Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
02-08-2023

کەسێک بە چەک هەڵیکوتایە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا

پۆلیسی واشنتن ڕایگەیاند، کەسێک بە چەکەوە هەڵیکوتاوەتە سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا. پۆلیسی واشنتن دەڵێت: زانیاریی هەیە تەقەکرابێت و پێویستە ئەوانەی لەناو کۆنگرێسن خۆیان پەنا بدەن، چونکە کۆنگرێس هەڕەشەی ئەمنیی لەسەرە. هاوکات باڵەخانەکە داخرا.

گشتی
02-08-2023

دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی 598 ملیارەکە له‌ به‌غداوه‌ دەگاتە دەست وەزارەتی دارایی و هەر سبەیش خشتەی دابەشکردنی مووچە یەکلایی دەکرێتەوە. هونه‌ر جه‌مال گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی وتی: سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.

هەواڵ
02-08-2023

زیاتر لە 500 هەزار لیتری بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونەوەی بەنزین و دابەزاندنی نرخەکەی، بڕی 540,000 لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە بەنزینخانەکان بە نرخی ٧٥٠ دینار دابەش دەکرێت. بڕیارە هەر ئەمڕۆ بڕی 1،512،000 لیتر بەنزینی دیکەش بگاتە هەرێمی کوردستان.لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ هاوردەکردنی بەنزینی زیاتر، مۆڵەتی هاوردەکردنی داوەتە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت.

