Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13709 بابەت
هەواڵ
07-04-2026

مەسرور بارزانی: داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان دەگەیەنینە هەموو جیهان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێک لەسەر هێرشی درۆنیی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، زور غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک. دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی زور غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و خێزانەکەی.بە هەموو شێوەیەک ئەم تاوانە قێزەونە، سەرکۆنە و تاوانباران شەرمەزار دەکەم.بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەینینە هەموو جیهان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیتر بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت.

هەواڵ
05-04-2026

ترەمپ دەڵێ چەکمان داوە بە حیزبەکانی رۆژهەڵات و ئەوانیش رەتیدەکەنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی، ئاشکرای کرد کە واشنتن لە ڕێگەی لایەنە کوردییەکانەوە بڕێکی زۆر چەکی بۆ خۆپێشاندەرانی ناوخۆی ئێران ناردووە، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە پێدەچێت کوردەکان چەکەکانیان بۆ خۆیان بردبێت و نەگەیشتبێتە دەستی خۆپێشاندەران.ترەمپ هۆشدارییەکی توندی دایە تاران و ڕایگەیاند، ئەگەر بە خێرایی ڕێککەوتن واژۆ نەکەن، بژاردەی سەربازی دەگرێتە بەر و پەکی ژێرخانی ئابووری، پردەکان و وێستگەکانی کارەبا دەخات، تەنانەت دەست بەسەر کەرتی نەوتی ئەو وڵاتەشدا دەگرێت. سەرەڕای ئەم هەڕەشانە، ترەمپ باسی لەوە کرد کە گەشبینە بە دیپلۆماسی و لێبووردنی بۆ ئەو بەرپرسە ئێرانییانە دەرکردووە کە خەریکی دانوستاندنن تا بەبێ ترس لە تێرۆرکردن بەردەوام بن. لە بەرانبەردا، پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (هەر یەک لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵە و پارتی ئازادیی کوردستان) بە توندی ئەم قسانەی ترەمپیان ڕەتکردەوە.ئەو حیزبانە لە لێدوانی جیادا جەختیان کردەوە کە هیچ چەک و فیشەکێکیان لە ئەمریکا یان هیچ وڵاتێکی دیکە وەرنەگرتووە و تەنانەت ئاگاداری بوونی پڕۆسەیەکی لەو شێوەیەش نین. بەرپرسانی ئەو پارتانە ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەو چەکانەی لەبەردەستیانە مێژووەکەیان بۆ چەندین دەیەی پێش ئێستا دەگەڕێتەوە یان لە بازاڕ کڕیویانە، جەختیشیان کردەوە کە ستراتیژی ئەوان بۆ پشتیوانی لە داواکارییەکانی خەڵک پشت بە خەباتی مەدەنی دەبەستێت نەک تووندوتیژی و چەکداری.

هەواڵ
05-04-2026

مەسرور بارزانی: جەخت لە تەبایی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان دەکەینەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەریمی کوردستان پەیامێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: جەخت لە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پتەوکردنی زیاتری كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان دەکەینەوە. دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (دروودی خودای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیيانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و کۆتاییهاتنی شەڕ و نەهامەتی لە کوردستان و ناوچەکەدا. لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پتەوکردنی زیاتری كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان دەکەینەوە. جەژنتان پیرۆز بێت و هەردەم لە خۆشی و تەندروستیدا بن.

هەواڵ
04-04-2026

شەش ئەندامی خێزانێک بەهۆی قارچکەوە ژەهراوی بوون

شەوی ڕابردوو، شەش ئەندامی یەک خێزان بەهۆی خواردنی قارچکی کێویی ژەهراوییەوە، باری تەندروستییان تێکچوو و بەپەلە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئاشتیی فێرکاری لە سۆران بۆ وەرگرتنی چارەسەری. بەهۆی بارانبارینی زۆر و بووژانەوەی ژینگەی کوردستان، ئەمساڵ قارچک و گیا بەهارییەکان لە ناوچە شاخاوییەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە. نەخۆشخانەی ئاشتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، ئەو خێزانە دوای خواردنی قارچک نیشانەکانی ژەهراویبوونیان تێدا دەرکەوتووە و ڕەوانەی بەشی فریاکەوتن کراون. پزیشکانی نەخۆشخانەکە هۆشداری دەدەن کە نیشانەکان لە نێوان چەند خولەکێک تا 24 کاتژمێر دوای خواردنەکە دەردەکەون، گرنگترینیان ئەمانەن: ژانی سک، سکچوون و ڕشانەوەی توند. ئارەقەکردنی زۆر. سەرئێشەی بەهێز و لە هەندێک حاڵەتیشدا گەشکە. نەخۆشخانەی ئاشتی داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەبێ شارەزایی تەواو دەست بۆ چنینی قارچکی کێوی نەبەن، چونکە جیاکردنەوەی جۆرە سوودبەخشەکان لە ژەهراوییەکان کارێکی ئاسان نییە.

