Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13768 بابەت
هەواڵ
21-03-2023

ڕێنمایی نوێ ئاڕاستەی مزگەوتەکان کرا

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان بۆ مانگی رەمەزان رێنمایی تایبەت ئاڕاستەی مزگەوتەکان دەکات. شێخ ئیبراهیم به‌رزنجى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئیرشادى ئاینى له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند "كۆمه‌ڵێك رێنمایی شه‌رعى و ئیدارمان ئاراسته‌ى مزگه‌وته‌كان كردووە کە دەبێت لە مانگی رەمەزاندا مزگەوتەکان پێوەی پابەندبن". راشیگەیاند "ته‌نها مامۆستاى ئاینى مزگه‌وت و ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ى رێگه‌ پێدراوه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه‌ چالاكییه‌كانى ناو مزگه‌وت ده‌كات، هەروەها 10 شەوی كۆتایی مانگى ره‌مه‌زان له‌ كاتژمێر 12ى شه‌و تا نوێژى به‌یانى مزگه‌وته‌كان كراوه‌ ده‌بن". وتیشی: "پێویسته‌ 15 خوله‌ك دواى نوێژى عیشا نوێژى ته‌راویح ئه‌نجام بدرێت و ماوه‌كه‌ى دیاریكراو بێت و ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ش كه‌ به‌رنامه‌ى ئایینییان هه‌یه‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ ببه‌ن كه‌ شاره‌زاییان هه‌یه‌ و هه‌ر مه‌راسیمێك له‌ مزگه‌وته‌كان ئه‌نجام بدرێت ده‌بێت رەزامه‌ندى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى له‌سه‌ر بێت". لەبارەی دیاریکردنی سەرفترە و زەکاتەوە شێخ ئیبراهیم ئاماژەی بەوەکرد "ئه‌و رێژه‌یەى ئه‌نجومه‌نى فه‌توا دیارى ده‌كات بۆ سه‌رفتره ‌و زه‌كات، پێویسته‌ كار به‌وه ‌بكرێت".

هەواڵ
21-03-2023

سعودیە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد

سعودیە بڕیاریدا رۆژی چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعبان بێت و رۆژی پێنجشەممە 23-03-2023 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت.

هەواڵ
21-03-2023

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بە تووندترین شێوە شەهیدبوونی هاونیشتمانییان لە جندرێس سەرکۆنە دەکەین." ئێوارەی دووشەممە 20-03-2023 گرووپی ئەحرار شەرقییە کە سەر بە ئۆپۆزیسۆنی سووریان، لە کاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆزدا، تەقەیان لە هاونیشتمانییانی کورد کردووە. بەهۆی تەقەی گرووپەکەوە چوار کەسی یەک خێزان بەناوەکانی: فەرحەدین عوسمان تەمەن 43 ساڵ، محەممەد عوسمان 42 ساڵ، نەزمی عوسمان 38 ساڵ و محەممەد فەرحەدین عوسمان، 18 ساڵ گیانیان لەدەستداوە. هەروەها دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها مەسرور بارزانی داوا لە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە دەکات لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بکەن و رادەستی دادگەیان بکەن. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین، لە لایەن چەند کەسێکەوە ، هێرش کرایە سەر ئاهەنگگێڕان و ئاگرهەڵکردن بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە ئەنجامدا بە داخێکی زۆرەوە، چوار هاووڵاتی کورد شەهید کران. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. بە توندترین شێوەش، ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین و داوا لە بەرپرسانی ناوچەکە دەکەین، لێپرسینەوەی پێویست بکەن و ئەنجامدەرانی تاوانەکە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن.  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
21-03-2023

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین، لە لایەن چەند کەسێکەوە ، هێرش کرایە سەر ئاهەنگگێڕان و ئاگرهەڵکردن بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە ئەنجامدا بە داخێکی زۆرەوە، چوار هاووڵاتی کورد شەهید کران. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. بە توندترین شێوەش، ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین و داوا لە بەرپرسانی ناوچەکە دەکەین، لێپرسینەوەی پێویست بکەن و ئەنجامدەرانی تاوانەکە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
21-03-2023

هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی پێشێلکارییان ئەنجام داوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە پراکتیکەکانی مافی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان لە ساڵی 2022دا بڵاوکردەوە و تۆمارێکی وردی پێشێلکارییەکانی تێدایە، کە تاکی کۆمەڵگەکان دووچاری دەبنەوە، لەوانە نایەکسانیی ئابووری، لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، کۆچکردن، نائاسایشی خۆراک و ئاستەنگە جیهانییەکانی تر.لەنێو ئەو وڵاتانەی جیهان کە لە ڕاپۆرتەکەدا ناویان هاتووە، ژمارەیەک زۆر لە وڵاتانیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتوون و ئەو پێشێلکارییانەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی دەدەن هاوشێوەی یەکن، وەک، بەندکردنی زۆرەملێی ئۆپۆزسیۆنە سیاسییەکان، سنووردارکردنی ئازادیی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن. دەربارەی عێراقیش کە لە ڕاپۆرتەکەدا ناوی هاتووە، ئەوە دەخاتە ڕوو، "دەسەڵاتە مەدەنییەکان توانای کۆنتڕۆڵکردنی تەواویان نەبووە لەسەر هەندێ لە کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان و چەند یەکەیەکی سەر بە گرووپی حەشدی شەعبی هاوپەیمان لەگەڵ ئێران و، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و یەکەکانی حەشدی شەعبی پێشێلکاریی سەلمێندراویان ئەنجام داوە". kurdistan CT

