مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی ٦١ ساڵەی پێشمەرگایەتی مەسعود بارزانی باوکیەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی، ئاراستەی مەسعود بارزانی و پێشمەرگەکانی کوردستان کرد. دەقی پەیامەکە: ئەمڕۆ 61 ساڵە جەنابی سەرۆک بارزانی لە رێگەی رزگاری و ئازادیخوازی کوردستان پێشمەرگەیە. پیرۆزبایی لە جەنابیان و پێشمەرگەکانی کوردستان دەکەم. لەم رۆژەدا داواکارم خوای گەورە تەمەن درێژی بکات و ئێمەش لە ئاست متمانەی جەنابی سەرۆک بین.
بەیانی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار بەجێگیری مایەوە و 100 دۆلار بەرامبەر بە 145 هەزار و 650 دینار مامەلەی پێوەکرا. نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم:نرخی دۆلار بەرامبەر دینار145،650 نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار$100=5،070،000 نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار1970=100$ نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار157،000=€100 نرخی پاوەن بەرامبەر دینار178،000=£100 نرخی کرۆنی دانیمارکی بەرامبەر دینار1000=192،000 نرخی کرۆنی سوید بەرامبەر دینار1000=134،000 نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار1000=131،000 نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار€100=108$ نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار £100=122$ نرخی کرۆنی دانیمارکی بەرامبەر دۆلار1000=132$ نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار 1000=92،050$ نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار1000=90،050$
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند: ئهمڕۆ و سبهی تاوهباران و ههورهبروسكه بهردهوام دهبێ. راشیگەیاند، لەگەڵ بەردەوامیی دۆخی ناسەقامگیری کەشوھەوا لەناوچە جیاجیاکاندا، بە تایبەت سبهی یهكشهممه لە نێوان کاتەکانی بەرەبەیان بۆ پێش نیوەڕۆ تاوەباران و ھەورە بروسکەی چالاک دەبێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، لەزۆربەی ناوچەکاندا لە کاتەکانی نیوەڕۆ بە دواوە کاریگەریی لاواز دەبێت و تەنیا لەھەندێ ناوچەدا بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان تاوەبارانی کورتخایهن بەردەوام دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا بە گشتی کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان کۆتایی پێ دێت.
کۆمپانیای HKNی ئەمریکی لە ٢٥ نیسانەوە دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان کردوە. راپۆرتێکدا سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی کۆمپانیاکە لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا رایگەیاند، لە رۆژی 25ی مانگی نیسانەوە دەستیان بە بەرهەمهێنانی نەوت کردووەتەوە، رۆژانەش تێکڕا 22 هەزار بەرمیل نەوتیان لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان فرۆشتووە و پێشبینی دەکەن تاوەکو هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆڕییەوە دەستپێدەکاتەوە رۆژانە لە نێوان 25 هەزار تاوەکو 50 هەزار بەرمیل لە بازاڕی نێوخۆدا بفرۆشن. کۆمپانیایی HKN دەڵێت، بڕی 600 هەزار بەرمیل نەوت کۆگاکراون و لە 25ی مانگی نیسانەوە بەرهەمهێنانی نەوتیان بەمەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆ دەستپێکردووەتەوە.
ئەمرۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەل یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کورداستان کۆبوەوە. پاش نیوهڕۆی ئهمڕۆ هەینی ١٩/٥/٢٠٣، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به سهرۆكایهتی فازڵ میرانی سهردانی كۆمهڵی دادگهری كوردستانی كرد و له لایهن عهلی باپیر و مهكتهبی سیاسی حیزبهكهوه پێشوازییان لێکرا. له دیدارهكهدا وێڕای تاوتوێ كردنی بارودۆخی سیاسی ههرێمی كوردستان و ناوچهكه و جهخت لهسهر یهكڕیزی و تهبایی هێز و لایهنه سیاسییهكان كرایهوه. ئەم کۆبونەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمرۆ هەردوو دەستەی هەڵبژاردی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوبونەوە.
نیوهڕۆی ئهمڕۆ ههینی 2023/5/19 كۆبوونهوهی سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان لهگهڵ بهشی ههڵبژاردنی پارتی و دهزگای ههڵبژاردنی یهكێتی له باڵهخانهی پهرلهمان دهستی پێ كرد.
بڕیارە سبەی شەممە، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق لەلایەن لێژنەی دارایی پەرلەمان بەتەواوی دەنگی لەسەر بدرێت و لە دوایین کۆبوونەوەش بڕیارە لەنێو لێژنەکە، دەنگ بە پشکی هەرێمی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی لەنێو پەرلەمان کێشەی بۆ دروست نەکرێت. لەو بارەیەوە، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "سەبارەت بە هەرێمی کورستان رێککەوتنی سیاسی لەسەر هەیە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، پلان و بەرنامەی بۆ داڕێژراوە باس لە وردەکارییەکان کراوە کە هەرێم چۆن داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەست دەکات، سەرۆکوەزیران ئەمەی پەسەند کردووە لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان، بۆیە هەر گۆڕانکارییەک بکرێت لە بودجە مەرج ئەوەیە رەزامەندیی هەردوو حکومەتی دەبێت لەسەر بێت."
