Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13709 بابەت
گشتی
21-04-2026

جگەرەی ئەلیکترۆنی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان و لووت زیاد دەکا...

توێژەران دەڵێن؛ هەر چەندە جگەرەی ئەلیکترۆنی زیانی کەمترە لە جگەرەی توتن، بەڵام ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات. بە پێی ئەنجامی توێژینەوەیەک لە زانکۆی کانتربێری لە نیوزلەندا، بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بە چەندین شێرپەنجە زیاد بکات، وەک شێرپەنجەی سییەکان و لووت. توێژەران توێژینەوەکەیان لەسەر بنەمای شیکردنەوەی ئەو ماددە کیمیاییانەی کە لە کاتی گەرمکردنی شلەمەنیەکان لەم ئامێرانەدا بەرهەمدەهێنرێن و پشکنینی کاریگەرییەکانیان لەسەر جەستە کردووە، بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم ماددانە رەنگە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە دروست بکەن، لە هەمان کاتدا ئاماژەیان بەوە کردووە، پشتڕاستکردنەوەی وردی ئەم مەترسییە ساڵانێکی زۆری دەوێت، چونکە شێرپەنجە دەتوانێت زیاتر لە 15 ساڵ بخایەنێت تا دەربکەوێت. هەرچەندە جگەرەی ئەلیکترۆنی هەندێک لە مەترسیدارترین پێکهاتەکانی جگەرەی توتنی تێدا نییە، وەکو قەتران و یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، بەڵام بە تەواوی دوور نییە لە ماددە زیانبەخشەکان، ئاستی ماددە ژەهراوییەکان، لەوانەش فۆرماڵدیهاید (کە پەیوەندی بە شێرپەنجەوە هەیە). هەروەها توێژینەوەکانی دیکە دەریانخستووە کە بەکارهێنەرانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەوانەیە زیاتر تووشی نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان ببن. دەزگای تەندروستی نیشتمانی بەریتانیاش دەڵێت، جگەرە ئەلیکترۆنیەکان زیانی کەمتری هەیە لە جگەرەی توتن و ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ وازهێنان لە جگەرە، بەڵام جەخت دەکاتەوە، بەتەواوی سەلامەت نییە و کاریگەرییە درێژخایەنەکانی تا ئێستا نادیارە.

هەواڵ
21-04-2026

بەهۆی بارانی زۆرەوە چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاوبوون

یەكێک لە سەرچاوە گرنگ و سەرەکییەکانی دابینکردنی ئاوی پاکی ماڵان دەگەڕێتەوە بۆ ئاوی زێی گەورە و ڕووبارەکان، ئەمەش بە هۆی بارانبارینی زۆرەوە ئاوەکەی لێل بووە، هەر ئەمەشە لە چەند گەڕەکێکی هەولێر ئاو دەبەشنەکراوە. لەم بارەیەوە ڕابەر مەحموود، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە زۆرەی ڕووی لە هەولێر کردووە، ئاوی رووبارەکان لێڵ بووە، ئەمەش وای کردووە دابەشکردنی ئاو لە بەشێکی زۆری گەڕەکەکان بوەستێت. ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەکانیان کاتژمێر بە کاتژمێر تێست و پشکنین بۆ ئاستی لێڵیی ئاوەکە دەکەن و جەختی کردەوە، "هەر کاتێک ئاوەکە پاک و ڕوون بووەوە، دەستبەجێ دەست بە بەردانەوەی ئاو بۆ گەڕەکەکانی هەولێر دەکرێتەوە."

هەواڵ
21-04-2026

هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان واشنتن و...

