Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13762 بابەت
هەواڵ
17-06-2023

هەپەگە ئەنجامی شەرێکی گەورەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

هەپەگە: لە شەڕێکی کورتخایەنەدا گەریلاکانیان روبەڕوی هێزەکانی تورکیا بونەتەوە و لەئەنجامیشدا سێ گەریلا گیانیان لەدەستداوە و 18 سەربازی تورکیاش کوژراون هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێکیان بڵاویکردەوە، “رۆژی 15ی 6ی 2023، لە ناوچەی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، گەریلاکانیان روبەڕوی هێزەکانی تورکیا بونەتەوە و لەئەنجامیشدا سێ گەریلا گیانیان لەدەستداوە و 18 سەربازی تورکیاش کوژراون، یەک لەو سەربازانەی کوژراوە فەرماندەیەکی سوپای ئەو وڵاتە بوە” سەبارەت بە گیان لەدەستدانی گەریلاکانیان ئەوەی خستوڕوو کە گەریلایەک بە ناسناوی سەعید کە دوای چالاکیەکە لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای تورکیا بە سەختی بریندار ببو، دواتر گیانی لەدەستداوە، لە کاتی کشانەوەشدا دوو گەریلای دیکە بە ناوەکانی ئامارا و ئازاد گیانیان لەدەستداوە. هەپەگە باسی لەوەشکردوە، دواتر زانیاری ورد لەبارەی ناسنامەی گەریلاکانیان بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە کە گیانیان لەدەستداوە.

هەواڵ
17-06-2023

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێک ئاراستەی سەرجەم وەزارەت وفەرمانگەکان دەکات. لە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی دا هاتووه‌ بەپەلە سەرجەم ئەو فەرمانگانەی کە سیستەمی ژمێریاری نامەڵبەندی پەیڕەو دەکەن ئاگادار دەکاتەوە کە پێویستە گشت ئەژمێرە بانکییەکان (جاری، بارمتەکان، داهات، داخراو، ئەژمێری تر) لە رێککەوتی 1/1/2023 تا 31/3/2023، لەسەر ئاستی (مدین، دائن، رصید)، شیکار (تحلیل) بکرێت هاوشێوەی ئەو خشتەیەی لە کە لەنووسراوەکەیاندا هاتووە. ئەوەش خراوەتە روو کە هەر ئەژمێرێکی بانک رصیدی ساڵانی پێشووی تێدابێت، پێویستە گشتی بگەڕێنێتەوە گەنجینەی حکوومەت بە مەرجێک پابەندبوونی دارایی نەبێت، بەپێچەوانەوە دەبێت گشت بەراییەکانی هاوپێچ بکات لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.

هەواڵ
17-06-2023

کەسێک دوو برای خۆی کوشت

كه‌سێك به‌چه‌كی جۆری ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ی له‌ دوو برای خۆی كردووه‌ و دەیانکوژێت دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه‌. ئەمرۆ هەینی 16/6/2023، میدیا عێراقییه‌كان له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه: "له‌ ناوچه‌ی وادی عه‌ینی رۆژئاوای موسڵ، كه‌سێك به‌چه‌كی جۆری ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ی له‌ دوو برای خۆی كردووه‌ و دەیانکوژێت دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه‌". سەرچاوە ئەمنیەکە راشیگەیاند، کە دوای چه‌ند كاتژمێرێك توانراوه‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و رووداوه‌ كه‌ برای هه‌ردوو كوژراوه‌كه‌یه‌ ده‌ستگیربكرێت.

هەواڵ
17-06-2023

جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرزبوەوە

دوای پەسەند کردن پرۆژەیاسای بودجەی عێراق، بەبەردەوامی بەهای دۆلار ڕوو لەبەرزیە. بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 147200 دیناری عێراقی100یۆرۆ بەرامبەر بە 159000 دیناری عێراقی       100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 182000 دیناری عێراقی100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 6400 دیناری عێراقی100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3100 دیناری عێراقی1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2010 دیناری عێراقی

هەواڵ
17-06-2023

یەکەم وەزارەت مووچەی مانگی ئایار وەردەگرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی پێنجشەممە 15-6-2023 رایگەیاند: ڕۆژی یەكشەممە 18-6-2023  بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت. ئەمەش دوای ئەوە های لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕی چوار سەد ملیار دینار لە ڕێگای بانكی ڕەشید و ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق،ڕ هەر هەمان رۆژی گەیشتنی پارەکە، وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند ڕۆژی یەك شەممە 18-6-2023  بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت.

هەواڵ
17-06-2023

بەرپرسانی ئەمریکا داوا دەکەن هەرناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکا...

