن، سوپاسی گەل و دەوڵەتی فەڕەنسای کرد کە هەمیشە پاڵپشت و دۆستێکی گەورەی گەلی کوردستان بوونە.

هەواڵ
13-03-2023

مەسرور بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

بە داخەوە دوێنێ شەو لە ئەنجامی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ، پێنج کەس لە ئەندامانی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا، لە ماوەی تەنیا پێنج ڕۆژیشدا، شازدە کەس لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆیەوە، بوونەتە قوربانی . پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم، ئاراستەی کەس و کار و بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش، بۆ بریندارەکان دەخوازم.جێی نیگەرانی و داخێکی زۆرە ، ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی ڕووداوەکانی هاتووچۆیەوە، گیان لە دەست دەدەن. بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان و شوفێران دەکەم، کە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و خۆیان و کەسوکاریان بپارێزن و دووربن لە تیژڕۆیی.لە هەمانکاتدا، دەبێ وەزارەتی ناوخۆش پێداچوونەوە بە سیستەمی هاتووچۆ بەگشتی و رێنمایی و یاساکانی هاتووچو و ڕێگا و بانەکان بکات و ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەتی شوفیری توندتر بکەن . پێویستە هەموو ڕێکار و ئامادەکارییەک بکرێت بۆ سنووردانان بۆ ڕووداوەکانی هاتووچۆ و دڵنیابوون لە پابەندبوونی هەمووان بە مەرجەکانی سەلامەتی و یاساکانی هاتووچۆ. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2023/3/13

هەواڵ
13-03-2023

فەرمی.. هەڵەبجە بوو بە پارێزگا

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە بڕیاری ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رێکارە فیدراڵییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەسەر ئاستی عێراق تەواو کرا و هەڵەبجە بوو بە پارێزگای ژمارەی 19ی عێراق.

هەواڵ
13-03-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی قوتابییانی ئەکادیمیای دیپلوماتی ڤیەن...

ئەمڕۆ دووشەممە 3/13 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی قوتابییانی ئەکادیمیای دیپلوماتی ڤییەنا کرد.شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا، کە ئەمە شەشەمین شاندی قوتابییانی ئەکادیمیاکەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.شاندەکە ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانیان کرد. پاشان سەرۆکی حکومەت لە وەڵامی پرسیاری ئامادەبوواندا، باسی لە دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد و تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و دەستپێکردنی پرۆسەی پارەدانی دیجیتاڵی . لە بەشێکی دیکەی وەڵام و ڕوونکردنەوەکانیدا، سەرۆکی حکومەت ئاماژە بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرد. 1 2 3 4 5 6 7 8

هەواڵ
13-03-2023

دزێک دەستگیرکرا کە دزی لە 58 دوکان کردووە

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دزی لە 58 دوكان لە شاری سلێمانی كردبوو. دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەدوكانەكانیان دزییان لێكراوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدوادا چوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەكاتی دزیكردندا دەستگیربكرێت كە دزی لە 58 دوكان كردووە لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی. لە ئێستادا تۆمەتبار ( ع،أ،س لەدایكبووی 1987 ) بەناسنامە كورد و دانیشتوی قەزای كەلار، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكانیدا . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هەواڵ
13-03-2023

بانكی ناوەندی ئاستی خستنە ڕووی دۆلاری بەرزکردەوە

فرۆشتنی دۆلار لە بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 13/3/2023: فرۆشتن بە حەواڵە: 147.193.281 فرۆشتن بە نەقد : 68.300.000 كۆی فرۆشی دۆلار: 215.493.281

گشتی
13-03-2023

400 ملیارەکە گەیشتە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە چوارچێوەی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان."

1 2 ... 405 406 407 ... 1147 1148