گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووک دۆزرایەوە، کە پێدەچێت تەرمی کچانی ئێزدی تێدابێت کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە كوژرابن. عهبد ئهللاله نائیلی، سهرۆكی دهزگای شههیدانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووه، گۆڕه بهكۆمهڵهكه لەلایەن تیمێکی تەکنیکی و ئەندازیارییەوە ههڵدراوهتهوه. بەدواداچوونە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەرمی کچانی ئێزدی تێدابێت کە لەلایەن داعشەوە كۆمهڵكوژ كراون. نائیلی ئاماژهی بهوهشكردووه، دوای تەواوکردنی هەڵدانەوەی پاشماوەکان، رادەستی بەشی پزیشکی دادوەری دهكرێنهوه، بۆ دیاریکردنی ناسنامەی قوربانییەکان بە ئامانجی قهرهبووكردنهوهیان وهك قوربانیانی دەستی تیرۆر.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئایاری 2023, لە شەقامی سەدمەتریی شاری هەولێر لە ڕووداوێکی تەقەکردندا هاونیشتمانییەک بە ناوی (شەهاب بێرسیاڤی) کوژراو و هاونیشتمانییەکی دیکەش بە ناوی (سەربەست شێخەمیر) بریندار بوو، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە دەست پێ کرد. بە هەوڵ و ماندووبوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، توانرا تۆمەتبارانی تەقەکەر دەستنیشان بکرێن کە پێکهاتبوون لە دوو کەس بە ناوەکانی (م. ه. إ) لەدایکبووی ساڵی 1988 و (ب. س. إ) لەدایکبووی 1987، دوای هەڵاتنیان بۆ دەرەوەی شاری هەولێر و دەستنیشانکردنی شوێنی خۆحەشاردانیان، لە گوندی ناوشێوان لە ناحیەی خەلیفان لە لایەن تیمەکانمان لە ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ گەمارۆ دران و خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان کرد. هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان و هاونیشتمانییان و ئارامی و ئاسایشی شاری هەولێر ئەرکە و، تۆمەتباران و تاوانباران لە هەر شوێنێک بن دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی یاسایان دەکەینەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر28ی ئایاری 2023
لهههژماری تایبهتی خۆی، له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر، نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان، نووسیوویهتی: بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکكۆماری تورکیا، بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەم". ههروهها سهرۆكی ههرێمی كوردستان له تویتهكهیدا نووسیوویهتی: "بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و تورکیا، بەوپەڕی خۆشحاڵیی و پهرۆشییهوه، چاوەڕێی کارکردنی پێکەوەییم".
مەسرور بارزانی، پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری تورکیا و دەڵێت: هیوادارم لەم خولەی سەرۆکایەتییەکەتدا، زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بدەین
دەرفەت ماوە لەبەردەم ئەوانەی کە ئێستا یەکێتیی بەڕێوە دەبەن. ئەو سیاسەتە هەڵەیەی کە ئێستا پەیڕەوی دەکەن، هەمان ئەو سیاسەتە کۆنەیە کە دەگوترا (گەر پێمان چاک نەکرێت دەتوانین تێکی بدەین)، ئێمە لەسەر ئەوە بەردەوام ڕەخنەمان دەگرت. بۆیە تکایە تا کار لە کار نەترازاوە ئەو هەڵەیەی کە کردوتانە ڕاستی بکەنەوە. چونکە ناکرێت ڕقی شەخسی ئێوە لە یەکتری ببێتە مایەی لەباربردنی ئەم ئەزموونە. لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بهفهرمانی مهسرور بارزانی، بڕیارە سبهی دووشەممە شاندێكی وهزارهتی كشتوكاڵ سهردانی بهغدا دهكات. زیدا محهممهد بهڕێوهبهری گشتی پلاندانانی وهزارهتی كشتوكاڵی حكومهتی ههرێمی كوردستان، راگهیاند: لهسهر فهرمانی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی، سبهی دووشهممه 29ـی 5ی 2023، بۆ كۆبوونهوه لهگهڵ ئهنجوومهنی وهزاری ئابووری عێراق، شاندێكی وهزارهتی كشتوكاڵ سهردانی بهغدا دهكات. ئهو بهڕێوهبهرهی وهزارهتی كشتوكاڵ راشیگهیاند، شاندهكه بۆ زیادكردنی بڕی وهرگرتن و چارهسهركردنی كێشهی بهبازاڕكردنی گهنمی جووتیاران بۆ ناوهڕاست و خوارووی عێراق سهردانی بهغدا دهكات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پێنجەمین خولی دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان - دهۆک گوتارێکی پێشکەشی قوتابیان کرد و وتی "سەرکێشی بکەن و لە شکستەکانتانەوە فێربن، توانا شاراوەکانتان بێسنوورن، بوێربن و متمانەتان بەخۆتان هەبێت". مەسرور بارزانی وتی " زاست و پەروەردە ئێوەی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی ببنە سەرکردە، پەروەردەی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان ئێوەی بە باشترین شێوە ئامادەکردووە" وتیشی "سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ پاڵپشتی لاوان، زانکۆی ئەمریکیی کوردستان رەنگدانەوەی کارەکانی مەلا مستەفای بارزانییە". ئاماژەی بەوەش کرد، پابەندم بەوەی کوردستان بگۆڕم بۆ وڵاتێکی پڕ زانست و زانیاری و ئێمە لە گۆڕانکاریی ناترسین، هەمیشە شانازی بە کولتوورمانەوە دەکەین.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێنجەمین خولی دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان - دهۆک گوتارێکی پێشکێشکرد و گوتی، "دەبێت ئەزموون لە کێشەکانی رابردوو وەربگیرێت." وەک نێچیرڤان بارزانی گوتی: مایەی نیگەرانییە ئەگەر هەندێک لایەن هەوڵ بدەن تەگەرە بخەنە بەردەم رێککەوتنەکان و هەوڵدان بۆ پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان هیچ قبووڵکراو نییە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پابەندی رێککەوتنەکان بن و گوتی، "رێگەی راست و دروست پابەندبوونە بە لێکتێگەیشتن." سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە لایەنە سیاسییەکانی گوت: "خەڵک لە ناکۆکی و کێشەی سیاسی ماندووبووە."
لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆکی تورکیا هەڵبژێردرایەوە و جارێکی دیکە پێش کەمال کڵچدارئۆغڵو کەوتەوە. بەگوێرەی دەرئەنجامەکانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە رێژەی زیاتر لە 52%ـی دەنگەکان، توانی سەرکەوتن بەسەر کڵچدارئۆغڵو بەدەستبهێنێت کە رێژەی 47%ـی دەنگی بەدەستهێناوە. رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن زیاتر لە 27 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت نزیکەی 24 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە.
پرۆسەی دەنگدان بە سەرۆککۆماری داهاتووی تورکیا کۆتایی هات و جیاکردنەوەی دەنگەکان دەست پێ دەکات. لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماردا، رەجەب تەیب ئەردۆغان 49.52٪ی دەنگەکان؛ کەمال کڵچدارئۆغڵو 44.88٪ی دەنگەکان؛ سینان ئۆغان 5.17٪ی دەنگەکان و موحەڕەم ئینجە 0.43٪ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا. بەهۆی ئەوەی هیچکام لە بەربژێرەکان 50+1٪ی دەنگەکانیان نەبردەوە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە نێوان ئەردۆغان و کڵچدارئۆغڵو کەوتە گەڕی دووەم. چەند کاتژمێرێکی دیکە ئەنجامەکە یەکلایی دەبێتەوە و سەرۆکی داهاتوو ڕادەگەیەنرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی 5ی 2023، کاتژمێر 7:00ی ئێوارە، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.
سەرۆک مەسعود بارزانی و شاندێكی هاوبەشی لاوانی دیموكراتی جیهان و كونگرێسی لاوانی كورد کۆبوونەوە دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی: ڕۆژی یەكشەممە 28ی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی لاوانی سیاسیی جیهان و كونگرێسی لاوانی كورد كرد. لە كۆبوونەوەكەدا مایکڵ دوست سەرۆکی لاوانی دیموکراتی جیهان لە وتەیەكدا باسی ویستی ڕێكخراوەكەیانی كرد بۆ قووڵكردنەوەی پەیوەندی و دۆستایەتی لەگەڵ گەلی كورد و پشتیوانیی ڕێكخراوەكەشی بۆ دۆزی گەلی كوردستان ڕاگەیاند و پێزانینیشی بۆ خەباتی گەلی كوردستان و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەبوو لە شەڕی دژی تیرۆر و بەرگریكردن لە مرۆڤایەتی و هەروەها سەرسامی خۆشی بۆ فراوانبوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و پێكەوەهەڵكردنی نەتەوەیی و ئایینی لە هەرێمی كوردستان دەربڕی. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان كورتەیەكی لە مێژوو و خەباتی گەلی كوردستان لەپێناو گەییشتن بە ئازادی و پێكەوەژیان بۆ شاندی میوان خستەڕوو.