سێ ئەندامای كۆنگرێسی ئەمەریکا لە نامەکەدا داوا بلینكن دەکەن لە باڵاترین ئاستدا لەگەڵ بەغدا و ئەنقەرە قسەبكات بۆ ئەوەی هەرچی زووترە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە. گرووپی دۆستایەتی كوردستان لە كۆنگرێسی ئەمەریکا كە هەریەكە لە مایکڵ واڵتز، سێس مۆوڵتن و دۆن بیکن لەبارەی پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان نامەیەکیان بۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناردووە و ستایشی هەوڵەكانیان کردووە بۆ سەقامگیری ئابووری لە هەرێمی کوردستان. هەروەها لە نامەی ئەندامەکانی کۆنگرێس بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکادا هاتووە “وەک خۆتان ئاگادارن، لە مانگی ئادارەوە، بۆڕی نەوتی عێراق – تورکیا راگیراوە کە تاکە بژاردەی بەردەستە کە هەرێمی کوردستان بتوانێت لە رێگەیەوە ئەو نەوتە بەڕێبکات کە بەرهەمی دەهێنێت. ئەم راگرتنەش هۆكاری لە دەستدانی 80%ـی داهاتی  هەرێمی كوردستانە”. هاوکات ئاماژەیان بەوەشکردووە، تێپەڕینی هەرێمی کوردستان بەم دۆخە ئابوورییەدا لە کاتێکدایە كە میوانداری سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارەی نێوخۆیی سووریا و عێراقی کردووە و نووسیویانە، “بەدڵنیاییەوە هەرێمی کوردستان هۆکارێکی سەرەکی سەقامگیری ناوچەییە، بووەتە پەناگەیەکیش بۆ پەنابەران و هاوبەشێكی باوەڕپێكراومان بووە لە تێكشكانی داعشدا”.

هەواڵ
16-06-2023

باشترە گۆشت بەکوڵاوی یاخود بە برژاوی بخورێت؟

بێگومان جەستە دەتوانێت سوود لە گۆشتی کوڵاو یاخود برژاو وەربگرێت، بەڵام باشترینیان 'کوڵاندنی گۆشتە'، چونکە کوڵاندن بەراورد بە شێوازەکانی دیکەی ئامادەکردنی گۆشت سەلامەتترە لە هەر وردەزیندەوەرێک کە ئەگەری هەيە لەڕێگەی گۆشتەکەوە بگوازرێتەوە بۆ کەسەکە، چونکە ئەگەر گۆشتەکە لە کوشتارگەکان سەر نەبڕابێت ئەوا رێژەيەکی زۆر لە بەکتريا و ڤايرۆس لەسەر گۆشتەکە کۆدەبێتەوە لەو کاتەدا ئەگەر بێتو لەپلەيەکی گەرمیی دياریکراودا نەکوڵێندرێت و راستەوخۆ ببرژێندرێت و بکرێت بە کەباب ئەوا لە رێگەی گۆشتەکەوە هەر ''میکرۆبێکی'' تێدابێت دەگوازرێتەوە بۆ کەسەکە و تووشی کێشەی تەندروستی وەکو 'رشانەوە، سەرئێشە و سکچوون'ـی دەکات. هەروەها ئەو دووکەڵی خەڵووزەی کە بەکاردێت لەکاتی برژاندنی گۆشتدا مادەی شێرپەنجەیی تێدایە و ئەگەر بەردەوام بەکاربێت ئەوا مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زياددەکات، جگە لەوەش ئێستا دەرمانە قڕکەرەکان بەڕاستەوخۆیی و ناڕاستەخۆیی دەدرێت بە ئاژەڵ کە ئەمانەش مادەی شێرپەنجەيین و لەناو دووگ و گۆشتی ئاژەڵەکە دەمێننەوە، بۆيە زۆر پێويستە لەبەر ئەم هۆکارانە و بۆ ئەوەی بەدووربن لە زيانی ئەو مادە ژەهراويیانەی کە ئەگەری هەيە لەناو گۆشتەکەدا هەبێت، رێگەی کوڵاندن بەکاربێت و چەن جارێک ئاوی گۆشتەکە لەکاتی کوڵاندا بگۆڕێت، پێویستیشە لەپلەيەکی گەرمی دياری کراودا گۆشت بکوڵێندرێت. دکتۆر گۆنا ئاوات عەبدوڵڵاپزیشکی ڤێتێرنەری

هەواڵ
16-06-2023

ئاری نانه‌كه‌لی: هه‌ر لایه‌نێك دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بوه‌ستێته‌وه...

له‌باره‌ی پێداگیرییه‌كانی پارتی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، بابه‌تی هه‌ڵبژاردن پرسێكی گرنگ و گه‌وره‌یه‌. ده‌شڵێت: "هه‌ر لایه‌نێك دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بوه‌ستێته‌وه‌ خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت". ئاری نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، پارتی جه‌خت له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ده‌كاته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئاری نانه‌كه‌لی گوتیشی: "پارتی وه‌ك هێزێكی گه‌وره‌ له‌ كوردستان هه‌میشه‌ داوایكردووه‌ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت، له‌پێشوودا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌نجامداوه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن". ده‌شڵێت: "له‌ ئێستادا هیچ بڕیارێك نییه‌ له‌كه‌ڵ یه‌كێتی كۆببینه‌وه‌". باسی له‌وه‌شكرد، دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن، كاریگه‌ری بۆسه‌ر نێوبانگی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، هه‌ر لایه‌نێكیش دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بوه‌ستێته‌وه‌، خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت". پێشتریش گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاندبوو، شاندی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کرد بۆ مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. هاوکات راشیگەیاند، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنەکانی عێراق ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. هه‌روه‌ها رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیمانگەی ئاشتی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمه‌ریکا لە واشنتن، گوتبووی: "سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رژده‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا".

