سهركۆنهى سووتاندنى قورئانى پيرۆز دهكهين. كارێكى تهواو ناڕهوايه، دهبێته هۆى پهرهسهندنی ڕق و كينه و ههڕهشه له پێكهوهژيان و ئاشتهوایی دهكات. دهبێ ڕێز له بيروباوهڕ و ههستى ئايينى و پيرۆزييهكانى ههموو ئايين و ئايينزاكان بگيرێت و ڕێگه نهدرێت لهلایهن هیچ کهس و لایهنێکهوه ئازادی بقۆزرێتهوه بۆ بێڕێزیکردن به پیرۆزییهکانی ئایین. سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان٢٠٢٣/٦/٢٩
ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٩/٦/٢٠٢٣ ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، “تۆمەتبارێکی بەڕەگەز عەرەب بەناوی( ن ، ف ، م) مان دەستگیر کرد،کەبڕێک ماددەی هۆشبەر و کەل و پەلی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و چەکی بێ مۆڵەتی لابو.” دەقی راگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێر: لەپێناو پاراستنی سەرو ماڵی هانیشتمانیانی خۆشەویست، بازگە کاتیەکان لەلایەن هێزەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر)وە لەڕۆژان و شەوانی جەژنی پیرۆزی قوربان بەردەوامی هەیە و توانیمان دەست بگرین بەسەر چەند پارچە چەکی بێ مۆڵەتو ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا ،هەروەها دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێزدادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی بەڕەگەز عەرەب بەناوی( ن ، ف ، م) مان دەستگیر کرد،کەبڕێک ماددەی هۆشبەر و کەل و پەلی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و چەکی بێ مۆڵەتی لابو.هەڵمەتی دەست بەسەراگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لەلایەن هێزەکانمانەوە بەردەوامی دەبێت بۆیەداوا لەهاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکەین خۆیان بەدور بگرن لەهەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت،چونکە هەرکەسێک چەکی بێ مۆڵەتی لابێت دەستگیر دەکرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان كردەی ناڕەوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕین و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. ئەمە برینداركردنی هەست و سۆزی تێكڕای موسوڵمانانی جیهانە و زۆر بە توندی سەركۆنەی دەكەین. ئەم جۆرە كردەوانە دژی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانە و خزمەتی گوتاری تاریكی و بڵاوكردنەوەی ڕق و كینە دەكات و لەسەر هەموو لایەك پێویستە ڕێگری لێ بكەن. مسعود بارزانی 29ی حوزەیرانی 2023
خۆپێشاندان لەنزیک باڵیۆزخانەی سوێد لە شاری بەغدا، دژی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە ستۆکهۆڵمی سوێد، دەستیپێکرد. پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-06-2023 خۆپێشاندان لەنزیک باڵیۆزخانەی سوێد لە بەغدا دەستیپێکرد، ژمارەی خۆپێشاندەرانیش تادێت زیاتر دەبێت و هەوڵدەدەن خۆیان بگەیێننە باڵیۆزخانەی سوێد. خۆپێشاندەران دژایەتیی خۆیان بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەردەبڕن و درووشمی جیاجیا دژی سوێد دەڵێنەوە. لیژنەی ناوەندیی رەوتی سەدر بڵاویکردەوە، سبەی هەینی 30-06-2023 لە شاری بەغدا دوای نوێژی مەغریب، خۆپێشاندانی "تووڕەیی گەورەی ملیۆنی" لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوێد بەڕێوەدەچێت، هەرچی پارێزگاکانی دیکەیە، لە ئەمڕۆ و سبەی دوای نوێژی هەینی خۆپێشاندانی خۆڕسکانە دەبێت. ئەو هەنگاوە دوای ئەوە دێت، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رۆژی پێنجشەممە 29-06-2023 لە تویتێکدا داوای کرد خۆپێشاندانێکی تووڕەیی گەورە لە دژی باڵیۆزخانەی سوێد لە عێراق بکرێت، تێیدا داوابکرێت باڵیۆزی سوێد لە عێراق دەربکرێت. ژێدەر رووداو
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، هەڵوێستی خۆی لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێکی عێراقی لە سوێد ئاشکرا کرد و رایگەیاند، " ئەم رەفتارە دوورە لەبەھای مرۆڤایەتی و دژی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەیی و ئایندارییە". وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت" بە تووندی ئیدانەی بێرێزیکردن و سووتاندنی (قورئانی پیرۆز) دەکەین، کە لە وڵاتی سوێد لەلایەن ھاووڵاتییەک ئەنجامدراوە، ئەم رەفتارە دوورە لەبەھای مرۆڤایەتی و دژی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەیی و ئایندارییە". وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت "پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان لەو وڵاتە (سوێند)، رێگریی یاسایی لەم شێوە رووداوانە بکەن و بکەری سەرەکیش رووبەڕووی دادگە بکەنەوە".
