Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13709 بابەت
هەواڵ
09-04-2026

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران کوژرا و باس لە دابەزینی هێزی بیانیش دەکرێت

سوپای پاسداران لە پارێزگای لوڕستان کوژرانی ئەفسەرێکی باڵای خۆی لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکێکی سەربازیدا ڕاگەیاند. هاوکات بەرپرسانی حکومی جەخت لە جێگیریی دۆخی ئەمنی دەکەنەوە و ئەو دەنگۆیانە بێبنەما دەکەن کە باس لە دابەزینی هێزی بیانی دەکەن. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی سوپای پاسداران، پلەدارێک بە ناوی داوود ساکی، کە سەر بە یەکەی 57ـی پارێزگای لوڕستان بووە، لە کاتی پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنییە نەتەقیوەکانی بۆردوومانە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی سەر ناوچەکە، گیانی لەدەستداوە. لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە هێزی سەربازیی بیانی لە ڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە لە ناوچەی"قەلایی"  دابەزیون، لە بەرانبەردا، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە بە توندی ئەو هەواڵانەیان ڕەتکردەوە و گوتیان: هیچ جۆرە جموجۆڵێکی هێزی بیانی لە ناوچەکەدا بوونی نییە. ئەو پڕوپاگەندانە لە ئەنجامی زیادبوونی چالاکییە ئەمنییە نێوخۆییەکان بۆ پاراستنی ناوچەکە سەریان هەڵداوە و دۆخی ئەمنی بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە.

هەواڵ
08-04-2026

هەرێمی کوردستان 43 ملیار دیناری بۆ بەغدا نارد

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی مانگی سێی خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق و بڕەکەی زیاتر لە 43 ملیار دەبێت. دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی: ئەمرۆ چوارشەممە ڕێککەوتی 8ـی نیسانی 2026، 43 ملیار و 94 ملیۆن و 141 هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازار بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

هەواڵ
08-04-2026

زیاتر لە 700 درۆن و مووشەک ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون

بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، لە یەکی ئاداری 2026، هیرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەستیان پی کرد و یەکەم هێرس ئاراستەی هەولێر کرا، ئەم داتایە لە یەک مرۆژی هێرشەکانی سەر کوردستان، تاوەکو ئاگربەستی ئێران و ئەمریکاش وەرگیراوە کە 703 هێرشی درۆنی و مووشەکی بووە. ‎ ‎ئاماری هێرشەکان بەگوێرەی پارێزگا: ‎-پارێزگای هەولێر: زیاتر لە 560 درۆن و مووشەک ‎-پارێزگای سلێمانی: نزیکەی 115 درۆن و مووشەک ‎-پارێزگای دهۆک: 26 درۆن و مووشەک ‎-پارێزگای هەڵەبجە: 2 درۆن ‎بەگوێرەی ئامارەکان، لە ئەنجامی هێرشەکان 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 93 کەسی دیکەش بریندار بوون. شەهیدەکان: -حەوت پێشمەرگەی فەرماندەیی دەڤەری یەک، لە سنووری خەلیفان-سپیلک لە پارێزگای هەولێر. -کارمەندێکی ئاسایش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. -دوو هاوژین لە گوندی زەرگەزەوی. -شەش پێشمەرگەی سێ حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان؛ دووانیان لە باشیک لە دەشتی نەینەوا دووانیان لە هەولێر، دووانی دیکە لە سلێمانی. - 12ـی ئادار ئەفسەرێکی فەرەنسا لە هەولێر گیانی لەدەستدا، کاتێک هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە سنووری مەخموور. بریندارەکان -30ـی پێشمەرگەی فەرماندەیی دەڤەری یەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. - سێ کارمەندی ئاسایش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. -سێ پێشمەرگە. -دوو پاسەوانی تایبەت لە بارەگای پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی. -پاسەوانێکی هۆتێل تایتانیک لە سلێمانی. -دوو کارمەندی بەرگریی شارستانیی خەلیفان. -دوو پێشمەرگە لە هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە. ‎بریندارەکانی دیکە پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. پێنج سەربازی فەرەنسی لە مەخموور. یەک پۆلیس. 16 سڤیل، یەکێکیان ماتۆڕسواری دیلیڤەری-هەولێر، کەسێک لە کەمپی باجد کەنداڵ لە زاخۆ، پەرستارێک لە کەمپی ئازادیی کۆیە، سێ سڤیلی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کەمپی زەوی سپی لە کۆیە، منداڵێک لە گەڕەکی قالاوەی سلێمانی، دوو کەس لە کەمپی جەژنیکانی سنووری هەولێر، چوار کەس لە گەڕەکێکی هەولێر بریندار بوون، دوو قوتابی لە سنووری قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر، هاوکات لە 31ـی ئادار سێ مێردمنداڵی دیکە لە هەولێر بریندار بوون. ‎ئەو ناوچانەی بۆردوومان کراون ‎هەولێر ‎درۆن و مووشەک لەم ناوچە و گەڕەکانە کەوتوونەتە خوارەوە: گوندی زەرگەزەوی، گوندی کێشکە، دۆڵی مەلەکان، هەریر، کانی قرژاڵە، بالیسان، خەبات، ناحیەی رزگاری، سپیلک، مەلا قەرە، کارێزان، کەمپی زەوی سپی، کەمپی جەژنیکان، کانی قرژاڵە، دریم سیتی، کەسنەزان، پیرزین، فەرمانبەران، سێبیران، رۆشنبیری، ژیان، کوردستان، نەورۆز، نووسەران، هەڤاڵان، منارە، مامۆستایانی زانکۆ، کارێزان، گوندی کۆری، گەزنە، بەحرکە، عەنکاوە، خەلیفان، فڕۆکەخانەی هەولێر و دەوروبەری، دێگەڵە، کەمپی ئازادی، چۆمان، سۆران و بارەگای یەکەکانی پێشمەرگە. سلێمانی ‎سلێمانی، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، گوندی شێخ وەیساوا، گردی ریعایە، گردی یوئێن، بەختیاری، مێرگەپان، قالاوە، گەڕەکی بەرانان، شەقامی 60 مەتری، گوندی زڕگوێز، گوندی زڕگوێزەڵە، چیای زمناکۆ، بارگەی یەکەکانی پێشمەرگە، بارەگای ئۆپەراسیۆنی ئاسایش لەنێو یەکەی حەفتا، ناحیەی سوورداش، قەزای كفری، هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە، تاسڵوجە. پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە ‎دهۆک: کێڵگەی نەوتی سەرسنگ، کەمپی باجد کەنداڵ، سنووری ئاکرێ، سنووری ناحیەی بجیل، سنووری قەزای بەردەڕەش و گەڕەکی ماڵتا لە شارەکە. هەروەها سێ درۆنی دیکە لە کێڵگەی نەوتی چەمانکێ کەوتنە خوارەوە و لە سنووری ئامێدیش 3 درۆن کەوتوونەتە خوارەوە. هەڵەبجە: پارێزگای هەڵەبجە و چیای شنروێ. لە کاتژمێر نزیکەی 9:30 بەیانیی ڕۆژی 28ـی شووبات، هیرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیان پێ کرد و تاوەکو کاتژمێر 3:00ـی 8ـی نیسانی 2026 و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە، بەردەوام بوون.

