ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (2،005،865،266) دوو ملیار و پێنج ملیۆن و هەشت سەد و شەست و پێنج هەزار و دووسەد و شەست و شەش دینار، بە مەبەستی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە كەرتی هەشتی حەسارۆك لە شاری هەولێر.بە گوێرەی فەرمانێكی وەزاری، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕۆژی 28/3/2023 بڕیاری داوە بە خەرجكردنی ئەو گوژمەیە كە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە بۆ دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی لوولەیی لە شەقامی (60م)/R3) لە گەڕەكی مەریوان كەرتی 8ی حەسارۆك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بەشەخۆراکی مانگانەی ڕەمەزان نزیکەی نیوەی زیاتری ئامادەکراوە و وەزارەتیش دەستیکردوە بە دابەشکردنی ماددەکان لە ناوچە هەژارنشینەکان. ڕاشیگەیاند، لیژنەکانی ئامادەکاری و دابەشکردن لە سەرجەم پارێزگاکان بەردەوامە لە ڕادەستکردنی سەبەتەی خۆراكی خێزانی تا درەنگانی ئێوارە و تەنانەت بریکارەکانیش ناچاردەکرێن تا درەنگ بمێننەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتییان پشکەکانی خۆیان وەرگرن.
لە کاتی تێکردنی چیمەنتۆی سەقفی بازاڕێکی هاوچەرخ لە شاری هەولێر، سەقفەکە رووخا و بەهۆیەوە نۆ کرێکار، ئەندازیارێک برینداربوون. تەندروستی هەولێر دەڵێ: بریندار بوونی (٩)کرێکار و ئەندازیارێک لە کاتی کارکردن بەهۆی دارمانی سەقفی یەکێک لە پرۆژەکان دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانەکەمان هەموویان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە سەرجەمیان دۆخی تەندرووستیان جێگرەو هەندێکیان رەوانەی مالەوە کراون وە هەندێکیاشیان لە ژێر چاودێری پزیشکی دانە. سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان وتی، بریندارەکانی رووداوەکە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئێستا مەترسی لەسەر ژیانیان نییە و تەندروستیان باشە. یوسف کەریم وتیشی، ئەوانەی برینداربوون پێکدێن لە نۆ کرێکار، ئەندازیارێک و بەڵێندەرێکی تەختەبەستن؛ هەشت لە کرێکارەکان لە نەتەوەی عەرەبن.
زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە. ئاماژەی بەوەشدا، کۆبوونەوەکەی رۆژی چوارشەممە، درێژە پێدانە بە گفتوگۆکانیان لەسەر هەموواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن. رۆژی 26/3/2023، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2005ی هەموارکراو کە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە فەرمانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد". لە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە: "18/11/2023 وەکو رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا".
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوت ئێستا لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت لەکۆبوونەوەدان. فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند "شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق ئێستا لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت لەکۆبوونەوەدان و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سۆمۆش دوای ئەم کۆبوونەوەیە، لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت کۆدەبنەوە".
حەوت خاڵ لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت: ١- ههرێمی کوردستان، بهپێی چاودێری و نرخی (کۆمپانیای سۆمۆ)ی نهوتی عێراقی، نهوت به بازاڕ دهکات.٢- ههرێمی کوردستان، سهرجهم حیسابه بانکیهکانی خۆی سهبارهت به داهاتی نهوت دادهخات، حیساب بانکیهکی نوێ دهکاتهوه، بۆ داهاتی فرۆشتنی نهوتهکهی، حکومهتی عێراق لهم حسابهدا (چاودێر) دهبێت، بهڵام دهسهڵاتی خهرجی پارهی حسابهکه، تهنیا له دهسهڵاتی سهرۆکی حکومهتی ههرێمی کوردستان دهبێت.٣- ههرێمی کوردستان، گرێبهستهکانی لهگهڵ کۆمپانیاکانی نهوت ههڵدهوهشێنێتهوه، سهرلهنوێ گرێبهستی نوێ ئهنجام دهدات، به ئهندامیهتی نوێنهرێکی (سۆمۆ).٤- ههرێمی کوردستان، لهبهر دۆخی دارایی خۆی، قهرزی کردووه له کۆمپانیاکانی نهوت، دوای وردبینی و پێداچوونهوهی قهرزی کۆمپانیاکانی نهوت، ئهو دۆسیه له چوارچێوهی یاسای نهوت و گازی عێراق چارهسهر دهکرێ.٥- ههرێمی کوردستان هاوشێوهی حکومهتی عێراق، پابهند دهبێت به ههموو بڕیار و رێوشوێنه نێودهوڵهتیهکانی نهوت و وزه، بهتایبهتی سیاسهتی ئۆپیک بۆ نهوت و وزه.٦- ههرێمی کوردستان، له رێگهی بۆری نهوتی خۆیهوه، هاوکاری تهواو دهکات، بۆ ناردنه دهرهوهی نهوتی عێراق بۆ بهندهری جهیهانی تورکی.٧- جێگری (سۆمۆ) پشکی کورد دهبێت و سهرۆکی حکومهتی ههرێمی کوردستان ئهو جێگره دیاری دهکات.
