خشتەی فرۆشی دۆلاری ئەمرۆ دووشەممە 2023/6/26 لەلایەن بانکی مەرکەزی عێراقەوە 2023/6/26 حەواڵە 166,086,260💲 نەقدی 60,940,000💲 کۆی گشتی 227,026,260💲
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی کە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ناردووە، رەتی دەکاتەوە مووچە وەربگرن.
هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان. کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە لە هەولێر. شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانییە.
ئەمرۆ دووشەممە ٢٦/٦/٢٠٢٣ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، کەش و هەوای دوو رۆژی ڕاگەیاند. سەبارەت بە پلەکانی گەرمای ئەمرۆ کەشناسی پێشبینی کردووە، پلەى گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم. پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بە بەراورد بەتۆمارەکانی ئەمرۆ.
یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، “تیرۆریستەکان پلانیان هەبوو لە جەژندا پەلاماری خوێناوی لە کەرکووک ئەنجام بدەن”. نەبیل عیسا یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە میانەی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر ناوچەکانی دەوروبەری گوندی تورکئاڵان، پێکدادان روویداوە و تیایدا سەربازێک و سێ تیرۆریست کوژراون. یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، جەختی لەوەش کردەوە، کە ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبن و لە ناوەوە و دەرەوەی شارەکەش رێوشوێنی ئەمنی توند دەگیرێتەبەر. شایەنی باسە وێڕای تێپەڕینی زیاتر لە پێنج ساڵ بەسەر رووخاندنی رێکخراوەکە تا ئێستاش پەلامارەکانی داعش لەو ناوچانە بەردەوامن.
مامێکی ئەو گەنجەی کە ناوی (خواناس)بوو و لە چەمچەماڵ کوژرا، بابەتێک لەسەر برازاکەی بڵاودەکاتەوە و دەڵێ: پێشتر خواناس بێباوەڕبووە، بەڵام دوای گەشتێکی بۆ ئیمارات، باوەڕی گۆڕاوە و نوێژی کردووە. نازم گلی، مامی خواناس دەڵێ: پێشتر بە خواناسم وتبوو تۆ بێباوەڕیت و بمریت نوێژت لەسەر ناکەم، بەڵام ئەو بە مسوڵمانی مرد و نویژی مردووم لەسەر کرد. دەقی نووسینەکەی مامی خواناس برینمان قوڵە و ... خوێی زۆریشی بەسەردا کرا دوای ئەوەی ڕۆژی پێنج شەممە برازایەکم بەناوی (خواناس وریا ) لەناو بازاڕی چەمچماڵ دەستڕێژی گولەی لێکراو کوژرا هەمووان قسەو باسی زۆریان لەسەر کرد بۆچی کوژا ؟ لەسەر چی کوژا ؟ چۆن کوژرا ؟ هەر کەسەو دەیگەڕاندەوە بۆ هۆکارێک بەڵام زۆر بوون ئەوانەی ئەسلی بابەتەکەیان نەزانی و بە ئێستاشەوە ڕاناوەستن لە قسەکردن . من وەک مامی خواناس بڕیارمدا بێدەنگی هەڵبژێر و هیچ وشەیەک نەنووسم تا ئەو کاتەی کەسی بکوژ دەستگیر دەکرێت ، دوای ئەوەی بکوژ دەستگیر کرا پاشان من قسە دەکەم . خواناس ئەو گەنجەی کە هەر لە منداڵیەوە وزە و هێزێکی هەبوو لە زۆر بواردا شارەزا بوو ، چەن ساڵێک لەمەوپێش خواناس بیر و باوەڕی گۆڕا و فکرەی لەگەڵ ئیسلامدا جیاواز بوو باوەڕی بەخواداو پێغەمبەر و قورئان نەبوووو زۆریش دژایەتی دەکرد چەنها جار من قسەو گفتوگۆم لەگەڵ کردووە بەڵام سەرەنجام بێسوود بوو تەنانەت ڤیدۆ و نوسینیشی هەبوووو دژ بەئیسلام و خوداو قورئان و پێغەمبەرم د.خ هەتا ڕۆژێک من دوای ئەوەی گەشتمە ئەو بڕیارەی وتم خواناس تۆ بمری من نوێژت لەسەر ناکم چونکە بێباوەڕی بەڵام بریاری خودا زۆر جیاواز بوو دوای ئەوەی خواناس سەفەری وڵاتی ئیماراتیکرد بۆ کارکردن لە پاش گەرانەوەی شەوێک پێش کوشتنی هاتە ماڵی من هاوکات لەوکاتە بوو من توشی ئازاری ئەژنۆ ببوم هات و کۆمەڵێک گاڵتەو پێکەنینی لەگەڵ کردم سەیرم لێهات قەت وا نەمبینی بوو پاشان وتی مامە من لە ئێمارات نەخۆش کەوتم بەس خودا و دووعاکردنم منی گەڕاندەوە نەمردم ، وتی مامە تۆ ئەژنۆت وای لێهاتوە والله بویتە بە چاو و نەفەسەوە هیچ مکە تخوا دوعا بۆخۆت بکە چاکدەبیت . لەوکاتە من زۆر سەرم سووڕما وتم ئەی خوای چی ئەبیستم خواناس گۆڕاوە و لە فکری بێباوەڕی نەماوە و ئێستا تەواو باوەڕی بەخوایە و نوێژ دەکات ، ڕۆشت و ماڵی ئێمەی جێهێشت هاتم بەڕێی خەم بۆ خوارەوە بە حوکمی ئەوەی من ماڵم لە قاتی دووەمە سوێنی خوارد وتی بەخوا مامە قاچت یەشێت هەڵناسی نایەی خوارەوە خواناس ڕۆشت منیش بانگی خێزانم کرد وتم وەرە خواناس خواناسی پێشوو نیە باوەڕی بەخوایە من لەم دوونیاو ئەو دونیاش شایەتی بۆ ئەو دانیشتەنم دەدەم لەگەڵ خواناس کە گۆڕا بوو لەم قسەیەم بەرپرسم بەرامبەر خوای گەورە ، خواناس بە موسڵمانی مرد بەڵام خودا دەرفەتی نەدا بەهەمووان ڕابگەیەنێت کە خواناس خواناسی پێشوو نیە و چیتر دژیەتی خودا و قۆرئان و پێغەمبەر د.خ ناکات . هەر بۆیە من خۆم لە گۆڕستان نوێژی مردووشم لەسەر کرد . . م. دەریا ناظم گلی مامی خواناسی کۆچکردو
ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: "بۆ رووبهڕووبوونهوهی وشكهساڵی له شاری ههولێر، سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی 20 ملیار دیناری تهرخانكرد". ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانی رایگهیاند، سوپاسی ئهنجوومهنی وهزیران و خودی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی دەکەین، كه تێكڕای ههموو ئهو پڕۆژانهی بهرزكرانهوه، رهزامهندی لهسهر داوه، كه پێكهاتوون له لێدان و چاككردنهوهی بیری ئاو. پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند: راسته زستانی رابردوو بارانێكی زۆر باری، بهگوێرهی ههڵسهنگاندنهكان ئاوی ژێر زهوی شاری ههولێر هێشتا له قۆناغی وشكهساڵیدا دهمێنێتهوه. ئومێد خۆشناو ههروهها دهڵێت: "بهنداوی چهمهرگه تهواو بووه و ههروهها بهنداوی گۆمهسپان به رێژهی %40 كارهكانی تهواو بوون، جیا له دانانی بهردی بناغهی بهنداوی بهستۆره، كه كاریگهریان بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زهوی شاری ههولێر ههیه". مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 24ـی 6ی 2023،، لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی بەنداوی بەستۆڕە لە سنووری پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "سەرەکیترین ئەو سوودانەی ئێمە دەتوانین لەو بەنداوانە وەربگرین، ئەوەیە ئاو گلدەینەوە بۆ مەبەستی بەکارهێنانی خواردنەوە بێت یان کشتوکاڵ، بەڵام هەندێک جار بەنداوە گەورەکان بۆ بابەتی وزە دەتوانن بەکاربهێندرێن، بابەتی کشتوکاڵیش بەهەمان شێوە وەکو ئەوەی باسم کرد".
سبەی دووشەممە هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە لە هەولێر کۆ دەبنەوە. بەپێی زانیارییەکان، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر کاتژمێر 10:00ی پێش نیوەڕۆ کۆدەبنەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، به سهردانێكى فهرمى دهگاته بهرلين و سبهى دووشهممه 2023/6/26 لهگهڵ ڕاوێژكارى ئهڵمانيا ئۆلاف شۆڵتز و ژمارهيهك له بهرپرسانى باڵاى ئهڵمانيا كۆدهبێتهوه. له ديدار و كۆبوونهوهكانيدا، سهرۆكى ههرێمى كوردستان برهودان به پهيوهندييهكانى عێراق و ههرێمى كوردستان لهگهڵ ئهڵمانيا و فراوانكردنى بوارهكانى هاريكاريى هاوبهش و دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان و ناوچهكه بهگشتى، لهگهڵ سهركردايهتى و بهرپرسانى ئهڵمانيا تاوتوێ دهكات.
منداڵەکان لە دوو کوڕ و کچێک پێکهاتوون، یەکێک لە کوڕەکان تەمەنی نۆ ساڵە و ئەوەی دیکەیان 10 ساڵانە، كچەکەش تەمەنی پێنج مانگە. بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر رایگەیاند، منداڵەکان لە رۆژی 25.6.2023 لە گەڕەکی نوسەرانی شاری هەولێر لەسەر شەقام فڕێدرابوون هێنراونەتە نوسینگەکەیان لە منارە. بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، لەدوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە ئەم منداڵانە پێش ماوەیەک باوکیان دەستگیرکراوە و دایکیشیان لەلای باپیری منداڵەکان (باوکی هاوسەرەکەی) بەجێیهێشتوون و ئەمڕۆ باپیریان ئەوانی هێناوە و لەسەرشەقام فڕێیداون. بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، "دادوەری توندوتیژی خێزانی بڕیاریداوە دوو منداڵە کوڕەکان ببرێن بۆ خانەی نەوجەوانانی هەولێر و منداڵە کچە پێنج مانگەکەش ببریت بۆ خانەی چاودێری منداڵان لەناو نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر."
کەسێکی نزیکی لاهور شێخ جەنگی لیستی داهاتوویان ڕادەگەیەنێت کە ناوی (هاوپەیمانی گەل)ە. شادومان مەلا حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و کەسی نزیکی لاهور جەنگی رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لیستێکیان بەناوی (هاوپەیمانی گەل) دەبێت و داوای هاوپەیمانی لە هەموو لایەنەکان دەکەن. شادومان مەلا حەسەن وتی: لیستەکە هی لاهور جەنگیە و دراوە بە گۆڕان، یەکگرتوو و لایەنەکان و دەدرێتە یەکێتیش بۆ ئەوەی یەک لیست بین.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیاند، 400 ملیار دینار لە بەغداوە گەییشت، پاشان دابەشی سەر بانکەکان کرا.