Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13768 بابەت
هەواڵ
23-03-2023

وەزارەتی دارایی لەبارەی 400 ملیارەکەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

دەقی ڕوونکردنەوەکە: ڕونکردنەوەیەک لەڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە لەسەر ئەو چەواشەکاریانەی تایبەت بە پرسی ٤٠٠ ملیار دینارەکە لە چەند سایت و پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە بەپێویستمان زانی ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینەڕوو. ١- بڕی ئەو ٤٠٠ ملیار دینارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ مانگی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام بەچەند هۆکارێک دواخراو لە سەرەتای ئەم مانگە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان. ٢- بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕۆژی ١٤ ئازار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو ٤٠٠ ملیار دینارەکە تەنها بۆ مووچە هاتووەو بۆ هیچ بابەتێکی تر خەرج ناکرێت و موچەی مانگی ئازاریش بەبێ کێشە دابەش دەکرێت. ٣- جەخت دەکەینەوە ئەو ڕێژەیەی مانگانە لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ سلێمانی خەرج کراوەو خەرج دەکرێت هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتووە. ٤- بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە کە بۆ مووچەی مانگی شوبات تەنها ٣٤٠ ملیار دینار لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە گەڵ ٤٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد بۆ مووچەی مانگی شوبات تەرخان کراوەو ئەو کورتهێنانەشی دروست بووە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە، هەروەکوو چۆن پێشتر کراوە.

هەواڵ
23-03-2023

شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ھەفتەی داھاتووەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات و سێ رۆژ دەخایەنێت. دەستەی کەشناسی پێشبینیکردووە، کە کەشوھەوا بۆ رۆژی ھەینی ھەوربێت و پلەکانی گەرما کەمێک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، بۆ رۆژی شەممەش کەشوھەوا ھەور و نمەباران دەبێت و لە ھەندێک کات ھەورە بروسکە روودەدات. لە رۆژی یەکشەممەش، شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن، ھەروەھا باران بارینەکە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە بەردەوامیان دەبێت و پلەکانی گەرما دابەزینی زیاتر تۆمار دەکەن.

هەواڵ
23-03-2023

تەقە لە ماڵی دادوەرێك دەکرێت لە سلێمانی

شەوی ڕابردوو ماتۆڕسوارێك ته‌قه‌ له ‌ماڵی‌ حاكم سۆران مه‌حوی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ چوارباخی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌كات. بەپێی زانیارییەکان باڵکێش،‌ سێ‌ فیشه‌ک ئاراستەی ‌ماڵەکەی حاکم سۆران کراوە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە. نوێ دەکرێتەوە...

هەواڵ
23-03-2023

تۆمەتبارێک دەسگیرکراو دەست بەسەر شۆفلێکدا گیرا

بەرێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکراو دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیراكە فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی کەرکوک. راشیگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەشی نەهێشنی تاوان لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان بۆدۆزینەوەو دەستبەسەراگرتنی دەستیپێکرد. ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەڕان و بەدواداچونەکان توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نوسینگەی نەهێشتنی دزی ئوتومبێل ، ئوتومبێلەکە کەلەجۆری شۆفڵە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت ، لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە ئوتومبێلەکەی پێبووە. ئەوەشی خستەروو، لە ئێستادا تۆمەتبار (ه، ع، ع) لەدایکبووی 1993 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو پاش تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی دادگای لێکۆڵینەوەکانی کەرکوک دەکرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هەواڵ
23-03-2023

نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەم...