هەواڵ
08-04-2026

پەیامی مەسرور بارزانی لەبارەی ئاگربەستی ئێران و ئەمریکا

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوو: هەرێمی کوردستان ئامادەیە پشتگیریی هەموو هەوڵێک بکات بۆ کەمکردنەوەی گرژی و گەیشتن بە ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا. دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئومێدەوارم ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەردەوام بێت و ڕێخۆشکەر بێت بۆ سەقامگیری و ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا. سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە هاوکارمان بوون لە پاراستنی هەرێمی کوردستان. هێرشەکانی سەر کوردستان ناڕەوا و بێ پاساو بوون. هیوادارم هەموو هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل و پێشمەرگە و ژێرخان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان کۆتاییان پێ بێت. هەرێمی کوردستان ئامادەیە پشتگیریی هەموو هەوڵێک بکات بۆ کەمکردنەوەی گرژی و گەیشتن بە ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.

هەواڵ
08-04-2026

سەرۆک بارزانی: هیوادارین ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران ئاسایش بۆ ناوچەکە ب...

ڕۆژی چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: هیوادارین ئاگربەست ئاسایش بۆ ناوچەکە بەدی بهێنێت. دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی هیوادارین ئەم ئاگربەستەی نێوان ئەمریکا و ئیران ئاشتییەکی بەردەوام،  ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەکەمان بەدی بهێنێت و ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکەماندا هەیە. بێگومان، هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ.

هەواڵ
07-04-2026

روونکردنەوەی وەزارەتی کارەبا لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبا

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی کارەبا روویدا و دوای چارەسەرکردنی، ئێستا بەهۆی کەمبوونەوەی غازی کۆرمۆر ئاستی بەرهەمهێنان کەمبووەتەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 7ـی نیسانی 2026، کاژێر 12:40 بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان روویدا. وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە کە تیمەکانی کۆنترۆڵ، بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا لە ماوەی 3 کاژێردا توانیویانە چارەسەری کێشە تەکنیکییەکە بکەن، بەڵام گرفتێکی دیکە دروستبووە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "بەهۆی کەمبوونەوەی هەناردەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە." سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، وەزارەتی کارەبا دەڵێت، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵن تاوەکو هەرچی زووە گرفتەکە چارەسەر بکەن و ئاستی بەرهەمهێنان ئاسایی ببێتەوە.

