مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر دەکاتەوە و لە پانێلێکی تایبەت بەشدار دەبێت. نووسینگەی سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 5/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 10:30 پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر دەکاتەوە و پاشان لە پانێلێکی تایبەتدا بەشدار دەبێت.
وهزیری پهروهرده ڕاگهیاند: چهند ساڵێكی دیكه قوتابییان له قوتابخانهكان به جۆرێكی تر وانه دهخوێنن. ئالان حهمه سهعید وهزیری پهروهرده ڕایگهیاند: جێبهجێكردنی پڕۆژهی ستراتیژی ڕاهێنانی مامۆستایان، دەبێتە یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگەکانی وەرچەرخانی کەرتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە ڕووی بەرزکردنەوەی کوالێتی فێربوونهوه ستراتیژێکی نوێیە، گشتگیرە، پچڕپچڕ نییە، درێژخایەنی حەوت ساڵییە، بە پلان دانراوە، راوێژی لەسەر کراوە و دادپەروەرانەیە بۆ هەموو مامۆستایانە. پرۆژەی ستراتیژی ڕاهێنانی مامۆستایان، تەنیا هەر ڕاهێنان نییە و کۆتایی بێت، بەڵکو بە دواداچوونیشە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو میتۆدە نوێیانەی وانە وتنەوە، ههروهها هەڵسەنگاندنی مامۆستایانیشە لەسەر جێبەجێکردنی میتۆدە نوێیەکان. جهختیشی كردهوه كه بە جێبەجێکردنی پڕۆژهكه لە ساڵی خوێندنی داهاتووەوه و تا چەند ساڵێکی دیکە (ئەندازەی کاریگەریی دیداکتیک لەسەر کارامەیی قوتابییان و خوێندکاران) گۆڕانێکی جۆری تێدا دروست دەبێت، كه به جێبهجێكردنی پڕۆژهی ستراتیژی راهێنانی مامۆستایان، چەند ساڵێکی نزیکی دیکە هەست دەکەن منداڵان لە قوتابخانە حکوومییەکان بە جۆرێکی جیاوازتر وانە دەخوێنن. ئالان حهمه سهعید گوتیشی: ئەو میتۆدە کلاسیکییەی ئێستای وانەوتنەوەی کە بەمنداڵەکانمان دەوتریتەوە، دەگۆردرێت بۆ ئەو میتۆدانەی کە کار لەسەر فێربوون و فێربوونی بەرجەستە و بنەماکانی تیۆری مەعریفی دەکەن، کە دەبنە هۆی گەشەسەندنی جۆری سیستمی پەروەردە، دڵنیام چەند ساڵێکی نزیکی دیکە هەست دەکەین منداڵەکانمان لە قوتابخانە حکوومییەکان بە جۆرێکی جیاوازتر وانە دەخوێنن، ئاست و کارامەیی و تواناکانی مامۆستایان لە ئێستا زۆر جیاوازتر دەبێت، بۆ ئهمهش کەمێک کاتمان دەوێ بۆ ئەم وەرچەرخانە گەورەیە. گوتیشی: مامۆستای ڕاهێنەر زیاتر لە 40 کاتژمێر ڕاهێنانی تەنها لە یەک بوار وەرگرتووە و زیاتر لە 40 کاتژمێری دیکەش ئەرکی رۆژانەیان بەجێهێناوە و لە بوارەکانی دیکەی ناو ستراتیژی ڕاهێنان بۆ هەر بوارێک ڕاهێنانی تایبەت وەردەگرن، دەچنە ناو قوتابخانەکان و هەفتەی یەک بەشە وانە ڕاهێنان بە مامۆستایان دەکەن و بە شێوەیەکی سیستماتیک هەموو مامۆستایەک لە ساڵێکدا نزیکەی 30 کاتژمێر ڕاهێنان وەردەگرێت. وهزیری پهروهرده ئاماژهی بهوهش دا كه مامۆستای ڕاهێنەر و مامۆستایان ڕێبەرایەتی ئەو وەرچەرخانە مەزنە دەکەن لە کەرتی خوێندنی حکوومیدا.