دەقی راگەیەندراوی نووسینگەی راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: رۆژی ٢١/٣/٢٠٢٣ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە. ڕاپۆرتەکە لە چەند بەشێکیدا باس لە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەکات. نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان وەڵامی بەشێک لەو تێبینی و سەرنجانە دەداتەوە کە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەیان پێکراوە. بە داخەوە راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، زؤر ناشەفافانە و دوور لە ڕاستی و ناواقيعیانە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان دەکات و دووڕوویی و ئیزدواجیەتی تێدایە و وەکو پێویست، ئاماژە بە هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم ناکات بەتایبەتی لە بابەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، کە بە تەحەدایەکی گەورە دادەنرێت لەسەر هەرێمی کوردستان. سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین، ئاشكرایە کە لە هەرێمی کوردستان ئەوپەڕی ئازادی بیرو ڕا و ئازادی ڕاگەیاندن هەیە و سەدان دەزگای ڕاگەیاندنی جۆراوجۆی ڕاگەیاندن هەن کە بە ئازادی کاری خۆیان دەکەن و زۆربەشیان رەخنەگری دەسەڵاتن و یاسا و رێنمایی و میکانیزمەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری ئازادی بیرو ڕا و ئازادی ڕاگەیاندن، ڕوون و ئاشکران بەڵام راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشت بە چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی و دەزگای میدیایی دەبەستێت کە هەڵوێستەکانیان سیاسین و خۆیان دژی ئەم دەسەڵاتەن و ئۆپۆزیسیۆنی سیاسین و دەیانەوێ بۆ مەرام و ئامانجی سیاسی خۆیان ڕاستییەکان بشوێنن. سەبارەت بە کەیسی ژمارەیەک لە گیراوان کە ئاماژەیان پێکراوە، لێرەدا پێویستە ئەوە روون بکرێتەوە ئەم کەیسە یاساییانە هەرچەندە پەیوەندییان بە تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەبووه، بەڵام سەرەڕای ئەوەش پڕۆسەی دادگایی کردنیان بە ئاشکرا و شەفافانە بەڕێوەچووە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوەکان و پەرلەمانتاران، بێ ئەوەی ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە هەوڵەکان بکات بە مەبەستی چەسپاندنی سەروەریی یاسا و ئەمن سەقامگیری هاووڵاتیان. لە لایەکی ترەوە، حکومەتی هەرێم ساڵانە زانیاری و داتای ورد پێشکەش بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکات لە رێگای کونسوڵگەری ئەمریکا لە هەولێر، بۆ ئەم مەبەستەش لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ زانیاریمان پێشکەش کردووە، بەڵام ديارە بەمەبەست ئاماژەیان پێنەکراوە و وەکو پێویست پشتیان بە زانیاریەکانی حکومەتی هەرێم نەبەستووە بۆ ئەوەی راپۆرتەکە زیاتر شەفاف و بێلایەن بێت و هەڵوێستی لایەنی بەرامبەریش وەربگرن نەک تەنیا تاکلایەنە و بە ئارەزووی خۆیان شت بنووسن. حکومەتی هەرێم بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، سیاسەت و رێوشوێنی تایبەت بە خۆی دەگرێتە بەر بەڵام لە راپۆرتەکەدا ئەم بابەتەی بە هەند وەرنەگیراوە. لە هەمانکاتدا بە پێوەری جیاواز مامەڵە دەکات وەک ئەو کردەوە تیرۆریستییەی کە لە ساڵی ڕابردوو لە هەولێری پایتەختی هەرێم روویدا و بووە هۆی تیرۆرکردنی عەقید هاوکار جاف، کەچی بەرپرسانی سەربازی ئەمەریکی لەگەڵ تۆمەتباری سەرەکی تیرۆرکردنەکە کۆدەبنەوە و وێنە دەگرن. مایەی نیگەرانییە کە کونسوڵگەری گشتی ئەمریکا مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ چەند کەس، گرووپی میدیایی و ژمارەیەک لە بەناو رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەکات و پاڵپشتی داراییان دەکات کە ئەجێندای سیاسییان لە پشتە و تەنانەت زۆریشیان مۆڵەتی یاسایی کارکردنی نییە، سەبارت بە پرسی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەیەکی گشتگیری داڕشتووە لە چوارچێوەی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٠٢١-٢٠٢٥) كه له ڕۆژی ١٥/٩/٢٠٢٢ پەسەند کرا، پلانەکە لە (٢٧) بەش پێکهاتووە ئامانجی بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە. بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت لە نێو هێزەکانی پێشمەرگە لیژنەیەکی پزیشکیی تایبەت پێکهێنراوە و پشکنینی بۆ (٩٥٧٨) خاوەن پێداویستی تایبەت ئەنجامداوە، بەپێی بڕیاری لیژنەکە (٤٦٦٤) خاوەن پێداویستی تایبەت ڕێژەی پێویستیان هێناوە. بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی (٤٠٠٠) ئەفسەر و کارمەندی پێشمەرگە لە هەردوو ڕەگەز سوودمەند بوونە لە بابەتەکانی