لە هەنگاوێکی چارەنووسسازدا بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی، بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بگاتە پایتەختی پاکستان.  ئەم گەشتە دوای ئەوە دێت کە ڕێبەری باڵای ئێران ڕەزامەندیی نیشاندا بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی. هەڕەشەکانی ترەمپ و درێژکردنەوەی وادەی ئاگربەست بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەکسیۆس، ئەم گەڕەی دانوستانانە لەژێر سێبەری هەڕەشە توندەکانی دۆناڵد ترەمپدا بەڕێوەدەچێت. ترەمپ هۆشداریی داوە ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن، هەڵمەتێکی فراوانی بۆردوومانکردن بۆ سەر ژێرخانە هەستیارەکانی ئێران، لەوانە پرد و وێستگەکانی کارەبا، دەست پێ دەکات. لەگەڵ ئەوەی گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر لە ماوەیەکی کورتدا بە کارێکی ئەستەم دەبینرێت، بەڵام ترەمپ نەرمی نواندووە و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر وادەی ئاگربەستەکەی درێژ کردووەتەوە. بەوەش وادەی کۆتایی هاتنی ئاگربەستەکە لە بەرەبەیانی چوارشەممەوە بۆ بەرەبەیانی پێنجشەممە دواخراوە، تاوەکو دەرفەتی زیاتر بدرێت بە دیپلۆماسییەت. پڕۆسەی ناردنی شاندی ئێرانی بۆ ئیسلام ئاباد بێ ئاستەنگ نەبووە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سوپای پاسداران فشارێکی زۆری خستووەتە سەر دانوستانکاران تاوەکو سوور بن لەسەر مەرجی "کۆتاییهێنان بە گەمارۆکان" پێش دەستپێکردنی هەر گفتوگۆیەک. سەرەنجام بە نێوەندگیریی وڵاتانی ناوچەکە و دوای وەرگرتنی گڵۆپی سەوز لە لایەن ڕێبەری باڵای ئێرانەوە، تاران بڕیاری بەشداریکردنی لە دانوستانەکاندا دا. شاندی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی جەی دی ڤانس دەبێت و هەمان تیمی گەڕی پێشوو دەبن کە پێکهاتوون لە: جارێد کوشنەر ستیڤ ویتکۆف سەبارەت بە لایەنی ئێرانی، تاوەکو ئێستا ڕوون نییە کە ئایا تاران بە هەمان شاندی پێشوو بەشداری دەکات یان گۆڕانکاری لە ئەندامانی تیمەکەیدا ئەنجام دەدات.

هەواڵ
21-04-2026

پێشەوا هەورامانی؛ سەرۆکی حزبێک خەریکی چەواشەکارییە

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکی حزبێکی بە چەواشەکار تۆمەتبار کرد و جەختی لەوە کردەوە هەوڵەکان بۆ دوو ئیدارەیی شکستیان هێناوە. هەروەها راستیی ناردنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هەر لایەنێک بێت درەنگ یان زوو ئاشکرا دەبێت و پێویست ناکات هیچ لایەنێک بۆ شاردنەوەی گومانەکان لەسەر خۆی، لایەنی دیکە تۆمەتبار بکات. پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندراوێکدا گوتی؛ لەمیدیاکانەوە سەرۆکی حزبێک باسی ئەوەی کردووە کە هەرێمی کوردستان دوو ئیدارەییە و هەروەها لەپەیوەندی بە دەنگۆی ناردنی چەکی ئەمەریکی کۆمەڵێک چەواشەکاری کردوون. پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشدا: لای هەمووان روونە حکوومەتی هەرێمی کوردستان حکوومەتێکی دەستووری دانپێدانراوی فیدراڵییەو بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەبات و رەنجی خەڵکی کوردستانە. هەرچەندە هەوڵی بەردەوام هەبوون بۆ بەدوو ئیدارەیی کردنی، بەڵام رێگا بەوە نادەین و ئەو هەوڵە سەرناگرێت. لەبارەی ئەو چەکانەی گوایە ئەمەریکا بۆ کوردی ناردوون، سەرۆکی ئەو حزبە لە میدیاکانی خەریکی چەواشەکارییە و لایەنی دیکە تاوانبار دەکات. ئەگەر ئەمەریکییەکان چەکیان بە لایەنێک دابێت خۆیان دەزانن بە چ لایەنێکیان داوە و درەنگ یان زوو راستییەکەی بۆ هەموو لایەک روون دەبێتەوە. دەشڵێت: سەرۆکی ئەو حزبە مافی ئەوەی نییە لە جیاتی دەزگا فەرمیەکان قسە بکات و قسەکانیشی ناڕاست بن و چاوەرێ بێت بەم شێوەیە گومان لە سەر خۆی و دارو دەستەکەی لا ببات.