وا بریارە بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئێوارەخوانێک سەردانی بەڕێز ئەژی ئەمین بکات و سەرلەبەری ئەو هەواڵانەش رەت دەکەینەوە کە بە هەر جۆرێکی تر پێناسەیان بۆ ئەم سەردانە کردووە. هیوادارین دەزگاکانی راگەیاندن بەوپەری ئەمانەتەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن.
دەقی ئاگادارییەکە: ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کۆمپانیای داناگاز بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەست بە پرۆسەی چاکسازیی ساڵانە لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکات، بەهۆیەوە گواستنەوەی سوتەمەنی بە هەندێ لە وێستگەکان کەم دەبێتەوە. وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ ئەوەی کەمترین کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا هەبێت.
مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگهیهندراوێكی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوكردهوه، كه ئهمه دهقهكهیهتی: راگەیەندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە هەڵوێست و هەوڵ و کۆشش و دەستپێشخەری و گفتوگۆکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی یاسایی خۆی لەمساڵدا، چیتر کات بە فیرۆ نەدان و رێگری لەو کۆسپ و تەگەرانەی بۆ هەڵبژاردن دروست دەکرێت، ئەم خاڵانەی خوارەوە بۆ رای گشتی ناوخۆیی و عێراق و کۆمەڵگەی نێودەولەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و نێردەی دیپلۆماسی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان، رووندەکەینەوە: 1. پارتیمان بە کردار و بە بڕواوە باوەڕی قوڵی بە پرۆسەی دیموکراسی و دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات هەیەو گەل بە سەرچاوەی شەرعیەتی دەسەڵات لە رێگای هەڵبژاردنی ئازاد و بێگەرد دەزانێت. وتاری سەرۆک بارزانی لە نەورۆزی ١٩٩١ لە کۆیە کە تیایدا جەنابیان بە ڕوونی داوای دامەزراندنی حوکمی قانون و هەڵبژاردنی ئازادو گۆڕینی شەرعیەتی شۆڕشگیڕی بۆ شەرعیەتی یاسایی، بناغەی هەڵوێست و کۆششی پارتیمان بووە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کە بە شانازیەوە بەر لە سێ رۆژ ٣١ ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی یەکەمین خولی پەرلەمانی کوردستان تێپەری. 2. دەبوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەر لە ٦/١١/٢٠٢٢ ئەنجامبدرایەو لەم سۆنگەیەشەوە رێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومی هەرێمی لە ساڵی ٢٠٢٢دا، بەرلە تەواو بوونی وادەی یاسایی پەرلەمان، رۆژی هەڵبژاردنی دیاریکرد. فراکسیۆنی پارتیمان لە پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ٣/١١/٢٠٢١ وە هەموو هەوڵ و کۆششی پەرلەمانی و یاسایی و سیاسی خۆی خستبووە گەر، تاوەکو سەرجەم فراکسیۆنەکان ئامادەکاری بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بکەن. هەرلە پێناوی ئەوەی هەڵبژاردن لە ساڵی ٢٠٢٢ لە کاتی خۆیدا بکرێ، پارتیمان رەزامەند بوو کۆمسیۆن بە هەمان پێکهاتەی خۆی متمانەی پێ بدرێتەوەو دوو پۆستە بەتاڵەکەی کۆمسیۆن پڕ بکرێتەوە. بەداخەوە فراکسیۆنەکان نەگەیشتنە رێککەوتن و بە ناچاری، زۆربەی هەرەزۆری فراکسیۆنەکان بەرلە ٦/١١/٢٠٢٢، بە یاسای ژمارە (١٢)ی ٢٠٢٢ لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (١١)ی رۆژی ٩ی١٠ی٢٠٢٢، یاسای بەردەوامیی خولی پێنجەم تا ٣١ی ١٢ی ٢٠٢٣ دەنگی لەسەردرا. هەر لەم یاسای ژمارە (١٢)دا بەڕوونی هاتووە کە پێویستە پەرلەمان هەنگاو بنێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ساڵی ٢٠٢٣. 