Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13768 بابەت
هەواڵ
26-03-2023

لەبارەی بەستنی پێوەری ئاو بڕیاری نوێ دەدرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو تاوەکو 2023/4/21 درێژكراوەتەوە. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ئاگەدارییەكدا بۆ هاوبەشانی ئاو رایگەیاند، دوای ئەوەی لەسەر داوای وەزارەتیان و لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتییان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا لەسەر نوێكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی تا ئێستا پێوەریان نەبەستووە، بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا بنكەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان لە پێشوازیی هاوبەشانی ئاودا دەبن بۆ جێبەجێكردنی مامەڵەی بەستنی پێوەری ئاو. وەزارەتەکە چەند روونكردنەوەیەكیش لەبارەی ماوەی ئەنجامدانی مامەڵەكە و نرخەكەی دەدات لەوانە: 1- بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارە گەورەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە 20 هەزار دینار.2- بەستنی پێوەر لە قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەكانی دەرەوەی شارەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە تەنیا 10 هەزار دینار.3- فەرمانگەكانی تایبەتمەند بە بەستنی پێوەری ئاو، بەهەموو شێوەیەك ئاسانكاری بۆ هاوبەشانی ئاو دەكەن بۆ ئەوەی ئەو ماوەیەی نوێكراوەتەوە لێی سوودمەندبن.4- پێویستە ئەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە تا 2023/4/21 مامەڵەی بەستنی پێوەر بكەن، دوای ئەو ماوەیەی دیاریكراوە، ناتوانن لە داشكاندنەكە سوودمەندبن.5- بڕیارەكە چەند جارێكی دیكە لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتییان نوێكراوەتەوە و لە دوای 2023/4/21 چیتر نوێ ناكرێتەوە.

هەواڵ
26-03-2023

رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم، 18/11/2023 وەکو رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا.

هەواڵ
26-03-2023

وەفدی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق لە كۆبوونەوەدان

وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە كۆبوونەوەدان سەبارەت بە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان. ئەمڕۆ یەکشەممە 2023/3/26 وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ( كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتیەكان بە وەكالەت، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) سەردانی بەغدادیان كرد. بە پێی زانیارییەكان دوای رێككەوتنی هەرێم بەغداد پرۆسەی رەوانەكردنی نەوتی هەرێم و نەوتی كەركوك لە رێگای بەندەری جەیهانی توركیاوە دەستپێدەكاتەوە.

هەواڵ
26-03-2023

بارانی بە لێزمە دەبارێت

شەپۆلێکی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک کاتکدا لێزمە باران و هەورەتریشقە دەبێت. کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت، لە پاش نیوەڕۆ پێشبینى هاتنى شەپۆلى بارانبارین  دەکرێت بۆ سەر ناوچەکەمان بە گشتى، کاریگەرى پاڵە پەستۆیەک لەسەر عیراق روو لە ناوچەکەمان  دەکات، بارانبارین لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، هەندێک جار هەورە تریشقە و لێزمە بارانى کورتخایەن دروست دەبێت، بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و کەرکووک و ناوچە شاخاوییەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم ئەگەرى بارانبارینى زیاترە. لەگەڵ زیادبوونى خێراى با بۆ سەرووى 20کم لە کاتژمێرێکدا . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشوو. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان هەورى دەبێت، بارانبارین لەکاتى جیا جیا بەشێوەی بارانى مامناوەند دەبارێت، لەگەڵ باران هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ لێزمە باران لە هەندێک کاتى  جیا، لە شەودا کاریگەرى شەپۆلى بارانبارین کۆتایى دێت لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

هەواڵ
25-03-2023

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان لەبارەی ئەو لێكدانەوە بێ بنەمایانەی هەرێمی كوردستان بە كارتۆنی ناوزەد دەكەن، بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە هەرێمی كوردستانی عێراق كارتۆنی نیە، بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و فرمێسكی هەزاران دایكە شەهیدە. هەرێمی كوردستان بە خوێن و فرمێسكی گەلەكەمان دروست بووە و، بەو خوێن و فرمێسكانەش دەپارێزرێت. بارەگای بارزانی26ی ئاداری 2023

هەواڵ
25-03-2023

مەسرور بارزانی: ئەوانەی ئەمڕۆ لەگەڵمان ناوەستن با سبەی خۆیان نەکەنە خا...