هەواڵ
04-04-2026

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی

سەرۆک بارزانی، لە ساڵیادی جیۆناسایدکردنی کوردانی فەیلی پەیامێک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، ئەرکی سەرشانی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی ئازار و نەهامەتییەکانی خوشک و برایانی کوردانی فەیلی بکاتەوە. دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: چواری نیسان ڕۆژێكی خەمناكە لە ساڵنامەی گەلی كوردستان، یادی جینۆسایدكردنی خوشك و برایانی فەیلیە كە بەهۆی كوردبوونیانەوە ڕووبەڕووی چەوساندنەوە و كۆمەڵكوژی و زوڵم بوونەوە. كوردی فەیلی لەژێر دەستەڵاتی شوومی ڕژێمی پێشووی عێراقدا ئازار و دەرەبەدەریی زۆریان بینیوە و هیچ مافێكیان پێ ڕەوا نەبینراوە. شەهیدكردنی هەزاران گەنج و سەندنەوەی ناسنامە و دەركردنی دەیانهەزار خانەوادەی كوردی فەیلی بەشێك لە پیلان و ئەو سیاسەتە نامرۆڤانەیە بوو كە لە دژی گەلی كوردستان بە شێوەیەكی ڕێكخستوو و بە بەردەوامی لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراق ئەنجام دەدرا. لەیادی چل و شەش ساڵەی جینۆسایدكردنی كوردانی فەیلیدا هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردی فەیلی و هەموو شەهیدانی کوردستان دەنێرین. ئەرکی سەرشانی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی ئازار و نەهامەتییەکانی خوشک و برایانی کوردی فەیلی بکات. لەو یادەدا ڕۆڵی تێكۆشەر و خەباتگێڕانی كوردی فەیلی لە پاڵپشتیكردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان هەرگیز لەیاد ناكرێت و كوردی فەیلی هەمیشە بەشێكی ئازیزی گەلی كوردستانن.

هەواڵ
04-04-2026

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە؛ پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ قەرەبوویان بکاتە...

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێک لە ساڵوەگەڕی جینۆسایدی کوردانی فەیلی بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە: ؛ پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ قەرەبوویان بکاتەوە. دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چل و شەشەمین ساڵڤەگەڕی شاڵاوەکانی جێنۆسایدکردنی کوردی فەیلی، کە بووە هۆی شەهیدکردن و دەرکردن و بێسەر و شوێنکردن و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و سامانی سەدان هەزار کوردی فەیلی لەلایەن ڕژێمەکانی پێشووی عێراق، بەتایبەتی ڕژێمی بەعس، دووپاتی دەکەینەوە، کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ، ئەرک و بەرپرسیاریەتی یاسایی و دەستووریی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و بە شێوەیەکی شایستە، بنەماڵە و کەسوکاری شەهید و زیانلێکەوتووانی کوردی فەیلی و شەهیدانی کیمیاباران و ئەنفالکراوان و گشت زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بکاتەوە. لەم یادە خەمناکەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردی فەیلی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین.

هەواڵ
03-04-2026

ئیسرائیل: لە مانگی ڕابردوودا هەزار چەکداری حیزبوڵڵا کوژراون

سوپای ئیسرائیل لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ئاماری چالاکییە سەربازییەکانی مانگی ڕابردووی لەنێو خاکی لوبنان بڵاوکردەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، لەو ماوەیەدا نزیکەی هەزار چەکداری حیزبوڵڵا کوژراون و پتر لە سێ هەزار و 500 ئامانجی سەربازی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە پێکراون. ئیلا واویە، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بۆ ڕاگەیاندنی عەرەبی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزە وشکانییەکانیان بە هەماهەنگی و پاڵپشتیی هێزی ئاسمانی و دەریایی، بەردەوامن لە کێوماڵکردنی ناوچەکانی باشووری لوبنان بە مەبەستی تێکشکاندنی ژێرخانی سەربازیی حیزبوڵڵا. ئامارەکانی سوپای ئیسرائیل دەریدەخەن لەنێو کوژراوەکاندا، ژمارەیەکی بەرچاو فەرماندەی باڵا و سەدان ئەندامی هێزی ڕەزوان هەن. هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە پێنج پردی سەرەکی تێکشکێنراون کە وەک ڕێگەی ستراتیژی بۆ گواستنەوەی چەک لە باکوورەوە بەرەو باشووری لوبنان بەکاردەهاتن. لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، بنکە و کۆگەکانی کۆمەڵەی قەرزولحەسەن کراونەتە ئامانجی هێرشەکان؛ ئەم کۆمەڵەیە وەک سیستمێکی دارایی لەدەرەوەی بانکە فەرمییەکان، ئەرکی دابینکردنی هاوکارییە داراییەکانی حیزبوڵڵای لەئەستۆدایە. سەبارەت بە وردەکاریی هێرشە مەیدانییەکان، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە یەک هێرشی ئاسمانیدا لە باشووری لوبنان، 15 چەکدار کوژراون، ئەو چەکدارانە دوای ئەوە کراونەتە ئامانج کە لەلایەن فیرقەی 146ـی سوپاوە شوێنپێیان هەڵگیرابوو، هاوکات گرووپێکی دیکە کە هەوڵی هاویشتنی مووشەکی دژە تانکیان دابوو، پێش ئەنجامدانی هێرشەکە پێکراون.

هەواڵ
02-04-2026

مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 02-04-2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و قەتەڕ و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هەردوولا سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریاتستیانەیان کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و قەتەڕ و نیگەرانی قووڵی خۆیان لە بەرانبەر پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان لە ناوچەکە دەربڕی و جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری کردەوە. هەردوولا هاوڕابوون لەوەی میلیشیا و گرووپە لە یاسادەرچووەکان مایەی هەڕەشە و مەترسین و پێویستە حکومەتی عێراق کۆنترۆڵیان بکات. سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ, جەختی لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە دەبێ هەڕەشە و مەترسییەکانیش لەبەرچا بگیرێن. سەرۆکوەزیران، هاوسۆزی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ خەڵکی قەتەڕ دووپات کردەوە. هەردوولا کۆک بوون لە سەر پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندیی و هاوئاهەنگی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و ئاستەنگەکان.

هەواڵ
02-04-2026

عێراق بەدوای ڕێڕەوی ئارامدا دەگەڕێت و هەوڵی کردنەوەی ئاسمانەکەی دەدیا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان خەریکی لێکۆڵینەوەن بۆ کردنەوەی بەشێکی ئاسمانی وڵات بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا، بە مەرجێک هەموو پێوەرەکانی سەلامەتی بۆ گەشتیاران دەستەبەر بکرێت.عێراق بەدوای ڕێڕەوی ئارامدا دەگەڕێت و هەوڵی کردنەوەی ئاسمانەکەی دەدیا وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان خەریکی لێکۆڵینەوەن بۆ کردنەوەی بەشێکی ئاسمانی وڵات بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا، بە مەرجێک هەموو پێوەرەکانی سەلامەتی بۆ گەشتیاران دەستەبەر بکرێت. دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک بەسەر داخستنی ئاسمانی عێراق بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا وەستاوە. مەترسیی مووشەک و درۆنەکان وایکردووە زۆربەی کۆمپانیا جیهانییەکان ڕێڕەوی فڕینی خۆیان بگۆڕن و چیتر ئاسمانی عێراق وەک پێشوو بەکارنەهێنن. مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە، لە بارەی دوایین هەوڵەکان ئاماژەی بەوە کرد: کار لەسەر دۆزینەوەی ڕێڕەوی ئاسمانی نوێ و ئارام دەکەن کە جێگەی ڕێڕەوە مەترسیدارەکان بگرێتەوە. باسی لەوەش کرد کە فراوانبوونی شەڕ و داخستنی ئاسمانی وڵاتانی دراوسێ، ئەرکەکەی قورستر کردووە، چونکە پێشتر ڕێڕەوی وڵاتانی کەنداو وەک بەدیل بەکار دەهات. عێراق دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم لێکۆڵینەوانەوە، جارێکی تر متمانە بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بگەڕێنێتەوە تا ئاسمانی وڵات بەکاربهێننەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ بوژاندنەوەی کەرتی گواستنەوە و کەمکردنەوەی ئەو زیانە داراییانەی بەهۆی جەنگی ناوچەکەوە بەر وڵاتەکە کەوتوون. دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک بەسەر داخستنی ئاسمانی عێراق بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا وەستاوە. مەترسیی مووشەک و درۆنەکان وایکردووە زۆربەی کۆمپانیا جیهانییەکان ڕێڕەوی فڕینی خۆیان بگۆڕن و چیتر ئاسمانی عێراق وەک پێشوو بەکارنەهێنن. مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە، لە بارەی دوایین هەوڵەکان ئاماژەی بەوە کرد: کار لەسەر دۆزینەوەی ڕێڕەوی ئاسمانی نوێ و ئارام دەکەن کە جێگەی ڕێڕەوە مەترسیدارەکان بگرێتەوە. باسی لەوەش کرد کە فراوانبوونی شەڕ و داخستنی ئاسمانی وڵاتانی دراوسێ، ئەرکەکەی قورستر کردووە، چونکە پێشتر ڕێڕەوی وڵاتانی کەنداو وەک بەدیل بەکار دەهات. عێراق دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم لێکۆڵینەوانەوە، جارێکی تر متمانە بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بگەڕێنێتەوە تا ئاسمانی وڵات بەکاربهێننەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ بوژاندنەوەی کەرتی گواستنەوە و کەمکردنەوەی ئەو زیانە داراییانەی بەهۆی جەنگی ناوچەکەوە بەر وڵاتەکە کەوتوون.

هەواڵ
02-04-2026

دۆناڵد ترەمپ: لە دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوو زۆر بە خراپی لە ئێران دەدەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە گوتارێکدا سەرکەوتنی وڵاتەکەی بەسەر ئێران راگەیاند کە بە "سپۆنسەری یەکەمی تیرۆر لە جیهان" ناوزەدی کرد و گوتی، ئێستا رۆژهەڵاتێکی نێوەڕاستی ئازاد هەیە و مەترسییە ئەتۆمییەکانی ئێران کۆتاییان هاتووە. دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، تەنیا مانگێک بەسەر ئەو "تووڕەییە داستانئاسایە" تێدەپەڕێت کە کرایە سەر رژێمی ئێران و گوتی: "ئێستا هێزی چەکداری و ئاسمانیی ئێران نەماون، سوپای پاسداران بە تەواوی کاولکراوە و سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکیان خاپوور کراون." ترەمپ جەختی کردەوە، زۆربەی سەرکردەکانی ئەو رژێمە نەماون و مردوون، تەنیا لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا خەریکە بە تەواوی بە ئەمریکا دەدۆڕێن. سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی سەربازانی وڵاتەکەی کرد بۆ "ئەو کارە مەزنانەی ئەنجامیان داوە" و گوتی: "ئێستا ئێمە خاوەنی بەهێزترین سوپای جیهانین، رۆژهەڵاتی نێوەڕاستمان ئازاد کردووە و چیدیکە پێویستمان بە نەوتی ئەو ناوچەیەش نییە." ترەمپ روونیکردەوە کە لە سایەی ئەم هێزەوە [سوپای ئەمریکا]، ئامانجەکانی ئەمریکا خەریکە بەدی دێن، هاوکات یادی ئەو 13 سەربازە ئەمریکیاییەشی کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون. ئێران تەنیا ژمارەیەک کەم مووشەکی ماوە دۆناڵد ترەمپ بەڵێنەکەی خۆی دووپات کردەوە کە نەهێڵێت ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم. ئەو رژێمەی بە "شێت" و "بکوژ" وەسفکرد کە 47 ساڵە درووشمی مەرگ بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل بەرز دەکاتەوە. سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "رژێمی ئێران 45 هەزار ئێرانی لەنێوخۆی وڵاتەکە کوشتووە." ئاماژەی بەوەشکرد، "لە هەردوو ئیدارەکەمدا کارم بۆ رێگری لە چەکی ئەتۆمی کردووە؛ لە ئیدارەی یەکەممدا قاسم سولەیمانیم کوشت و رێککەوتنەکەی ئۆبامام هەڵوەشاندەوە کە زیاتر لە 1.7 ملیار دۆلاری بە فڕۆکە بۆ ئێران ناردبوو." سەرۆکی ئەمریکا وەکو مژدەیەک ئەوەی راگەیاند کە "بە تەواوی هەموو پێگە ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەنێوبرد و کاولمان کردن، تەنانەت ئەو چەکە نەبینراوانەشیان کە هەبوو لەنێومان بردن." راشیگەیاند کە ئێستا ئێران ناتوانێت دەست بۆ چەکی ئەتۆم ببات و تەنیا ژمارەیەکی کەم مووشەکی بۆ ماوەتەوە. لەبارەی وزەوە، ترەمپ رایگەیاند، ئەمریکا ئێستا بەرهەمهێنەرێکی گەورەی نەوت و گازە و بەرهەمەکەی لە سعودیە و رووسیاش زیاترە. گوتیشی: "هەناردەی ئەمریکا لە تەنگەی هورمزەوە سفرە و پێویستمان بە نەوتی ئەو ناوچەیە نییە، پێشنیازیش بۆ وڵاتان دەکەم با بێن نەوت لە ئێمە بکڕن." ترەمپ سوپاسی هاوپەیمانەکانی وەک (ئیسرائیل، سعودیە، قەتەر، کوێت و بەحرێن) کرد و بەڵێنی دا رێگە نەدات زیانیان پێ بگات. ئاماژەی بەوەش کرد کە دەبێ ئەو وڵاتانەی کاریان لە تەنگەی هورمزە، خۆیان بیپارێزن و سوپاسی ئەمریکا بکەن کە "هیچ هەناسەیەکی بۆ ئێران نەهێشتووەتەوە." ئێران دەگەڕێنینەوە بۆ چاخی بەردین سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی تووندی دا و رایگەیاند: "لە دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوودا زۆر بە خراپی لە ئێران دەدەین و دەیانگەڕێنینەوە بۆ چاخی بەردین." هەرچەندە ئاماژەی بەوە کرد کە بەدوای گۆڕینی رژێمەوە نین، بەڵام گوتی: "وەک دەبینن رژێمەکە خۆی گۆڕاوە و ئێستا باشتر مامەڵە دەکات." لە کۆتاییدا ئاشکرای کرد کە بە فڕۆکەی B2 هێرشیان کردووەتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام کێڵگە نەوتییەکانیان نەکردووەتە ئامانج. ترەمپ جەختی کردەوە کە هەموو جیهان ئێستا سەیری هێزی ئەمریکا دەکات و رێگە نادەن هیچ خراپەکارییەک بەردەوام بێت.