3. لە پێناوی ئەوەی لە ٢٠٢٣ دا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، لە کۆبوونەوەی ١٨ی١ی٢٠٢٣ ی مەکتەبی سیاسی پارتیمان، لە راگەیەندراوی فەرمی کۆبوونەوەکەدا، هەڵوێستی پارتیمان راگەیەندرا بەوەی پارتیمان رەزامەندە هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکرێتەوەو داواکاری و پێشنیازی لایەنەکانی دیکەش لە بابەتی فرەبازنەیی، تۆماری بایۆمەتری عێراق کە هەڵبژاردنی ١٠ی ١٠ی٢٠٢١ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پێکرا، سود وەرگرتن لە ئامارەکانی عێراق بکرێنە بنەمای هەمواری یاسای هەڵبژاردن. لە مانگی ١و٢ی ئەمساڵ چەندین جار هەڤاڵانمان لە پەرلەمان هەوڵیاندا دانیشتنی نائاسایی بکرێ بۆ هەمواری یاسای هەڵبژارن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن، بەڵام بەداخەوە جددیەت لە هەندێ لایەنەکانی دیکە نەبینرا بۆ سازدانی ئەو کۆبوونەوانەی پەرلەمان. 4. لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی بەهارەی خولی پێنجەم لە ١ی٣ی٢٠٢٣، فراکسیۆنی پارتیمان پێشنیازی یاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پێشکەش کرد، بەڵام بەداخەوە رێگری کرا لەوەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ خوێندنەوەی پێشنیازە یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن ئەنجامبدرێ. 5. مەکتەبی سیاسی پارتیمان و هەڤاڵانمان لە پەرلەمان لە گفتوگۆی بەردەوامدا لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی و لایەنەکانی دیکە بەردەوام لە هەموو کۆبوونەوەو دیدارە سیاسیەکانی ناو پەرلەمان و دیداری نێردەی وڵاتان، جەختمان لەوە کردۆتەوە کە پێویستە بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنی پەرلەمانی بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن رابگەیەنێت و خوێندنەوەی یەکەم بکرێ بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن کە پێشنیازی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و نەوەی نوێ و بەشێک لە پێکهاتەکان بووە، بەڵام بەداخەوە ئەو ئامادەییە بۆ راگەیاندنی دانیشتن بۆ بابەتەکانی هەڵبژاردن نەبینرا. 6. سەبارەت بە پێکهاتەکان، هەرلە سەرەتاوە هەڵوێستی پارتیمان روون و ئاشکرا بووە بەوەی، هەرێمی کوردستان نیشتیمانی تەواوی رۆڵەکانیەتی بە جیاوازی نەتەوەو ئایین و مەزهەب. سەبارەت بە نوێنەرایەتییان لە پەرلەمان، یەک لە شانازییە گەورەکانی گەلەکەمانەو نابێ پاشەکشەی لێ بکرێ. بۆ کورسی پێکهاتەکان بەردەوام جەختمان لەوە کردۆتەوە نوێنەرایەتی پێکهاتەکان خۆیان بڕیار بدەن و هەرجۆرە بڕیارێک لە خۆیانەوە بێت، پارتیمان پێی رازی دەبێت. نوێنەرانی پێکهاتەکان لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ یۆنامی و راپۆرتی یۆنامی لەسەر دیدارەکانیان لەگەڵ پێکهاتەکان لە مانگی (٢)ی ٢٠٢٣ روون و ئاشکرا بوو کە ٩٥٪ ی پێکهاتەکان دەیانەوێ بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان، هەرێمی کوردستان یەک بازنە بێت. دواتر لەسەر داوای پارتیمان و یەکێتی، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری یۆنامی، لە رۆژی ١٣ی٣ی٢٠٢٣ لە تەلاری پەرلەمان لەگەڵ نوێنەری پێکهاتەکان کۆبوونەوەو بە پێی کۆنووسی کۆبوونەوەکە دیسانەوە ٩٥٪ ی پێکهاتەکان لەگەڵ ئەوە بوون بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان، هەرێمی کوردستان یەک بازنە بێت، بەشێکیان داوایان کرد بوو تۆماری دەنگدەری خۆیان هەبێ و لە دەنگدانی تایبەت دەنگ بە پێکهاتە نەدرێ و پارتیمان وێڕای ڕێزگرتن لە ئیرادەی پێکهاتەکان، لە لایەن خۆیانەوە هەر پێشنیار و سەرنج و گۆرانێک لە شێوەی هەڵبژاردنەکانیان هەبێت، پشتیوانیان دەبێت. 