هەواڵ
02-08-2023

ئەنجوومەنی وەزیران چەند برگەیەکی گرنگی تاوتوێ کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/2 ، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی شنگال و جێنۆسایدکردنی خوشک و برایانی ئێزیدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان و قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییەی کردەوە و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی لە پشتیوانیکردنی مافی ئێزدییەکان دووپات کردەوە و ستایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی کرد بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەم کۆمەڵکوژییە بۆ ئەوەی ڕێگە لە دووبارە بوونەوەی ئەم کۆمەڵکوژیانە بگیرێت ، جەختیشی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال کردەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر دوا پێشهات و پەرەسەندنەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق و دابینکردنی شایستەی دارایی مووچە و بەشە بودجەی هەرێم و ڕێڕەوی دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا.سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و بەم شێوەیەش، هیچ پاساو و بیانوویەک نەماوە لەبەردەم حکومەتی فیدڕاڵ کە خەرجکردنی شایستەکانی هەرێم لەمە زیاتر دوابخات، بۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵ، ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بودجە بنێرێت. ئەنجومەنی وەزیران، داوا لە هێز و پارت و لایەنە کوردستانییەکان دەکات کە هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بن لە سەر داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە ناو بودجەدا جێگیرکراوە. بڕگەی دووەم تایبەت بوو بە بارودۆخی کارەبا وگرانیی بەنزین لە هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەمبارەیەوە، کە لەلایەن كەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، لە دوو توێی ڕاپۆرتێک خرایەڕوو، ئاماژەی بە هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دا بۆ چارەسەرکردنی گرانبوونی نرخی بەنزین و ئاسانکارییەکانی وەزارەت بۆ هاوردەکردنی بەنزین و هاندانی پاڵاوگەکان بۆ پاڵاوتنی زیاتری نەوتی خاو بۆ دابینکردنی بەنزین. سەبارەت بە کارەباش، وەزیری کارەبا ئاماژەی بە هەوڵەکانی وەزارەتەکەی دا بۆ باشترکردنی ڕەوشی خزمەتگوزاریی کارەبا و هەوڵدان بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانیی و ئەو پڕۆژانەشی خستەڕوو کە لە ماوەی ڕابردوو بەم ئاراستەیە ئەنجامدراون. ئەنجومەنی وەزیران وێڕای هەڵسەنگاندنی هەوڵ وپڕۆژەکانی هەردوو وەزارەت، وەزیری ڕاسپارد کە لە ڕێکار و هەوڵەکانیان بەردەوام بن بۆ دابینکردنی کارەبا و سووتەمەنی بۆ هاووڵاتیان و هەموو ئاسانکارییەکيش لەم ڕووەوە بخەنەڕوو. لە بڕگەی کۆتاییدا، پڕۆژەی بەدیجیتاڵکردنی پێدانی پارە بە شێوازی ئەلکترۆنی E- Payment و (پڕۆژەی هەژماری من) لە لایەن عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە هاوکارانی کە بەشدارن لە بەجێگەیاندنی پڕۆژەکە، بۆ ئەنجومەن خرایەڕوو. سەرۆک وەزیران وێڕای سوپاسکردنی تیمی جێبەجێکاری پڕۆژەکە ، گوتیشی سوپاسی جێگری سەرۆک وەزیران دەکەم کە لە کابینەی پێشووش کاری لە سەر بە دیجیتاڵکردن کردووە ، هەروەها سوپاسی وەزیری دارایی دەکەم بۆ پاڵپشتی و سەرخستنی پڕۆژەی ( هەژماری من ). جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێ تەواوی وەزارەتەکان پشتگیری پرۆسەی بەدیجيتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە بکەن، کە ئەمە بنەمایەکە بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی دارایی و کاراکردنی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان کە دەبێتە هۆی زیاتر گەشەپێدانی ئابووری، کە لە ڕێگەی کاراکردن و بەهێزکردنی بانكەكانەوە، ئابووریی وڵات زياتر پێش دەکەوێت و جموجۆڵی ئابووریش پەرە دەسەنێت. چونکە پێشخستنی سیستەمی بانکی بەپێی ستانداری نێودەوڵەتی و بەڕەچاوکردنی تازەترین پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆجیا و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان، لە ناویشیاندا پێدانی پارە و خەرجکردنی مووچە، بنەمایەکی سەرەکی پەرەپێدان و پێشکەوتنی ئابوورییە و لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و حکومەت و کەرتی تایبەتیشە. سەرۆک وەزیران هەموو وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە هاوکار و یارمەتیدەری پڕۆژەی (هەژماری من)بن بۆ ئەوەی ئەو چاکسازییەی لە بواری سیستەمی بانکییەوە دەستی پێکراوە خێراتر بکرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا کە لە کۆتایی ساڵی 2025 تێپەڕ نەکا، تەواوی خزمەتگوزارییەکان ببنە دیجیتاڵی و مامەڵەکردن بە کاش سنووردار بکرێت. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، داواش لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کرا پشتیوانی لەو ھەنگاوە بکەن و پاڵپشت بن بۆ سەرخستنی پرۆسەکە. لەم ڕووەشەوە حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەر ئاسانکاری و ئامادەسازییەک کە لە ئەستۆی حکومەت بێت.

هەواڵ
02-08-2023

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ڕووداوەکەی دەربەندیخان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە8/2 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسە و سەرەخۆشی لە ( سەید حەمە ناسر) کرد کە دوێنێ لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە دەربەندیخان، پێنج کەسی خێزانەکەی گیانیان لەدەستدا .سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت.لە بەرامبەردا سەید حەمە ناسر ، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە ، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمییەکەی .

هەواڵ
02-08-2023

روونکردنەوەیەک لە وتەبێژی حکومەتەوە

ئێمە بۆ دابینکردنی مووچە پێویستیمان بە ۹۱۲ ملیار دینارە کە لەعێراقەوە بێت،بەڵام نەک شایستەی دارایی نەنێردرا تەنانەت پارەی پێویستی مووچەش نەنێردراو تەنها ٥۹۸ ملیار دینار واژۆی لەسەرکراوە کە بنێردرێت بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان، بەرێز سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی ڕاسپارد، بەخێرایی خشتەی مووچە ڕابگەیەنن و دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت و ئەو کورتهێنانەشی هەیە پڕبکرێتەوە. پێشەوا هەورامانیوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
02-08-2023

مەسرور بارزانی وەزارەتی دارایی راسپارد دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی راسپاردووە "بەخێرایی" خشتەی مووچە رابگەیێنن، دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت و ئەو کورتهێنانەشی هەیە پڕبکرێتەوە.