پەیامێک لە شاخەوان عەبدوڵاوە: بەناوی خودای گەورەو میهرەبان دوای بەجێ گەیاندنی ئەو بەلینەی بەخەلکی هەلبجەو کوردستانمان دابو کە لەکاتی هاتنی پرۆژەکە بۆ پەرلەمان لەم وەرزی یاسادانانەو لەنزیکترین دانیشتنی پەرلەمان لەخشتەی کاری پەرلەمان دایبنیم ، بۆ ئەو مەبەستە لەگەل سەرۆک و جێگری یەکەمی پەرلەمان قسەم کرد و رەزامەندیان دا کە داخلی خشتەی دانیشتنی ئەمشەو بکریت ، بەلام بەداخەوە ماوەی دوو رۆژەو بەبیانوی جۆراو جۆر هەولی لابردنی ئەو برگەی تایبەت بەهەلبجە درا لە خشتەی کاری پەرلەمان بەڵام رەزامەندیم نیشان نەدا ،ئەمرۆ دیسان جاریکی تر و لەناو پەرلەمان سەرۆکی جلسە داوای کرد هەلبگیریت دیسان ئەوەم رەتکردەوە ، جارێکی تر سەرۆکی پێنج فراکسیونی گەورەی پەرلەمان کەهەمیشە لەکاتی یادکردنەوەی ئەو کارەساتە گوتاریان بۆ خەلکی هەلبجە هەیەو هاوخەمیان بۆ دەردەبرن هاتن داوایان کرد ئەو برگەیە هەلبگیریت دیسان رەتمکردەوە ، هەر لەناو جلسەکەو بەنوسراویان ژمارە ٤٦ ئیمزای ٥٥ پەنجاو پێنج پەرلەمانتاریان هینا بۆ ئەوەی ئەو برگەی تایبەتە بەهەلبجە هەلبگیریت بەلام ئەوەشم رەتکردەوە ، بەداخەوە کار گەیشتە ئەوەی فشاریان لەسەرۆکی دانیشتنی پەرلەمان کرد و ناچاریان کرد دانیشتنە بەجێ بهیلیت و بچێتە دەرەوە و کورسی سەرۆکایەتی چۆڵ بکات ، بەلام بریارم دا بچم سەرۆکایەتی دانیشتنی پەرلەمان بکەم و شەرەفی ئەوەم بەرکەوێت ئەو برگە تێبپەرینین و داوام لەلیژنەی پەیوەندیدار کرد پرۆژەکە بخویننەوە ، دیسان کۆمەلیک پەرلەمانتار مداخەلەیان کرد بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیە نەروات بەلام لە کۆتاییدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەکە کراو هیوادارم بەم نزیکانە خوێندنەوەی دووەم و دەنگدان لەسەری بکریت و کۆتایی پێ بیت وەک وەفایەکی بچوک بەرامبەر قوربانیانی ئەو شارە ، لێرەوە دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم جەنابی سەرۆک بارزانی دوێنی و تایبەت بەو بابەتە ئاگاداری کردم کەنابیت رێگە بدریت ئەو هەوڵانەی هەیە بۆ هەلگرتنی پرۆژە یاساکە سەر بگریت و دەبیت خویندنەوەی بۆ بکریت وەک وەفایەک بەرامبەر قوربانیانی ئەو شارە ، ئەمە لەکاتێکدا جەنابیان رێنمایی لەسەر هیچ بابەتێکی دیکەی ناو پەرلەمان نەداوە چونکە بەلایەوە گرنگ نەبوە ، جارێکی تر بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی ئەو هیزە سیاسییانە بێن و هاوکارمان بن لەقەرەبوکردنەوەی خەلکەکەی کەچی هەولی بەربەست دەردریت بۆ بەپاریزگا بونی .