هەواڵ
20-04-2026

ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی بارھەڵگری ئێرانیدا گرت

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزە دەریاییەکانیان کۆنتڕۆڵی کەشتییەکی بارھەڵگری ئێرانییان کردووە کە هەوڵیدابوو گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا بشکێنێت. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی، کەشتیی جەنگیی USS Spruance ڕێگری لە کەشتیی بارھەڵگری "تۆسکا" کردووە کە بە ئاڵای ئێرانەوە و بە خێرایی 31.5 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرەو بەندەر عەباس لە جووڵەدا بووە. دوای ئەوەی ستافی کەشتییەکە گوێیان بە هۆشدارییەکانی ئەمریکا نەداوە، هێزە دەریاییەکان ڕێکاری سەربازییان بەرامبەر گرتووەتە بەر. پەکخستنی بزوێنەری کەشتییەکە و دەستبەسەرداگرتنی سێنتکۆم ئاشکرای کرد کە بۆ ناچارکردنی کەشتییەکە، USS Spruance بە گولـلەی جۆری MK 45  ژووری بزوێنەری "تۆسکا"ی پێکاوە و پەکیخستووە. دەستبەجێ دوای وەستانی، هێزەکانی مارێنزی ئەمریکا (یەکەی 31ی ناردنی خێرا) چوونەتە سەر کەشتییەکە و بە تەواوی کۆنتڕۆڵیان کردووە. گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا جەخت دەکەنەوە ئەم هەنگاوە بۆ چەسپاندنی گەمارۆ دەریاییەکە بووە. لە کاتی ڕاگەیاندنی گەمارۆ دەریاییەکەوە لە 13ی نیسان، ئەمریکا توانیویەتی: رێگری لە 25 کەشتیی بازرگانی بکات و کەشتییەکانی ناچار کردووە بگەڕێنەوە یان ڕوو لە بەندەرەکانی دەرەوەی ئێران بکەن. پاشخانی ڕووداوەکان ئەم گەمارۆیە دوای ئەوە دێت کە 28ـی شوباتی 2026، گرژیی سەربازی لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دروستبوو، تێیدا ئێران وەک وەڵامێک گەرووی هورمزی داخست. واشنتن دەڵێت تا ئەو کاتەی تاران گەرەنتی کردنەوەی گەرووەکە نەکات، ڕێگری لە هەر کەشتییەک دەکەن بگاتە بەندەرەکانی ئێران.