هەواڵ
02-08-2023

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆدەبێ...

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی ئابی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە. لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣- ٢٠٢٥ و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێڕەوی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێ دەکرێن. بارودۆخی کارەبا و بەنزین لە هەرێمی کوردستان، یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە و لە ته‌وه‌ره‌ی دووەمی کۆبوونەوەکەدا باسیان لێوە دەکرێت. لە ته‌وه‌ره‌ی سێیەم و کۆتاییدا، پرۆژەی پێدانی پارە بە شێوەی ئەلیکترۆنی و پرۆژەی خەرجکردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە گفتوگۆ دەکرێن. فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵ
02-08-2023

شاندی تەکنیکی هەرێم و بەغدا تایبەت بە پڕۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبنەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند:'' ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەغدا کۆبوونەوەیەکی تایبەت و گرنگ لەنێوان شاندی تەکنیکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رەشنووسی یاسای نەوت و غاز ئەنجام دەدرێت. لای خۆشیەوە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی کۆبووەنەوەکەی ئەمڕۆ  گوتی، پێشتر گفتوگۆکان لەبارەی رەشنووسی یاساکە کراوە بەڵام لەگەڵ لیژنە تەکنیکییەکاندا، پێویستی بە بڕیاری سیاسی و یاسایی هەیە، بۆیە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ نوێنەرانی هێزە سیاسییەکان و شارەزایانی یاساییش ئامادە دەبن، بۆ ئەوەی بگەنە دەقی کۆتایی رەشنووسی یاسای نەوت و غاز و دواتریش لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندبکرێت و رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت.

هەواڵ
01-08-2023

سوودانی: پشكی ئه‌م مانگه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌كرا

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پشكی ئه‌م مانگه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌كرا. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ 55 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ به‌كاربردنی ناوخۆیی ده‌داته‌ حكومه‌تی عێراق. سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشی، لەسەر ئاستی ئەمنی، هاوئاهەنگيیەکی زۆر لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و توانیومانە باندێکی گەوەرەی سپیکردنەوەی پارە لە هەولێر دەستگیربکەین. ئاشکراشیکرد، یەکێک لە ئەندامانی باندەکە لە ساڵی 2001ەوە سزای زیندانی هەتاهەتای بەسەردا سەپێندرابوو بەهەمان تۆمەتت.

هەواڵ
01-08-2023

لە سنوری ڕاپەرین کەسێک خنکا

ئەمڕۆ سێشەممە 1/8/2023، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاوی کردەوە: "کەمێک لەمەوبەر هاوڵاتییەک لە دەربەندی رانیە خنکاوە و نەتوانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە." ئەوەش خراوەتە روو: "تیمەکانی غەواس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەدا."

هەواڵ
01-08-2023

کێشەی نرخی بەنزین چارەسەر دەکرێت

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە چەند رۆژی رابردوودا هەوڵەکانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمیی بەنزین چڕ کردەوە و دوای رێگەپێدان لە 30/7/2023 بۆ هاوردەکردنی بەنزین لەلایەن كۆمپانیاکانەوە، مانگانە 71 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ناو هەرێمی كوردستان هاوردە دەکرێت و لە ماوەیەكی زۆر كەمدا گرفتی كەمیی بەنزین چارەسەر دەكرێت.بەهۆی ئەوەی حكومەتی عێراق لە 10/7/2023 پشكی هەرێمی كوردستانی لە پێدانی بەنزین بڕیوە، قەیرانی كەمیی خستنەڕووی بەنزینی لێکەوتۆتەوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر بەنزین.هەرێمی كوردستان رۆژانە پێویستیی بە 3 بۆ 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، دوای هاوردەکردنی بەنزین کێشەی کەمبوونەوەکەی روو لە چارەسەركردن دەكات.

1 2 ... 313 314 315 ... 1146 1147