بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە بەیانی ئەمرۆ بڵاوکرایەوە، دەرکەوتوە کە هەردوو هێزی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی ڕووبەڕووی یەکتر وەستاون. بالکێش زانیویەتی کە شەرەکەی بهرهبەیانی ئەمڕۆی ٢٥/٦/٢٠٢٣ لەسەر شەقامی 60 مەتری سلێمانی، نزیک هۆتێل ئەبوسەنابووە، کە شهڕهتهقه له نێوان دوو هێزی سهر به ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی رووی داوه و، بهپێی زانیارییه سهرهتاییهكان، دوو كارمهندی هێزهكانی ئاسایشی سلێمانی بریندار بوون، هەر بەپێی زانیارییەکان، هێزێكی زۆری ئهمنی بڵاوەی پێکراوە و لە ئیستادا هاتووچۆ لە شەقامەکە ئاسایی بۆتەوە.
د.عەبدولـلەتیف وەڵامی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی دەداتەوە و دەڵێت، "ئەگەر بەدەست مەلا بەختیار و هاوبیرە عەلمانیەكانی بوایە ئەوا هەر نەتاندەهێشت لەم كوردستانە سەلەفیەت بونی هەبوایە، بەڵام روناكی تیشكی خۆر بە فوی دەمی كەس ناكوژێتەوە". د.عەبدولـلەتیف ئەحمەد لەپەیامێكدا بڵاویكردەوە، "كەس سەلەفیەتی دروست نەكردوە، چونكە سەلەفیەت دینی پەروەردگارە و درێژبونەوەیەكی ئاسایی ڕاستەقینەی ئەو ئیسلامەیە كە پێغەمبەر (د.خ) و هاوەڵانی لەسەر بو، دواتر شوێنكەوتەكان و زانایان جیل بەدوای جیلدا گەیاندویانە سەردەمی ئێمە، لە هەمو وڵاتانی سەر زەوی موسڵمانانی شوێنكەوتەی سەلەفیەت هەن نەك تەنها لە سلێمانی و هەولێر". دەشڵێت، "كەواتە ئەم قسەیە ڕاست نییە و بوهتانێكی ترە بۆ ناشرین كردنی سەلەفیەت، بەڵكو ڕاستی قسەكە ئەوەیە كە ئەگەر بەدەست مەلا بەختیار و هاو بیرە عەلمانیەكانی بوایە ئەوا هەر نەتاندەهێشت لەم كوردستانە سەلەفیەت بونی هەبوایە، بەڵام الحمدلله روناكی تیشكی خۆر بە فوی دەمی كەس ناكوژێتەوە". پێشتر مەلا بەختیار رایگەیاندبو، "یەكێك لە هەڵەكانی ئێمەو پارتی ئەوە بو سەلەفیەتمان دروستكرد".
ئەمرۆ شەممە ٢٤/٦/٢٠٢٣ ئاسایشی هەولێر دەسگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند کەهەستابوون بە تەقەکردن لەناوشاری هەولێر و بێزار کردنی خەڵک و بڵاو کردنەوەی ساتی تەقەکردنەکانیان لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان. دەقی بڵاوکراوەکەی ئاسایشی هەولێر: هێزەکانمان بەردەوامە لەدەستگیر کردنی تۆمەتباران و ئەوکەسانەی کاری ئاژاوەگیری و تاوانی دزیکردن ئەنجام ئەدەن و بونەتەهۆی بێزار کردنی خەڵک. لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمان توانیمان (٣) تۆمەتبار دەستگیر بکەین بەناوەکانی (ز ، أ ،ق)و(ع ،أ ،م )و(ت ،ز ، م )کەهەڵسابون بەئەنجامدانی تاوانی دزی کردنی (ماتۆر سکیل ) و تەقەکردن لەناوشاری هەولێر و بێزار کردنی خەڵک و بڵاو کردنەوەی ساتی تەقەکردنەکانیان لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان.
ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕووس دەڵێت، پێشنیازێک پێشکەشی بە ڤاگنەر کراوە کە گەرەنتیی پاراستنی سەلامەتیی چەکدارەکانی لەخۆدەگرێت لە بەرامبەر راگرتنی شەڕ و ئەویش بە پێشنیازەکە رازی بووە. هاوکات یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر کە پێشتر هاوپەیمانێکی نزیکی پوتین بوو، رایگەیاند، هێزەکانیان دەگەڕێننەوە ئەو شوێنانەی کە پێشتر لێی جێگیر کرابوون. ڤاگنەر کۆمپانیایەکی سەربازیی تایبەتی رووسییە، واتە سەر بە کەرتی تایبەتە و سەر بە سوپا نییە، بە کوردییەکەی، بە پارە شەڕ بۆ رووسیا دەکەن. ڤاگنەر لە ساڵی 2014 دامەزراوە و یەکەمین ئەرکی سەربازیی لە کریمیا بووە، کاتێک کە ئەندامانی گرووپەکە بە جلی سەربازییەوە یارمەتیی جوداخوازەکانیاندا نیمچە دوورگەکە لە ئۆکراینا جیابکەنەوە و بیخەنە سەر رووسیا. گرووپەکە لە لایەن یەڤگینی پریگۆژینەوە دامەزرێندراوە، کە بازرگان و هاوڕێیەکی نزیک لە ڤیلادیمیر پووتینی سەرۆکی رووسیا بوو پێش ئەوەی دوێنی یاخیبوون و هەڵگەڕانەوە لە سوپای رووسیا رابگەیێنێت. پریگۆژین زۆرجار بە "شێفەکەی پووتین" ناودەبرێت، چونکە ژمارەیەک رێستورانتی هەیە کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ خواردنیان بۆ کرێملن ئامادەدەکرد. لە ماوەی رابردووشدا، لەو شوێنانەی کە شەڕی هەرە سەختیان تێدا بوو، ڤاگنەر دژی ئۆکراینییەکان شەڕی بۆ رووسیا دەکرد؛ سۆلیدار و باخمووتیان کۆنترۆڵکرد. بە گوێرەی خەمڵاندنی ئەمریکای هاوپەیمانی کیێڤ، لە سەرەتای ئەمساڵ، 50 هەزار چەکداری ڤاگنەر لە ئۆکراینا شەڕیان کردووە. لەو 50 هەزارە، هەر بە گوێرەی واشنتن، 40 هەزاریان زیندانی و بەندکراوی پێشوون، لە بەرامبەر شەش مانگ شەڕکردن دژی ئۆکراینا، بەڵینی ئازادکردنیان پێدراوە. 10 هەزارەکەی دیکەش، سەربازی پێشووی خاوەن ئەزموون و خەڵکی ئاسایی رووسیا و بگرە بیانییەکانیشیان تێدایە؛ نە رووسیا نە ڤاگنەر ئەم وردەکارییانەیان پشتڕاستنەکردووەتەوە. مووچەی مانگانەی چەکدارانی ڤاگنەر، بە گوێرەی میدیای نزیک لە گرووپەکە، 3 هەزار و 100 دۆلارە.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا کە بۆ ڤلادیمێر پوتنەوە کردووە، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ راگەیاندوە. کۆشکی کرملین بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندی بە ڤلادیمێر پوتنەوە کردووە و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ راگەیاندوە لە بەرپەرچدانەوەی یاخیبوونی گروپی ڤاگنەر. ھەروەھا جۆزێب بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت بۆچوونەکانیان سەبارەت بە رەوشی روسیا ئاڵوگۆرکردوەو سەنتەری بەدەنگەوەچوونی قەیرانەکانەکانیان کاراکردووە.
ئهمڕۆ شەممە 6/24 مەسرور بارزانی سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له مار گۆرگیسى سێهەم یۆنان، پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن و شاندێكى یاوەری کرد . لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمیشی بۆ پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و دۆخی ئازادیی ئایینی و پاراستنی مافی کریستیانەکانی لە هەرێمی کوردستان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی حکومەتی هەرێم لە کریستیانەکان دەربڕی. 1 2 3 4 5 6
بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راپۆرتی پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو. لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 - 2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 40 سلێمانی: 39 دهۆک : 39 کەرکوک: 43 هەڵەبجە : 42 زاخۆ: 40 سۆران: 38 گەرمیان: 45
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی مووچەی مانگی پێنجی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند: سەرجەم مووچە خۆران پێش جەژنی قوربان موچەکانیان وەردەگرن. بەگوێرەی ئەو خشتەیەی كە دوێنێ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە، ئەمڕۆ شەممە مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاكەوتن ، كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان،زیندانە سیاسییەكان،وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، دابەش دەكرێت.