لە ناوچەی کازمیەی بەغدا، لایەنگرانی رەوتی سەدر ڕژاونەتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکەن. لایەنگرانی سەدر، دژی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل هوتاف دەڵێنەوە.
کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ لە نزیک پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی ، لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی ڕووداوی تەقەکردن لە نێوان چەند کەسێک ڕوودەدات لە ئەنجامدا ( دوو ) کەس بریندار دەبن و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن ، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەگەنە شوێنی ڕوداوەکەو هەردوو لایەنی تەقەکەر دەستگیردەکرێن و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە .لێرەوە بۆ هەموو هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دوپات دەکەینەوە کە هیچ کەسێک لە سەروو یاساوە نیە و هەر کەسێک ببێتە هۆکاری تێکدانی ئارامی و ئاسایش دەستگیردەکرێن و ڕوبەڕووی یاسا دەکرێنەوە . دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان٢٠٢٣/٤/٢
ڕاگەیەندراوی فەرمیی گروپی کۆمپانیاکانی ساوث کوردستان لەبارەی ڕووداوی تەقەکردن و هێرشکردنە سەر پرۆژە و کۆمپانیاکانیانەوە لەلایەن چەکدارانی پەرلەمانتارێکەوە. گروپی کۆمپانیاکانی ساوث کوردستان دەڵێت: ڕۆژی یەک شەممە، ٢ی ٤ی ٢٠٢٣، وەکو هەر ڕۆژێکی دیکە کارمەندانی گروپەکەمان لەناو شاری دایک سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بوون، لەناکاو لە دەروازەی سەرەوەی شاری دایک چەند ئۆتۆمبێلێکی [درع] و ژمارەیەکی زۆری چەکداری دەمامکدار هێرشیانکردۆتە سەر شاری دایک و بە هەڕەمەکی تەقەیان کردوە، بەم ڕەفتارەشیان گیان و ماڵی کارمەندانی گروپەکەمان و دانیشتوانی شاری دایکیان خستۆتە مەترسییەوە. لێرەوە بۆ ڕای گشتیی ڕووندەکەینەوە کە ڕووداوەکە بەمشێوەیە بووە: لە ڕێکەوتی ١ی ٤ی ٢٠٢٣ پەرلەمانتار [هاوڕێ مەلا ستار] کەسێک بۆ ساوس کوردستان گروپ دەنێرێت کە ئۆفیسی بەڕێز سامان فایەق حاجی عەلی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپەکەمانی لێیە و داوا دەکات کە نرخی شوقەی ئەو پەرلەمانتارە کە لەناو شاری دایکە کەم بکرێتەوە و مامەڵەیەکی تایبەتی لەگەڵ بکرێت، بەڵام چاوەڕێی وەڵام ناکات و بە تەلەفۆنی خۆی و بە تەلەفۆنی چەکدارەکانی دەوروبەری پەیوەندی دەکات و دەڵێت [ئەم نرخەم بۆ کەم نەکەنەوە ئەوا دێمە سەرتان و کەرامەتتان دەشکێنم!] دوای ئەوەی هیچ وەڵامێکی ئەرێنیی لەلایەن گروپ و کاک سامانەوە پێ ناگات، هەمان ڕۆژ و لە ١ی ٤، کاتژمێر ٨:٠٠ شەو و لەوکاتەی میوانەکانی یەکێک لە هۆتێڵە ٥ ئەستێرەکانی سەر بە گروپەکەمان بۆ بەربانگکردنەوە و بەسەربردنی شەوێکی ئارام سەردانی ڕێستۆرانتێکی هۆتێلەکەیان کردبوو، ئەو پەرلەمانتارە بە خۆی و ٣ ئۆتۆمبێلی پڕ چەکدار و دەمامکدار و پۆشاکی نافەرمییەوە هەڵدەکوتنە سەر هۆتێلەکە و پرسیاری کاک سامان و ناونیشانی کاک