هەواڵ
20-04-2026

هەرێمی کوردستان ڕازی نابێت نادادپەروەری بەرامبەر جووتیاران بکرێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، ناڕەزایەتی نیشانداوە و بە نادادپەروەری باسی لەو بڕە گەنمە کردووە کە بڕیارە بۆ وەرزی 2025-2026 لە جووتیارانی هەرێم وەربگیرێت، کە بڕێکی زۆر کەمە. وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم باس لەوە دەکات کە لیژنەی تایبەتمەند لە بەغدا پێشنیاری کردووە بڕی 3 ملیۆن و 800 هەزار تۆن گەنم لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور وەربگیرێت، لە بەرانبەردا تەنیا 292 هەزار تۆن بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، ئەمەش لە لایەن نوێنەرانی هەرێمەوە بە نادادپەروەرانە وەسف کراوە و ڕەتیانکردووەتەوە. لەمبارەیەوە، هیوا عەلی گوتەبێژی وەزارەتی کوشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندن؛ لە بەرانبەر ئەو نادادپەروەرییەی لە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەرحەق بە جووتیارانی هەرێم کراوە، وەزارەتی کشتوکاڵ نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، کە تیایدا ناڕەزایەتی خۆمان دەربڕیوە دژ بەو بڕیارەی کە لیژنەی باڵای کشتوکاڵی عێراق لە بارەی بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم بۆ ئەمساڵ داویەتی.  گوتیشی؛ ئەگەر حکوومەتی فیدراڵ بڕی پێویستی گەنم لە جووتیارانی هەرێم وەرنەگرێت، جووتیاران ناچار دەبن بەرهەمەکانیان بە نرخێکی زۆر هەرزان بە بازرگانان بفرۆشن، بازرگانەکانیش هەمان گەنم دەبەنەوە ناوەڕاست و باشووری عێراق و بە نرخی گران بە سایلۆکانی حکوومەت دەیفرۆشنەوە، کە ئەمەش زیانی گەورە لە جووتیارانی هەرێم دەدات. ئاماژەی بەوەشکردووە "داوامان لە حکوومەتی عێراق کردووە، لانیکەم 50%ـی کۆی بەرهەمی پێشبینیکراوی هەرێم کە دەکاتە 1 ملیۆن و 250 هەزار تۆن گەنم وەربگرێت" ئەم داواکارییەی وەزارەتی کشتوکاڵ لە کاتێکدایە، ئەمساڵ رووبەری 3 ملیۆن و 300 هەزار دۆنم زەوی لە هەرێمی کوردستان بە گەنم چێندراوە و جووتیاران چاوەڕێی پاڵپشتی حکوومەت دەکەن بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان، ئەمساڵ بەهۆی بارانبارینی زۆر و گونجاو لە نێوان 600 بۆ 1000 ملم، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی گەنمی هەرێم بگاتە زیاتر لە 2 ملیۆن و 500 هەزار تۆن.

هەواڵ
19-04-2026

لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی مانگرتنیان لە خواردن راگەیاند

سەرۆکی حیزبی بەرەی گەل رایدەگەیەنێت، ئەو و پۆڵاد شێخ جەنگی لە ئەمڕۆوە دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن و دەشڵێت: "8 مانگە دوور لە هەموو عورفێکی دامەزراوەیی و یاسایی بەناحەق زیندانی کراوین." لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی حیزبی بەرەی گەل لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تاوەکو ئێستا چاوەڕێیان کردووە دادگا رێڕەوی یاسایی خۆی بگرێت، بەڵام وەک ئەو دەڵێت: "دیارە فشاری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگا و دامەزراوەکان رێگرە لەوەی دۆسیەی سیناریۆکانی خۆیان بچێتە دادگای تەمیز." سەرۆکی حیزبی بەرەی گەل بڕیاری خۆی و پۆڵاد شێخ جەنگی ئاشکرا کرد و گوتی: "پێکەوە بڕیارمان داوە لە ئەمڕۆوە مان لە خواردن بگرین تا ئەو کاتەی سەروەریی یاسا لە دۆسیەکەماندا بەدی دەکەین." لاهور شێخ جەنگی رەخنەی تووند لە سەرکردایەتیی یەکێتی دەگرێت و دەڵێت: "بۆ هەڵماڵینی سیناریۆکانی ئێوە جارێکی دیکە ئامادەین سەرکێشی بە ژیانی خۆمانەوە بکەین، تاوەکو هەمووان بزانن کە ئێوە هیچ رۆڵێکتان بۆ دادگا و دامەزراوەکانی سلێمانی نەهێشتووەتەوە." لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی، کە پێشتر لە ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بەرپرسیارێتیی باڵایان هەبوو، دوای رووداوەکانی 8ـی تەممووزی 2021 و دروستبوونی کێشە ناوخۆییەکانی ئەو حیزبە، لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە. دواتر لاهور شێخ جەنگی حیزبی "بەرەی گەل"ـی دامەزراند. لە چەند مانگی رابردوودا بە تۆمەتی جیاواز دەستگیر کران و ئێستا لە زینداندان. لایەنی بەرامبەر تاوەکو ئێستا بە فەرمی وەڵامی ئەم تۆمەتانەی لاهور شێخ جەنگییان نەداوەتەوە.