مافی مرۆڤ و جێندەر و پاراستنی خەڵکی سڤیل، زیاتر لە (٥٠٠٠) نامیلکەی ڕێساکانی هەڵسوکەوتی پێشمەرگە بە ناوی (پێشمەرگە جەنگاوەرە، بکوژ نییە) چاپکراوە. سەبارەت بە دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تیشکی خراوەتە سەر، دووپاتی دەکەینەوە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە سەرپەرشتی دەکرێن کە دامەزراوەیەکی حکومەتی هەرێمە و بەرپرسیارە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم و ئەرک و بەپرسیاریەتییەکانی لەسەر بنەمای لامەرکەزی بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشکراوە هاوکات پابەندە بە چەسپاندنی سیاسەتێکی ئەمنی یەکگرتوو. دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان بە تەواوی سەربەخۆیە و حکومەتی هەرێم ڕێز لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دەگرێت و پابەندە بە سیستمێکی یەکگرتووی هاوسەنگ و دەست ناخاتە نێو ڕێوشوێنە دادوەرییەکان. هەروەها هەوڵ دەدات پڕۆسەی دادوەری، دادپەروەرانە و شەفاف و لێپرسراوانە بێت بەرامبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان. پێویستە ئاماژە بەوە بکەین بە مەبەستی نەهێشتنی گەندەڵی، حکومەتی هەرێم لە چاکسازییە هەمەلایەن و گشتگیرییەکانی بەردەوامە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی. بۆ نموونە وەزارەتی دارایی و ئابووری (٤٣) ڕێنمایی و (٣٠) گشتاندنی لەمبارەیەوە دەرکردووە.لە ساڵی ٢٠٢٢ لە پارێزگای دهۆک (١٤٤)ی گەندەڵی کەیس ئیحالەی دادگا کراوە. لە پارێزگای هەولێر تا ئێستا (٢٥) کەیس ئیحالەی دادگا کراوە. لە پارێزگای سلێمانی تا ئێستا (٦٩) کەیس ئیحالەی دادگا کراوە. دووپاتی دەکەینەوە دەستەی دەستپاکی بەردەوامبووە لە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی گەندەڵی. تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١ دا (٤٩٣) بڕیاری دادوەری (ئامادەبوون و دەستگیرکردن) دەرچووە کە(٣٣٧) یان جێبەجێکراوە، هاوکات (٤٠٤) کەس بە گەندەڵی تۆمەتبارکراون کە بەڕێوەبەری گشتی، خاوەن کۆمپانیا و بازرگان لەخۆدەگرن. بەدەر لەمانەش (١٠٢) کەیس لە دادگا یەکلاییکراونەتەوە و (٤٦) کەس حوکمدراون. لە پاڵ یاسای چاکسازیی کابینەی نۆیەم بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی، پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی دەستەی دەستپاکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە ھەرێمی کوردستان (٢٠٢١-٢٠٢٥)ی پەسەند کردووە کە رووبەڕووبوونەوەی گەندەلی دابەشی سێ بەش کراوە، لەوانە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و کەرتی تایبەت و میدیا و لایەنە سیاسییەکان. بۆ جێبەجێکردنی ئەو ستراتیژیەتە، سوود لە توانای دەرەکیش وەردەگیرێت، وەکو بانکی نێودەوڵەتی و زۆر لایەنی دەرەکیش ئامادەیی خۆیان نیشان داوە ھاوکار بن. جەخت لەوە دەکەینەوە، حکومەتی هەرێم لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کار دەکات بۆ پابەند بوونی بە بەرپرسیارێتیە نێودەوڵەتییەکان و ئازادییە بنەڕەتیەکان، هەنگاوەکانیش بە ئاڕاستەی پەرەپێدانی کولتووری ڕێزگرتن ۆ پێکەوەژیانە لە نێوان هەموو پێکهاتە جیاجیاکانی کوردستان. ئەویش بە جێبەجێکردنی چەندین ڕێوشوێن کە ئامانجیان بەهێزکردنی سەروەری یاسا و دڵنیابوونە لەوەی کە هەموو هاوڵاتیان بە یەکسانی و بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. حکومەتی هەرێم کار دەکات بۆ دەستەبەر کردن و وەرگرتنی ڕاهێنان و پاڵپشتی لەلایەن ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە لەسەر بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ. جەخت لەوە دەکەینەوە حکومەتی هەرێم پابەندە بە بەرەوپێشبردنی بنەما دیموکراسیەکانی وەک ئازادییەکان، شەفافیەت، یەکسانی جێندەری و پێکەوەژیان. ئەم بەهایانە وایکردووە هەرێم گەشەسەندنێکی بەرچاوی کۆمەڵایەتی بەخۆیەوە ببینێت، هەروەها حکومەت یارمەتیدەر بووە بۆ فەراهەم کردنی ژینگەیەکی ئارام و سەقامگیر بۆ ئەوەی هاووڵاتیان تێیدا سەروەربن. پێویستە ئاماژە بەوە بکەین حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی کارا گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی درێژەپێداوە و پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی بۆ دڵنیابوون لەوەی کە لەسەر سیاسەتی بەهاکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و گەشەسەندنی ئابووری بەردەوامە. لە ڕۆژانی داهاتوو وەڵامی تێروتەسەلی راپورتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەدەینەوە. نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم

هەواڵ
23-03-2023

نێچیرڤان بارزانی نامەیەكی لە وەزیری بەرگریی ئەمەریكاوە پێگەیشت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نامەیەكی لە لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمەریكاوە پێگەیشت. لە نامەکەدا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەکات بۆ ئەو پێشوازییەی ڕۆژی حەوتی ئەم مانگە لە سەردانیدا بۆ هەولێر، لێی كرا. ئۆستن دەربارەی سەردانەكەی بۆ هەولێر نووسیویەتی: مایەی خۆشحاڵیم بوو جەخت لە هێز و گرنگیی هاوبەشیی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە عێراق بكەمەوە.لە نامەكەیدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، ئۆستن وێڕای ئاماژەدان بە پێزانینی بۆ گفتوگۆیان دەربارەی پابەندیی هاوبەشی هەردوولا بۆ تێكشاندنی یەكجارەكیی داعش، داكۆكی لەوە كردووەتەوە كە هاوكاریی بەردەوامی ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا، بۆ عێراقێكی ئارام و سەقامگیر و خاوەن سەروەری، پێویستە. وەزیری بەرگریی ئەمریکا سوپاسگوزاریی خۆی دەربڕیوە بۆ ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی ڕێكخستنەوە و چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر بنەمای یاداشتی لێكگەیشتنی هاوبەشی پێنتاگۆن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. خواستی وڵاتەكەیشی بۆ بەردەوامیی كاری پێكەوەیی و هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دووپات كردووەتەو

هەواڵ
22-03-2023

وەزارەتی تەندروستی ئاگەدارییەک بڵاو دەکاتەوە

ئاگاداریەک لە وەزارەتی تەندروستیسەبارەت بە پەلەکردن یان دواخستنی پرۆسەی منداڵبووندوای تێبینی کردنی دیاردەی پەلەکردن یان دواخستن لە وادەی دیارکراوی زانستی و کلینیکی بەڵگەدار بۆ منداڵبوونی ئافرەتانی دووگیان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ڕێکەوتە سەرنج ڕاکێشەکان و ڕۆژانی بۆنە و یادەکان بۆ نموونە وەکو (٣/٣/٢٠٢٣) یان (٢٣/٣/٢٠٢٣) بەتایبەتی لەسەر داوای ئافرەتانی دووگیان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خێرا یان دواخستن بێ ڕەچاوکردنی بوونی بەڵگەی زانستی و کلینیکی تەنها بۆ تۆمارکردنی ئەم ژمارە و رێکەوتانە وەکو ساڵیادی لەدایكبوونبۆ ئەم مەبەستە لە پێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی نەخۆش و دایکان و منداڵانی تازە لەدایکبوو ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت و پزیشکانی بەڕێز دەکەینەوە بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە و تەنها بە بوونی بەڵگەی پزیشکی و کلینیکی پێویستە ئەندام بدرێت بە پێچەوانەوە پزیشکی بەرپرس و نەخۆشخانە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە بۆ هەر گرفت و ئاڵۆزکاریێك.وەزارەتی تەندروستی22 ئازار 2023