7. پارتیمان رژدو سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و لەم سۆنگەیەشەوە رێزدار کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لە هەمانکاتدا جێگری سەرۆکی پارتیمانە بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (٩٠) لە ٢٦/٣/٢٠٢٣ واژۆی کردو رۆژی ١٨ی ١١ی ٢٠٢٣ ی وەک رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاری کرد. هەروەها لە لایەن رێزدار کاک مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە هەمانکاتدا جێگری سەرۆکی پارتیمانە بە فەرمانی ژمارە (١٤٧٢) لە رۆژی ١٦ی ٤ی ٢٠٢٣، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردن بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. 8. بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی پارتیمان لە هەموو کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی هەڵبژاردنی لایەنەکان و پسپۆڕانی بواری هەڵبژاردن لە یۆنامی، بەردەوام جەختیان لە پابەندبوون بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەمساڵدا کردۆتەوەو لەو پێناوەشدا وەک هەڵوێستی ڕوون و ئاشکرای پارتیمان لە هەموو بابەتەکانی پەیوەست بە ٤ بازنەیی، تۆماری بایۆمەتری عێراق، ئامارەکانی عێراق بۆ دابەشکردنی کورسیەکان بەسەر پارێزگاکان، هەموو ئامادەیی و هەنگاوە پێویستیەکانیان ناوە. ئێستاش کە کەمتر لە شەش مانگی ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ١٨/١١/٢٠٢٣، پارتیمان سورە لەسەر ئەوەی هەموو لایەنە بەرێزەکان بەکردار، نەک تەنها بە لێداون، هەنگاوی کرداری بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردن بنێن و لەم رووەوە، وەکو پارتی دیموکراتی کوردستا داوا دەکەین: 1. پەرلەمانی کوردستان ئەرکی یاسایی خۆی ئەنجام بدات بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و سەرجەم پێشنیازە یاسا پێشکەشکراوەکان لە لایەن پارتیمان و لایەنەکانی دیکەش، بخرێنە بەرنامەی کارو خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ بکرێ و خەسڵەتی بە پەلەیان پێ بدرێ و رێککەوتنی بەرپرسانی هەڵبژاردنی لایەنەکان لەسەر ٤ بازنەیی و تۆماری بایۆمەتری و بەکارهێنانی ئامارەکانی عێراق و خواستی پێکهاتەکان بۆ تۆماری تایبەتی خۆیان بکرێنە بنەما بۆ راپۆرتی هاوبەشی فراکسیۆنەکان تاوەکو خوێندنەوەی دووەم و پێکەوە دەنگدانی لەسەر بکرێ لە زووترین کات. 2. داوا لەسەرجەم نوێنەرانی وڵاتان و یۆنامی دەکەین هاوکاری ئەم پرۆسەیە بن و هەڵوێستی پارتیمان لەبەرچاوبێت و هەر کەس و لایەنێک کۆسپ و تەگەرە بۆ ئەم هەنگاوانە دروست دەکات لە هەڵوێستی دژە دیموکراسی و دژە هەڵبژاردن ئاگادار بکرێنەوە. 3. داوامان لەسەرجەم لایەنە سیاسیەکان و فراکسیۆنە پەرلەمانیەکانە، پاڵپشت و هاوکاری راستەقینەی سەرخستنی ئەم پرۆسە دیموکراسیەبن. 4. دەستخوشی و پێزانینمان هەیە بۆ هەوڵ و هەڵوێستی فراکسیۆنی پارتیمان لە پەرلەمانی کوردستان و دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنە بەرێزەکانی دیکە بۆ دەنگدان و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە دانیشتنی ئەمرۆ ٢٢ ی ٥ ی ٢٠٢٣. 5. فراکسیۆنی پارتیمان لە پەرلەمانی کوردستان رادەسپێرین بۆ بەردەوامی بەجێگەیاندنی ئەرکی پەرلەمانییان بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەل فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمان. مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ٢٢ـی ٥ـی ٢٠٢٣
