بە بڕیاری مەسرور بارزانی ناحیەی قوشتەپە کرایە قەزا کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر. لە نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە لە 21ـی 05ـی 2023 دەرچووە بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بڕیاری بەقەزاکردنی قوشتەپە. وەزارەتی ناوەخۆ لە دەقی نوسراوەکەدا دەلێت: بە فەرمانی هەرێمی و فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان/ سەرۆک وەزیران سەبارەت بە هێنانەکایەی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارماندا بە هێنانەکایەی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هەمان سنووری ئێستای ناحیەی (قوشتەپە). ساڵی 1959 قوشتەپە كرایە ناحیە و دووری ناحیەی قوشتەپە لە سەنتەری شاری هەولێر نزیكەی 19 کیلۆمەتر دەبێت، بە هۆی بەرفراوانی قوشتەپە ژمارەیەکی زۆری گوند لە سنووری قوشتەپەیە کە ژمارەیان 58 گوندە و بەسەر 55 كەرتدا دابەشبووە.
دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمانى كوردستان، له بهیاننامهیهكدا كه ئاراستهی گشت ئهندامانى پهرلهمانی کردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، خاڵێکی دیکە بۆ دانیشتنی سبەی دووشەممە زیادکراوە، ئەویش كاراكردنهوهى ئهنجوومهنی كۆمیسیارانە بۆ ماوهى پێنج ساڵ. پێشتر پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی دووشەممە (22ـی ئایاری 2023)ـی بڵاوکردبووەوە و دواتر لەسەر داوای فراکسیۆنی پارتی، خاڵی سێیەمی بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنەکە زیادکرد. لە راگەیەندراوەکەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە، بهپێی حوكمی بڕگهی (چوارهم) له ماددهى (48)ـى پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان، دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمان بڕیاریدا به زیادكردنی بڕگهیهك به ریزبهندیی (سێیهم) بۆ بهرنامهى كارى دانیشتنی ژماره (4)ـى رۆژی دووشهممه (22ـی ئایاری 2023)". ئەو خاڵەی بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنەکە زیادکراوە وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "كاراكردنهوهى ئهنجوومهنی كۆمیسیاران بۆ ماوهى (5) ساڵی رۆژمێریی، كه دهستپێدهكات له رۆژی تهواوبوونی ماوهی یهكهمی له (23ـی کانوونی یەکەمی 2019) و دهنگدان لهسهر پاڵێوراوان بۆ ئهندامیهتیی ئهنجوومهنی كۆمیسیاران، بهپێی حوكمی خاڵی (1)ـى بڕگهی (یهكهم) له ماددهی (5)ـى یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان و راپرسی، ژماره (4)ـى ساڵی 2014".
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عۆن زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. ئەمرۆ یەکشەممە ٢١/٥/٢٠٢٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەل لە عۆن زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق کۆبوەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی هەردوولا کرا لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی کەمئاوی و بەبیابانبوون و کاریگەرییە نەرێنیەکانی گۆڕانی کەشوهەوا. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری وهەماهەنگیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا، بە تایبەتی لە بواری سەرچاوەکانی ئاو و بایەخدان بە بەنداوەکان و نۆژەنکردنەوەیان و گرنگیی دروستکردنی بەنداوی نوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی ئایاری 2023، هەردوو مەکتەب سیاسی پارتی و یەکێتی لە پیرمام بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و پرسی پێکهاتەکان کۆبوونەوە. دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە؛ هەردوولا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی و ژمارەیەک پرسی دیکەی پەیوەست بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان، تەوەری گفتوگۆکان بوون و "لێکتێگەیشتنی ئەرێنی بۆ زۆر لە پرسەکان هەبوو". ئاماژە بەوش دراوە، "هەندێک بابەتی دیکە کە پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر هەبوو، لە کۆبوونەوەکانی ئاییندەدا بڕیاری پێویستیان لەسەر دەدرێت". ئەم کۆبوونەوەیەی نێوان پارتی و یەکێتی دوای ئەوە دێت کە 16ی ئەم مانگە شاندی هەردوولا لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایگەیاند: "هەردوو لا بڕیارماندا وەک یەک تیم کار بکەین و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیکەش ئەنجامبدرێت بۆ فەراهەمکردنی کەش و هەوای لەبار لە رووی یاسایی و سیاسییەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و رووبەڕووبونەوەی ئەو تەحەدیاتانەی لە ناوچەکەدا هەن".