هەواڵ
22-03-2023

شاباز زەمانی دەستگیرکرا

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر شاباز زەمانی دەستگیر کرد سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: ئەمرۆ ئێوارە هێزەکانیان لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر هەلساون بە دەستگیر کردنی ( شاباز زەمانی ) و ئێستا لایان بەندە. دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە دێت کە شاباز هەلساوە بە بەکاهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتێک بە ناوی ( س. ر. ص ) و ئافرەتەکەش سکاڵای دژی ناوبراو تۆمار کردوە. سەرچاوەکەی ئاسایش دوپاتی کردەوە کە هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە هیچ کەس لە یاسا گەورەتر نیە و یاسا لە سەرووی هەموو کەسێکە.

هەواڵ
22-03-2023

پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. لە خوای مەزن و میهرەبان دەپاڕێینەوە ، کە نزا و نوێژ و ڕۆژووی هەمووان قبوڵ بکات و مانگی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
22-03-2023

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی...

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ تویتێكدا سوپاسی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌كات، كه‌ له‌كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ـی شوبات هاوكاری خه‌ڵكی توركیایان كرد. مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ تویتێكدا ئاماژە بەوە دەکات، "پێشوازیمان كرد له‌ مووسا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، ئه‌و ده‌زگایه‌ی له‌كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا هاوكاری توركیایان كرد". هه‌روه‌ها نووسیوییه‌تی: "سوپاسی هاوكاری و پشتیوانییان ده‌كه‌ین".

هەواڵ
22-03-2023

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانتتان لێدەکەین ، دەوامی مامۆستایان لەناو ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە ، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بەم جۆرە دەبێت : ١- هەر وانەیەک ٥ خولەک کەمدەکرێتەوە.٢- مامۆستایان بۆیان هەیە تەنها ئەو کاتانە لە قوتابخانە بن کە وانەیان هەیە ، ئەوکاتانەی کە وانەیان نییە بونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت.٣- خشتەی وانەکانی هەفتەی خوێندن نابێت هیچ گۆرانکارییەکی تێدا بکرێت لەلایەن دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندنەوە. سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە۲۲ی۳ی۲۰۲۳

هەواڵ
21-03-2023

بارزانی لەسەر شەهیدکردنی چوار هاوڵاتی کورد لە رۆژئاوای کوردستان هاتە د...

بارەگای بارزانی: لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەوانەی ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامداوە بە سزای عادیلانە بگەن. دەقی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی بەیاننامەیەک لە بارەگای بارزانی سەبارەت بە تاوانی جێندێرس بەناوی خودای میهرەبان، بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین کە لەلایەن یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانەوە بە شەهیدکردنی چوار هاووڵاتیی خانەوادەیەکی کورد و بریندارکردنی سێ کەسی دیکە ئەنجام دراوە، کە مومارەسەی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان لە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی خۆیان، نەورۆز، لە ناحیەی جندیرێسی (زیانلێکەوتوو بەهۆی بوومەلەرزەوە) دەکرد. لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە کە ڕۆحی شەهیدان بخاتە ژێر ڕەحمەتی خۆی و، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. ڕاشیدەگەیێنین کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەوانەی ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامداوە بە سزای عادیلانە بگەن. بارەگای بارزانی21ی ئازاری 2023ی زایینی

1 2 ... 399 400 401 ... 1147 1148