Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13768 بابەت
هەواڵ
25-03-2023

مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی دەکات

ئەمڕۆ شەممە 3/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە لاهور شێخ جەنگی کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (فاتیمە قادر)ی دایکی . سەرۆکی حکومەت ، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. لە بەرامبەردا ،لاهور شێخ جەنگی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەواڵ
25-03-2023

کەسێک لەسەر چیای ئاسۆس بە ھەلیکۆپتەر رزگار دەکرێت

ئەمرۆ شەممە 2023/3/25 پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ لە چیای ئاسۆس کەوتە خوارەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی بە ھەلیکۆپتەر رزگاریانکرد. پیاوەکە لەگەڵ هاوڕێیەکی بە چیای ئاسۆسدا هەڵگەڕاون لە ناحیەی بنگردی سەر بە دوکان، لەسەر چیاکە هەڵدێراوە. عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی رانیە رایگەیاند، دەمودەست تیمەکانیان بەهانای کەسەکەوە چوون، بەڵام شوێنەکە ئەوەندە سەخت بووە نەیانتوانیوە رزگاری بکەن، بۆیە داوای هاوکارییان لە تیمی فرۆکەوانی سلێمانی کردووە و بە کۆپتەر رزگاریان کردووە. پیاوەکە براوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قەڵادزێ و لەوێوە گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی.

هەواڵ
25-03-2023

هەولێر.. لە 10 رۆژدا 61 هەزار کەس سەردانی سنوورەکەیان کردووە

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ئاماری رۆژانی پێش جەژنی نەورۆز و سێ رۆژی نەورۆزی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ماوەی 10 رۆژدا 61 هەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگاکەیان کردووە. پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، هەر رووداوێک لەو ماوەیەدا روویدابێت تۆمەتبارەکانی دەستگیرکراون. لە راگەیێندراوێکدا کە بەناوی نووسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، بەگوێرەی ئامادەکاری و پلانی پێشوازیکردن لە نەورۆزی ئەمساڵ، سەرجەم کار و چالاکییەکانی 10 رۆژەی 13ـەمین فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز بە سەرکەوتوویی ئەنجامدران. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: “سێ رۆژی جەژنی نەورۆزیش پلان و ئامادەکارییەکان چۆن داڕێژرابوون تەواوی بڕگەکانی لە پێناو پاراستنی ئارامی، ئاسایشی شار، سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، دابینکردنی هاتووچۆیەکی ئاسوودە و سەلامەت لە چوونە سەیران، پابەندبوونی هاووڵاتییان بە پاراستنی ژینگە لە سەیرانگە و شوێنە گشتیەکان وەک خۆی بەبێ هیچ گرفتێک جێبەجێ کرا.” بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە ماوەی 10 رۆژدا 61 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەو بارەوە وتی: “لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا رووداو روویانداوە، بەڵام هەموو ئەو رووداوانە تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکراون و لەبەردەم یاسادان، بەتایبەتی ئێوارەی 20ـی مانگ کە شۆفێرێکی تەکسی کوژرا، دوای چەند کاتژمێرێک ئەنجامدەرەکەی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا.”

هەواڵ
25-03-2023

دایکی لاهور شێخ جەنگی کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، فاتمە قادر، دایکی لاهور شێخ جەنگی کۆچی دوایی کرد. لاهور شێخ جەنگی گوتی: کۆچی دوایی دایکم بەهۆی هەڵکشانی تەمەن و نەخۆشییەوە بووە.