مەسرور بارزانی رایگەیاند، "ئەوانەی ئەمڕۆ لەگەڵمان ناوەستن، با سبەی خۆیان نەکەنە خاوەن دەستکەوتەکانمان و سوود لە سەرکەوتنەکانمان وەرنەگرن".

هەواڵ
25-03-2023

وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

وزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی شوباتی 5 وەزارەت دابەش دەكرێت. وزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەكشەممە 26ی 3ی 2023 مووچەی ژمارەیەك وەزارەت دابەشدەكرێت و بەردەوام دەبن لەسەر دابەشكردنیم ووچەی فەرمانبەران . ئاماژە بەوەشکراوە، كە مووچەی وەزارەتی پلان دانان و بازرگانی وپیشەسازی و سامانەسروشتییەكان و گواستنەوە و گەیاندن و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابەش دەكرێت .

هەواڵ
25-03-2023

حکومەتی هەرێم کاتژمێرێک دەوامی کەمکردەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە مانگی رەمەزاندا کاتژمێرێک دەوامی هەموو وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکان کەم بکاتەوە. بڕیارەکە سەرجەم دامودەزگاکان دەگرێتەوە و تاوەکو کۆتایی مانگی ڕەمەزان، بەردەوام دەبێت.

هەواڵ
25-03-2023

راگەیەنراوێک لە مەسرور بارزانییەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: لەیەکتێگەیشتنی ئەم دواییەمان لەگەڵ بەغدا، زەمینەیەکی باشە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەندیدار بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا. مەسرور بارزانی وتی "سبەی تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای نیازپاکی، درێژە بە گفتوگۆکانمان بدەین”.

هەواڵ
25-03-2023

مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

لەیەکتێگەیشتنی ئەم دواییەمان لەگەڵ بەغدا، زەمینەیەکی باشە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەندیدار بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا. ‏سبەی تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای نیازپاکی، درێژە بە گفتوگۆکانمان بدەین.

گشتی
25-03-2023

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم چەند مانگەی دواییدا ، لە گفتوگۆ و دانوستانی بەردەوامدابووە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و دواجار لە سەر پرسی بودجە و نەوت وگاز ، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی و لەیەکتێگەیشتنی باش کە لە چوارچێوەی دەستووردا ، ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێن .بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ، لە پەیوەندی بەردەوامدایە لە گەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدرال ، لە دوای سەردانی سەرۆک وەزیرانی فیدرالیش بۆ هەرێمی کوردستان، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە.بریاری دادگای فەرەنسی لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق دژی تورکیا، ڕێگر نابێت لە پەیوەندیەکانمان لە گەل حکومەتی بەغدا.لەم چوارچێوەیەدا ، سەردانی بەغدا دەکەینەوە بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی بابەتەکانی پەیوەندیدار.لەمبارەیەوە حکومەتی هەرێم وێڕای دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیەکانی لە گەل بەغدا تا گەیشتن بە چارەسەری بنەرەتی و یاسایی و دەستووری. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیحکومەتی هەرێمی کوردستان2023/3/25

هەواڵ
25-03-2023

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە لاهوور شێخ جەنگی دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە لاهوور شێخ جەنگی دەکات. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە: ئەمڕۆ شەممە 25/3/2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی دایکیان، سەرەخۆشی لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد. ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لای خۆیەوە لاهوور شێخ جەنگی، سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی بەڕێزیان لە خەم و پرسەکەیاندا بۆ نێچیرڤان بارزانی دەربڕی.

1 2 ... 397 398 399 ... 1147 1148