مەسرور بارزانی، “نابێت ڕێگە بدەین هیچ کێشەیەک ببێتە ئەوەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا نەکرێت.” مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا لە قەزای ئاکرێ ڕایگەیاند: دەستخۆشی لە پەرلەمان ئەکەم بۆ بڕیارەکەی ئەمڕۆ هیوادارم هەموولایەک دەستپێشخەریەکەی سەرۆک بارزانی وەک خۆی وەرگرن. راشیگەیاند، نابێت ڕێگە بدەین هیچ کێشەیەک ببێتە ئەوەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا نەکرێت.
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، فراکسیۆنی یەکێتی پشێویان دروست کرد و سەرۆکی پەرلەمان کە یەکێتییە، هەوڵی دواخستنی دانیشتنەکەی دا، بۆ ئەوەی کۆمسیۆن کارا نەکرێتەوە و لە ئەنجامدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکرێت. بۆچی یەکێتی نایەوێ هەڵبژاردن بکرێت؟ ئێستا یەکێتی لە سێ رووەوە تووشی کێشەی گەورە بووە، یەکەم: کێشەی ناوخۆی حیزبەکە و دروستبوونی چەندین کوتلە لەناو حیزبەکە. دووەم: جیابوونەوەی لاهور جەنگی و دروستکردنی لیست و حیزبێکی جیاواز. سێیەم: نەبوونی خزمەتگوزاری و ناڕەزایەتی خەڵک لە سنووری سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین. لەبەر ئەم هۆکارانە، یەکێتی دڵنیایە لەوەی کە ژمارەیە کورسییەکانی زۆر کەمتر دەبێتەوە. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا یەکێتی نزیکترین رکابەری لە سلێمانی نەوەی نوێ دەبێت، بۆیە دەیەوێ هەڵبژاردن زیاتر دوابخات. جێگری سەرۆکی پەرلەمان: هەموو دەرئەنجامەکانی دانیشتنی ئەمڕۆ بەهای یاسایی و پەیڕەوییان دەبێت رۆژی دووشەممە 22ـی ئایاری 2023ـی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و یەکێک لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بوو کە بووە هۆی دروستبوونی گرژییەکی زۆر لەنێو هۆڵی پەرلەمان. نووسینگەی رۆژنامەوانیی جێگری سەرۆکی پەرلەمان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی "بەرمەبنای دانیشتنی ئاسایی ژمارە چواری رۆژی دووشەممە 22-05-2023 کە سەرۆکی پەرلەمان بە نایاسایی و ناپەیڕەوی هەوڵی کۆتایی پێکهێنانی دا و دانیشتنەکەی جێهێشت، جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەژێر رۆشنایی ئەو دەسەڵاتەی کە لە بڕگەی یەکەم لە مادەی 19ـی پەیڕەوی ناوخۆ پێیدراوە لە پیادەکردنی سەرجەم دەسەڵاتەکانی سەرۆک لە کاتی ئامادەنەبوونیدا سەرۆکایەتیی دانیشتنی ئاماژە بۆ کراوی کرد و بە پشتبەستن بە بنەما پەیڕەوییەکان دانیشتنەکەی بەڕێوەبرد." لە بڕگەی یەکەم لە مادەی 19ـی پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی کوردستان کە دەسەڵاتەکانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی دیاریکردووە هاتووە: "پیادەکردنی سەرجەم دەسەڵاتەکانی سەرۆک لەکاتی ئامادەنەبوونیدا." لە راگەیەنراوەکەدا کە بەناوی نووسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە: "بەو پێیەی کە دانیشتن دەستی پێکردبوو، نیسابی