هەواڵ
24-03-2023

هاتوچۆی هه‌ولێر چەند ڕێنماییەک بڵاو دەکاتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌ند ڕێنماییه‌كی بۆ شوفێران له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بڵاو كرده‌وه‌ و له‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی ڕێنماییه‌كان ده‌ڵێت پێویسته‌ شوفێران به‌ر له‌ كاتژمێر 4ی ئێواره‌ پاقلاوه‌ و شه‌ربه‌ت و تورشیاتیان كڕیبێت، چونكه‌ له‌و كاته‌ به‌دواوه‌ بێتاقه‌تی ده‌گاته‌ لووتكه‌. هاتوچۆی هه‌ولێر سه‌ره‌تا پیرۆزبایی مانگی پیرۆزی رەمەزان له‌ شوفێران ده‌كات، دواتریش داوا ده‌كات لەو مانگە پیرۆزەدا بۆ سەلامەتی پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن . پێویستە لێخوڕین بەو خیراییە بکرێت کە بەپێی هێماکانی هاتووچۆ دیاری کراوە، نەک زێدەڕۆیی بکرێت، چونکە ڕێگا هەمان ڕێگای جارانە، وە ئۆتۆمبێلەکەشتان هەمان ئۆتۆمبێلە، ئەوەی لە مانگی پیرۆزی رەمەزانتان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، جەستەی ئێوەیە کە بەهۆی ڕۆژووبوون شەکر و فشاری خوێنتان دادەبەزێت، وە دەبێتە هۆی بێتاقەتی، بە مەش توانای شوفێریتان کەمتر دەبێتەوە، جا ئەگەر تیژڕۆ بن ئەوەندەی تریش تواناکانتان کەم دەبێتەوە. پێویستە بەر لەسواربوونی ئۆتۆمبێل تەماشایەکی خۆتان بکەن و گوێ لە زمانی جەستەتان بگرن، ئەگەر هەستتان کرد کە بێتاقەتن، یان زیاد لە ڕادەی ئاسایی توڕەن یان خەوتان دێت، شوفێری نەکەن. پێویستە پێداویستییەکان ڕۆژوو شکاندن (پەقلاوە، تورشیات، شەربەت، خورما و هەرشتێکی تر کەپێویست بێت) بەر لە کاتژمێر4ی ئێوارە کڕابێت، بۆ ئەوەی لەو کاتە بەدواوە کە بێتاقەتی لە لووتکەیە، تووشی ئەوە نەبن بچنە بازاڕ بۆ شت کڕین، چونکە لە گەڕانەوە تووشی دۆخێکی نالەبار دەبن و ناچار دەبن تیژڕۆیی بکەن. پێویستە چاوتان بە بەردەوام لەسەر ڕێگا و دەوروبەر بێت، وه‌ چاوتان بەردەوام بێت لە گەڕان لە پیادەکان کە ئەوانیش بەهۆی بەڕۆژووبوون تەرکیزیان لەدەست دەدەن، لەوانەیە بێ ئاگایی بپەڕنەوە. بۆشوفێرانی بارهەلگر و تاکسییەکان هێلی دەرەوە، پێویستە هەر لە پاش نوێژی تەڕاویح بخەون، ئەگەر بەنیاز بن لە پاش نوێژی بەیانی دەربچن بۆ سەر کارەکانیان، وە نابێت تاکو پارشێو بەخەبەر بن و لە دوای نوێژی بەیانی بچنە سەرکار، چونکە لەو حالەتە خەوەکانیان لە پشتی ستێرنی ئۆتۆمبێلەکان تەواو دەکەن، بەمەش تووشی ڕوداو و کارەسات دەبنەوە. پێویستە زۆر بە ئاگاییەوە لە یەکتربڕەکان نزیک ببنەوە تەنانەت ئەگەر ڕێگایەکان چۆلیش بن، چونکە مەترسیدارترین شوێن لە شەقامەکان یەکتر بڕەکانە.

هەواڵ
24-03-2023

حکومەتی عێراق نرخی کڕینی گەنمی جوتیارانی ئاشکرا کرد

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەرهەمی گەنمی جوتیاران لەم وەرزەدا بە بڕی (٨٥٠) هەزار دینار بۆ هەر تەنێک دیاریکراوە. وەزارەتەکە راشیگەیاند کە "جوتیاران لە ماوەی کەمتر لە(2)هەفتە راستەوخۆ شایستە داراییەکانیان پێدەدرێت ،ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاڵپشتی ساغکردنەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و‌ تەسلیمکردنی گەنمەکانیان بە سایلۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پلانی راگەیەنراوی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق.

هەواڵ
24-03-2023

وەزارەتی تەندروستی دەوامی نەخۆشخانە و فەرمانگە تەندروستییەکان کەم دەکا...

