ڕۆژی چوارشەممە 15ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی ئاڵوگۆڕ کرا.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری سلێمانی: داوا لە عێراق دەکەم بودجەیەک بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخان بکات هەموومان لە شکست و سەرکەوتنەکان بەشدارێن هەرێمی کوردستان بێ هەڵە نییە. هەموومان لە عێراق هەڵەمان کردووە تا ئێستا ٥٧ مادەی دەستور جێبەجێنەکراون هەموومان هەڵەمان کردووە و دەبێت سود لە هەڵەکانمان وەربگرین
بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی ههولێر، ڕایگهیاند، كه دوای ئهوهی دوێنێ شهو ئاگهدار كردنهوه به بوونی تهرمێك له نهخۆشخانهی فریاكهوتنی رۆژئاوای ههولێر، دوای گەیشتنی تیمێکی لێکۆڵەر بۆ شوێنی مەبەست، دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بەناوی (ڕەوەند محهمهد کهریم) تەمەن (٣٥) ساڵ بە چەقۆ لێیدراوە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی. دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە، دەرکەوت کە ناوبراو بەهۆی دەمەقاڵێیان لەگەڵ کەسێک بەناوی (ص. ف. ص.) شەڕ لە نێوانیان دروست دەبێت و تۆمهتبار بە چەقۆ لێی دەدات، لەژێر فشاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێریش تۆمەتبار خۆی ڕادەست کرد.پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کرا بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.
ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. بڕیارە لە یەکەم بڕگەی کۆبوونەوەکەدا، وەک لە راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەنجامی سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بخرێتەڕوو. رۆژی سێشەممە 14-03-2023، محەممەد شیاع سوودانی سەردانی هەولێری کرد و بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکاندا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و رێگەچارەی کێشەکان خرایەڕوو؛هەروەها دۆخی عێراق بەگشتی باسی لێوەکرا. دوای کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ستایشی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە له كۆكردنهوهی لایهنهكان و پهیوهندییهكانی لهگهڵ هێز و لایهنه سیاسییهكان و پێكهاتهكانی عێراق و ههوڵ و ههنگاوهكانی بۆ تهبایی و لێکتێگەیشتن. هاوکات محەممەد شیاع سوودانی دووپاتی كردووەتەوە، سهقامگیری و ئاسایش و پێشكهوتنی عێراق به ههرێمی كوردستانیشهوه، پێكهوه گرێدراوه. بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت دەبێت بە هەنگاوەکانی پەسندکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق و لە دوایین بڕگەدا دۆخی دارایی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکرێت. دوای نزیکەی پێنج مانگ لە ئامادەکارییەکانی وەزارەتی دارایی و کۆبوونەوەیەکی پێنج کاژێریی ئەنجوومەنی وەزیران، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی دووشەممە 13-3-2023 وردەکاریی پەسندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی خستەڕوو، کە بۆ ماوەی سێ ساڵە. بودجەکە گەورەترینە و هەر دوای پەسندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، رەوانەی پەرلەمان کرا. بودجەی ئەمساڵی عێراق بەپێی رەشنووسی یاساکەی 197 تریلیۆن و 828 ملیار دینارە؛ بودجەی بەکارخستن زیاتر لە 150 تریلیۆن دینارە و بودجەی وەبەرهێنانیش زیاتر لە 47 تریلیۆن و نیوە؛ کورتهێنانی بودجەش زیاتر لە 63 تریلیۆن و 275 ملیار دینارە. پشکی هەرێمی کوردستان لە کۆی بودجەکەدا 12.6% دەبێت، کە دەکاتە زیاتر لە 24 ترلیۆن دینار.