هەواڵ
19-04-2026

شێخێکی عەرەب لەسەر تەقەکردن لە ئاڵای ڕۆژئاوای کوردستان لە قامیشلۆ دەست...

ڕۆژی شەممە 18ـی نیسانی 2026، کەسایەتییەکی عەرەب بە ناوی حوسێن ئەلحسۆ، لە دەروازەی شاری قامیشلۆ بە چەکی کلاشینکۆڤ تەقەی لە ئاڵای ڕۆژئاوای کوردستان و ڤیدیۆکەی لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەی زۆری دروستکرد، ئەم کارە وەک بێڕێزییەکی ڕاستەوخۆ بەرامبەر بە سیمبوولە نەتەوەییەکانی کورد و قوربانیانی ناوچەکە تەماشا کرا. کاردانەوەکانی دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکان و هەواڵی ڕووداوەکە، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی بەرفراوان شارەکانی ڕۆژئاوای گرتەوە، لە قامیشلۆ، حەسەکە، عامۆدێ، گرکێ لەگێ و چەندین شارۆچکەی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان خۆپێشاندنای ناڕەزایەتیی ساز کران. داواکاریی خۆپێشاندەران خۆپێشاندەران داوای سزادانی خێرای ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە کارە تێکدەرانەیان دەکرد کە ئامانجیان نانەوەی فیتنەی نەتەوەییە لە ناوچەکەدا و کارەکە وەک دژایەتیی کورد هەژمار دەکەن و دەڵین: ئەمە مایەی قبووڵکردن نییە. ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر، 19ـی نیسانی 2026، هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان (ئاسایش) ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان ئەنجامدا و کاتژێر 3:00ـی بەرەبەیان توانیان ئەو کەسە دەستگیر بکەن. تۆمەتبار لە زینداندایە و ڕووبەڕووی تۆمەتی سووکایەتیکردن بە سیمبوولە نیشتمانییەکان و هەڕەشەکردن لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەبێتەوە. هەماهەنگیی ئۆپەراسیۆنەکە ئۆپەراسیۆنەکە بە ئاگاداری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا ئەنجامدرا، کە نیشانەی جۆرێک لە لێکتێگەیشتنی ئەمنییە بۆ ڕێگریکردن لە پشێوی لە ناوچەکە. دواین پێشهات و ڕێککەوتنی نێوان ڕۆژئاوا و حکومەتی سووریا ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی ناوەندیی سووریا چووەتە قۆناغێکی نوێوە و هەردوولا گەیشتوونەتە چەند خاڵێکی هاوبەش، لەوانە: پاراستنی سەروەری: ڕێککەوتن کراوە کە پاراستنی سنوورەکان ئەرکێکی هاوبەش بێت، لە کاتێکدا کاروباری ناوخۆیی و ئاسایشی شارەکان لەژێر دەستی هێزەکانی ناوخۆی ڕۆژئاوادا بمێنێتەوە. دانپێدانانی فەرمی: گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ ئەوەی حکومەتی سووریا بە شێوەیەکی دەستووری دان بە مافە کولتووری و ئیدارییەکانی ناوچەکەدا بنێت، لە بەرامبەردا ڕۆژئاوا وەک بەشێکی دانەبڕاو لە یەکپارچەیی خاکی سووریا بمێنێتەوە.

