Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13768 بابەت
هەواڵ
16-04-2023

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆلی خۆشناوەتی ڕۆژی یەکشەممە 16ی نیسانی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆلی خۆشناوەتی بلاوکردەوە. دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛تاوانی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی و سەرجەم ئەو تاوانانەی دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجام دراون، برینی قووڵن لەسەر جەستەی گەلەكەمان و هەرگیز لەبیر ناكرێن.

هەواڵ
15-04-2023

مەسرور بارزانی دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات

ئەمشەو شەممە 4/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە بارودۆخی دەڤەری سلێمانی و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ئەو دەڤەرەی پرسی .سەرۆکی حکومەت نیگەرانی خۆی لە دۆخی نالەباری ئەمنی پارێزگای سلێمانی دەربڕی و پالپشتی حکومەتی بو دابینکردنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری زیاتری ناوچەکە بە پارێزگار ڕاگەیاند.

هەواڵ
15-04-2023

یەکێکی دیکە لەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر پارێزەرەکە دەستگیرکرا

دوابەدوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە لایەن چەند کەسێکەوە لە شاری هەولێر هێرش کرایە سەر پارێزەر (محەممەد یابە سۆفی) و دەستدرێژیی کرایە سەر، دوای ئاگادارکردنەوەمان، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەڕێز وەزیری ناوخۆ 3 تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوەکە دەستگیر کران و لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت. هاووڵاتییانی بەڕێز دڵنیا دەکەینەوە، پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شاری هەولێر و هاوشارییانمان ئەرکێکە و بەزاندنیان هێڵی سوورە و تۆمەتباران و تاوانباران لە هەر شوێنێک بن دەستگیر دەکرێن و ڕاپێچی بەردەم دادگایان دەکەین. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر  15ی نیسانی 2023

هەواڵ
15-04-2023

هێزی"GIGN" یەکێک لە بەهێزترین هێزە تایبەتەکان لە جیهاندا

هێزی "GIGN"، یەکەیەکی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەر بە هێزی نیشتمانیی فەڕەنسایە، دووچاری چڕترین و سەختترین ڕاهێنان دەبنەوە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئەرکەکانی ڕزگارکردنی بارمتەکان، چاودێریکردنی هەڕەشە نیشتمانییەکان و پاراستنی بەرپرسە حکومییەکان و بەئامانجگرتنی تاوانی ڕێکخراو. چەند زانیارییەک لەسەر ئەم هێزە: ئامانجی سەرەکیی ئەم هێزە خۆئامادەکردنە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئەگەری زۆر توند، بەناوبانگە بە توانا جەنگاوەرییە ناوازەکان لە بواری ئۆپەراسیۆنەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. ئەم هێزە لە ساڵی 1973 دامەزرا، هەروەها ئەرکی دەستێوەردان و گەڕان و پاراستن بەشێوەیەکی بەرفراوان. لەوەتەی دامەزراوە 1800 ئەرکی ئەنجام داوە و زیاتر لە 600 بارمتەی ڕزگار کردووە، ئەمەش وای لێکرد ببێتە یەکێک لە بەئەزموونترین هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە جیهاندا. لە گرنگترین ئەرکەکانی ئەم هێزە لە ساڵی 1979 بوو، کاتێک جوهەیمان عوتەیبی لەگەڵ هاوەڵانی دەستیان بەسەر مزگەوتی حەرامدا گرت لە شاری مەککەی سعوودیە، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم هێزە لەسەر داوای وڵاتی سعوودیە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مزگەوتەکەدا کرد و توانییان ئەو ئەرکە بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدەن. پاڵیۆراوەکان بۆ ماوەی 14 مانگ ڕاهێنانی چڕ ئەنجام دەدەن وەک تەقەکردن، مامەڵە لەگەڵ چەک، خۆهەڵدان بە پەڕەشووت، مەلەکردن، شەڕی دەستەویەخە، تاکتیکی دزەکردن و خۆدزینەوە، توانای مێشک، دانبەخۆداگرتن و هێزی جەستەیی، بە ڕێژەی 7-8% پاڵیۆراوەکان لە ڕاهێنانەکان سەرکەوتوو دەبن. kurdistan CT

گشتی
15-04-2023

سبەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەکرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەینێ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەكات.  په‌رله‌مانی عێراق سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی لیژنەی دارایی پەرلەمان راپۆرتی له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌ڵێت، زۆری رێژەی کورتهێنانیش نیگەرانی دروستکردوە و داوا دەکرێت رێژەکەی کەمبرێتەوە. موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ خوێندنەوەی دوەم بۆ ڕەشنوسی یاسای بودجەی عێراق ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌  سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی پێگەیشتوە، کە پەیوەندی بە ڕەشنوسی یاسای بودجەوه‌ هەیە.

