دەقی ڕاگەیەندراوەکە: وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک شەش برینداری لێ کەوتەوە لەسەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەنزیک ئاوەخێری شەش کەس بریندر بوون بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلیکی جۆری ئسوزیو isuzu لە سەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان شەش کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆنەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمد لەناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتووە، لەنزیک ئاوەخێری کۆنترۆڵی لەدەست داوە و وەرگەڕاوە بەهۆیەوە شۆفێرە کەو پێنج لە سەرنشینەکانی برینداربوون و گواسترانەوەبۆ نەخۆشخانە، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە. ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان
له رۆژانی داهاتوو پێشبینی دهكرێت پلهكانی گهرما له شارهكانی ناوهڕاست و بهغدا له نێوان 44 تاكو 46 پلهی سهدی بێت، له شارهكانی باكوور و ههرێمی كوردستانیش له نێوان 42 تاكو 45 پلهی سیلیزی بێت. سادق عهتییه كهشناسی دیاری عێراق، له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵاتی فهیسبووك ئاماژهی بهوه كردووه، له رۆژانی داهاتوو پلهكانی گهرما له تهواوی شارهكانی عێراق تا ئاستی نیوهی كوڵان بهرزدهبنهوه، بهتایبهت شارهكانی باشووری عێراق. روونیشیكردووهتهوه، پێشبینی دهكرێت پلهكانی گهرما له شارهكانی ناوهڕاست و بهغدا له نێوان 44 تاكو 46 پلهی سهدی بێت، ههروهها له ئهنبار 42 تاكو 44 و له شارهكانی باكوور و ههرێمی كوردستانیش له نێوان 42 تاكو 45 و ههروهها له باشووریش 47 تاكو 49 پلهی سیلیزی بێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان: ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/٦/٢٤ دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی: یەکشەممە 400 ملیار دیناری شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی بەردی بناخەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابین- لە بناری چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر دانا .سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا دووپاتی کردەوە کە لایهنه پهیوهندارهكانی حکومەتی هەرێم ڕادهسپێرم، ئاسانكاری زیاتر بۆ پێشخستنی كهرتی پیشهسازی بکەن و هەر ئاستەنگ و لەمپەرێکیش هەبێت پێویستە لابدرێت . ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتە: بەناوی خوای گەورە و میهرەبانئامادەبووانی بەڕێز: سوپاسی ئامادەبوونی هەموو لایەکتان دەکەم و زۆر زۆر بەخێر بێن . بەخێرهاتنێکی تایبەتی د.چن کوانفۆ و شاندی یاوەری دەکەم بۆ کوردستان. زۆر زۆر بەخێر بێن. بەختەوەرم ئەمڕۆ لێرە لەگەڵتان بەشدارم بۆ دانانی بەردی بناخەی پڕۆژەیەکی گرنگی دیکە لە هەرێمی کوردستان کە کارگەی چیمەنتۆی دابین-ە و بڕیارە ببێتە یەکێک لە کارگە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵێکی دیاری دەبێت لە گەشەپێدانی پرۆسەی بیناسازی و بنیاتنانەوەی کوردستان .دەستخۆشی لە کۆمپانیاکانی دابین و پاوەر چاینا دەکەم بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و دروستکردنی کارگەکە. هیوادارم پڕۆژەکە وەک بەڵێندراوە بە کوالیتیەکی بەرز و لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت و لە دروستکردنیشیدا، هەلومەرجەکانی سەلامەتی کرێکارەکان و هەروەها ژینگەپارێزی لە بەرچاو بگرن. بێگومان چ لە قۆناخەکانی دروستکردنی کارگەکە و چ لە کاتی دەستبەکاربوونیشیدا، سەدان هەلی کار دەڕەخسێنرێت کە پێویستە 75٪ی دەرفەتەکانی کار لە هەر پڕۆژە و پیشەیەکیش، بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بێت و ڕاهێنانیش بە کرێکاران و ئەندازیارانی کوردستان بکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی شارەزاییان لەم کارەدا. هیوادارین لە دروستکردنی ئەو کارگەیەدا، هەتا دەکرێ بابەتی ژینگەپارێزی و گەرمبوونی زەوی و سنووردارکردنی دەرچوونی گازە پیسەکان لە بەرچاو بگرن. حکومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی کارنامەکەی لە بواری هەموجۆرکردنی ئابووریدا، بایەخێکی زۆر بە هەردوو کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ دەدات. دەڤەرەکەمان کەرەستەی خاو و سەرەتایی زۆری هەیە کە دەکرێ ببێتە هەوێنی دروستکردنی زۆر کارگە و بووژانەوەی پیشەسازی و دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و تەنانەت هەناردەکردنیشی بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق و وڵاتانی ناوچەکەش . جێی خۆشحاڵیشە کە بیستم ئەم کارگەیەش، بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی بە کەرەستە و ماددەی خاوی ناوخۆ بەستووە . بەڕێزان: ئەگەر سەیرێکی مارکێت و مۆڵەکانی کوردستان بکەین ، دەبینین زۆرینەی هەرە زۆری بەرهەم و کاڵاکانیان تا ئێستا هاوردەکراون . لە کاتێکدا دەتوانین بەشێکی زۆری ئەو بەرهەم و پێداویستییانە لە کوردستان دروست بکەین ، بەمەش هەم کەرتی پیشەسازیمان دەبووژێتەوە و هەم بێکاریش کەمتر دەبێت و پشتبەستن بە بەرهەمی دەرەوەش زۆر سنوودار دەبێت . لەم ڕووەوە، هەر هاریکاری و یارمەتییەک لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویست بێت ، ئامادەین بیکەین بۆ ئەوەی کەرتی پیشەسازیمان گەشەسەندنێکی باش بەخۆیەوە ببینێت. ههر لێرهشهوه لایهنه پهیوهندارهكانی حکومەتی هەرێم ڕادهسپێرم، ئاسانكاری زیاتر بۆ پێشخستنی كهرتی پیشهسازی بکەن و هەر ئاستەنگ و لەمپەرێکیش هەبێت پێویستە لابدرێت . من جارێکی دیکە دەستخۆشی لە جێبەجێکارانی ئەم پڕۆژە گرنگە دەکەم و هیوادارم پڕۆژەی هاوشێوە، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان ئەنجام بدرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/22 کاتژمێر 2:30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەردی بناخەی کارگەی چیمەنتۆی دابین لە پارێزگای هەولێر دادەنێت .