ڕاگەیەنراوی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ دوای ئەوەی دوێنێ پێنج شەممە گەنجێک بەناوی خواناس وریا لەناو بازاڕی چەمچەماڵ کوژرا، تۆمەتباری بکوژ بەناوی ( هـ، ک ، ع) لەژێر فشاری لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنیەکان کرد. دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی سنوری قەزای چەمچەماڵ سەرجەم هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس بەردەوام لە ئەرکدان و ڕێگەنادەن هیچ تۆمەتبارێک لەدەستی یاسا هەڵبێت. ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ٢٣/ ٦/ ٢٠٢٣
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی د.مەتڕان مار جاک ئیسحاق-م، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد. دەقی پرسەنامەکە: بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کلدانی و سەرۆکی پێشووی ئەساقیفەی ئیبارشیەی کلدانیی هەولێر ، خوالێخۆشبوو د.مەتڕان مار جاک ئیسحاق-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە غیبتەی پاتریەرکی کەنیسەی کلدانی مار لویس ساکۆ و بەرێز مەتڕان مار بەشار وەردا سەرۆکی ئیبارشیەی هەولێر و کریستیانەکانی کوردستان وعێراق وبنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
رۆژی شەممە ٢٠٢٣/٦/٢٤ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت.٭ هێزی زێرەڤانی.٭ بەرگری فریاکەوتن.٭ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان. کەسوکاری شەهیدان. زیندانیانی سیاسی.تێبینی: بەهۆی هاتنی جەژنی قوربان ئەگەری زیاد کردنی شوێنی تر هەیە، کە بەیانی مووچە وەربگرن، لەوانە وەزارەتی پەروەردە و چەند شوێنێکی تر.هەروەها سەرجەم بانکەکان تەرخان دەکرێن بۆ دابەشکردنی مووچە.
لهبارهی ئامادهكارییهكان و پلانی گهشتوگوزار بۆ وهرزی هاوین، بهڕێوهبهری گشتی گهشتوگوزاری ههولێر رایدهگهیهنێت، جیا لهو پلانانهی كه تایبهتن به بۆنه تایبهتهكان، ئێمه له بهڕێوهبهرایهتی گهشتوگوزاری ههولێر، بهردهوام ستراتیژی درێژخایهنمان بۆ پێشوازی له گهشتیاران ههیه. دلێر محهممهد بهڕێوهبهری گشتی گهشتوگوزاری ههولێر رایگهیاند، ئامادهكارییهكان بۆ پێشوازی له گهشتیاران بۆ وهرزی هاوین له ئاستێكی یهكجار باشدایه. بهڕێوهبهری گشتی گهشتوگوزاری ههولێر گوتیشی: ئاسایش شادهماری رهوتی گهشتوگوزاره، جیا لهوهش دروستكردنی ههر ئاساكارییهك بۆ گهشتیار هاندانه بۆ برهودان بهم كهرته. باسی لهوهشكرد، له پێنج مانگی رابردووی ئهمساڵ 500 ههزار و 937 گهشتیار سهردانی شاری ههولێری كردووه، پێشبینی دهكهین رێژهكه بچێته ئاستێكی باشتر. لهماوهی سێ ساڵی رابردوودا، بههۆی بڵاوبوونهوهی پهتای كۆرۆنا و پرۆسهی خۆپارێزی لهم پهتایه، رهوتی گهشتیاری لهههرێمی كوردستان پاشهكشهی كردبوو، دوای ههڵگیرانی رێككارهكان و كهمبوونهوهی رێژهی تووشبوون بهم پهتایه، خهریكه كهرتی گهشتیاری دهبوژێتهوه و گهشتیاران به چڕی روو له شارهكانی ههرێمی كوردستان دهكهن.