وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی پێشوی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد. بەیانی ئەمرۆ حەیدەر شێخ علی ناسراو بە حەیدەر فەیلی، وەزیری پێشوی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان لە وڵاتی نەرویج کۆچی دوایی کرد.
درۆن هێرشکراوەتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و ئامانج لە هێرشەکە تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە. ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی نیسانی 2023، کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کریملن) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکە تیرۆریستی بووە و لەلایەن ئۆکرانیاوە ئەنجامدراوە، بەڵام هیچ زیانێک بەر سەرۆکی رووسیا نەکەوتووە و سەلامەتە". ئامادەکارییەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆ هێرشی پێچەوانە چڕکراونەتەوە و لیواکانی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنەکە خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە چەند هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات.
بەهۆی بچوکی مزگەوتەکەو نەبوونی هەندێک شوێنی پێویست، مزگەوتێکی گەورەتر دروستدەکرێتەوە. دکتۆر عبدوللەتیف رایگەیاند، بەهۆی بچووکی مزگەوتەکە و نەبوونی شوێنی نوێژخوێنان و دەستنوێژگرتنیان، مزگەوتەکە دەروخێندرێت و سەرلەنوێ مزگەوتێکی گەورەتر دروست دەکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكى ياوهرى كرد.له كۆبوونهوهکەدا كه ئەلينا ڕۆمەناوسكى، باڵيۆزى ئهمهريكا لە عێراق و و ئیرڤن هیکس كونسولى گشتيى ئهمهريكا له ههرێمى كوردستان ئامادەی بوون، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ کرا. تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە بە زووترین کات ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە نەوت جێبەجێ بکرێت و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە بۆ ئەوەی چیتر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان وعێراق بە گشتی زیانمەند نەبن. سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستانیش، سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە ، کە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمساڵ لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانییەک دەربڕی.بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له گویدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگری ئیتالیا کرد. لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا . وەزیری بەرگری ئیتالیا، سڵاو و ڕێز و بانگهێشتنامەی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ سەردانکردنی ڕۆما ، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو خۆی بە دۆستێکی کۆنی گەلی کوردستان دەزانێت و جەختیشی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە کردەوە لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئیتالیای کرد کە پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و پشتیوانی گەلی کوردستانە، هیواشی خواست پەیوەندییەکانی هەرێم و ئیتالیا لە هەموو بوارەکاندا زیاتر بەرەو پێش بچن . بەتایبەتی کە دەرفەتی زۆر هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیتالیا . 1 2 3 4 5 6 7 8
پەرلەمانی میسر پڕۆژەیاسایەکی پەسەندکرد بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بۆ قەدەغەکردن و ڕاگرتنی ئاژەڵی کێوی و سەگ. دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو خانەوادەیەکی بەناوبانگی میسر سەگێکی پیتبوڵیان بەخێوکردوە و لەکاتی سەردانیکردنی بانکدا پەلاماری بەڕێوەبەری بانک دەدات و لەو کاتەوە لە حاڵەتی غەیبوبە (بێ هۆشیدایە). پەرلەمانی میسر پڕۆژەیاسایەکی پەسەندکرد بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بۆ قەدەغەکردن و ڕاگرتنی ئاژەڵی کێوی و سەگ، لە پڕۆژەیاساکەدا هاتوە، بەخێوکردنی سەگ بەبێ مۆڵەت بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان دەبێت کە بۆ لایەنی جێبەجێکار دیاریکراوە.
لە بازگەیەکی سلێمانی، هاوەڵێکی موراد کانی کوردەیی درایە بەر دەستڕێژ. فرسەت مەلەکی، لە نزیک بازگەی قەمتەران تەقەی لێکراوە و دۆخی تەندروستی خراپە و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی سلێمانی کراوە.
هاتوچۆی هەولێر لە ئاگاداریەکدا دەڵێ، بە هیچ شێوەیەک ڕێگاپێدراو نیە ئوتومبێل بەبێ تابلۆ بێنن بۆ سەنتەرەکانی پشکنین. ئێوارەی ئەمرۆ بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە، لە ئاگاداریەکە سەرجەم کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل ئاگادار دەکاتەوە کەوا بە هیچ شێوەیەک ڕێگاپێدراو نیە ئوتومبێل بەبێ تابلۆ ببەن بۆ سەنتەرەکانی پشکنین. راشیگەیاند هەر کۆمپانیایەک ئەوکارە بکات سزا دەدرێت، وە سەبارەت بەو ئوتومبێلانەی کە ئێستاش لەسەنتەرەکانی پشکنین جێهێلراون، رایگەیاند کە دەبێت لە ماوەی 24کاتژمێر لایببەن، وە بەپێچەوانەوە دەستیان بەسەردادەگیرێت.
خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ لەگەڵ پاشکۆی خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەت. ئەمڕۆ ٢ی ئایاری ٢٠٢٣، دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانی وەزاری بۆ دەرچوو. لەمبارەیەوە فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکان راگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەین، بۆئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی(٧٠و ٨٠)ش وەک دیوانی وەزارەت، رێچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت و فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەوانیش دەربچێت. هاوکات سەرۆکی ئەرکان دڵنیاییدا، کە کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی نەورۆز و ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢و نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٣ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت و بەپێی پێویست و لە کاتێکی گونجاودا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەیەک ئاماژەی جێبەجێکردنی سیستمی کارەبا بە باڵانس کرد. وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند: بڕیاری جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید درا و لە سەرەتادا لە ژمارەیەک لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی شارە گەورەکان دەست پێ دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئایاری 2023، لەژێر سەرپەرشتیی و چاودێریی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان(جینۆسایدی کوردی فەیلی) لە شاری هەولێر دەستی بە کارەکانی کرد و تێیدا سەرۆک مەسعود بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد. پوختەیەک لە گوتەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی: کوردانی فەیلی بەشێکی سەرەکین لە گەلی کورد، زۆر ئازایانە ڕووبەڕووی هەموو ئەو هەوڵانە بوونەوە کە لەپێناو سڕینەوەیان دران، پارێزگارییان لە ناسنامە و کەلتووری خۆیان کرد. خەباتکارانی فەیلی ڕۆڵی گەورەیان هەبوو لە سەرکردایەتیکردنی شۆڕشی ئەیلوول. فەیلییەکان ڕێز و تەقدیری بارزانییەکانیان هەیە، چونکە زۆر دڵسۆزانە لەپێناو کوردستان کاریان کردووە. فەیلییەکان ڕووبەڕووی نەهامەتی و کارەساتی زۆر بوونەتەوە، ڕژێم بە هەموو ئامراز و کەرەستەکانەوە هەوڵی دا بۆ ئەوەی لە هەڵوێستی نەتەوەیی باشی خۆیان لایان بدا، بەڵام ڕژێم شکستی هێنا. فەیلییەکان بەشێوەیەکی دڕندانە پاکتاو کران. چارەنووسی 12 هەزار کوردی فەیلی تا ئێستا نادیارە. لە ساڵی 1981 لە ناوچەی عەکاشات تاقیکردنەوەی کیمیایی کرا لەسەر 300 گەنجی فەیلی، دوای ئەوە هەمان پرۆسە بەسەر 150 گەنجی دیکەی بارزانییەکان کرا و ئەوانیش شەهید کران. جینۆسایدی فەیلییەکان لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە جینۆسایدانەیە کە بەرامبەر بە گەلی کوردستان کراوە. گەلی کوردستان ئەم تاوانانە لەیاد ناکات. گەلی کورد دەرفەتی تۆڵەکردنەوەی هەبوو، بەڵام لێبووردەیی نواند. گوتار و قسە تەنها بەس نین، بەڵکوو پێویستە بەدوای هەموو ڕێگەکان بگەڕێین بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لەم جۆرە تاوانانە دووبارە نەبنەوە. هەموو قوربانییانی جینۆساید لە کوردستان بەتایبەت کوردانی فەیلی پێویستە قەرەبوو بکرێنەوە، قەرەبوویەکی دادپەروەرانە و سەرجەم مافەکانیان بۆ بگەڕێتەوە. لێرەوە پێشنیاری دروستکردنی ناوەندێک دەکەم لە هەولێر بۆ بەدواداچوونی کاروباری فەیلییەکان، هاوشێوەی مەرجەعێک بێت بۆ فەیلییەکان.
لەبەیانییەوە هاتوچۆی بارهەڵگرەكان لەنێوان ( هەولێر- سلێمانی) و (سلێمانی- هەولێر) لەرێگای كەركوكەوە دەبێت. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەبەیانییەوە هاتوچۆی بارهەڵگرەكان لەنێوان ( هەولێر- سلێمانی) و (سلێمانی- هەولێر) لەرێگای كەركوكەوە دەبێت. هەروەها گوتی: هەموو داوكارییەكانی ئەو خەڵكەی كۆیە و بالیسان و سماقۆڵی، داواكاری ڕەوان و حكومەت بەپێی ئیمكان و بودجەی بەردەست داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكات.