لە کۆیە بە گوژمەی زیاتر لە (550 ملیۆن دینار)، پۆندێکی گەورەی گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێت دوای وەستانی کارەکانی دروستکردنی پۆندی بانی ماران کە دەکەوێتە ناحیەی شۆڕش لە قەزای کۆیە لە مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوو، لە ئێستادا بە گوژمەی زیاتر لە (550 ملیۆن دینار) دەستکراوەتەوە بە کارەکانی دروستکردنی پۆندەکە و لە 75%ـی کارەکانی جێبەجێ کراوە، ئەم پۆندە کە بەرزییەکەی 16 مەتر و درێژییەکەی 60 مەترە، ئاوێکی زۆر گلدەداتەوە و بۆ کاری ئاودێریی دەبێت و زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەریشی بەراو دەکات. ئەوە جگە لەوەی سوودی زۆریشی دەبێت بۆ کاری ئاژەڵداری دانیشتووانی گوندەکانی ناوچەکە و لەهەمانکاتیشدا ئاوی ژێر زەوی زیاد دەکات، دوای تەواوبوونی پۆندەکەش ناوچەکە دەکات بە ناوچەیەکی گەشتیاری. جێگەی باسە، تاکو ئێستا، 20 پۆندی دیکە لە قۆناغی سپاردن و تەندەرینگ دان، پێشتریش حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆکردنەوەی ئاوی باران و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لافاو، بڕیاری دروستکردنی چەندین پۆندی داوە و کارەکانی بەشێک لەو پۆندانەش تەواو کراون.
ئهنجوومهنی باڵای فهتوای یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلام، رێژهی سهرفیتره، زهكات و فیدییهی بهرۆژوو نهبوونی دیاریكرد، كه بهمشێوهیه دهبێت: یهكهم: رێژهی سهرفیتره بۆههر كهسێك له ئهمساڵدا بهلایهنی كهم (3.500) سێ ههزار و پێنج سهد دینار دهبێت. دووهم: ئهندازهی فیدیهی به رۆژوو نهبوون بۆ ههر رۆژێك (3.500) سێ ههزار و پێنج سهد دینار دهبێت. سێیهم: ئهندازهی ئهو پارهیهی زهكاتی تیادا واجب دهبێت (نیصابی زهكات) بریتییه له (7.200,000) حهوت ملیۆن و دووسهد ههزار دینار، واته: ههركهسێك (حهوت ملیۆن و دووسهد ههزار دیناری عێڕاقی )ههبێت و، ساڵی بهسهردا سوڕابێتهوه، واجبه بۆههر ملیۆنێك بیست و پێنج ههزار دیناری عێڕاقی بهزهكات بدات به ههژارو كهم دهرامهتان.
دەقی ڕاگەیەندراوی دەزگای لوتکە: بەلەمێکی کۆچبەران بە زیاتر لە 50کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی کریت ڕاگیراون شێخ حسێن حەمە صاڵح نوێنەری دەزگای لوتکە ڕایگەیاند :بەلەمێکی کۆچبەران لە باشووری کریت لە دۆخێکی نالەباریدایە و نزیکەی ٥٠ کەسی هەڵگرتووەهەر بە پێی زانیاریەکان سەرنشینانی ناو بەلەمەکە لە نەتەوەی تێکەڵاون و زۆربەیان خێزانی کوردن، وژمارەیەکی زۆریش منداڵی تێدایە. بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە:کۆچبەرەکان خۆیان پەیوەندیان بە پاسەوانانی دورگەکەوە کردوە بۆ ڕزگار کردنیان. بەلەمەکە لەلایەن بەلەمێکی ڕزگارکەری لامبرۆ هالماتیک ٦٠ەوە کەسەر بە پاسەوانی کەناراوەکانی هێلینیک بوو کە لە کریت جێگیر بوو ڕاکێشرا بەرەو وشکانی لە کەنارەکانی باشووری دوورگەکە، بەڵام نەیانتوانیوە بیهێننەکەنارەکەبەلەمەکە لە دەریای ڕۆژهەڵاتی گوندی کالۆی لیمێنێس بەجێهێڵراوە، لە کاتێکدا کەشتییەکی پاسەوانی کەناراوەکانی هێلینیک لە دوورەوە چاودێری دەکات. هیچ کام لە سەرنشینەکانی ناو بەلەمەکە لەسەر وشکانی نەبراونەتە شوێنێکی سەلامەت، هەروەها خواردن و ئاو و چاودێری پزیشکیشیان وەرنەگرتووە.تا ئێستا نەزانراوە بۆچی پاسەوانی کەناراوەکان نەیانبردوونەتە بەندەرەکە ت ئێستا لە کەشتیەکەدا دانەگیراون و لە دوورەوە چاودێریان دەکرێت ، خەڵکی ناو کەشتییەکە نیگەرانن لەوەی دووبارە بگەرێنرێنەوە بۆ تورکیا.
شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، کە بەهۆی دابەزینی تۆپەڵەهەوایەكی ساردی جەمسەری شەپۆلێكی سەرماو بەفربارین ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی لە هەرێم ڕایگەیاند، كۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی سەرماو بەفربارین ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە. ڕاشیگەیاند، “بەجۆرێك پلەكانی گەرمی بە وێنەی چلەی زستان دادەبەزیت لە هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان”
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکاتەوە. نەهرۆ رواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا بە دیاریکراوی تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە. گوتیشی، راگرتنی هەناردە زیانی زۆر بە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، چونکە وەستاندنی 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و نرخی فرۆشتنی هەر بەرمیلێک، لە هەر رۆژێکدا 35 ملیۆن دۆلار زیانی بە دوای خۆیدا هێناوە.