هەواڵ
15-06-2023

نێچیرڤان بارزانی، سوودانی و میری قەتەر لە ئێوارە خوانێکدا

 ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/6/15 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ، له‌ به‌غدا به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكدا كرد كه‌ بۆ مير ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر له‌ ميانى كۆتاييهاتنى سه‌ردانى ئه‌مرۆيدا بۆ به‌غدا ساز كرابوو. بەپێی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له‌ په‌راوێزى ئێواره‌خوانه‌كه‌دا كه‌ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى قه‌ته‌رى و عێراقى ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراق و میری قه‌ته‌ر و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق، ده‌رباره‌ى چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش و دۆخى ناوچه‌كه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هەواڵ
15-06-2023

پێشمەرگە ئۆپەڕاسیۆنێکی کێوماڵ کردنی ئەنجام دا 

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە  بۆ ڕەواندنەوەی ئەو مەترسیە ئەمنیانەی کە پاشماوەی گروپە تیرۆرستیەکانی داعش لەسەر ناوچەکەو خەڵکی سڤیل دروستیکردوە  هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئۆپەڕاسیۆنێکی کێوماڵکردنی لەو ناوچانە ئەنجامدا، کە گومانی هەبوونی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستانی لێ دەکرا،  ئەمڕۆ ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، کاتژمێر (٥٠٠)  لیوای ١٤ی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە لەبناری چیای قەرەچوغ  ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان بەسەرکەوتوویی بەکۆتا هێنا.  لەو ئۆپەڕاسیۆنەدا، (ف١. ف٢ .ف٣)ی لیوای ١٤ی پیادە، کێوماڵی گوندەکانی (گاور، کەنداڵ، گردە شین، ملاکاغا و کەبنک ڕەش)یان لەبناری چیای قەرەچوغ کرد، ئامانجی ئەو ئۆپەڕاسیۆنە لەناوبردنی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستان بوو، هاوکات بەرقرارکردن و سەقامگیرکردنی ئەمنیەت وئاسایشی زیاتری ئەو ناوچانە بوو کە گومانی هەبوونی پاشماوەی چەکدارانی داعشی لێدەکرا.

هەواڵ
15-06-2023

نێچیرڤان بارزانی: هەرچی زووە هەنگاو بنرێ بۆ هەڵبژاردن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/6/2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق كۆبووەوە كە لەسەر بانگهێشتی بەڕێزیان بۆ گفتوگۆكردن و هەنگاوەكانی ئامادەكاریی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، سەردانی هەولێریان كردووە. لە كۆبوونەوەكەدا كە خاتوو جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، تیمێكی پسپۆڕی یۆنامی و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی عێراق ئامادەی بوون. نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە هەرچی زووە هەنگاو بنرێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان. لەمبارەیەوە ئامادەییی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەت و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەكە دەربڕی. لای خۆیەوە جینین پلاسخارت و تیمی یۆنامی پشتیوانیی خۆیان بۆ هەنگاوەكانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاند و ئامادەیییان نیشان دا بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی هەڵبژاردن. دواتر سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق و ئەنجومەنی كۆمیسیاران، سوپاسی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كرد بۆ بانگهێشت وگرنگیدان بە ڕاگۆڕینەوە و گفتوگۆ، هەروەها ئامادەییان نیشان دا بەپێی یاسا و دوای دەستەبەركردنی پێداویستییەكان و ڕێككەوتن لەسەر كاتێكی گونجاو، هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بەرێوە ببەن. لەمبارەیەوە بڕیار درا لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن بەمەبەستی دیاریكردنی وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

هەواڵ
15-06-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێكى سه‌ربازيى به‌ريتانى دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6/15 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى سه‌ربازيى به‌ريتانى کرد به‌ سه‌رۆكايه‌تيى ‌مارشاڵ سامى سامپسن گه‌وره‌ ڕاوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى. له دیدارەکەدا كه‌ ڕۆزی كه‌يڤ كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم و ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، لەم ڕووەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی نابێ چیتر پرۆسەی هەڵبژاردن دوابخرێت و پێویستە لەمساڵدا ئەنجام بدرێت . سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەی هەموو هاریکاری و هەماهەنگییەکە بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن. بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و کۆتاییهێنان بە شاڵاوی داگیرکردنی زەوی جووتیارانی کورد لەم ناوچانە ، هەروەها پشتگیریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ، چەند لایەنيکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو. 1 2 3 4 5 6

1 2 ... 338 339 340 ... 1146 1147