یاسایی دەستەبەر بوو، بەرنامەی کار تەواو یاسایی و پەیڕەویی بوو، بۆیە لەو کاتەدا دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان نییە کە بە لێکدانەوەی نایاسایی و ناپەیڕەویی پشت بە بڕگەی سێیەم لە مادەی 18ـی پەیڕەو ببەستێت و دانیشتنەکە دوابخات بەڵکو ئەگەر دواخستن و هەڵپەساردنێک پێویست بوایە، ئەوا بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی 48 ئەوە دەسەڵاتی دەستەی سەرۆکایەتی دەبوو لەگەڵ رەزامەندی زۆرینەی پەرلەمانی، بەوپێیەش کە زۆرینەی دەستەی سەرۆکایەتی و زۆرینەی پەرلەمانی لەگەڵ بەردەوامبوونی دانیشتنەکەدا. بوو بۆیە چەند خاڵێک رادەگەیەنین." یەکەم: هەموو دەرەنجامەکانی ئەو دانیشتنە دوای بەردەوامبوونی بەهای یاسایی و پەیڕەوی خۆیان دەبێت. دووەم: لەبەرئەوەی سەرۆکی پەرلەمان هۆڵی دانیشتن و باڵەخانەی پەرلەمانیشی بەجێهێشتبوو، بە ئامادەنەبوو هەژمار دەکرێت، بۆیە بەپێی بڕگەی 1ـی مادەی 19ـی پەیڕەو، سەرجەم دەسەڵاتەکانی لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە پیادە دەکرێت و پێویستی بە هیچ تەفویزێک نییە. بۆیە هەموو نووسراوێک بە واژۆی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە بارەی دەرئەنجامەکان
ئەمڕۆ دووشەممە 5/22 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی هەرێمی کوردستان کرا.لە کۆبوونەوەکەدا ، بڕیاری کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیران خرایەڕوو کە تێیدا بە کۆی دەنگ بڕیاری ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی لە سەرتاسەری هەرێم پەسەند کرا و سەرۆک وجێگری سەرۆک وەزیران سەرپشککران بۆ دەستنیشانکردنی میکانیزمیی بە پەلە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە. دواتر گفتوگۆ لەبارەی داڕشتنی میکانیزمێکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی داهات و خەرجییە گشتییەکان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان کرا. جەخت لەوە کرایەوە کە دابینکردنی مووچە وەک ئەولەویەتی خەرجیەکان و مامەڵەکردنی وەک خەرجییەکی سیادی ، کاری لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، هەرچی خەرجیە گشتیەکانی دیکەشە، پێویستە بە شێوەیەکی دادپەرورانە و لە سەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان ، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش , لە کۆبوونەوەکە دوای گفتوگۆ ، بڕیاردرا بە یەکخستنی ئەژمێری بانکیی سەرجەم سەرچاوەکانی داهات لە سەرتاسەری هەرێم لە یەک حسابی بانکیدا وکۆتایی هێنان بە دابەشکاریی ڕێژەیی. هەروەها بڕیاردرا، هەرچی زوو بەیەکەوەبەستنەوەی بانک وگەنجینەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سیستمێکی ئەلکترۆنییەوە جێبەجێ بکرێن، هەم بۆ پاراستنی داهاتی گشتی و هەم بۆ برەودان بە شەفافیەت لە داهات وخەرجیەکان بە ئاراستەی داڕشتنی پلانیی خەرجیی بە مەبەستی هێنانەدیی هاوسەنگیی لە نێوان داهات وخەرجیەکان.لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا بە هاوکاری پسپۆڕ و شارەزایانی ناوخۆ و بیانی ، کار لەسەر دروستکردنی سیستەمێکی دارایی و بانکی پێشکەوتوو و هاوچەرخ لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە ، باس لە ماف وشایستە داراییەکانی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق کرا کە ئێستا لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانە ، هەڵوێستی حکومەتی هەرێم لە پابەند بوون بە ڕێککەوتننامەی نەوتیی 2023/4/4و بڕگەکانی هاتوو لە پڕۆژە یاسای بودجە کرایەوە، سوپاسی هەموو ئەوانەش کران کە ڕۆڵیان هەبوو لەو گۆڕانکارییانەی کە لە پڕۆژە یاسای بودجە کرا بە ئاراستەی لابردنی ئەو دەستەواژانەی کە کۆتوبەندبوون لەسەر ناردنی بەشە بودجەی شایستەی هەرێم، و دەستخۆشی لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران وئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنە کوردستانیەکان کرا کە یەک دەنگ داکۆکیان لە ماف وشایستە دەستووریەکانی هەرێم کردوەو هەموو هەوڵەکان یەکبخرێن لە پێناوی دابینکردنی مووچە وبژێوی هاووڵاتیانی هەرێم لە بودجەی عێراقی فیدڕاڵ.لە کۆبوونەوەکە ، داواشکرا حکومەتی فیدڕاڵیی و لایەنە سەرەکیەکانی پێکهێنەری کابینەی وەزاری، بە پێی دەستوور، پابەندبن بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان و زامنکردنی شایستە ومافەکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.
ئەمرۆ لە پەرلەمانی کوردستان کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی 58 ئەندامانی پەرلەمان کارا کراوەتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی 5ی 2023، پێشەوا هەورامی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی 58 ئەندامانی پەرلەمان کارا کراوەتەوە و “ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆ کۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا کێ لەگەڵ ئەنجامدان و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنە.” لەبارەی گرژییەکانی نێو پەرلەمانی کوردستانیشدا لەنێوان ئەندام پەرلەمانەکانی پارتی و یەکێتی؛ ئاماژەی بەوەکرد، وەکو کارێکی ئاسایی پەرلەمانیی لێی دەروانن و "گوژی و ئاڵۆزی لە کاری پەرلەمانیدا حاڵەتێکی ئاساییە."
فارس عیسا: بڕی 200 ملیار دینار لەلایەن بانکی رەشیدەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی وئابوری لەبانکی ناوەندی لقی هەولێر وەک بەشی دووەمی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان.
دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ کۆمسیۆنئ هەڵبژاردنی کارا کردەوە، پەرلەمانتارانی یەکێتی وەک ناڕەزایەتی گرژیان دروستکرد و لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی بوو بە شەڕیان. هەرچەندە پەرلەمان کۆمسیۆنی کارا کردەوە، بەڵام دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
بە بڕیاری مەسرور بارزانی ناحیەی قوشتەپە کرایە قەزا کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر. لە نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە لە 21ـی 05ـی 2023 دەرچووە بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بڕیاری بەقەزاکردنی قوشتەپە. وەزارەتی ناوەخۆ لە دەقی نوسراوەکەدا دەلێت: بە فەرمانی هەرێمی و فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان/ سەرۆک وەزیران سەبارەت بە هێنانەکایەی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارماندا بە هێنانەکایەی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هەمان سنووری ئێستای ناحیەی (قوشتەپە). ساڵی 1959 قوشتەپە كرایە ناحیە و دووری ناحیەی قوشتەپە لە سەنتەری شاری هەولێر نزیكەی 19 کیلۆمەتر دەبێت، بە هۆی بەرفراوانی قوشتەپە ژمارەیەکی زۆری گوند لە سنووری قوشتەپەیە کە ژمارەیان 58 گوندە و بەسەر 55 كەرتدا دابەشبووە.