هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە قوتابخانەیەکی پارێزگای ئەنبار دەستیان بەسەر 250 هەزار حەبی هۆشبەر و کیلۆیەک حەشیش داگرت. ئەمڕۆ چوارشەممە 28/6/2023، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستبەسەرداگرتنی 250 هەزار حەبی هۆشبەر و کیلۆیەک حەشیشی لەناو قوتابخانەیەک لە پارێزگای ئەنبار راگەیاند. لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، لە رێگەی هێزێکەوە لە ئەنبار، توانیویانە لە قوتابخانەیەک دەست بەسەر 250 هەزار حەبی ماددەی هۆشبەردا لە جۆری کاپتاگۆن و کیلۆیەک حەشیش دا بگرن، کە ئەو قوتابخانەیە لە ژێر نۆژەنکردنەوە دایە لە شاری رومادی". لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "رێوشوێنی یاسایی پێویست بەپێی بڕیارە دادوەرییەکان گیراوەتەبەر بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی بەشداربوون لە تاوانەکەدا".
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینی کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەی بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ چوار شەممە 28- 6- 2023کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .پلەکانی گەرما / بەرزدەبێتەوە بە (1-2) لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.خێراى با / 10 – 15 کم/سئاراستەی با / باکورى ڕۆژهەڵاتمەوداى بینین / 9 -10کم دەبێتپلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە. سبەی پێنج شەممە 29- 6- 2023کەش ئاسمان ساماڵ دەبێت.پلەکانی گەرما / یەک پلە بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.خێراى با / 10 – 20 کم/س دەبێتمەوداى بینین / 9 - 10 کم .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزیهەولێر : 42سلێمانی : 40دهۆک : 42کەرکوک : 44هەڵەبجە : 42زاخۆ : 41سۆران :40گەرمیان : 46
مامۆستا ئەژی ئەمین سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و یاریدەدەری ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایەکی بڵاو کردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: بەبۆنەی جەژنى قوربانى پیرۆزەوە پیرۆزبایى لە سەرجەم حاجیانی ماڵی خوا و موسڵمانانى جیهان و کوردستان بەتایبەت دەکەم. نزادەکەین خواى گەورە حەجى حاجیانمان قبووڵ بکات.لەم بۆنەیەدا، ئومێد دەکەم لەژێرناوی جیاکردنەوەى بودجە یان پشکى پارێزگادا، چیتر بەرژەوەندییە باڵاکانى نەتەوەکەمان نەکرێنە قوربانى بەرژەوەندى تەسکى حزبى. داوا دەکەم سەرکردایەتی سیاسی کورد ژیرانەتر و باشتر مامەڵە بکات لەسەر ئەم بابەتە، هەنگاوی لەمشێوەیە لەمێژوودا وەکو خیانەتێک بەناوچاوانی داڕێژەرانی پیلانێکی لەمشێوەیە دەنووسرێتەوە. ئەم پیلانە پێچەوانەیە لەگەڵ بنەماکانی دامەزراندنی یەکێتی لە مافی چارەی خۆنووسین و هەرهەنگاوێکى لەمشێوەیە سەروەرى نەتەوەکەمان دەخاتەژێر مەترسییەوە. پشتیوانی داگیرکارانی کوردستان لەژوورە تاریکەکاندا لەبەرخاتری چاوی کاڵمان نیە، بەڵکو بۆلەباربردنی ئەم قەوارەیە کە هەمیشە هیوایەک بووە بۆ سەربەخۆیی گەلی کورد لە پارچەکانی دیکە.هەر لەم بۆنەیەدا دەمەوێت ئیدانەى هەر هەوڵێک بکەم بۆ پەلکێشکردنى دامودەزگاى هەواڵگرى و ئەمنی بێگانە بۆناو خاکى هەرێمى کوردستان. هەر ئەو هێزانەبوون لە ١٦ی ئۆکتۆبەر و کاتی دیکەشدا چەندین پێشمەرگەی قارەمانیان لەژێر دەبابەکانیاندا شەهیدکرد، بەسەر لاشەی شەهیدانماندا خاکی هەرێمی کوردستانیان داگیرکرد. هەمان ئەو هێزە ئەمنیانە هەزاران کادیری سوننە و ئاینزا و نەتەوەکانی دیکەیان زیندانیکرد، بەئیستیغلالکردنی یاسای تیرۆر و دوور لە هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ. هەربۆیەشە هەر هەوڵێکى نەزۆکى لەمشێوەیە سڕینەوەى خەبات و قوربانیدانى شەهیدان و پێشمەرگەکانى کوردستانە بۆ سەربەخۆیی گەلەکەمان و پاراستنی مافی مرۆڤ.دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت.