هەواڵ
07-04-2026

فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا: بێدەنگیی حکومەتی فیدراڵ هاندانی ناڕاستەوخۆی...

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە "تێرۆریستییە" دەکات کە ئەمشەو هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج و بووە هۆی شەهیدبوونی ژن و مێردێکی سڤیل. لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی رای گشتیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کراوە، فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند: "بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە تێرۆریستییە ناڕەوا و ترسنۆکانەیە دەکەین کە ئەمشەو هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج و بووە هۆی شەهیدبوونی ژن و مێردێکی سڤیل لەناو ماڵ و حاڵی خۆیاندا و بێبەشکردنی دوو منداڵی بێتاوان لە ئامێزی دایک و باوکیان." فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم تاوانە هیچ پاساوێکی ئەخلاقی و مرۆیی هەڵناگرێت و "پێشێلکردنێکی راشکاوی هەموو بەها مرۆییەکان و بنەما نێودەوڵەتییەکانە." لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، رەخنەی تووند لە حکومەتی عێراق گیراوە و هاتووە: "بێدەنگیی سیاسی و نەبوونی رێکاری کردەیی حکومەتی فیدراڵ، نەک هەر نیشانەی بێدەسەڵاتییە، بەڵکو بووەتە ژینگەیەکی لەبار و هاندانێکی ناڕاستەوخۆ بۆ ئەوانەی لە پشت ئەم کردەوە تێرۆریستییانەن تاوەکو بێباکانە درێژە بەو تاوانانە بدەن." فراکسیۆنی پارتی داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات بەرپرسیارێتییە دەستووری و یاساییەکانی خۆی لە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان جێبەجێ بکات و دەڵێت: "چیتر رەوا نییە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان ببێتە گۆڕەپانی کراوەی ململانێیەکان." هاوکات داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن لە ئاست ئەم دەستدرێژییانە بێدەنگ نەبن، چونکە تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاشتیی عێراق و ناوچەکە. لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، فراکسیۆنی پارتی دووپاتی دەکاتەوە کە "ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ ژیان و مانەوە، بە هیچ پەلامارێکی تێرۆریستی نانەوێت" و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆیان بۆ کەسوکاری شەهیدان دەربڕیوە.

هەواڵ
07-04-2026

 کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر: بەداخین بۆ شەهیدبوونی هاووڵاتیانی بێتاوا...

کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیێنێت، "بەداخین بۆ هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی ئاسایی و بێتاوان." لە راگەیەندراوێکدا، کۆنسوڵخانەی گشتیی ئێران لە هەولێر وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدان و خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان، رووداوەکەی سەرکۆنە کرد و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد. لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "پەنا بەخوا جارێکی دیکە ئاشتی و ئاسایش بۆ ناوچەکە دەگەڕێتەوە و خەڵکی ناوچەکە لە پێکەوەژیانێکی ئاشتییانەدا دەتوانن پەیوەندییە باشەکانیان قووڵتر بکەنەوە و پەرەی پێبدەن."

هەواڵ
07-04-2026

شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک بە فەرمی ڕاگەیەندرا

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی لە هێرشەکەی سەر فیرقەی پێنجی پیادەی فەرماندەیی دەڤەری یەکی ڕاگەیاند. دەقی پەیامەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، جارێکی دیکه کاڕوانی شەهیدانی کوردستان ڕۆڵەیەکی تری بە ئەمەکی پێ سپێردرا، ئەمڕۆ ٧ی نیسانی ٢٠٢٦ (وەیسی ئاخر سعید شێروانی) پێشمەرگە لە فیرقەی پێنجی پیادەی فەرماندەیی دەڤەری یەکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، کە پێشتر لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری سۆران بریندار ببوو، دوای ١٥ ڕۆژ مانەوە لە یەکێک نەخۆشخانەکانی هەولێر، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گەیشتە پلەی بەرز و پیرۆزی شەهادەت. ​وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و تەواوی خەڵکی کوردستان، جارێکی دیکە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلامارە ناڕەوایانە دەکەینەوە کە دەکرێنە سەر هێزی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان.

ڕاپۆرت
07-04-2026

شەهیدبوونی خێزانێک لە زەرگەزەوی؛ کوردستان لە نێوان بەرداشی شەڕی ئێران...