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام و کەمکردنەوەی دەوام لە مانگی ڕەمەزاندا، بڕیاری تازە دەدات. ئەمڕۆ هەینی 24/3/2023، د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: "سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی، سبەی شەممە لە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی (نەخۆشخانە، سەنتەر، بنکەکانی تەندروستی، نۆڕینگە میللییەکان، نۆڕینگە ڕاوێژکاریەکان و خزمەتگوزارییەکانی نیمچەتایبەت) یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی دەبێت." ئاماژەی بەوەشکردووە: "بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە، دەوامی فەرمی یەک کاتژمێر کەم دەبێتەوە بۆ کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ، بۆ ئەو شوێنانەی کە ڕۆژانی شەممە دەوامیان تێدا هەیە وەکوو نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکەکانی تەندروستی." وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی جەختی کردووەتەوە: " بۆ کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ بۆ دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و هەموو ئەو شوێنانەی کە ڕۆژانی شەممە دەوامیان تێدا نییە، تەواوکەری دەوامەکانی ئێواران و شەوان بەشێوازی ئێشکگری بەردەوام دەبێت."

هەواڵ
24-03-2023

شەش رۆژ لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم پشوو دەبێت

بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٣، شەش رۆژی مانگی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت، کە دووانیان بەر رۆژانی شەممە دەکەون. بەگوێرەی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٣، هەریەکە لە رۆژانی ١، ٩، ١٩، ٢٢، ٢٣ و ٢٤ی مانگی نیسان لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت. پشووەکان بەمشیوەیە دەبن: ١ی نیسان، سەری ساڵی ئاشوورییەکانە ٩ی نیسان، رۆژی روخاندنی رۆژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراقە ١٩ی نیسان، سەری ساڵی ئێزیدییەکانە رۆژانی ٢٢، ٢٣ و ٢٤، جەژنی رەمەزانی پیرۆزە

هەواڵ
24-03-2023

هەولێر.. دوای دوو رۆژ رفێنراوێک ئازادکرا

هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، باندێكی سێ كه‌سی، كه‌ دوانییان به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك كورد و یه‌كێكیان عه‌ره‌ب، هه‌ڵده‌ستن به‌ رفاندنی هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب و داوای 250 هه‌زار دۆلار له‌كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی. گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتییه‌ عه‌ره‌به‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ دوو كورده‌كه‌ باندێكیان پێكهێنابوو، هاوڕێی خۆی رفاندووه‌، دوای ئاشكرابوونی، رایكردووه‌ بۆ به‌غدا و دوو كورده‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌ستگیركران. هه‌روه‌ها گوتی: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌، ده‌ركه‌وت له‌ نێو ماڵێكدا له‌ شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌ بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ئازادكرا.

هەواڵ
24-03-2023

وادەی شەپۆلێکی بارانبارین راگەیەندرا

بە‌ڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی بڵاوكردەوە و پێشبینی دەستپێکردنەوەی باران بارین دەکات. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بەشێوەیەکى گشتى لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، وە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بە تاییەتى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمە بارانێکی کەم هەیە، پلەکانی گەرماش دوو تا چوار پلە بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواودا دەبێت، وە ئەگەری باران لە ناوچە شاخاویەکانى هەرێمدا هەیە بە تایبەتى لە کاتەکانى دواینیوەڕۆدا، پلەکانی گەرما دوو تا سێ پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ بەرزدەبنەوە، هەروەها خێراى با (١٥ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرهەلات و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت.

هەواڵ
23-03-2023

دژە تیرۆری کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

مین بە کارمەندێکی دژە تیرۆری کوردستان دەتەقێتەوە و گیانلەدەست دەدات. ڕوونکردنەوەیەک لە دژە تیرۆری کوردستانەوە: بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئادار، خەڵات ئەحمەد عەبدوڵڵا، پێشمەرگەی دژەتیرۆری کوردستان بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارییەکان ڕووی کردووەتە چیای مووسەکا لە دەڤەری مزووریی باڵا، لەوێ مینی پێدا دەتەقێتەوە و لە ئەنجامدا شەهید دەبێت. دژەتیرۆری کوردستان

هەواڵ
23-03-2023

لە رێگەی بەردەڕەش - رۆڤیا سێ کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

سەعید عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی رۆڤیا ڕایگەیاند، لە ڕێگەی بەردەڕەش - رۆڤیا رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا. سەعید عەبدوڵا وتی: ئۆتۆمبێلێک لە جۆری BMW لە بەردەڕەشەوە بەرەو رۆڤیا رۆیشتووە و وەرگەڕاوە و ئاگری گرتووە، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

1 2 ... 398 399 400 ... 1147 1148