“سەرکردایەتی هێزە شیعەکان ڕێککەوتنیان لەگەڵ لایەنە کوردییەکان پێشێل نەکردووە، بەڵکو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی سەربە لایەنە شیعەکان بە شێوەیەک لە شێوەکان یاخی بوون.” سەعد مەتڵەبی سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، "سەرکردەکانی شیعە پەیوەندی ستراتیژیان لەگەڵ هەولێر هەیە، بەڵام یاخیبوونی ئەو پەرلەمانتارانە مایەی گرفتە." وتیشی: “لە کۆتاییدا هەرێم و بەغدا لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ڕێکدەکەون و هەرلایەکیان دەستبەرداری هەندێک لە خواستەکانیان دەبن.” لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی لیژنەکە، دەنگی لەسەر مادەی 13 و 14 ی پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا کە ئەمەش ئەو دوو مادەیەن کە تایبەتن بە پشکی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا لەکۆی 4 ئەندامی کوردی لیژنەکە، سێ ئەندامیان دانیشتنەکەیان بەجێهێشتووە.
پێشووتر قەرزی ئاو دەكرایە چوار قیست، بەڵام ئێستا بۆ هاووڵاتییان زیاد كراوە بۆ شەش قیست. ئاری ئەحمهد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: “كەسێك 200 هەزار دیناری ئاو قەرزار بێت ئەوە بۆی دەكرێتە شەش قیست بە مەرجێك قیستی یەكەمی 25%ی بدات 75%ی قەرزەكەی دیكەیش بە پێنج قیست بداتەوە، كە كۆی گشتی دەكاتە شەش قیست." راشیگەیاند، “پێشووتر ناڕێكۆی لە بابەتی كردنە قیستی قەرزەكان هەبووە، بەڵام ئێستا رێكخراوەتەوە، گوتیشی: "پێشتر هەندێك فەرمانگەی ئاو دەیانگوت قەرز ناكرێتە قیست، هەندێكی دیكە بە چوار قیست پارەكەیان داوا دەكرد، ئێستا بە نووسراوی فەرمی پابەند كراون بە شەش قیست و هەموو وەكوو یەك لێدەكرێت." بەپێی ئامارەكان زیاتر لە 300 ملیار دیناری قەرزی ئاو لای هاووڵاتییانە و لێخۆشبوونی 15%ی قهرزی كرێی ئاوی هاووڵاتییان و تاوەکوو 10ی 6 بەردەوام دەبێت.
لەم هەفتەیەدا كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دێت. رۆژی چوارشەممە 10-5-2023 وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان-ی بڵاوكردەوە، بە گوێرەی خشتەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە 28-5-2023 و سبەی دووشەممە 29-5-2023 مووچەی خانەشینی شارستانی دابەشدەكرێت. هەر لە خشتەكەی وەزارەتی دارایی هاتووە كە لە ڕێكەوتی 31/5/2023 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دێت .
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کەسێک بەناوی ئارام عاسی لە شاری کەرکوک کوژرا، ئەمرۆ تاوانباران دەسگیرکران. درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە چوار کەس کە یەکێکیان ئافرەتە، بە دەمانچەی بێ دەنگ و لەنێو باخەکەی خۆی لە نزیک گوندی سەقزلی بە سێ فیشەک ئارام عاسی تەمەن ٤٠ ساڵ دەکوژن و بەرەو مەلا عەبدوڵلا و حەویجە هەڵدێن، شەوی ڕابردوو پۆلیسی کەرکوک ئەنجامدەرانی تاوانەکەی دەستگیرکرد. دوێنێ پۆلیسی كەركووك رای گەیاند: "شهوی رابردوو، ئارام عاسی، تەمەن 40 ساڵ، كه بازرگانه و پاڵاوگهی ههیه، بە دەمانچەی بێ دەنگ كوژراوه."
مهسرور بارزانی بۆ 54 ساڵهی بهپارێزگابوونی دهۆك: “نموونهی بهرزی نیشتمانپهروهری و پێكهوهژیانن.” لهههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر، سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی نووسیوویهتی: "پیرۆزبایی 54 ساڵهی بهپارێزگابوونی دهۆكی رهنگین دهكهم، بهڵێن دهدهم خزمهتی زیاتری ئهو شاره بكهم". ههروهها مهسرور بارزانی نووسیوویهتی: "دووباره سوپاسی خهڵكی پارێزگای دهۆك دهكهم، كه نموونهی بهرزی میواندۆستی، نیشتمانپهروهری و پێكهوهژیانن".
