سەرۆک مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، هیوادارم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بتوانن ناكۆكییە سیاسییەكانیان تێبپەڕێنن بە رۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە و برایانە گرفتەكان چارەسەر بكەن. سەرۆک بارزانی لە 47ـەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بڵاوکردەوە، داوا دەکات لایەنە سیاسییەکان کۆتایی بە ناکۆکییەکانیان بهێنن و دەشڵێت، بەرژەوەندیی كوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی ترە. لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی باسی شۆڕشی گوڵان دەکات و روونیدەکاتەوە کە "شۆڕشی گوڵان قۆناخێكی هەرە گرنگی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستانە و هەڵگری ئەو پەیامە بوو كە سەرباری بوونی پیلانگێڕی و هەڕەشە و بەهێزیی نەیاران و كۆسپی گەورە، بەڵام ئیرادەی بەردەوامی و شۆڕش لە ناخی مرۆڤی كوردستانیدا هەر زیندووە." لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، 'شۆڕشی گوڵان، تەحەداكردنی هەموو ئەو دیكتاتۆر و ستەمكار و دوژمنانە بوو كە وایان مەزندە كردبوو، بە نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئیتر تا هەتایە كۆتایی بە شۆڕش و بەرخودانی گەلی كوردستان دێت. بەڵام شۆڕشی گوڵان ئەو خەونەی ناحەزانی لە گۆڕ نا و گەلی كوردستان لە خەباتی خۆی بەردەوام بوو و سەرشۆڕی و شكست بۆ دوژمنان مایەوە."
نووسینگەی سەرۆکی حکومەت ئەو هەواڵە بەدرۆ دەخاتەوە کە گوایا بەڕێز سەرۆکی حکومەت بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ دامەزراندنی کەناڵێک تەرخان دەکات. سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوالێکی کەناڵی NRT سەر بە شاسوار عەبدولواحید، نە درێژەی چەواشەکارییە بەردەوامەکانی دەزانێت، کە ئەمڕۆ شتێکیان بڵاوکردووەتەوە گوایا بەڕێز سەرۆکی حکومەت بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ دامەزراندنی کەناڵێک تەرخان دەکات. سەرچاوەکە وتیشی: “ئێمە لە کاتێکدا ئەم بانگەشە هەڵبەستراوە بە تەواوی ڕەت دەکەینەوە کە هیچ بنەمایەکی نییە و دروستکراوی خەیاڵی خاوەنی ئێن ئاڕ تییە ، داوا دەکەین خاوەنی ئەم کەناڵە چەواشەکارە، پێمان بڵێ سەرچاوەی دارایی NRT چییە کە خەرجییەکەی دەیان ملیۆن دۆلارە. هەروەها دەڵێ، “داوای یاساییش لە سەر کەناڵەکە تۆمار دەکەین لە سەر ئەو درۆ و چەواشەکاریەی کردوویانە.”
ئهمڕۆ پێنجشهممه 25/5/2023، میدیاكانی پهكهكهرایانگهیاند، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە و ئەندامی ئهنجوومهنی پژاک و ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە و یەژاستار، هامیەت یاڵچین کایا، ناسراو به (لەیلا سورخوێن) لە چیای بەستا گیانیان لەدەستدا. ئاماژه بهوهش كراوه، لەیلا سوورخوێن، خهڵكی شاری ئامەدی باكووری كوردستانه و لهماوهی 31 ساڵی رابردوو له رێزهكانی پهكهكهدا چهندین پۆست و بهرپرسیارێتی پێ دراوه، تا رۆژی 23ی1ی2023، له چیای بەستا لەگەڵ 6 گهریلای دیكهی ژندا گیانیان لەدەستدا.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ( ٨ ) بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات . لەئەنجامی هەڵمەتە بەردەوامەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بنبڕکردنی ئەو ماددانەی کە دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە تاک و کۆمەڵگا وئابوری وڵات ، هەوڵدان بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە کاریگەری و لێکەوتە خراپەکانی بەکارهێنانی ئەو ماددانە .هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە بەرواری ٢٠٢٣/٥/١٥ توانیان گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن کە دانیشتووی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و پێکهاتوون لە هەشت کەس هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( کریستاڵ ) و ئامڕازەکانی بەکارهێنان و پێوانەکردنی ماددەی هۆشبەر ، لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتباران بە ماددەکانی ( ٢٦ ) و ( ٣٠ ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .
وەزارەتی کارەبا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کەباس لە گرانبوونی نرخی کارەبای نیشتیمانی دەکرێت. ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی باسی ئەوە دەكەن كە هەر کیلۆواتێک کارەبا لە 18 دینارەوە بووەتە 156 دینار، راستییان بۆ نییە و وەکو خۆیەتی، '' گوتیشی:'' ئەوەی هەیە تەنیا نرخی كارەبا بۆ شارە گەورەکان (ستییە گەورەكان) زیادی كردووە ئەویش سیستەمی پریپەیدە و كارەبای 24 كاتژمێرییە.''
بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی ههولێر له ئاگادارییهكدا بۆ شوفێران و هاووڵاتییان ڕایگهیاند كه سبهی پێنجشهم چهند ڕێڕهوێك له شهقامی 60 مهتری شاری ههولێر دادهخرێت. بهڕێوهبهرایهتییهكه له ئاگادارییهكهدا ڕایگهیاند: سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کەوا سبهی پێنجشهم لە کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی تاکو 12ی نیوەڕۆ کاری هێلکاری له شەقامی 60 مەتری دهكرێ لەو بەشەی کە دەکەوێتە نێوان جوتسایدی بەحرکە تاکو بەرزەپردی فرانسوا میتران. ڕاشیگهیاند: کاری هێلکارییهكه لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێرهوه ئهنجام دهدرێت.هاتوچۆی ههولێر ئاماژهی بهوهش دا كه لە کاتی کارکردنهكه بە ناچاری هەندێک لە ڕێڕەوکانی ئهو بهشهی شهقامهكه دادهخهن. داواشی له شوفێران و هاووڵاتییان كرد كه هاوکاری تیمەکان بكهن بۆ بهئهنجامگهیاندنی كارهكانیان.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی گروپێکی تێکدەر دەستگیردەکات. پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر گروپێکی تێکدەر ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش گروپێکی ( ٥ ) کەسی دەستگیرکرد کە ناویان لە خۆیان ناوە ( گروپی گورگەکان ) کە سەرجەمیان وێنەی ( گورگ ) لەسەر سنگیان کێشراوە ، تۆمەتباران هەستاون بە شێواندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و فەرمانگە حکومیەکانی سنوری ناحیەی شۆرشی قەزای چەمچەماڵ ، ئەندامانی گروپەکە پێکهاتبوون لە :( م ، ک ، م ) و ( ک ، ن ، ش ) و ( ت ، ح ، ش ) و ( ک ، ج ، م ) و ( م ، خ ، ع )تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی ( ٤٠٥ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5/24 ، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە خستنەڕووی دوا پێشهاتەکانی پڕۆژە یاسای بودجە فیدراڵ بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 وگفتوگۆکردن لەسەر ئەو ماددە و بڕگانەی پەیوەندیدارن بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە 2023/5/2 هەندێک لە مادەکانی هەموار کرایەوە و لە ناویشیدا گۆڕانکاری لە ماددەی 12 و لابردنی ئەو دەستەواژەیەی مەترسی بوو لەسەر ناردنی شایستەی دارایی هەرێم.لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە هەوڵی چەند ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق درا ، کە هەوڵی هەموارکردنەوەی ماددەکانی 13 و 14یان دا ، و پێشنیارەکانیان دژی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستانە کە ڕێککەوتنی لەسەرکراوە و لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوو حکومەتی هەرێم وفیدرال پەسەندکراون و لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی 2023/4/4 و پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق جێگیرکراون.سەرۆک وەزیران کورتەیەکی دەربارەی دانوستان و گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرال بۆ ئەنجومەنی وەزیران خستەڕوو، کە دەرئەنجام ڕێکكەوتننامەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدرالی لێکەوتەوە بە ئاراستەی بەرژەوەندیی هەردوولا و لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی شایستەی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەدا، بۆیە دەبێت پەلە بکرێت لە پەسەندکردنی بودجە و ڕێز لە مافە و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت و هیچ هەموارکردن و گۆڕانکارییەک لە پڕۆژەکە نەکرێت لە دەرەوەی بڕگەکانی ڕێكکەوتن ولەیەکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوولا. سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە، بۆیە لەبەرامبەردا حکومەتی فیدراڵیش دەبێت ئەرکی سەرشانی جێبەجێ بکات و ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق دابین بکات .لە کۆتایی ئەم بڕگەیەدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا کە شاندی دانوستانکار بەردەوام بێت لە پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنە کوردستانیەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک بە ئاراستەی پێشێلکردنی ماف و شایستەکانی هەرێم کە دەستوور جێگیری کردوون و لە ناو ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەت وپڕۆژە یاسای بودجە ڕەنگیان داوەتەوە. سەبارەت بە شایستەی دارایی هەرێم لە ماوەی ئەم 5 مانگەی ی ساڵی 2023، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی پەسەندکرد بە ناردنی نووسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی بەغدا، بۆ کارکردن بە ماددەی 13 لە یاسای ئیدارەی دارایی فیدڕاڵیی ساڵی 2019، بە ڕەوانەکردنی یەک لەسەر دوانزدەی خەرجیە کردارییەکانی هەرێم لە ساڵی پێشوو کە لە لایەن تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی و وردبینی کراوە، هاوشێوەی ئەو میکانیزمەی کە خەرجیەکانی پارێزگاکانی دیکەی عێراقی پێ خەرج دەکرێت لە 2023/1/1 ەوە و نابێت جیاکاریی بکرێت لە نێوان هەرێم و ناوچەکانی دیکەی عێراق لەم ڕووەوە، هەرێمیش ئامادەیە بۆ هەر پابەندییەک بکەوێتە ئەستۆی لەبەر ڕۆشنایی یاسای ئیدارەی دارایی فیدڕاڵیی. لە بڕگەی دووەمدا، گفتوگۆ لەبارەی دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی لە هەرێم. دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە و پێشنیارکردنی چەند هەموارکردنێک، ئەنجومەنی وەزيران بە کۆی دەنگ سەرجەم بڕگەکانی بڕیارەکەی پەسەند کرد بە ڕەچاوکردنی ئەو هەموارانەی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدران.سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران دووپاتی گرنگی ئەم بڕیارەیان کردەوە کە جارێکی دیکە بنەماکانی دارایی گشتی لە هەرێم دادەڕێژێتەوە بە ئاراستەی بە ناوەندییکردنی داهات وخەرجیەکان و بە ناوەندییکردنی مووچە لەسەرتاسەری هەرێم کە کاری لە پێشینەی بێت پێش هەر خەرجیەکی دیکە و پەیڕەوکردنی یەکسانیی و ژمارەی دانیشتووان بۆ خەرجیەکان (جگە لە مووچە) نەک پەیڕەوکردنی دابەشکردنی ڕێژەکاریی لە سەر ئاستی داهاتی پارێزگا. ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم وەزیرەکانی ڕاسپارد لە ئێستاوە پلانی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەم بڕیارە دابڕێژن و بۆ زەمانەتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەش، بۆردێکی باڵای پشتیوانی پێکهێنرا بۆ ئاسانکاریی و لابردنی بەربەست وئاستەنگەکان. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان خرایەڕوو. ئامانج لەم پڕۆژە یاسایە بەرزکردنەوەی ئاستی دامەزراوە تەندروستییە گشتییەکان و خزمەتگوزارییەکانیانە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا کە دەرفەت بدرێت بە ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرانی گشتی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە لە هەمانکاتدا ئەندامی ئەنجومەنی وەزارەتن دوا خستنەڕووی بۆ بکەن ، تا ئامادە بکرێت بۆ دەنگدانی کۆتایی لە کۆبونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران.
کەسێک کە تۆمەتبارە بە کاری زیادەڕەوی بۆ سەر موڵکی گشتی، ئەمڕۆ بە چەک هەڵیکوتاوهته سەر شوێنی مانەوەی سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان و تەقەی کردووە. ئهمڕۆ چوارشهممه 24/5/2023، سلێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، بە میدیاكانی یهكێتی ڕاگەیاند، "کەسێک کە تۆمەتبارە بە کاری زیادەڕەوی بۆ سەر موڵکی گشتی، ئەمڕۆ بە چەک هەڵیکوتاوهته سەر شوێنی مانەوەی عوسمان عەبدوڵا، سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان و تەقەی کردووە." ئاماژهی بهوهش كردووه، "ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە."
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە پێنج ملیار دینار بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی باتیفا. بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی پێنج ملیار و 163 ملیۆن دینار دا، بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە قەزای باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ. ئاماژە بەوەشدرا، دروستکردنی نەخۆشخانەکە لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی و بە مەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان. ئەوەش خراوەتەڕوو، گوژمەکە لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی تەندروستی خەرج دەکرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری رێکخستنەوەی دارایی گشتی و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکات. فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی ئایاری 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک تاوتوێ دەکرێن؛ تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە خستەڕووی دواپێشهاتەکانی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023 - 2025. لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بەرەئەنجامی کۆبوونەوەی ڕۆژی 22ـی ئایاری 2023ـی تایبەت بە دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتی دەکرێت. خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە دەبێت.
بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 146700 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 158500 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 181000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 7150 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 2850 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2010 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 480000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 425000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 360000 دیناری عێراقی