هەواڵ
15-04-2023

زانیاری لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بە مامۆستایان

جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی پرۆژەی پێدانی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان بە شیوەی قیست. عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لە سلێمانیش ٢٥ مامۆستا مامەڵەی وەرگرتنی ئۆتۆمبێلیان بە قیست کردووە و ٢٠ مامۆستا ئۆتۆمبێلەیان وەرگرتووە. عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان رایگەیاند، بەرزترین نرخی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆ مامۆستایان دابین کراوە ٢٩ هەزار دۆلارە و بە پێشەکی هەزار دۆلار یان زیاتر مامۆستا دەتوانێت ئۆتۆمبێل رابکێشێت و وتیشی، "ئەگەر پێشەکی زیاتر بدات رێژەی قیستی مانگانەکەی کەمدەبێتەوە." ئەوەشی خستەڕوو، قیستی تەواوی راکێشانی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان بە ٥ ساڵ دەدرێتەوە و مامۆستا پێویستی بە پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و یەکێتی مامۆستایان دەبێت تاوەکو لە کۆمپانیاکە ئۆتۆمبێل رابکێشێت.

هەواڵ
15-04-2023

ئومێد خۆشناو لەسەر هێرشکردنە سەر پارێزەرێک هاتەدەنگ

ئومێد خۆشناو دەڵێت، ئەو کەسانەی بەیانی ئەمڕۆ هێرشیانکردووەتە سەر پارێزەرەکەی هەولێر، "کەسانی ناسراون" و دەستگیردەکرێن. بەیانی ئەمڕۆ شەممە 15ـی نیسانی 2023، چەند کەسێک لە هەولێر هێرشیان کردە سەر پارێزەرێک بەناوی 'محەممەد یابە سۆفی' و، دوای ئەوەی زۆریان لێدا و قژیان تاشی، لە نزیک ماڵەکەی بەجێیان هێشت. دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی پارێزەرەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارێزەرەکە پارێزەری لایەنێک بووە و لەلایەن کەسوکاری لایەنەکەی دیکەوە، رفێندراوە، هێرشی کراوەتە سەر و ئەشکەنجە دراوە.   پارێزگاری هەولێر، دڵنیایی دەدات کە تۆمەتبارانی ئەو رووداوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیردەکرێن، چونکە وەکو خۆی دەڵێت، "کەسانی ناسراون و بزر نین". ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو تۆمەتبارانە "داڵدە بدات" و لە هەرێمی کوردستان کەس لە یاسا بەرزتر نییە.

هەواڵ
15-04-2023

سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان هێرشکردنە سەر پارێزەرێک لە هەولێر ئیدانە...

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر هێرش کرایە سەر پارێزەرێک و ئەشکەنجە درا و سووکایەتیی پێ کرا، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ئەو هێرشەی بەتوندی ئیدانە کرد. لە بەیاننامەکەی سەندیکای پارێزەراندا هاتووە: ''ئێمە وەک سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، بەتوندى ئیدانە و سەرکۆنەى هێرشکردنە سەر پارێزەرى ڕاوێژکارى “محەمەد یابە سۆفى” دەکەین کە ڕۆژى هەینى ڕێکەوتى ١٤/٤/ ٢٠٢٣، لەلایەن تاقمە کەسێکەوە و بە بیانووى نایاسایی هێرشى کرایە سەر و پاش ئازار و ئەشکەنجەیەکى جەستەیی و ڕۆحی و شکاندنى سەر و ڕوخسارى، وەک سووکایەتى سەریشى دەتاشرێت.'' سەندیکای پارێزەران ڕوونیشی کردووەتەوە: ''پارێزەرى ڕاوێژکار “محەمەد یابە سۆفى” کە یەکێکە لە ئەندامانى سەندیکاکەمان، تا ئێستا و تەنیا لەپێناو پاراستنى مافە یاسایی و ئینسانییەکانى بریکاردار کارى پیشەیی خۆى ئەنجام داوە و داکۆکیى لە مافى بریکاردار کردووە، بۆیە لەم چوارچێوەیەدا و بەپێى ماددەى ٢٢ى یاساى پارێزەرایەتى، “هێرشکردنە سەر پارێزەر وەک هێرشکردنە سەر دادوەر”ە و وەک پێشێلکردن و دەستدرێژیکردنە سەر دامودەزگا یاساییەکانى هەرێمى کوردستان هەژمار دەکرێت.'' جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ''پێویستە دەزگا دادوەری و ئەمنییەکان، بە زووترین کات ئەنجامدەرانى ئەم تاوانە دەستگیر بکەن و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگرنە بەر بۆ ئەوەى ڕێگە بگیرێت لە تاوانى هاوشێوە.'' سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، ئەوەیشی ڕاگەیاندووە کە ''ئێمەش لەپاڵ پارێزەرى سکاڵاکار، سکاڵاى خۆمان دژى ئەنجامدەرانى ئەم تاوانە تۆمار دەکەین و گشت ڕێکارە یاساییەکان دەگرینە بەر.''