ڕێژهی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی شارهكانی ههرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت.بەپێی ئاماری وەزارەتی گواستنە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە قەرەداغی سەر بە پارێزگاى سلێمانی بە ڕێژەى 54 ملیمەتر باریوە، ھەروەھا ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەكانی دیکەی هەرێمی كوردستان لە كاتژمێری 9ی دوێنێ یەكشەممە 26ی ئادار تا ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئادار بەم شێوەیە:
ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێویستییەکی سیاسی و یاساییە و هەردەبێت ئەمساڵ بکرێت. راشیگەیاند هەر جورە قسەکردنێک لەسەر ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن، ئامانج لێی نەهێشتنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستانە.
دەقی پەیامەکە: بەناوی خودای گەورەو میهرەبان سوپاس بۆ خودا ئیستا کەنزیک کاتژمیر ٤ شەوە دەنگدان لەسەر یاسای هەلبژاردنی نوێنەران و ئەنجومەنی پاریزگاکان تەواو بو ، بەشێوەیەک تەواوی ئەو بەربەستانەی بەردەم هەلبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک لابران و بۆ یەکەم جار لە دوای ٢٠٠٣ سەرژمیری سالی ١٩٥٧ دەکریتە بنەما بۆ دەست نیشان کردنی هاولاتیانی شارەکە و هەروەها سەرگەران کە دوای ٥٧ لکێنراوە بەکەرکوکەوە دیسان دەبنە بەشیک لەخەلکی شارەکەو مافی دەنگدانیان دەبیت وبەناو زیاد کران بۆ پرۆژەکە ، جگە لەوە ئەوەی مادەی ١٤٠ کردوە یان تەنها مامەلەی پێشکەش کردوەو مافی دەنگ دانی هەیە هەروەها ئەوەی پێش ٢٠٠٣ لەکەرکوک بوەو نفوسی شارەکانی دەرەوەی کەرکوک بوەو ٥٧ ی کەرکوکەو تەرحیل نەبوە بەلام بتاقەی کەرکوکی هەیە دیسان مافی دەنگدانی هەیە ، هەروەها هەموو ئەو هاولاتیانەی هێنراونەتە کەرکوک و بەئامانجی سیاسەتی تەعریب ناویان رەشکراوەتەوە لادەبرین و مافی دەنگ دانیان نییە ، لیرەوە سوپاسی سەرجەم ئەو فراکسیونانە دەکەم لە کوردو دەرەوەی کورد کە هاوکار بون لەدەنگدان بۆ ئەم پرۆژە یاسایە ،هەروەها بۆ یەکەم جارە لەبابەتی دابەش کردنی پۆستەکان ٣٢٪ هەلگیرا .ماوەتەوە بلیم بەپێ یاسا ئەو دەسەلاتەمان لەسەرۆک وەزیران وەرگرتەوە کە بتوانیت هەلبژاردن لە پارێزگایەک دوا بخات کە خەڵکانیک ئامانجیان بوو، پیرۆزە لەخەلکی شارەکەم .
بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، دووشەممە لە عێراق پشووی فەرمییە. ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەهۆی خراپی کەشوهەوا ، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا دووشەممە 27-03-2023، لە دام و دەزگاکاندا پشووی فەرمی بێت، جگە لە دامودەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان".
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی و ئامادەبوونی ١٨٩ پەرلەمانتار دەستیپێکردوە و تەوەری دانیشتنەکەش تەواوکردنی دەنگدانە لەسەر بڕگە و ماددەکانی ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان کە لە دانیشتنی ھەفتەی رابردوودا چەند بڕگە و مادەیەکی یاساکە پەسەندکران. ھاوکات د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ئەوەی رێژەی یاسایی بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تەواو بووە، پەرلەمانتارە سەربەخۆکان ھاتوونەتە ناو ھۆڵی کۆبوونەوەکەوە و ھەوڵی تێکدانی کۆبوونەوەکەیان داوە.
هەریەک لە پارێزگاکانی زیقار و ئەنبار بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە سبەی دووشەممەیان لە سەرجەم دامودەزگاکان و قوتابخانەکان کردە پشووی. ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئازاری 2023 عەلی فەرحان دلێمی، پارێزگاری ئەنبار رایگەیاند "سبەی دووشەممە 27ی ئازار بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەت و قوتابخانەکان دەوام نابێت و پشووە ". محەمەد هادی غەزی، پارێزگای زیقاریش رایگەیاندووە "بەهۆی گەردەلول و هەورەبروسکەوە سبەی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەت دەوام رادەگیرێت و پشووی فەرمی دەبێت ". ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بارانێکی بەخوڕ چەند ناوچەیەکی عیراق و هەرێمی گرتووەتەوە.
زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان دیاری هیچ وڵاتێک نییە و هیچ وڵاتێکیش بۆی نییە بە کارتۆنی وەسفی بکات. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەوەشکرد، ئەوەی هەیە بۆچوونی فەرمی ئەمەریکا نییە و کونسوڵی ئەمەریکا هەوڵێکی پۆپۆلیستانەی داوە. زانا مەلا خالید راشیگەیاند، ئەو بابەتەی کونسوڵی ئەمەریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، بە دڵنیاییەوە لێکدانەوەی جیاجیای بۆ دەکرێت. سەرۆکینفراکسیۆنی پارتی وتیشی: پێشمان وایە هەرێمی کوردستان و ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەیوەندییەکی لەمێژینەیان هەیە.