هەواڵ
21-03-2023

کەشناسی بڕى بارانبارینى 24 کاتژمێرى ڕابردووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا زۆرترین بڕى بارانبارین لە سلێمانى باریووە بە بڕى ١٣.٨ ملیمەتر و لە بەرامبەردا لە خانەقین باران بەشێوەى دڵۆپ دڵۆپ باریووە. بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزرانى هەرێمى کوردستان ئاماری بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، زۆرترین بڕى بارانبارین لە سلێمانى بووە بە بڕى ١٣.٨ ملیمەتر. بڕى بارانبارینى ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا بەمشێویەیە

هەواڵ
21-03-2023

ژنێک بەسکێک پێنج منداڵی دەبێت

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2023/3/21 له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فاتمه‌ زه‌هرا، له‌ شاری به‌غدا، ئافره‌تێك بە سكێک پێنج منداڵی بوو، منداڵه‌كان سێ كچ و دوو كوڕن. ئاشكراشی كرد كە منداڵه‌كان‌ و دایكه‌كەیان‌ به ‌ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌ و دایكەكە تەمەنی 20 ساڵە.

هەواڵ
20-03-2023

سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، پیرۆزبایی لە مەسرور بورزانی دەکەن

بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو پەیامی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت.   لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و تێیدا هاتووە: گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کامەرانی بۆ هەمووان و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلەکەمان. هەروەها محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: بەبۆنەی جەژنەکانی نەورۆز، پیرۆزبایی لە ئێوە و لە گەلی کوردی خۆشەویستمان دەکەم، هیوای سەقامگیری و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەل و وڵاتەکەمان دەخوازین و تەندروستی  وکامەرانی بۆ ئێوە دەخوازم و هەموو ساڵێک لە خێر و خۆشیدا بن. “

هەواڵ
20-03-2023

وەزیری دەرەوەی تورکیا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2023/3/20 مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا، پەیامێكی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە و بە دەستەواژەی "دۆستی قەدرگرانم" پەیامەكەی دەست پێ كردووە. لە پەیامەكەی وەزیری دەرەوەی توركیادا هاتووە: "بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، دۆستی قەدرگرانم، لەگەڵ ژیانەوەی سروشت، لە ناخی هەستەكانمەوە پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزت لێ دەكەم، كە هۆكارێكە بۆ سەوزكردنی هیواكانمان و پتەوكردنی برایەتیی نێوانمان." چاوشئۆغلو نووسیویەتی: "نەورۆز بە درێژایی مێژوو، رەنگدانەوەی مرۆڤەكان بووە بۆ تێگەیشتنیان لە ژیان لەگەڵ سروشتدا، لەگەڵ ئەوەی سیمبۆلی دووبارە نوێبوونەوە و ژیانەوەیە لە هەمان كاتیشدا سیمبۆلی هاودەنگی و خۆشبەختیە، ئێمە سەرقاڵی سارێژكردنی بریندارەكانی كارەساتی بوومەلەرزەین كە چەقەكەی شاری كەهرەمان مەراش بوو لە شەشی شوباتی 2023، بۆیە لە وڵاتەكەمان بە خەمناكییەوە پێشوازی لە جەژنی نەورۆز دەكەین." لە درێژەی پەیامەكەدا هاتووە: "ئەو رۆژەی وەكو موژدەبەخشی بەهار پیرۆز دەكرێت، لە هەمان كاتیشدا ساتی پتەوكردنی هەستی یەكبوون و پێكەوەیی و هاوسۆزییە، جگە لەوەی دەمەوێت سوپاستان بكەم كە دوابەدوای كارەساتی بوومەلەرزە ئازاربەخشەكەی وڵاتەكەمان، لە نزیكەوە هەموو هێمای ئەو هەستە بەرزانەی نەورۆزتان بۆ ئێمە دەربڕی." وەزیری دەرەوی تورکیا لە كۆتاییشدا دەڵێ: "بەم بۆنەیەوە هیوای ئاشتی و خۆشگوزەرانیی بۆ وڵاتەكەمان و گشت جیهان دەخوازم، هیوای تەندروستیی باش و خۆشبەختی و سەلامەتی بۆ كەسایەتی بەڕێزتان و خەڵكی هەرێمی دۆستمان دەخوازم."