لیرەی تورکی بەڕێژەی 0.1% دابەزی دابەزی لەکاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، بەڵام لەمشەودا 0.2% دابەزی. دابەزینی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد دوای چەند ڕۆژێك لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و نزیكبونەوەی ئەردۆغان لە نیوەی دەنگەکان و شارەزایان پێیان وایە کە ئەمە شۆکێکە بۆ بازاڕەکان. ئەوەش لەکاتێکدایە، لیرەی تورکی لە ساڵی 2021 44% و لەساڵی 2022شدا 30%ی دابەزیوە بەهۆی سیاسەتە ئابورییەکانی ئاکپارتی و زیادکردنی ڕێژەی سودی بانکی لەو وڵاتەدا. لە ئیستادا یەك دۆلار بەرانبەر 19.8 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بزووتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، پێشوازی و پاڵپشتیی لە بڕیاری پەرلەمانی عێراق دەکەن بۆ قەدەخەکردنی ماددە کحوولییەکان. پێنجشەممە 18-05-2023 فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیێندراوێکی بڵاکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، پێشوازی و پاڵپشتی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دەکەین لە بارەی قەدەخەکردنی مادە کحوولییەکان. لە راگەیێندراوەکەی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامیدا هاتووە "ئێمە لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان پێشوازی و پاڵپشتی لە بڕیاری قەدەخەکردنی مادە کحوولییەکان دەکەین کە رێگە نادات چیتر ئەم خواردنەوە سەرخۆشکەرەکان هاوردەی عێراق بکرێت، چونکە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا حەرامکراوە و بۆ تەندروستی مرۆڤیش خراپە و تووشی چەندین نەخۆشیان دەکات، هاوکات بەهۆی ئەم ماددە کحوولییانەوە ساڵانە چەندین تاوانی ناخهەژێن روودەدەن و چەندین منداڵ هەتیو دەبن و چەندین ئافرەت بێوەژن دەبن". فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەکات، "ساڵانەش پارەیەکی زۆر بەهۆی کڕینی ئەم مادە سەرخۆشکەرانە بەهەدەر دەڕوات و هیچ سوودێکیشی لێنابیندرێت، بەهۆی ماددە کحولییەکانەوە کێشەیەکی زۆر کەوتووەتە نێو خێزانەکان و چەندین ژن و مێرد لێک جیابوونەتەوە و شیرازەی خێزان تێکچووە. کار بۆ ئەوە دەکەین لە پەرلەمانی کوردستانیش بڕیارێکی لەو شێوەیە دەر بچێت".
کەمێک پێش ئێستا ئاگرێک لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن. باڵکێش زانیویەتی، ئاگرەکە بەهۆی هەورە بروسکەوە کەوتۆتەوە و زیانی گیانی نەبووە. لەبەر بوونی پووشێکی زۆر ئاگرەکە بەخێرایی تەشەنە دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی پێکهاتوو لە نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و پەیوەندی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا. سەرۆکی حکومەت، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی ئابووری و کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران و نەهێشتنی بیرۆکراسی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان خستەڕوو. سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی سەربازی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەربڕی و خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەڵمانیا و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە لە بواری پیشەسازیدا دووپات کردەوە. شاندی بازرگانی و نوێنەری کۆمپانیا ئەڵمانیەکان ئاماژەیان بە ڕۆڵی گرنگیی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا کرد و ئامادەیی خۆشیان بۆ پەرەپێدانی کار و چالاکی و وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان نيشاندا .
ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە دوای ئەوەی لە لایەن بەڕێز وەزیری پەروەردەوە ئاگادار کراینەوە لەوەی چەند کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، هەڵدەستن بە فرۆشتنی ئامێری (بلوتووز) کە لە لایەن قوتابییان و خوێندکارانەوە بۆ کاری (گزی/غەش)کردن بەكار دەهێندرێت، هەروەها بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە دەتوانن وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12ی ئامادەییش بەردەست بخەن لە بەرامبەر بڕێک پارە كە قوتابیان و خوێندکارانەوە پێیان بدەن، بۆیە لە لایەن تیمەکانمانەوە بە داڕشتنی پلانێكی تۆكمە، توانرا ناسنامەی چەند تۆمەتبارێک ئاشکرا بكرێت و بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە بەرواری 15ی 5ی 2023 دەستگیریان بکەین. هاوكات دەست بگرین بەسەر چەند ئامێرێکی جۆراوجۆری (گزی/غەش)کردن. ئەمە لە كاتێكدایە كە لە ماوەکانی ڕابردووش، چەند تۆمەتبارێکی تر لەسەر هەمان تاوان دەستگیر کراون و دراونەتە دادگا. لێرەوە قوتابییان و خوێندکارانی خۆشەویست و ئازیزی هەرێمی کوردستان و كەسوكاریان دڵنیا دەکەینەوە، ئەو قسانەی باس لە ئاشکرابوون یان بەردەستخستنی وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە، تەنها ئامانج لێیان پارە وەرگرتن و فێڵکردنە لە قوتابییان. بۆیە داوا دەکەین کە قوتابییان و خوێندکارانی خۆشەویست، خۆیان لە کڕینی ئەم ئامێرانە بەدوور بگرن. لەم چوارچێوەیەشدا زور سوپاسی دانیشتوانی خۆشەویستی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکەین کە هەمیشە هەماهەنگ و هاوکار بوونە لە پێدانی زانیاری لەسەر کەسانی تۆمەتبار بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر 2023/5/18