لە کاتێکدا جەنگی نێوان ئەمەریکا-ئیسرائیل و ئێران چووەتە 39ـیەمین ڕۆژی خۆیەوە، هەرێمی کوردستان باجێکی خوێناویی قورس دەدات. لە نوێترین پەرەسەندندا، جارێکی دیکە خوێنی هاووڵاتییانی سڤیل لە ناو ماڵەکانی خۆیاندا ڕژا. هێرشی سەر گوندی زەرگەزەوی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی نیسانی 2026، کاتژمێر 00:15ـی بەرەبەیان، کارەساتێکی مرۆیی لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕوویدا، کاتیک بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە خاکی ئێرانەوە هێرش کرایە سەر  گوندی زەرگەزەوی سەر بە ناحیەی دارەشەکران، هیرشەکە ڕاستەوخۆ بەر خانوویەکی نیشتەجێبوون کەوتووە و بووەتە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوسەر بە ناوەکانی مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ مژدە ئەسعەد حەسەن. کۆی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا نزیکەی 700 هێرشی درۆنی و مووشەکی کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 16 شەهید و 94 بریندار تۆمار کراون، هاوکات دەیان خانوو، ئۆتۆمبێل و مومتەلەکاتی هاووڵاتییان بە تەواوی وێران بوون یان زیانیان بەرکەوتووە. شیکاریی دۆخەکە ئەم هێرشە نیشانەی ئەوەیە کە ئیتر هیچ هێڵێکی سوور بۆ پاراستنی گیانی مەدەنییەکان نەماوە. ئاراستەکردنی درۆن لەلایەن ئیران و گرووپە چەکدارەکانەوە بۆ ناو ماڵی هاووڵاتییان لە گوندێکی وەک زەرگەزەوی، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە هەرێمی کوردستان بووەتە گۆڕەپانی سەرەکیی تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دەکرێنە سەر وڵاتەکەی. شەهیدبوونی ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌، دیمەنێکی دیکەی غەدرێکی گەورەیە کە لە گەلی کورد دەکرێت لە ململانێیەکدا کە هیچ لایەنێکی نییە. بەردەوامیی ئەم هێرشانە و بێدەنگیی نێودەوڵەتی، ژیانی زیاتر لە 6 ملیۆن مرۆڤی لە هەرێمی کوردستان خستووەتە ژێر هەڕەشەی جیدییەوە.

هەواڵ
07-04-2026

سەرۆک بارزانی: شەهیدکردنی هاووڵاتیانی سڤیل هیچ شەهامەت و سەربەرزییەکی...

بەهۆی ‌هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر هەرێمی کوردستان، دوو کەس شەهید بوون و سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، شەهیدکردنی هاووڵاتییانی سڤیل هیچ شەهامەت و سەربەرزییەکی تێدا نییە. دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی شەوی ڕابردوو دیسان هێرشی ناڕەوا كرایە سەر هەرێمی كوردستان و بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتیی بێ تاوان لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی درۆنی ئێرانیەوە شەهید كران. ئەوە ئەوپەڕی تاوانكاری و زوڵمە، هاووڵاتییانی بێ تاوانی كوردستان بەوشێوەیە و بەبێ هیچ پاساوێك دەكرێنە ئامانجی ڕقێكی كوێرانە. شەهیدبوونی ئەو دوو هاووڵاتییە بێ گوناحە دڵی هەموومانی پڕ ژان و خەم كرد، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری ئەو دوو شەهیدە دەكەم. خودای مەزن بە بەهەشتی بەرینیان شاد بكات. شەهیدکردنی هاووڵاتییانی سڤیلی هەرێمی كوردستان هیچ شەهامەت و سەربەرزییەکی تێدا نییە. ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو هێرش و پەلامار و درۆنەکان بەهێزترە و هەرگیز ناشکێت. گەلی کوردستان پشتی بە خودا و ڕەوایەتیی دۆزەکەی قایمە.

هەواڵ
07-04-2026

وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشەکانی سەر کوردستان لە ئەستۆی ئێران و گرووپە چەک...

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەو و ڕایدەگەینێت، شەوی ڕابردوو کوردستان بە درۆن کراوەتە ئامانج دەقی پەیامەکەی وەزارەتی پێشمەرگە شەوی ڕابردوو، 6ی نیسانی 2026، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کە لەلایەن گرووپە تیرۆرستیە لە یاسا دەرچوەکانەوە ئاراستە کرابوون، هێرش کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین. هەر هەمان شەو، لە رێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لەئێرانەوە ئاراستەی سنووری هەولێر کرابوون ماڵی پێشمەرگەیەک بە ناوی (موسا ئەنوەر) بە ئامانج گیرا، کە بەداخەوە خۆی و هاوسەرەکەی شەهید بوون. ​ئەم دەستدرێژیانە، بەردەوامیی ئەو زنجیرە هێرشە تێکدەرانەیە کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە و ناوچە نیشتەجێبووەکانی هەرێمی کوردستان. وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان بۆ کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، دووپاتی دەکەینەوە کە خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ ناچێت. ​جارێکی تر بەرپرسیارێتیی ئەم بۆردومانانە دەخەینە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق.

1 2 ... 35 36 37 ... 1142 1143