بهبۆنهی هاتنهوهی جهژنی قوربان، سهرۆك بارزانی پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه، تێیدا دهڵێت: پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. ههروهها له پهیامهكهی سهرۆك بارزانیدا هاتووه: لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی: پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان. جەژنتان پیرۆز بێت و هەر لە خۆشیدا بن. مسعود بارزانی 27ی حوزەیرانی 2023
به گهرمی جهژنی قوربان له تهواوی موسڵمانان له کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دهکهم. هیوادارم ههمووان جهژن و پشوویهکی خۆش و ئارام و ئاسووده بهسهر بهرن. با ههموومان پهیام و ماناکانی جهژن له گهردنئازادی و پێکهاتنهوه و ئاشتهوایی، بکهینه دهرفهتێکی تازهی نوێکردنهوهی پهیوهندیمان و لاپهڕهیهکی تازه لهگهڵ یهکتردا بکهینهوه. گهلی کوردستان له ههموو شتێک زیاتر چاوهڕوانیی ئهوهی له هێز و لایهنه سیاسییهکان ههیه جهژن بکهنه دهرفهتی یهکڕیزی و تهبایی و پێکهوهیی، تا ههموومان پێکهوه بتوانین بهرهو داهاتوویهکی باشتر ههنگاو بنێین. با ههموو لایهک بهپیر ئهو چاوهڕوانییهوه بچین. جهژنی ههمووتان پیرۆز بێت، ههموو ساڵێک به خۆشی. نێچیرڤان بارزانیسهرۆکی ههرێمی کوردستان
بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن . بەو هیوایەی جەژن ببێتە مایەی تەبایی و لێبوردەیی و خێر و خۆشی و پێشکەوتنی زیاتری نیشتمانەکەمان و دەستەبەربوونی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکە و جیهان بە گشتی. جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2023/6/27
بهبۆنهی دووباره ههڵبژاردنهوهی وهك سهرۆكوهزیرانی یۆنان، مهسرور بارزانی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی له كیریهكۆس میتسۆتاكیس دهكات. مەسرور بارزانی لە پەیامێكدا كە لە لاپەڕەی خۆی لە توڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاوی كردووەتەوە نووسیویەتی، پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی بەڕێز کیریاکۆس میتسۆتاکیس دەکەم بە بۆنەی دووبارە هەڵبژێردرانەوەی وەکو سەرۆک وەزیرانی یۆنان. سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا بۆ سەرۆكوەزیرانی یۆنان دەڵێ: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەهێزکردنی کاری هاوبەشییی نێوانمان و پەیوەندییەکانی نێوان گەلەکانمانم، ئەولەویەتەکانمان یەکدەگرنەوە لە بوارەکانی بازرگانی، وەبەرهێنان و هاوبەشکردنی زانیاری.
بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دۆخی کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند و دەڵێت، بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە. ڕۆژی چوارشەممە، کە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێش جەژن بەرزتر دەبنەوە بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکامی گەرما کەمتر بەرز دەبنەوە.ڕۆژى پێنج شەممە کە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەى گەرمى پێشبینیکراویش بە یەک پلە بەرز دەبێتەوە لە سەرجەم ناوچەکان. سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەکاتە ڕۆژی هەینی، جگە لەوەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات بەراورد بە پلەکانى گەرمای ڕۆژى چوارشەممە و پێنجشەممە پێشبینی نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما دەکرێت.
بزووتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی جەژنی قوربان، پەیامێک ئاراستەی لاهور شێخ جەنگی دەکات و داوای یەکڕیزی و یەکدەنگی دەکات. لە پەیامەکەی گۆڕان دا هاتووە: بە ئەرکی نیشتمانی لایەنە سیاسیەکانی دەزانین لەپێناو ئامانجە باڵاکانی خەڵکی کوردستان و دۆزینەوەی دەرەچەیەک بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانی هەرێم و پێشهاتە نوێیەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر گوزەرانی خەڵک و پاراستنی قەوارەی هەرێم یەکڕیز و یەکدەنگبن. ئەو پەیامەی بزووتنەوەی گۆڕان کە بەبۆنەی جەژنی قوربان ئاراستەی لاهور شێخ جەنگی کراوە لە بەشێکی دیکەی دا ئاماژە بەوەکراوە: "بێگومان چارەسەری هەموو کێشە و قەیران و ئاستەنگەکان بە هەوڵی دڵسۆزانەی هەمووان دەبێت".
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە کۆمەڵگەی کەورگۆسک-ی سەر بە قەزای خەبات کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو خانەوادە دروست بووە و بە چەکی جۆری کلاشنکۆف تەقەیان کردووە، هێزەکانمان دەست بەجێ گەشتنە شوێنی رووداوەکە. ئەوەش خراوەتەروو کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵێنەوەی ئاسایشی هەولێر (5) کەس لە هەردوو خانەوادە دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر چەکەکاندا و دەدرێن بە دادگا".
چەند ڕۆژێکە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حیزبەکە، گەڕێکی کۆبوونەوەی لەگەڵ حیزب و لایەنەکان دەست پێ کردووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست باڵکێش کەوتوون، بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و دواتریش پارتی، داوای کردووە هیچ لایەنێک رێککەوتن و مامەڵە لەگەڵ لیستەکەی لاهور جەنگی نەکات. دوێنێ یەکشەممە، شادومان مەلا حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و کەسی نزیکی لاهور جەنگی رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لیستێکیان بەناوی (هاوپەیمانی گەل) دەبێت و داوای هاوپەیمانی لە هەموو لایەنەکان دەکەن. بافڵ تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکاندا داوای لێکردوون، بەدەم بانگەوازەکەی لاهور جەنگییەوە نەچن.
ئەمڕۆ دووشەممە 2023/6/26، لە سەیرانگای كونەماسی لەسنوری قەزای ماوەت، دوو كەس خنكان كە یەكێكیان عەرەبە و ئەوی دیكەشیان هەڵگری رەگەزنامەی نیپاڵییە. بهڕێوهبهری سهنتهری فریاكهوتنی خێرای سلێمانی، رایگهیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دو شوێنی جیاوازدا دو كەس لە سەیرانگای كونەماسی خنكاون، لەماوەیەكی كەمدا تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیویانە تەرمەكانیان دەربهێنن و لەئێستاشدا رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراون بەمەبەستی ئەنجامدانی توێكاری. بەگوێرەی زانیارییەكان یەكێك لە خنكاوەكان خەڵكی نیپاڵەو لەكاتی مەلەكردندان خنكاوەو ئەوی دیكەشیان هاوڵاتیەكی عەرەبە و لەگەڵ خێزانەكەی رویان لە سەیرانگاكە كردبو، بەهەمانشێوە لەكاتی مەلەكردن خنكاوە.