هەواڵ
19-04-2026

ڕووسیا ئامادەیی دەبڕیوە یۆرانیۆمەکەی ئێران بباتە وڵاتەکەی

ڕووسیا ئامادەیی خۆی بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێران بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە نیشان دەدات و گواستنەوەکە لەڕێگەی یەکێک لە دیارترین کۆمپانیاکانی بواری ئەتۆمیی ئەو وڵاتەوە دەبێت. ئەلێکسی لیخاچێڤ، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ڕۆساتۆمی ڕووسی ڕایگەیاند: گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە، پرسێکی سەرەکی و یەکجار هەستیارە لە دانوستانەکاندا، جەختی کردەوە کە جگە لە ئاڵۆزییە تەکنیکییەکان، متمانە فاکتەرێکی یەکلاکەرەوەیە لە هەر رێککەوتنێکدا و لەم بوارەدا، تەنیا رووسیا خاوەنی ئەزموونێکی ئەرێنییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ لایەنی ئێرانی. باسی لەوەش کردووە کە ڕووسیا لە ساڵی 2015دا و لەسەر داوای لایەنی ئێرانی، یۆرانیۆمی پیتێنراوی لە خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گواستووەتەوە بۆ دەرەوە و دەشڵێت: ئیشتاش ئامادەین هاوکاریی پرۆسەکە بکەین و ئەو ئەرکە بگرینە ئەستۆ. ساڵی 2015 لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی (JCPOA)ڕووسیا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 2231ـی ئەنجوومەنی ئاسایشدا. لە کۆتایی ئەو ساڵەدا، ئێران 11 تۆن یۆرانیۆمی پیتێنراوی ڕادەستی ڕووسیا کرد و لە بەرانبەردا بڕی پێویست لە “یۆرانیۆمی سرووشتی” (Yellowcake) وەرگرتەوە. ئەم ئاڵوگۆڕە بووە هۆی کەمکردنەوەی پاشەکەوتی ئەتۆمی ئێران بۆ ئەو ئاستەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای دەکرد. رۆساتۆم کۆمپانیایەکی ڕووسییە و ساڵی 2007 دامەزراوە، میراتگری وەزارەتی وزەی ئەتۆمیی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشووە و بارەگای سەرەکی لە مۆسکۆی. کۆمپانیاکە زنجیرەیەک پیشەسازیی بەڕێوەدەبات، لەوانە بەرهەمهینانی کارەبا، دروستکردنی وێستگە، سووتەمەنەنیی ناوکی، بواری سەربازی، زانستی و پزیشکی.

هەواڵ
19-04-2026

حیزبوڵڵای عێراق: ئاسایشی باڵیۆزخانەی ئەمریکا مەرجدارە و دەستوەردان لە...

ئەبو موجاهید عەساف، بەرپرسی ئەمنیی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق، زنجیرەیەک پەیامی توندی ئاڕاستەی لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کرد، تێیدا هەڵوێستی گرووپەکەی لەسەر پرسە سەربازی و سیاسییەکان ڕاگەیاند. پرسی ئەمنی و باڵیۆزخانەی ئەمریکا عەساف ڕایگەیاند پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و کارمەندەکانی پەیوەستە بەوەی هێزەکانی ئەمریکا هیچ ناوچەیەکی نیشتەجێبوون نەکەنە ئامانج. تەوەری سەرەکی پەیامە ئەمنییەکانی بریتی بوون لەوەی کەتائیبەکە دەیەوێت هەژمونی ئەمریکا لە نێو وەزارەتەکانی عێراقیدا کۆتایی پێ بهێنێت و ڕێگری لە هەبوونی هێزی بیانی بکەن لەناو عێراقدا، هەروەها داوای هەماهەنگیی زیاتری لە نێوان هێزەکانی بەرەی مقاوەمە کرد بۆ کردنەوەی بەرەی نوێ دژ بە ئەمریکا. هەڵوێست لەسەر جەنگ و ئاگربەست بەرپرسە ئەمنییەکەی کەتائیب ئاماژەی بەوە کرد کە خۆڕاگرییان لە جەنگێکی 40 ڕۆژەدا، ئەمریکا و ئیسرائیلی ناچار بە پاشەکشە و قبوڵکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست کردووە. ئەو ئەم قۆناغە نوێیەی پەرەسەندنە سەربازییانەی وەک قوتابخانەیەکی نوێ لە جەنگدا ناوبرد. مەرجە سیاسییەکان و پرسی سەرۆکوەزیران کەتائیبی حیزبوڵڵا هێڵە سوورەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دیاری کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی نەیتوانی مالیکی یان سوودانی تێپەڕێنن، دەبێت سەرۆکوەزیرانی داهاتوو لە ناو فراکسیۆنەکانی ئەواندا دیاری بکرێت و جەختی کردەوە کە ڕێگە نادەن هیچ تاقم یان گرووپێکی دیاریکراو دەست بەسەر هەر چوار سەرۆکایەتییەکەدا بگرێت. لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا، عەساف هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی حکومەتی کوەیت کرد، ناڕەزایەتیی خۆی بەرامبەر بەو ڕەفتارانە دەربڕی کە بەرامبەر بەشێک لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێن.