ئەمڕۆ سێشەممە 3/14 ، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی وەزیرانی فیدرال و شاندێکی یاوەری کرد.پاشان لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە کەشێکی ئەرێنی و هەوڵدانێکی جیددی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ. گوتیشی ئەگەر نیاز و ویست و ئیرادە هەبێت ، دەکرێ هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن.سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد بۆ کارکردن لە سەر چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان ، بەتایبەتی ستایشی پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی کرد کە بە هاوکاری وهەماهەنگی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرال ئامادە کرا، هیواشی خواست ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، لە نزیکترین کاتدا پڕۆژە یاساکە وەکو خۆی پەسەند بکات. سەرۆکی حکومەت هەروەها دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیران و کابینەی حکومەتی عێراقیش کرد بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، بەو هیوایەی ببێتە دەستپێکێک بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی دانیشتووانی هەڵەبجە .سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، جەختی لەوە کردەوە کە دەرفەتێکی باش و ئارەزوو ویستێکی بەهێزمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت. لە کۆبوونەوەکەدا کە لە کەشێکی دۆستانەدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی چەندین تەوەر کرا لەوانە، گرنگیی ئامادەکردنی هەردوو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵ و یاسای نەوت و گاز ، جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال وەکو خۆی و دەرچوونی هێز و میلیشیا چەکدارەکان و ئاساییکردنەوە و ئاوەدانکردنەوی ناوچەکە، قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی بەعس بەپێی دەستوور، بەتایبەتی بنەماڵە و کەس و کاری شەهیدانی کیمیاباران و ئەنفالکراوان و هەروەها پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی: سەرۆك بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ساز كرد ڕۆژی سێشەممە 14ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی و شاندی یاوەری ساز كرد. هەر لەو نیوەڕۆخوانەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی حكوومەتی عێراق و جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەكان ئاڵوگۆڕ كران و جەختیش لە چارەسەركردنی گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە. هەروەها سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ حكوومەتی عێراقی دووپات كردەوە و هیواشی خواست ئیرادەی هەموو لایەنە سیاسییەكان بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان و سەقامگیری بێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بەخێرهاتنی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، بەبۆنەی سەردانیکردنی بۆ هەرێمی کوردستان و گوتیشی: نیازپاکی سوودانی گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە. مەسرور بارزانی لە تویتەکەیدا دەنووسێت: بەخێرهاتنی محەممەد شیاع سوودانی دەکەم لە یەکەم سەردانی فەرمیدا بۆ کوردستان. بارزانی ڕاشیگەیاند، نیازپاکی بەڕێزیان گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە. پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی و پێشکەوتن لە بابەتی وزە بناغەیە بۆ پەیوەندییەکی نوێی پتەو. ھەروەھا وتیشی: با لەسەر ئەم بنەمایە، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.
ئەمڕۆ سێشەممە 3/14 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێسیکا سڤاردسترۆم، باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید تاوتوێ کران.تەوەرێکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵ. سەرۆکی حکومەت ئامادەیی حکومەتی بۆ هەموو کارئاسانی و هەماهەنگییەک بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن دووپات کردەوە.چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان
دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی: مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەناو مزگەوتەكاندا دزی لە چەند هاوڵاتییەك كردبوو . دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەكاتی نوێژو لەناو مزگەوت دزییان لێكراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای چاودێریكردنێكی چەند ڕۆژە توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەكاتی دزیكردندا لەناو مزگەوت دەستگیربكرێت . لە ئێستادا تۆمەتبار (ع،ه،ع لەدایكبووی 1972 بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و 10 هەزار دۆلاری دزیوە و دانی ناوە بە تاوانەكانیدا .
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بڕی 176 ملیۆن 955 هەزار و 968 دۆلاری بە هەردو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە. ئاماژە بەوەشکراوە؛ لەو بڕەی خراوەتەڕو؛ 56 ملیۆن و 680 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە و120 ملیۆن و 275 هەزار و 968 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە. ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە کاتى کردنەوەى بازاڕەکانى دراودا، نرخى دۆلار دابەزى و بە 155 هەزار و 500 دینارەوە مامەڵەى پێوەکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، غوڵامحسێن موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران ڕۆژی دووشەممە 2023/3/13 ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی دادوەری ئێران لێخۆشبوونی بۆ ٢٢ هەزار کەس دەرکردووە کە بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت کردووە. میدیاکانی سەر بە ئێران لە سەرەتای مانگی ڕابردوودا ڕایانگەیاند کە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە "دەیان هەزار" زیندانی خۆش بووە کە هەندێکیان لە ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیرکراون. ئێژەیی وتی: "تا ئێستا 82 هەزار کەس لێبوردنتیان بۆ دەرکراوە، لەنێویاندا 22 هەزار کەس بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکاندا کردووە." ناوبراو ئاماژەی بەوە نەکردووە کە لە چ ماوەیەکدا لێخۆشبوونەکان دراوە. ئێران لە دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە ژێر دەستی پۆلیسی رەوشتی ئەو وڵاتە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە، ناڕەزایەتییەکان وڵاتەکەی گرتووەتەوە. ئێرانییەکان لە هەموو چین و توێژەکان بەشدارییان کردووە و یەکێک لە بوێرترین تەحەددیاتەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ەوە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە بەنزینی لە ئۆتۆمبێل دەکرد و پارەی نەدەدا. پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا رایدەگەیەنیت: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی خەبات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک. م. م) دەستگیر کرد، کە لە بەنزینخانە پاش تێکردنی بەنزین پارەی نەدەدا و ڕایدەکرد". پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتە روو کە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکەدا گیرا لە جۆری (میتسۆبوشی / گڵاند) و تۆمەتباریش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان ڕاگیرا.