لەلایەن دادگاى هەولێرەوە سزاى لە سێدارەدان بۆ بکوژى دوو مامۆستاکەى زانکۆى سەڵاحەدین دەرچوو 28ی حوزەیرانی 2022، كاتژمێر 8:15 خولهكی بهیانی خوێندكارێكی زانكۆی سۆران ههڵیكوتایه سهر ئۆفیسی پڕۆفیسۆر د.كاوان ئیسماعیل ڕاگری كۆلێژی یاسا و ماڵی پ.ی.د. ئیدریس حهمه خان مامۆستا له كۆلێژی ئهندازیاری زانکۆی سەلاحەدین، له ئهنجامدا ههردووكیانی کوشت. دواتر دادگای ھەولێر بریاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژەکە دەرکرد. ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بنەماڵەی دوو مامۆستا کوژراوەکە ڕایانگەیاند: خوێن بە خوێن تۆڵە دەکەنەوە.
بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە...ئەمڕۆ پێنج شەممە 22– 6- 2023 كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزیكی كەم لەسەر هەندێك ناوچە .خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 15 – 25 ) كم /كئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .پلەكانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە نزیكەی ( 1 تــــا 2 ) پلە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 9 ) كم دەبێت . پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .سبەی هەینی 23– 6- 2023 كەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور .پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت ( 10 – 20 ) كم /ك ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت . بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :هەولێر : 39 پلەی سیلیزیسلێمانی : 37 پلەی سیلیزیدهۆك : 37 پلەی سیلیزیكەركوك : 42 پلەی سیلیزیهەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزیحاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزیزاخۆ : 39 پلەی سیلیزیسۆران : 37 پلەی سیلیزیگەرمیان : 43 پلەی سیلیزیبەشی پێشبینی 22 - 06 - 2023
نرخی دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنچشەممە بەم شێوەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 146900 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 159000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 184500 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 6200 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3100 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2009 دیناری عێراقی
بە فەرمانی مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرانی گشتی کارەبا بۆ ئیدارە سەربەخۆکانی ( سۆران ،زاخۆ ،ڕاپەڕین) دانرا. ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٢/٦/٢٠٢٣ وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەبەرانی گشتی کارەبا بۆ ئیدارە سەربەخۆکانی ( سۆران ،زاخۆ ،ڕاپەڕین) دانرا. ڕاشیگەیاند، بەپێی فەرمان وەزاریی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەریەک لە ( ئەردەوان ئیبراهیم ،ئەنوەر کربیت ئەرشاک ، عەلی محەمەد عەلی) وەکو بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ( سۆران، زاخۆ،ڕاپەڕین) دەرکرا.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، بەهاوکاری تیمی سواتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەوڵێر و بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لەچاڵاکیەکدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی ، لە ٢٠٢٣/٦/٢١ توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە(١) یەک کیلۆ کریستاڵەوە دەستگیربکەن، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕووبەروی یاسا دەکرێنەوە. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان٢٠٢٣/٦/۲۱
حکومەتی عێراق لە ماوەی 24 کاتژمیری داهاتوو 400 ملیاری دیکە دەنێرێ و موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت. بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری: بڕیار وایە حکومەتی عێراق لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا 400 ملیار دیناری دیکە بخاتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان، بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی مووچە. هاوكات بە گەیشتنی ئەو 400 ملیار دینارە، بەر لە جەژنی قوربان، مووچەی هەموو ئەو وەزارەت و دەستانە دابەش دەکرێت کە هێشتا مووچەیان وەرنەگرتووە.