سامان دەکەن، ستافی هۆتێلەکەش پێیان ڕاگەیاندون ماوەیەکی زۆرە کاک سامان سەردانی هۆتێلەکەی نەکردوە. سەر لەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە، دوو پارێزەری سامان حاجی فایەق [ئاسایشی بەکرەجۆ و ئاسایشی گشتی و دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش]یان لە ڕووداوەکە ئاگادارکردۆتەوە کە هاوڕێ مەلا ستار بە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر چەکدارەوە بۆ فڕاندنی سامان حاجی فایەق هاتون. دواتر و ئەمڕۆ یەک شەممە، ٢ی ٤ی ٢٠٢٣، جارێکی دیکە بەهەمان ٣ ئۆتۆمبیلی درع و ژمارەیەکی زۆرتر چەکدارەوە هەڵدەکوتنە سەر ئۆفیسی سەرەکیی بەڕێز سامان حاجی فایەق لەناو پرۆژەی نیشتەجێبونی شاری دایک و زیاتر لە ٣٠ خولەک بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقە دەکەن و دواتر برینداری لێکەوتۆتەوە و ئێمەش وەکو هەر هاووڵاتییەکی ئەم هەرێمە بەداخین و بریندارین لە ئاست ئەم ڕەفتارە نەشیاو و دوور لە یاسایەی ئەم پەرلەمانتارە، ئایا پەرلەمانتار پارێزەری ماڵ و حاڵی خەڵکە یان پێشێلکار و پەلاماردەر! دواتر بۆمان دەرکەوت ئەو پەرلەمانتارەی کە خۆی یاسادانەرە و نوێنەری گەلە پێشێلی یاسای کردوە و چەکدارەکانی ڕاسپاردوە هێرشمان بکەنەسەر و لەلایەکی دیکەشەوە باس لەوە دەکات گوایە لەناوی شاری دایکەوە هێرشیان کراوەتەسەر، ڤیدیۆکان بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن کە ئێمە لەناو پرۆژەی خۆمان بووین و ئەوان دەستدرێژیان کردوینەتەسەر و ویستویانە ئازارمان پێ بگەیەنن. ئێمە سەر لەبەری ئەم تۆمەتانە ڕەد دەکەینەوە و داوا لە یاسا و بەرپرسانی پەیوەندیداری پارێزگای سلێمانی و حکومەت دەکەین بەدواداچوون بکەن و مافمان بۆ بگەڕێننەوە و ڕێگە نەدەن شاری سلێمانی ببێتە جێگەیەک یاسای تیادا سەروەر نەبێت و بە میزاجی کەسی بابەتەکانت یەکلابکرێنەوە، چونکە ئەو کەسە بە پیشەی پەرلەمانتاری پەلاماری ئێمە و پرۆژەکانمانی نەداوە و لەو ڤیدیۆیەیش ڕوونە بە چەند ئۆتۆمبێلێک هەڵیاکوتاوە سەر ئەو هۆتێلەی کە خاوەندارێیتییەکەی بۆ گروپەکەمان دەگەڕێتەوە، گەر بڕواننە چەکی دەست و جل و بەرگەکانیان بۆتان دەردەکەوێت وەکو شەخسی هێرشیان کردوە! ئێمە سەیرە بەلامانەوە پەرلەمانتارێکی کوردستان خاوەنی زیاتر لە ٢٠ چەکدار و ئۆتۆمبیێلی درع بێت و چۆنی ویست وا هەڵسوکەوت بکات، بە فەرمی داوای ئیجرائات لە پەرلەمانی کوردستان دەکەین بەرانبەر بە ڕەفتاری ئەم پەرلەمانتارەی. هاوکات، دەشپرسین ئایا دەکرێت پەرلەمانتاری باڵاترین دامەزراوەی ئەم هەرێمە بەو شێوەیە ڕەفتار بکات؟ ئایا کاتێک نوێنەرانی وڵاتان ئەم ڕووداوانە دەبیستنەوە چی بە هەرێمەکەمان دەڵێن؟ ئایا ئەمە پاداشتی پرۆژەکانمانە کە ویستومانە لە ڕێگەیانەوە خزمەتی خاک و هاووڵاتیان بکەین! سامان حاجی فایەق، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ساوس کوردستان گروپ، دوپاتی دەکاتەوە کە کێشەی کەسیی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە نییە و تەنانەت دوای ئەوەی داوای داشکاندنی تایبەتی بۆ شوقەکەی کردوە و پەرلەمانتارەکە لەڕێگەی چەندین ژمارە تەلەفۆنەوە قسەی نەشیاوی پێوتوە، دیسان بڕیاریان داوە بە یاسا ئەو بابەتە یەکلا بکرێتەوە. ئەو جێگەیەی ڕووداوەکەی تیادا ڕوویداوە جێگەیەکی مەدەنییە و شاری نیشتەجێبوون و کارمەندانی گروپی کۆمپانیاکانی ساوس کوردستان کاری تیادا دەکەن، ئێمە دەپرسین: ئایا بۆچی بەوشێوەیە هێرش دەکرێتە سەر جێگەیەک کە هێزی سەربازیی تیادا جێگیر نەکراوە جگە لە کارمەندانی سێکیوریتیی پرۆژەکە کە لە هەموو پرۆژەیەک بوونیان هەیە، ئایا گەر شاری دایک و جێبەجێکارانی شاری دایک کەسانێکی ناشایستەن بۆچی ئەو پەرلەمانتارە لەناو ئەم پرۆژەیە شوقەی هەیە و نیشتەجێبووی ئەم پرۆژەیەیە کە پرۆژەی شاری دایکە. ئەو پەرلەمانتارەی کە پاسەوانەکانی ڕاسپاردبوو بێنە سەر شاری دایک، باس لەوە دەکات کە بەهۆی لێدوانەکانی لەسەر وەبەرهێنەران ئەمەی لەگەڵ کراوە، ئێمە بۆ ڕای گشتی ڕوونی دەکەینەوە کە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارەدا نییە و ئەوە ئەو پەرلەمانتارەیە کە ویستویەتی کەسێکی مەدەنی لەناو کۆمپانیایەک بڕفێنێت، کاتێک کۆمپانیاکە نەچوەتە ژێر باری داواکارییەکانی. جارێکی دیکە دەپرسین: گەر هاوڕێ مەلا ستار خاوەن حەقە بۆ ڕێگەی یاسا و دادگایی نەگرتۆتەبەر؟ خۆ ئێوە خۆتان بە کەسێکی مافپەروەر دەزانن! بۆچی دەتانەوێت بە هەڵکوتانەسەر ئەوەی مەبەستتانە بیسەپێنن؟ گروپی کۆمپانیاکانی ساوث کوردستان دوپاتی دەکاتەوە و داوا دەکات ئەم ڕووداوەش وەکو ڕووداوەکانی دیکە تێ نەپەڕێت و سەرپێچیکاران سزا بدرێن، لای خۆشمانەوە ڕێگەی یاسا دەگرینەبەر بەرانبەر بەم دەستدرێژی و تەعەدایەی لەلایەن ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە کراوەتە سەرمان. ساوث کوردستان گروپ ٢ی ٤ی ٢٠٢٣
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دوو لە پاسەوانەکانی لەکاتی چوون بەدوایدا لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی تەقەیان لێکراوە و بریندار بوون. دەشڵێت، "15 کەس تەقەیان لێکردوون." خاوەنی پرۆژەی نیشتەجێبوونەکەش دەڵێت، سەرەتا پاسەوانەكانی پەرلەمانتارەكە تەقەیان كردووە.هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "نزیکەی 15 کەس تەقەیان لە پاسەوانەکانم کردووە و دوو پاسەوانی بریندار بوون، برینی یەکێکیان سەختە." ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کرد، نازانێت هۆکاری تەقەکردن لە پاسەوانەکانی چی بووە. هاوڕێ مەلا ستار گوتی، "خۆم سەلامەتم، بەڵام تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەم کراوە کە چەند پاسەوانێکی تێدا بووە. تەقەکان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کراون و هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنیان گرتووەتەبەر بۆئەوەی تاوانباران دەستنیشان بکەن و بیاندۆزنەوە." سامان حاجی فایەق، خاوەنی پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری دایک رایگەیاند، پێشتر ئەو پەرلەمانتارە داوای كردووە لە كڕینی شوقەی پڕۆژەکە داشكاندنی بۆ بكرێت، دوای ئەوەی بۆی نەكراوە ئەو كێشەی دروست كرد و دەشڵێت، "دوێنێ ئەو پەرلەمانتارە بە خۆی و پاسەوانەكانیەوە هاتنەسەر میوانخانەیەكمان، دوای ئەوەی من لەوێ نەبووم، ئەمڕۆ بە شێوەیەكی زۆر ناشرین هاتنە سەر پڕۆژەکە، لەپێشدا پاسەوانەكانی ئەو پەرلەمانتارە دەستپێشخەر بوون لە تەقەكردن و پاسەوانەكانیش تەنها وەڵامیان داونەتەوە." پەرلەمانتارەکە گومانی ئەوە دەکات کە لەلایەن کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانەوە ئەو کارە کرابێت و دەڵێت، "دوور و نزیک لە ماوەکانی پێشوو رەنگە ئاگاداری کارکردنی ئێمە بووبن لەسەر وەبەرهێنی چاوچنۆک و دز و گەندەڵ چۆنە؛ ئەم کۆمپانیایەش کە گومان دەکەم ئەوان تەقەکانیان کردبێت، هەر لەو کۆمپانیا گەندەڵانەن کە ئەم وڵاتەیان قۆرخ کردووە و هەندێک جار دەسەڵاتەکانیان لە پەرلەمان زیاترە." ئەوەی بەرامبەر پاسەوانەکانی ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی کراوە، بە گوتەی خۆی، "شتێکی شەخسی نەبووە و بەهۆی کاری پەرلەمانتارییەوە بووە." لەبارەی ژمارە چەکدارەکانەوە هاوڕێ مەلا ستار ئەوەی خستەڕوو، پاسەوانەکانی پێیان راگەیاندووە، "سەرووی 15 کەس بوون." دەشڵێت، بە ژیانی چەکداریدا رۆشتووە و تەقەکردن سێ جۆری هەیە، تەقەکردن هەیە بۆ ترساندنە و هەیە بۆ راگرتنە، بەڵام ئەو تەقەکردنانە "بۆ کوشتن بوون و گولـلەکان بەر سەر و قۆڵی پاسەوانەکانم کەوتوون." پەرلەمانتارەکەی یەکێتی جەختی لەوەش کردەوە، ئامانجەکە ئەو بووە، چونکە تەقەکان لە ئۆتۆمبێلی ئەو کراون، گوتیشی، "چاوەڕێی دامودەزگا حکومییەکانن بۆئەوەی لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن، دەنا ئێمەش ئەوەندە بەشخوراو نین بێن تەقە لە کەسوکار و پاسەوانەکانمان بکەن." خاوەنی پرۆژەی شاری دایك باسی لەوەش كرد دوای رووداوەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هەردوو لایەنی تەقەكەرەكە دەستگیر كراون. ژێدەر رووداو
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دوای ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی پارێزگاکانی عێراقی گرتەوە 515 هاوڵاتی بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لەپارێگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە تائێستا 515 حاڵەتی تەنگەنەفەسی داغڵی نەخۆشخانەکان کراون. وتیشی لەو ژمارەیە بەشێکیان دوای ئەوەی چارەسەری پێویستیان بۆکراوە نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان و هەندێکیشیان لەنەخۆشخانەکان ماونەتەوە و تەندروسیان ناجێگیرە. ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەپۆلێکی خۆڵبارین پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراقی گرتەوە ، کاریگەری خۆڵبارینەکە لەسەر هەرێمیش هەبوو ، هەروەها لەبەشێک شارەکانی عێراق ماوەی بینین بۆ کەمتر لەکیلۆمەترێک کەم بویەوە.