هەواڵ
17-04-2026

لە ئەمریکاوە پەیوەندیی بە مەسرور بارزانییەوە دەکرێت

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 4/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆگ بورگوم، وەزیری ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی وزەی کۆشکی سپی، گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بواری وزە و ڕۆڵی ئەرێنی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە پاڵپشتیکردنی پیشەسازیی وزە کرد. ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بیروڕایان لەبارەی دۆخی ئەمنی و ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق لە ژێر ڕۆشنایی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران ئاڵوگۆڕ کرد. وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا ، پێزانینی خۆی بۆ سەرکردایەتی و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەت لە بابەتی وزەدا دەربڕی. سەرۆکوەزیران، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و داوای پاراستنی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر ژێرخانی وزە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان پابەندە بە کارکردن لەپێناوی بەدیهێنانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا.

هەواڵ
16-04-2026

ئاگرەبەستێکی 10 ڕۆژە لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل ڕاگەیەنرا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گەیشتنە ڕێککەوتنی ئاگربەستێکی کاتیی ١٠ ڕۆژەی لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕاگەیاند. ترەمپ ئاشکرای کرد کە تیمێکی باڵای ئیدارەکەی ڕاسپاردووە تاوەکو کار بۆ گۆڕینی ئەم ئاگربەستە بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی بکەن. ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ"ەوە بڵاویکردەوە، کە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی چڕ لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هەردوولا ڕەزامەندییان نیشانداوە لە سەعات ٥:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەکاتی واشنتن (١٢:٠٠ی شەو بەکاتی هەولێر) شەڕ ڕابگرن. ئەم پێشوەچوونە دیپلۆماسییە دوای ئەوە دێت کە سێشەممەی ڕابردوو، نوێنەرانی هەردوو وڵات دوای دابڕانێکی ٣٤ ساڵە، لە واشنتن لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە. ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوە و جەنەراڵ دان کەین، سوپاسالاری ئەمریکای ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنەکان کار بکەن بۆ نەخشەڕێگەی ئاشتییەکی بەردەوام. ترەمپ بە شانازییەوە نووسیویەتی: "ئەمە دەیەمین جەنگە لە جیهاندا کە چارەسەری دەکەم، با پێکەوە ئەنجامی بدەین." ئەم ئاگربەستە دوای پێنج هەفتە لە جەنگێکی خوێناوی دێت کە بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی "فرانس پرێس"، بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە ١,٩٥٠ کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار هاووڵاتی لوبنانی. ڕاگەیاندنی ئەم ئاگربەستە لە کاتێکدایە کە هەوڵەکانی "پڕۆسەی ئیسلامئاباد" بۆ ئاشتی لە نێوان واشنتن و تاران گەیشتبووە بنبەست. هەرچەندە پێشتر ئێران ئەمریکای بە هاندانی بەردەوامیی جەنگ تۆمەتبار دەکرد، بەڵام ئەم هەنگاوە نوێیەی ترەمپ وەک سەرکەوتنێکی گەورەی دیپلۆماسی بۆ کۆشکی سپی لە قەڵەم دەدرێت.

1 2 ... 32 33 34 ... 1142 1143