هەواڵ
20-03-2023

لاهور جەنگی بەناوی هاوسەرۆکی یەکێتییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

دەقی پەیامەکەی "لەهەوڵدام بۆ کۆدەنگی لەگەڵ هه‌موو جوڵانه‌وه‌ سیاسییه‌كان" کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانبەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سی و دووهەمین ساڵرۆژی راپەڕین و رزگارکردنی شاری کەرکوک جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم، ئومێدەوارم ئەم دوو بۆنەیە ببێتەمایەی خۆشی و ئاسودەیی و تێپەڕاندنی هەموو ناخۆشی و ئاڵنگارییەکان، هاووڵاتیانیش بەخۆشی و ئاسودەیی رۆژانی جەژن بەسەرببەن. هەر بە بۆنەی دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، داوا لە هەموو دڵسۆزان و خەڵکە تيکۆشەرەکەی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەکەم لەپێناو گەڕانەوەی شکۆ بۆ ئەو ناوچانەو ئاسوودەکردنی ڕۆحی شەهیدەکان و پارێزگاریکردن لە ئازادی و بەها باڵاکان و دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین لەم هەڵبژاردنەدا لە ئێستاوە خۆیان سازبدەن تا بەشداری کارایان هەبێت و کەسانی پاک و بەتوانا هەڵبژێرن کە مەبەستیان خزمەتکردنی راستەقینەی خەڵکە و بەرگریی لە خاک و ناسنامەیان دەکەن، نەک کەسانێک کە ساڵانێکە بەناوی ئەوانەوە خەریکی گەندەڵی و دۆشینی سەروەت و سامانی کەرکوک و کەرکوییەکانن و خۆیان کردووە بە بەرپرس، بەڵام لە ئاست کێشە و گرفتەکان و خزمەتکردنی شارەکە خۆیان بە بەرپرسیار نەزانیوە و تەنانەت ئامادەشنین لە شارەکەدا بمێننەوە. ئەم هەڵبژاردنە گرنگ و چارەنوسسازە، هەر وەک چۆن لە رابردوود لەگەڵ ئێش و ئازارەکانی خەڵکەکەیدابووین، ئاواش لەم هەڵبژاردنەدا بە ئەرکی خۆمی دەزانم بەهەموو توانامەوە پشتیوانتانبم، لە ئێستاشدا لەهەوڵدام بۆ کۆدەنگی لەگەڵ هه‌موو جوڵانه‌وه‌ سیاسییه‌كان و هەر هێزێکی سیاسی کە ئامانجی بنیادنانه‌وه‌ی کەرکوکە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشی نیشتیمانیی دەنگی کورد بکەینەوە بە یەکەم و سەرکەوتن بۆ کەرکوک و ناوچەجيناکۆکەکان تۆمار بکەین، لەو رێگەیەشەوە خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ خەڵکە تێکۆشەرەکەی دابین بکەین و هیوا و ئومێد بۆ گەنجەکان بگەڕێنینەوە.دووبارە جەژنی نەورۆز و ساڵرۆژی راپەرینی کەرکوکتان پیرۆزبيت لاهور شێخ جەنگیهاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

هەواڵ
20-03-2023

وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە ڕوونکردنەوە دەدات

دەقی ڕوونکردنەوەکە: ڕۆژانی پشووی نەورۆز دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری. دەوامی سەرجەم ئەوبانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە. ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری

هەواڵ
20-03-2023

مەسرور بارزانی داوایەکی ئاراستەی قوباد تاڵەبانی کرد

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی ئاراستەی قوباد تاڵەبانی جێگری کرد و داوای کرد دوای پشووەکانی نەورۆز بگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەقی ڕاگەیەندراوی مەسرور بارزانی: بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانييان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەرببەن. لە هەمانکاتدا، داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، لە کاتی گەشت و سەیرانەکانیاندا، پاک و خاوێنی ژینگە و سروشتی جوانی کوردستان بپارێزن. هەروەها پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و دووربن لە تیژڕۆیی. جەژنی نەورۆز هێمای یەکگرتن و یەکڕیزی و سەرکەوتن و ئازادی گەلی کوردستانە. لەم بۆنەیەدا، جەخت لە تەبایی و هاوهەڵوێستی خەڵکی کوردستان دەکەینەوە لە پێناو پاراستنی دەسکەوتە نیشتمانییەکان و داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانمان . هەر بەم بۆنەیەوە، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی و ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی هاووڵاتییانی ئازیزمان و خوڵقاندنی کەشێکی ئەرێنی، داوا لە بەڕێزان جێگری سەرۆک وەزیران و تیمی وەزاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەکەمەوە، کە لە دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی نەورۆز ، بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی گشت کێشەکان لە شوێن و پێگەی فەرمیی خۆی ، گفتوگۆی لەسەر بکرێت و بەیەکەوە ، کاربکەین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. جەژنی نەورۆز لە هەمووان پیرۆز بێت و کوردستان هەمیشە لە ئارامی و گەشانەوە و پێشکەوتندا بێت . مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

1 2 ... 400 401 402 ... 1147 1148