دوای سووتاندنی قورئان لەلایەن پەنابەرێکی عێراقییەوە لە سوێد، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم. داواکارم هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک و رێگە بگیرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان."
کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند. بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ پێنچشەممە 2023/6/29 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەى گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، لە کاتەکانی ئێوارەدا کەمێک کاریگەری زیاد دەبێ بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان. پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی پێشوو. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 40 پلەى سیلیزى سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى دهۆک: 40 پلەى سیلیزى کەرکووک: 41 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 27 پلەى سیلیزى زاخۆ: 41 پلەى سیلیزى سۆران : 37 پلەى سیلیزى گەرمیان: 43 پلەى سیلیزى
حاجییەکی رۆژهەڵاتی کورداستان لەتەمەنی ١١١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. حاجییەکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کە خەڵکی شاری بانە بوو، دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و لە تەمەنی 111 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
لە شاری جەدەی سعودیە تەقە لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا کرا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەکدارێک و کارمەندێکی کۆنسوڵخانەکە کوژراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبار (ع. م. ئـ) دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا. ڕاشیگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستمانبەسەر کەلوپەلی بەکارهێنان و بڕێک ماددەی هۆشبەر و هەروەها چەند ئامێرێکی تایبەت بە شەڕکردن و دزیکردن گرت.
مهسروور بارزانی نامهی پیرۆزبایی له ڕێی مۆبایلهكهیهوه بۆ هاووڵاتییان دهنێرێ و جهژنیان لێ پیرۆز دهكات. مهسروور بارزانی سهرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان له نامهكهیدا دهنووسێ، “جهژنی قوربان له بهرێزتان پیرۆز دهكهم و هیوای كاتێكی خۆش و به پشتیوانی ئێوه كوردستان ئاوهدان و بههێزتر دهبێت". ئهو نامهیه بۆ هاوبهشانی تهواوی تۆڕهكانی مۆبایل له ههرێمی كوردستان "كۆڕهك و ئاسیا و زهین" دهڕوات.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە قوتابخانەیەکی پارێزگای ئەنبار دەستیان بەسەر 250 هەزار حەبی هۆشبەر و کیلۆیەک حەشیش داگرت. ئەمڕۆ چوارشەممە 28/6/2023، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستبەسەرداگرتنی 250 هەزار حەبی هۆشبەر و کیلۆیەک حەشیشی لەناو قوتابخانەیەک لە پارێزگای ئەنبار راگەیاند. لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، لە رێگەی هێزێکەوە لە ئەنبار، توانیویانە لە قوتابخانەیەک دەست بەسەر 250 هەزار حەبی ماددەی هۆشبەردا لە جۆری کاپتاگۆن و کیلۆیەک حەشیش دا بگرن، کە ئەو قوتابخانەیە لە ژێر نۆژەنکردنەوە دایە لە شاری رومادی". لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "رێوشوێنی یاسایی پێویست بەپێی بڕیارە دادوەرییەکان گیراوەتەبەر بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی بەشداربوون لە تاوانەکەدا".