هەواڵ
01-04-2026

شەپۆلێکی هێرشی درۆنی کرایە سەر هەولێر و سۆران

شەوی ڕابردوو ئاسمانی هەولێر و دەوروبەری بووە گۆڕەپانی بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی فراوانی درۆنی و بەگوێرەی پەیامی پارێزگاری شارەکە، سەرجەم هێرشەکان بێ زیانی گیانی کۆتاییان هاتووە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: نزیکەی 20 درۆنی خۆکوژی ئاراستەی هەولێر و سۆران کراون، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانان و فڕۆکە جەنگییەکان توانیویانە سەرجەم درۆنەکان پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان تێکبشکێنن. هاوکات لە سنووری خەلیفان و سۆران، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کاتژمێر 12:30 لە ئاسماندا تەقێنراونەتەوە. هەرچەندە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام پاشماوەی درۆنە تێکشکێندراوەکان لە چەند ناوچەیەک کەوتوونەتە سەر ماڵی هاووڵاتیان و بوونەتە هۆی دروستبوونی زیانی ماددی. پارێزگاری هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ پاراستنی سەلامەتییان لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بە هیچ شێوەیەک لەو پارچە و پاشماوانە نزیک نەبنەوە کە بەهۆی تێکشکانی درۆنەکانەوە کەوتوونەتە خوارەوە.

هەواڵ
31-03-2026

سەرۆک بارزانی: جەخت لە هەماهەنگی و تێپەڕاندنی کۆسپ و ئالنگارییەکان دەک...

سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان دەکات و تێیدا هاتووە: جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە سیاسیەکان بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و ئالنگارییەکان و دوورخستنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کێشە و ئاڵۆزییەکان دەکەینەوە. دەقی پەیامەکە سەرۆک بارزانی: بەبۆنەی 31ی ئادار ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانیان دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. لەو بۆنەیەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان لە خەباتی گەلانی عێراق و گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی و دژایەتیکردنی دیکتاتۆریدا هەیە. لەو یادەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە سیاسیەکان بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و ئالنگارییەکان و دوورخستنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کێشە و ئاڵۆزییەکان دەکەینەوە.

1 2 ... 36 37 38 ... 1142 1143