شوفێرانی ئازیزی پارێزگای سلێمانی و ئەوانەی سەردانی سلێمانی دەکەن ئاگادار دەکەینەوە کە پرۆژەی کامێرای چاودێری تیژڕەوی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ Point to Point دەکەوێتە کار.وەکو هەنگاوی یەکەم ٢٤ کامێرا لە نێوان تاسڵوجە تا دوکان لە رۆژی یەک شەممە ٢١ی ئایار تا یەک شەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ دەچنە قۆناغی تاقیکردنەوە (test) و تیژڕەوی تۆمار دەکەن بەڵام شوفێرانی سەرپێچیکار سزا نادرێن.لە رۆژی دوو شەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ ەوە کاتژمێر ٠٨:٠٠ ی بەیانی کامێراکان تیژڕەوی تۆمار دەکەن و شوفێری سەرپێچیکار سزای دارایی بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٧٩)ی ساڵی ٢٠١٦ دەدرێت.داواکارین شوفێرانی ئازیز پابەند بن بە مەبەستی پاراستنی خۆتان و بەکارهێنەرانی دیکەی شەقام و دوورکەوتنەوە لە سزای دارایی. راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە نووسراوی ژمارە ٢١٨٨٩ لە ڕێککەوتی ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ هەمواری مادەی ١٢ی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی عێراقی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەمڕۆ نووسراوەکە بە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی وەزیران گەیشت بۆ لابردنی کۆتوبەندەکانی سەر شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵیدا
وابڕیارە ئەمرۆ حکومەتی عێراق 200 ملیار دیناری دیکە رەوانەی هەرێمی کورستان بکرێت. فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، دوای ئەوەی ھەفتەی رابردوو حکومەتی عێراق 200 ملیار دیناری بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە کرد، بڕیارە ئەمڕۆش 200 ملیاری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت.
ئەمڕۆ مەکتەبی سایسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوەو گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بکەن. ئەم کۆبوونەوەیەی نێوان پارتی و یەکێتی دوای ئەوە دێت کە 16ی ئەم مانگە شاندی هەردوولا لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و رایانگەیاند: "هەردوو لا بڕیارماندا وەک یەک تیم کار بکەین و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیکەش ئەنجامبدرێت بۆ فەراهەمکردنی کەش و هەوای لەبار لە رووی یاسایی و سیاسییەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و رووبەڕووبونەوەی ئەو تەحەدیاتانەی لە ناوچەکەدا هەن". دوای دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ گفتوگۆ و یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد، کۆبوونەوە و دانوستان لەنێوان لایەنەکان بەتایبەتی پارتی و یەکێتی هاتووەتە ئاراوە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراودا ئەنجامبدرێت. لەو چوار چێوەیەشدا رۆژی هەینی رابردوو 19/5/2023، هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لەبارەی پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵی بەردەوام دان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ هاوڵاتییانی چەند وڵاتیكی ئیسلامی لەناویشیاندا عێراق. میخائیل بوگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە کۆڕبەندی ڕوسیا- جیهانی ئیسلامی ڕایگەیاند: هەوڵەکان بۆ هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ڕوسیا و هاوڵاتییانی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی بەمەبەستی گەشت و بازرگانی بەردەوامن. لە درێژەی قسەکانیدا بوگدانۆڤ ئاماژەی بە تێڕوانینی ڕوسیا کرد بۆ وڵاتانی جیهانی ئیسلامی و وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقا و وتیشی: هەوڵی هاوشێوە دەدرێت بەرامبەر وڵاتانی ئاسیا کە لەوانەیە لە داهاتوودا ببنە ئامرازێکی گرنگ بۆ گەشتیاری و بازرگانی لە نێوانماندا.جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دەشڵێت: سەبارەت بە کەنداو و وڵاتانی عەرەبی، ئێمە پێشوازی لەو وڵاتانە دەکەین کە بە شێوەیەکی نەریتی هاوکاریمان دەکەن لەسەر زۆر بابەت، بەتایبەتی میسر، عێراق و سوریا.
وابڕیاره سبهی ههردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە هەولێر لهبارهی پرسی ههڵبژاردن کۆببنەوە. سبەی یەکشەممە ٢١/٥/٢٠٢٣ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبارەی پرسی ههڵبژاردنهكان له ههرێمی كوردستان و دیارترین ئهو ئاستهنگانهی لهبهردهم بهڕێوهچوونی ئهو پڕۆسهیهدا ههن گفتوگۆیان لهبارهیهوه بكرێت.
شاندێکی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عێراق سەردانی کەمپی مەخمووریان کرد و بڕیاریان دا کامپەکە تێلبەند بکەن و یەک دەروازەی بۆ بهێڵێنەوە، هەروەها تاوەرێکی بڵند لە کامپەکە دادەنێن و بە چەند کامێرایەک تەواوی کامپەکە دەخەنە ژێر چاودێرییەوە. لە سەردانی ئەمڕۆ شەمەی شاندی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عێراق بۆ کەمپی مەخموور، بڕیاردرا جمومجۆڵەکانی نێو کامپەکە و دەرەوەشی کۆنترۆڵ بکەن و تاوەرێکێش دابنێن کە چەندین رادار و کامێرای چاودێریی پێوەیە بۆ ئەوەی جمومۆڵی چەکداری لایەنگرانی پەکەکە کۆنترؤڵ بکەن. بەپێی زانیاریەکان، ئەمە رێککەوتنی نێوان تورکیا و عێراقە بۆ سنووردارکردنی جموجۆڵی پەکەکە لە باشووری کوردستان و بڕیارە لە شنگالیش جموجۆڵیان سنووردار بکرێت.
مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی عهلى موحسن ئهلعهللاق پارێزگاری بانکی ناوهندیی عێراق عێراق کرد بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو عهبدولئیلاهـ موحسن ئهلعهللاق - ی برای . سەرۆکی حکومەت پرسه و سهرهخۆشى لێکرد و هیوای خواست گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و سهبووری و دڵنهوايى به بنەماڵەکەیان ببهخشێت.