هەواڵ
15-04-2023

پارێزەرێک ئەشکەنجە دەدرێت

"پارێزەر (محەمەد یابە سۆفی) ئەشکەنجەیەکی جەستەیی و ڕۆحی دراوەو وەک سووکایەتی سەریشی دەتاشرێت" وەک سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، بە توندى ئیدانە و سەرکۆنەى هێرشکردنە سەر پارێزەرى ڕاوێژکارى “محەمەد یابە سۆفى” دەکەین پارێزەرى ڕاوێژکار “محەمەد یابە سۆفى” یەکێکە لە ئەندامانى سەندیکاکەمان.  لەم چوارچێوەیەدا و بە پێى ماددەى ٢٢ى یاساى پارێزەرایەتى، “هێرشکردنە سەر پارێزەر وەک هێرشکردنە سەر دادوەر”ـە و وەک پێشێلکردن و دەستدرێژیکردنە سەر دامودەزگا یاساییەکانى هەرێمى کوردستان هەژمار دەکرێت. پێویستە دەزگا دادوەری و ئەمنییەکان، بە زووترین کات ئەنجامدەرانى ئەم تاوانە دەستگیر بکەن و ڕێکاریی یاساییان بەرامبەر بگرنە بەر بۆ ئەوەى ڕێگە بگیردرێت لە تاوانى هاوشێوە. ئێمەش وەک سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، لە پاڵ پارێزەرى سکاڵاکار، سکاڵاى خۆمان لە دژى ئەنجامدەرانى ئەم تاوانە تۆمار دەکەین و گشت ڕێکارە یاساییەکان دەگرینە بەر. سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان ١٥/٤/ ٢٠٢٣

هەواڵ
14-04-2023

حکومەت لە 15%ی قەرزی ئاو خۆش دەبێت

راگەیەێندراوێک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە: حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی قەرزی كەڵەكەبووی ئاوی خواردنەوەیان لایە. هاووڵاتیانی بەڕێز.. ئەو بڕیارە، تەنیا بۆ یەك مانگە و بۆ سوودمەندبوون لە بڕیارەکەش، هەر لە ئێستاوە هەتا 10/5/2023 دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن، هەر هاوبەشێكی ئاو لە ماوەی ئەو مانگەدا قەرزەكانی بداتەوە، حكوومەت وەک پاڵپشتییەک لە 15%ی قەرزەكەی خۆش دەبێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

هەواڵ
14-04-2023

زانیاری لەبارەی شەرەتەقەکەی ناحیەی رزگاری

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەبات شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا. ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2023/4/14 شەڕەتەقە لە ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەبات ڕوویدا و بەھۆیەوە ئافرەتێک و پیاوێکی بەتەمەن بریندارن.   هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و بەگوێرەی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا 4 کەس دەستگیر کراون، ھەروەھا بریندارانی شەڕەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر كراون.

هەواڵ
14-04-2023

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کە کاتژمێر (٢ و ٣٠) خولەکی دەمەوعەسری ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی (١٤-٤-٢٠٢٣) ڕووداوێکی کوشتن لە ناحیەی هەریر ڕووی داوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبارێک بە ناوی (ع. ک. ح) لەسەر کێشەیەکی خێزانی براکەی خۆی بەناوی (وەلید ک ح) تەمەن (٤٥ ساڵ) کوشتووە.لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی بەدواداچوون و دەستگیرکردنی بکەری سەرەکی تاوانەکەن، تاوەکو بدرێتە دادگا، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە تا ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.

1 2 ... 383 384 385 ... 1147 1148