پارت و لایەنە سیاسییە تورکمانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق رایدەگەیەنن "ئێمە وەک پارت و لایەنە سیاسییە تورکمانەکان لە هەرێمی کوردستان، وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی ئەم هەرێمە و بەشێک لە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، بەشدارین لە شانازی و دەستکەوتەکانی حکومەتی هەرێمی کورستان و هاوخەمی کۆژانی دانیشتووان و پێکهاتەکانی کوردستان و قەوارەی هەرێمین". لە راگەیەنراوەکەیاندا هاتووە "بەهەموو شێوەیەک وەک لە پێشتر پشتگیری ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی بەغدامان کرد، ئێستا ئێمە نیگەرانین لەو هەوڵە خراپانەی بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەدرێت، دووپاتی دەکەینەوە دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەتەواوی پشتگیری بەیاننامەکە دەکەین".
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵیدا کراون دەڵێت، "ناپاکی و ستەمکاری و پیلانگێڕییە لە دژی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە هەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی ئەو پیلانگێڕییە دەبینە و ناهێڵین سەر بگرێت." ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئایاری 2023، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی دەشتی زرارەتی لە پارێزگای هەولێر كرد و لە نزیکەوە، لە بارودۆخی جووتیارانی پرسی و بەشداری لە دروێنەکردنی دانەوێڵە لەو دەڤەرە کرد، کە هاوکاتە لەگەڵ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "لە دانیشتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە جووتیارانی دەڤەرەکە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵی دەخاتەگەڕ لە پێناو گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و بەبازاڕکردنی بەرهەمی جووتیارانی کوردستان، بە شێوەیەک کە نابێت خەمی ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان هەبێت. " سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، "ئەو گۆڕانکارییانەی لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵیدا کراون، ناپاکی و ستەمکاری و پیلانگێڕییە لە دژی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە هەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی ئەو پیلانگێڕییە دەبینە و ناهێڵین سەر بگرێت. ئەوەی جێی داخە ئەو دەستە ناوخۆییەیە کە بەشدارە لەم پیلانگێڕییە. لەوەش خراپتر، کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان بەدەسکەوت بۆ خۆیان بزانن. بەڵام دڵنیاتان دەکەینەوە ئەمە هەوڵێکی نەزۆکە و سەر ناگرێت."
دەستبردن بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵەیەکی گەورەی دووبارەبووەوەیه بە نیگەرانییەکی زۆر لە هەوڵی ژمارەیەک پەرلەمانتار لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڕوانین. دەستکاریکردنی ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان و دەستبردن بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵەیەکی گەورەی دووبارەبووەوەیه. مێژوو سەلماندوویەتی هەمیشە هەوڵی خۆفەرزکردن و بەکارهێنانی لۆژیکی هێز ئەنجامی پێچەوانەی لێکەوتووەتەوە. هێز و لایەنە سیاسییەکان دەبێ لەوە تێبگەن کە ماف و ئەرکی هاووڵاتییان و بەشێکی وڵات بەخۆ لە بۆسەدانان و دانانەوەی مینی سیاسی وەدینایەت، بەڵکو ماڵوێرانی زیاتری بەدوادادێت. خەڵکی کوردستان و هەموو عێراق دڵخۆش و ئاسوودەبوون بە وپێشڤەچوون و لەیەکنزیکبوونەوەی هەردوو حکوومەتی ناوەند و هەرێم، ئومێدێکی گەورە بۆ کۆتاییپێهێنانی کێشەکان لە ئارادابوو، بەڵام وەک هەمیشە چەند تاقمێک دووبارە دەیانەوێت بمانگێڕنەوە بۆ خاڵی سەرەتایی کێشەکان، ئەوان نان و ژیانیان هەر لە گێژاو دەستدەکەوێت، دەزانن بە چارەسەری ئاشتیانە و کۆتایی قەیرانەکان ڕاستیی ئەوانیش دەردەکەوێت و کۆتاییان پێدێت. لێرەوە داوا لە حکوومەت و پەرلەمانی عێراق دەکەین نیازپاکیی خۆیان بسەلمێنن و بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکوومەت کۆتایی بەو کێشانەش بهێندرێت و ئاهێکی ئاسوودەی بە دڵی هەموو خەڵک بهێندرێت. پێویستە هەموو ئەو لایەنانەی کە بەشداربوون لە پێکهێنانی حکوومەت، پابەندی بەڵینەکان بن و بەڵێنەکانیان ببەنە سەر. دووپاتیدەکەینەوە، کە تاکە چارە لە ڕێگەچارە دیموکراتییەکان به لەیەکتێگەیشتن و گفتوگۆ وەدیدێت، هەرگیز هێز و مامەڵەکردن بە لۆژیکی هێز سەرکەوتوو نابێت. هێمن ههورامیجێگرى سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان
هەژماری بانكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و هەر ئەمڕۆ دوای ئەوەی جووتیارەكان گەنمیان رادەستدەكەن، شاییستە داراییەكانیان پێ دەدەرێت و ئەوانەشی لە رۆژانی داهاتووشدا گەنم رادەست دەكەن، بەهەمان شێوە پارەكەیان وەردەگرن . ئەمڕۆ شەممە 27-5-2023 كەمال موسلیم، وەزیری بارزگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و حەیدەر نووری، بەرێوەبەری بەبازاڕكردنی دانەوێلە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی دەستپێكردنی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان رۆژنامەوانیانی هاوبەشییان لەشاری هەولێر سازكرد. بەرێوەبەری بەبازاڕكردنی دانەوێلە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: نایانەوێت چیدیكە گەنم لە وڵاتانی ناوچەكەوە هاوردە بكەن و دەیانەوێت پشت بە گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان ببەستن. هەروەها وەزیری بارزگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: گەنمی ئەمساڵی جووتیاران بەراورد بە ساڵی رابردوو لە رووی كواڵێتییەوە باشتر و لە رووی بڕەوە زیاترە. ئاماژەی بەوەشكرد، پێمانباشبوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 25ـی ئایاری 2023، دەرگای سایلۆكان بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیاراندا بكرابانەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێكارەكان، دەستپێكردنی پڕۆسەكە بۆ ئەمڕۆ دواكەوت. گوتیشی: 40 ملیار دینار لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و هەر ئەمڕۆ دوای ئەوەی جووتیارەكان گەنمیان رادەستدەكەن، شاییستە داراییەكانیان پێ دەدەرێت و، ئەوانەی لە رۆژانی داهاتووشدا گەنم رادەست دەكەن، بەهەمان شێوە پارەكەیان وەردەگرن . سەرچاوە: کوردستان تیڤی
دەقی ڕاگەیەندراوەکە: گۆرانکاری لە ماددەکانی ١٣ و ١٤ ی پشکی ھەرێم لە لیژنەی دارایی بەریەککەوتنێکی نادەستوری و دژ بەو رێکەوتنەیە کەلەنێوان بەرێزان سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کراوە لەسەر بودجەو ھەناردەکردنی نەوت داکۆکیکاران لە مافی نەتەوەی کورد و نوێنەرانی راستەقینەی کورد لە بەغداد لە ھەوڵێکی گەورەدان تا برگەکانی بودجە وەک خاڵەکانی رێکەوتنەکە دەنگی لەسەر بدرێت لە ناوەراستی ئەم ھەفتەیە. پاشەکەوتی موچە ھۆکاری سەرەکییەکەی برینی بەشە بودجەی ھەرێم بوو لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن حکومەتی عێراق لەوکاتەداسەرجەم لایەنەکانی پێکھێنەری کابینەی ھەشتەم ی حکومەتی ھەرێم ئاگاداری تەواوی وردەکاری بریاری پاشەکەوت بوون ئەوانەی داری ژێر پێی خۆیان دەبڕنەوە زۆر دڵخۆش نەبن رۆژانی داھاتوو ئەنجامی ماندووبوون و ھەوڵەکان دەبینن. رێباز حملان
هاوڵاتیەکی تەمەن ٤٠ ساڵان لە شاری کەرکوک بەچەکی بێندەگ کوژرا. پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھاووڵاتییەک ناوی ئارام عاسی فەتاح، کە خاوەنی پاڵاوگەی سوتەمەنییە، لە نێو باخەکەیدا لەلایەن چەکدارێکی نەناسراو بە دەمانچەی بێ دەنگ(کاتم) کوژرا. وتیشی، پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و پێناچێت هیچ پەیوەندیەکی بەتیرۆرەوە هەبێت.
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار 146,750 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار 155,000=€100 نرخی پاوەن بەرامبەر دینار 177,000=£100 نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دینار 1000=192,000 نرخی كرۆنی سوید بەرامبەر دینار 1000=132,000 نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار 1000=128,000 نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار $100=5,070,000 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار €100=106$ نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار £100=121$ نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار 1990=100$ نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دۆلار 1000=132$ نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار 1000=90$